باسێکی کورت له‌مه‌ڕ بیرۆکه‌ی لیبرالیزم و نێئۆلیبڕالیزم!
ئه‌یوب ره‌حمانی لیبڕالیزم ئه‌و تێزه سه‌رمایه‌داریه‌یه که وڵاتانی ڕۆژئاوایی سیسته‌می وڵاته‌کانیان پێ دامه‌زراندوه و کردویانه‌ته بنه‌ماێکی حکومه‌تی پاڕلێمانی دێمۆکڕاتیک و بۆ خه‌ڵک و تاکه که‌سه‌کانیش بوه‌ته مایه‌ی ژیانێکی ئازاد و به‌رابه‌ر و سه‌رهه‌ڵدانی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی یاسامه‌ند و پێشکه‌وتن و گه‌شه سه‌ندن که سه‌ره‌ڕای که‌م و کوڕیه‌کانی، تا ئێستا توانیویه‌تی له زۆر بواردا ببێته مایه‌ی گه‌شه سه‌ندن و له هێندێک بواریشدا ڕه‌خنه‌ی پێ واریده که دواتر ده‌چمه‌وه سه‌ریان! پێم باشه به‌ر له ده‌ست پێکردنی باسه‌که مانا و مه‌فهومی ئه‌م وشه بناسین و بزانین لیبڕالیزم به چی ده‌ڵێن و له کوێوه و له که‌یه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه؟ وشه‌ی لیبڕالیزم له ڕیشه‌ی لاتینی لیبێر(Liber) به مانای سه‌ربه‌ستی واته ئازادی وه‌رگیراوه. مه‌فهومه سیاسیه‌که‌ی وشه‌ی لیبڕالیزم به‌و مانایه دێت که ئه‌و ده‌یه‌وێت ئازادیه دێمۆکڕاتیکه‌کان یا خۆ ئازادی تاکه که‌س له به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژیێک که بکرێته سه‌ر ئه‌و ئازادیانه بپارێزێت و له ڕێگای یاساوه له به‌رانبه‌ر دهستدرێژیهکاندا بوه‌ستێته‌وه. مانا ئابوریه‌که‌ی لیبڕالیزم به‌و مانایه دێت که هێزی ده‌وڵه‌ت له باری ئابوریه‌وه که‌متر کاته‌وه و له به‌رانبه‌ر به ئینحیسار ده‌رهێنان و ده‌ست تێکه‌ڵ کردنی ده‌وڵه‌ت له به‌رهه‌مهێنان و دابه‌ش کردنی دهسمایهکاندا به‌رگری نیشان ده‌دات و ده‌ستی ده‌وڵه‌ت له‌و بواره‌دا کورت ده‌کاته‌وه و هه‌روه‌ها یاسا پشتیوانی و پارێزگاری له خاوه‌ندارێتی تاکه‌کان واته (مالکیت خصوصی) ده‌کات. جۆرێکی دیکه له لیبڕالیزم، لیبڕالیزمی ئاینیه که مرۆڤه‌کان له هه‌ڵبژاردن و یا خۆ هه‌ڵنه‌بژاردنی ئایندا و بێ ئیمانی، ئازاد ده‌هێڵت و ئایین به ئه‌رکی که‌سایه‌تی مرۆڤه ئازاده‌کان ده‌زانێت. له لاێکی دیکه‌شه‌وه لیبڕالیزم به رێکخراوی سیاسی بۆرژوازی ده‌زانرێت که له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی مۆدێرنیته و پێشکه‌وتن، ئه‌و کاتانه‌ی که ده‌سمایه‌داری سه‌نعه‌تی له به‌رانبه‌ر ئهشرافیهتی فێئۆداڵی سه‌ری هه‌ڵدا و به شوێن گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاته‌وه بو، که دواتر توانی خۆی به ته‌واوی جێگری سیسته‌می فێئۆداڵی بکات. لیبڕاڵه‌کان له‌و ده‌ورانه‌دا پشتگیری چینێکی له حاڵی پێشڕه‌وییان ده‌کرد و ده‌یانه‌ویست له که‌ند و کۆسپه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی فێئۆدالیزم ڕزگاریان ببێت و هێزی به ته‌وا مانای پاشایه‌تی یا فێئۆدال زۆر که‌متر بکرێته‌وه و لیبڕاڵه‌کان بڕۆنه نێو مه‌جلیسه‌وه و مافی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه و مافی سیاسی به مانا بورژوایهکهی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان هه‌بێت.
بنه‌مای سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆکه‌ی لیبرالیزم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌کانی 17 و 18ی زایینی دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڕێنێسانس و به مه‌به‌ستی دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ ئیستیبداد و زوڵم و زۆری حاکمانی سه‌رده‌می خۆی و گێڕانه‌وه‌ی حورمه‌تی مرۆڤایه‌تی به مرۆڤه‌کان بو. له کاتێکدا که لیبڕالیزم له وڵاتانی بریتانیا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆلی سیاسی به ته‌واوی ده‌گێڕا، هێشتا له قاڕه‌ی ئوروپا ته‌ئسیرێکی ئه‌وتۆی نه‌بو یا خۆ تهرهفدارانێکی ئه‌وتۆی بۆ په‌یدا نه‌بوبو. به دوای شۆڕشه گه‌وره‌که‌ی فه‌ڕانسه له ساڵی 1789 و به تایبه‌تیش به دوای شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌ڕانسه له ساڵی 1830 و دوا به دوای ئه‌مان، شۆڕشه ناوخۆیه‌کانی ئاڵمان و ئوتریش و مه‌جارستان و ئیتالیا و سویس له ئوروپاش حاڵه‌ته‌که گۆڕا و ئوروپاش به‌ره‌و سیسته‌می لیبڕاڵی هه‌نگاوی هه‌ڵ ده‌هێنا. له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئیتر ئه‌م تێزه باڵی به سه‌ر ته‌قریبه‌ن هه‌مو ئوروپادا کێشا و هاوکات بیرۆکه‌ی سوسیالیزم و کومونیزم له دژایه‌تی لیبڕالیزم و نیزامی ده‌سمایه‌داری و بۆ به‌رقه‌راری شۆڕشی چینایه‌تی و حکومه‌تی کرێکاران سه‌ری هه‌ڵدا که کارل مارکسی ئاڵمانی له دایکبوی 1818 یه‌کێک له گرینگ‌ترین تێئۆریسیه‌ن و داڕێژه‌رانی ئه‌م بیرۆکه بو که ئه‌مڕۆکه‌ش له زانستگاکانی جیهان باس و مناقه‌شه‌ی زۆری له سه‌ر ده‌کرێت. مارکس له هه‌زاره‌ی دوهه‌مدا واته ساڵی 2000ی زایینی به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سوفانی جیهان ناسرا.
لیبڕالیزم له بۆچونی چه‌ند بیرمهندێکیهوه.مۆریس کرانستۆن ده‌ڵێت: "لیبڕاڵ به که‌سێک ده‌ڵێن که باوه‌ڕی قوڵی به ئازادی هه‌یه"، جۆن لاک ده‌ڵێت: "لیبڕاڵه‌کان ئه‌رزشی سیاسی ئازادی ده‌زانن، به جۆرێک که لیبڕاڵه‌کان پێیان وایه که مرۆڤه‌کان له ئازادی ته‌واودا ده‌توانن گه‌شه بستێنن و ئوموری ڕۆژانه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌ردی خۆیان زۆر به باشی و به جوانی به‌رنه پێشه‌وه". جۆن ستوارت میل ده‌ڵێت: "زه‌حمه‌تی نه‌دانی ئازادی و نه‌فی کردنی ئازادی ده‌بێت ئه‌وانه بیکێشن که مونکری ئازادین، که‌واته کاتێک که قه‌ید و شه‌رت بۆ ئازادی دابنرێت، ئه‌وه به قازانجی ئازادیه"!! بیرۆکه‌ی په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تیش که له لایه‌ن ژان ژاک ڕۆسۆوه نوسراوه و مرۆڤه‌کان به شێوه‌ێ سروشتی به گیانداره ئازاده‌کان ناو لێ ده‌بات، به لیبڕالیزمه‌وه گرێ ده‌ده‌ن. تۆماس هابزی ئینگلیسی یش که به دوای نوسینی کتێبی لێڤیاتان (Leviathan) ناوبانگی ده‌ر کردوه هه‌ر به که‌سێکی لیبڕاڵ ده‌ژمێردرێت. هابز ده‌ڵێت که: "بیرۆکه جۆرێک موحاسهبهیه، واته بیرۆکه ڕه‌وه‌ندێکی میکانیکیه، هه‌ر وه‌ک چۆن فیزیکدانهکان ده‌یان هه‌وێت ڕابیته‌ی سروشت و میکانیک پێکه‌وه مه‌حه‌ک لێ بده‌ن. جۆن ڕاوڵزی ئه‌مریکی که به یه‌کێک له گرنگترین لیبڕالیسته‌کان ده‌ژمێردرێت ده‌ڵێت: " پێویسته که هه‌مو مرۆڤێک مافی به‌رابه‌ری له گه‌ڵ ئه‌وانیتر بۆ دارا بون له به‌رینترین نیزامی گشتی ئازادیه بنه‌ڕه‌تیه‌کان و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ر مه‌بنای ئینساف هه‌بێت"!
خاوه‌ندارێتی (مالکیت) له لیبڕالیزمی کلاسێک و لیبڕالیزمی نوێ‌دا واته له نێئۆلیبڕالیزمدا. لیبڕاڵه کلاسیکه‌کان پێیان وایه که ئازادی تاک و خاوه‌ندارێتی فه‌ردی (مالکیت خصوصی) ڕابیتهێکی ڕاسته‌وخۆ و نزیک و قوڵیان پێکه‌وه هه‌یه. ئه‌وان پێیان وایه که نیزامێکی ئابوری که له سه‌ر بنه‌ڕه‌تی خاوه‌ندارێتی فه‌ردی دامه‌زرابێت، ته‌نیا نیزامێکه که ئازادی که‌سایه‌تی تێیدا پارێزراوه. یانی ئیزن ده‌دات به هه‌ر که‌س که چۆنی پێ باش بێت بژی و کار و پوڵ و سه‌رمایه‌که‌ی خۆی چۆن به کار دێنێت، بیهێنێت. لیبڕاڵه کلاسیکه‌کان پێیان وایه که ئازادی و خاوه‌ندارێتی ته‌کمیل که‌ری یه‌کن و به بێ یه‌کتر نا ته‌واون! بۆ نمونه ده‌ڵێن که هه‌مو مافێک و مافی ئازادیش جۆرێک له مالیکیهتن. ئازادی من، که‌واته من خاوه‌نی ئه‌و ئازادیه‌م. گاوس و شتاینێڕ ده‌ڵێن که " ئازادی شکڵێک له مالکیهته ". به‌م جۆره ته‌نزیم کردنی بازاڕ به شێوه‌ی مالکیه‌تی خصوصی جۆرێکه له ئازادی! ڕابینسۆن له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: " مرۆڤه‌کان کاتێک ئازادن که بتوانن بۆخۆیان ئازادانه بڕیارنامه‌ی کار ببه‌ستن، هێزی کاریان به دڵی خۆیان بفڕۆشن، ئازادانه ده‌ستکه‌وته‌کانیان پاشه‌که‌وت بکه‌ن و له هه‌ر کوێیک که بۆخۆیان به سه‌ڵاحی ده‌زانن خه‌رجی بکه‌ن و له دامه‌زراندنی شیرکهتیشدا سه‌ربه‌ست بن و هیچکه‌س و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تیش ڕێگریان نه‌بێت! لیبڕالیزمی کلاسیک بۆ په‌یوه‌ند دانی ئازادی و خاوه‌ندارێتی بورهانگهلی دیکه‌ش دێنێته‌وه و له‌وانه ده‌توانین ئه‌وه ناو به‌رین که ئه‌وان دوپاتی ده‌که‌نه‌وه که خاوه‌ندارێتی فه‌ردی ته‌نیا ڕێگه‌ی پاراستنی ئازادی تاکه‌که‌سه و ده‌شڵێن که ئابوری ئازاد به شێوه‌ی مالکیتی خصوصی ته‌نیا ڕێگه‌ی زه‌عیف کردنی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیه. بۆ نمونه‌ش هاێکی ئوتریشی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌بزار و وه‌سایلی چاپه‌مه‌نی له کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تدا بێت، ئه‌وکات ئازادی بڵاوکراوه نیه. ئه‌گه‌ر شوێنه گشتیه‌کان له کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تدا بن ئه‌وجار ئازادی ته‌شه‌کول نیه و ئه‌گه‌ریش وه‌سیله‌ی هاتوچۆی گشتی له کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تدا بێت، ئه‌وجار ئازادی هاتوچۆ نیه و هتد"! به‌ڵام لیبڕالیزمی نوێ یا نێئۆلیبڕالیزم که لیبڕالیزمی ته‌جدیدی نه‌زه‌ر ته‌ڵه‌ب و ڕێفۆرمیست یا خۆ ده‌وڵه‌تی ڕیفاهیشی پێ ده‌ڵێن، قسه و باسیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕابیتته قوڵ و ڕاسته‌وخۆیه‌ی که له به‌ینی ئازادی تاک و خاوه‌ندارێتی تاکهکهسهکاندایه، هه‌یه! نێئۆلیبڕاڵه‌کان سێ بورهان دێننه‌وه بۆ باسه‌که‌ی خۆیان: یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که بۆ ئه‌وه‌ی که نێئۆلیبڕالیزم له ئاخره‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده و ئه‌وه‌ڵه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا سه‌ری هه‌ڵداوه، له‌م ده‌ورانه‌دا توانایی بازاڕی ئازاد بۆ ڕاگرتنی ئه‌و شته‌ی که لۆڕد یوریج به (prosperous equilibrium) یا به ئاڵمانی پێی ده‌وترێت (Wohlhabenden Gleichgewicht) واته یه‌کسانی یا ته‌عادولی ئاسایش ناوی لێ ده‌بات شک و گومان هه‌یه و گۆیا بازاڕی ئازاد نه‌یتوانیوه به‌و مه‌به‌سته‌ی خۆی بگات. کاتێک که بازاڕی ئازادیی سه‌رچاوه‌گرتو له خاوه‌ندارێتی که‌سه‌کان ناسه‌قامگیر بو، یا به وته‌ی کینز: ته‌نیا به قیمه‌تی زۆر بونی بێ‌کاری له جیهان توانرا ئه‌و تهعادوله ڕابگیرێته‌وه، ئالێره‌وه شک و گومانه‌کانی نێئۆلیبڕاڵه‌کان له‌مه‌ڕ توانایه‌کانی بازاڕی ئازاد وه‌ک بنه‌ماێکی باش بۆ کۆمه‌ڵگاێکی ئازاد و به‌رابه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد. دوهه‌مین بورهانیان ئه‌وه بو که: هاوکات که نێئۆلیبڕاڵه‌کان ئیمانیان به بازاڕی ئازاد نه‌ده‌ما، باوه‌ڕیان له به‌هێزتر کردنی ده‌وڵه‌ت وه‌ک ئه‌هرومێک بۆ نه‌زاره‌ت و کۆنتڕۆڵی شاڕه‌گی ئابوری وڵات زیادی ده‌کرد. که ئه‌م نه‌زه‌ریه زۆرتر له دوای کۆتایی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی به هێز بو، بۆ ئه‌وه‌ی که دوای شه‌ڕ ئابوری وڵاته‌کان زۆرتر به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌کانه‌وه بو و له‌م بواره‌دا سه‌رکه‌وتنی ئابوری وه‌دی هاتبو و نرخی بێ‌کاری به ته‌واوی له خواره‌وه بو. سێهه‌مین ده‌لیلی نێئۆلیبڕاڵه‌کان که ڕه‌نگه له دو ده‌لیله‌کانی دیکه به‌هێزتر بێت ئه‌وه‌یه که: ڕو له زیاد بونی ئه‌م باوه‌ڕه که مافی خاوه‌ندارێتی خصوصی نه ته‌نیا زۆر دوره له‌وه‌ی که پشتیوانی مافه‌کانی خه‌ڵکانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگاش بێت، به‌ڵکو نابهرابهریێکی ناعادیلانه له ناو ده‌سه‌ڵاتدا پێک دێنێت که ئاکامه‌که‌ی نابه‌رابه‌ری چینی کرێکار و زیاد بونی فاسیله‌ی چینایه‌تی له کۆمه‌ڵگادایه! ئه‌مه ئاسۆی ئه‌سڵی لیبڕالیزمی ئه‌مریکایی ئه‌م ده‌وره‌یه‌یه که ئه‌و به‌ڵێنه به‌هێزانه‌ی پێشتر له‌مه‌ڕ ئازادیه‌کانی تاک و ئازادیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌یاندا، ئێستا به لاقهیدانه و زۆرجاریش ناسازگار له‌مه‌ڕ خاوه‌ندارێتی تاکه‌کان ده‌ری ده‌بڕن. تۆی ئه‌م لیبڕالیزمه نوێیه که جۆن ستوارت میل بیرمه‌ندی ئینگلیسی سه‌ده‌ی نۆزده ڕشتویه‌تی، ده‌توانرێت زۆر به جوانی له کتێبه‌که‌یدا به ناوی "له‌مه‌ڕ ئازادی" ببینرێت!
لیبڕالیزم له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیه‌وه و ته‌جروبه عه‌ینیه‌کان!هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌تاوه باسم کرد، لیبڕالیزم به مانای ئازادیه یا خۆ له ڕیشه‌ی ئازادیه‌وه وه‌رگیراوه. ئه‌نگیزه‌ی سه‌ره‌کی لیبڕاڵه‌کان، مه‌نفه‌عه‌تی شه‌خسیی و یا فه‌ردییه واته فه‌ردگه‌راییه و ئه‌م فه‌ردگه‌راییه پێویسته له فه‌زاێکی به ته‌واوی ئازاد‌دا که یاسا پشتگیری و پشتیوانی لێ بکات به‌دی بێت، واته ئازادی تاکه که‌س له کۆمه‌ڵگادا. لیبڕاڵه‌کان پێیان وایه که مرۆڤ ئه‌قڵ گه‌را، ڕهقابهتگهرا و مه‌نفه‌عه‌ت ته‌ڵه‌به و له ئازادی‌دا گه‌شه ده‌کات و پێ ده‌گات. بۆ لیبڕاڵه‌کان ئازادیی ده‌سته یا خۆ گروپێک به ته‌نیا جێگای باس نیه، به‌ڵکو ئازادی تاک تاکی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی مه‌به‌سته. دیاره ئازادی به ته‌نیا ناتوانێت ئه‌و خاڵه بپێکێت، به‌ڵکو چه‌نده‌ها فاکته‌ری دیکه ده‌توانن ڕێگر بن له گه‌شه کردن و ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن مووهفهقیهت یا خۆ سه‌رکه‌وتن. تاکه که‌سی ئازاد پێویسته که شانسی بهرابهریشی له کۆمه‌ڵگادا پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌شه بستێنێت، تاکه که‌سی ئازاد پێویسته که نه‌که‌وێته ژێر ته‌ئسیری تهبعیزهوه و هه‌ڵاواردنی به سه‌ردا نه‌سه‌پێت. که دیاره به‌رابه‌ری و عه‌داڵه‌ت دو دانه له خاڵه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی لیبڕالیزمن و له باری تێئۆریهوه له به‌ر چاو گیراون. چاو لێ بکه‌ن له کۆمه‌ڵگای ئوروپا ته‌بعیز له ژنان تا حه‌دێک به‌ری پێ گیراوه و ژنان شانسی به‌رابه‌ریان له گه‌ڵ پیاوان هه‌یه بۆ کار و ژیان و ماف و بگره له هێندێک خاڵدا یاسای وڵاته لیبڕاڵه‌کان زیاتر له پیاوانیش ماف به ژنان ده‌دات، کاتێک که ژنێک بیهه‌وێت له مێرده‌که‌ی جیا بێته‌وه و له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر کێشه‌ی منداڵ له ئارادا بێت، یاسا زۆرترین مافه‌کان به ژنان ده‌دات واته دایکی منداڵ. به‌ڵام له لاێکی دیکه‌وه ده‌بینین که هه‌ر ئه‌و ژنه که له کۆمه‌ڵگای ڵیبڕاڵدا مافی به‌رابه‌ری هه‌یه، کاتێک که ده‌چێته سه‌ر کارێک، به ئه‌ندازه‌ی پیاوێکیش کار ده‌کات، به‌ڵام که‌متر له پیاو ماف یا خۆ حه‌قده‌ست وه‌رده‌گریت، دیاره ژن باز هه‌م به‌رابه‌ر نیه له گه‌ڵ پیاو و چه‌شنێک هه‌ڵاواردنی هه‌ر به‌سه‌ره‌وه‌یه. که‌واته دو که‌لێن که له سیسته‌می لیبڕاڵیدا هه‌ر له‌م نمونه‌ی سه‌ره‌وه به‌ر چاو ده‌که‌وێت، یه‌که‌م ژنان حه‌قده‌ستی به‌رابه‌ریان له گه‌ڵ پیاوان نیه و دوههمیش ئه‌وه‌ی که لیبڕاڵه‌کان حورمه‌تی باوک بونی پییاو دێننه خواره‌وه، کاتێک که مافی منداڵ ته‌نیا یا خۆ زۆرتر به دایک ده‌دات. من پێم وایه منداڵ هی هه‌ردوکیانه و پێویسته که ئه‌م به‌رابه‌ریه ڕه‌چاو بکرێت! ههڵاواردنێکیتر که له کۆمه‌ڵگای لیبڕاڵه‌کان سه‌ره‌ڕای کۆڵێک ئیدیعا که ده‌یکه‌ن، هه‌ڵاواردنی بێگانه‌کانه له ناو وڵاته‌کانیان. هه‌ر وه‌ک هه‌مومان ئاگادارین به دوای کۆتایی شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی، ئوروپایه‌کان له ڕێگای به‌ڕێوه بردنی سیستمی وڵاته‌که‌یان به شێوه‌ی لیبڕاڵی و حکومه‌تی یاسا و ئازادی و به‌رابه‌ری تاکه‌که‌س، توانیان پێشکه‌وتنێکی به‌رچاو له هه‌مو بواره‌کاندا، چ سه‌نعه‌تی و چ ئابوری و چ مافی مرۆڤ و هتد به خۆیانه‌وه ببینن و بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌شیان پێویستیان به کرێکاری خاریجی په‌یدا کرد، بۆیه له زۆر وڵاته‌وه کرێکاریان وارید ده‌کرد. هه‌موشمان شاهیدی تراژێدیای کۆچی وڵاتانی هه‌ژار و وڵاتانی شه‌ڕ لێدراو و وڵاتانی دیکتاتۆڕ لێ دراو له سی ساڵی ڕابردودا به‌ره‌و وڵاتانی پێشکه‌وتوی ئوروپایی و ئه‌مریکا بوین. ئه‌م بێگانانه که له‌م وڵاتانه ده‌ژین، پێویسته که هه‌مو کار بکه‌ن و هه‌ر که‌س به پێی تواناییه‌کانی خۆی و ئیستیعدادی خۆی هه‌وڵ بدات بژیوی ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵی له ڕێگای مه‌شروعه‌وه په‌یدا بکات. له لاێکی دیکه‌وه سیسته‌می وڵاته میوانداره‌کان پێویسته که مافی به‌رابه‌ر، حه‌قده‌ستی به‌رابه‌ر، شانسی به‌رابه‌ر، به شێوه‌ێکی عادیلانه بۆ بێگانه‌کانیش وه‌ک خه‌ڵکانی خۆیی قایل بن و ڕێگای پێشکه‌وتن و گه‌ش و سه‌رکه‌وتن له بێگانه‌کان دانه‌خه‌ن.
گه‌وره‌ترین که‌لێنی سیسته‌می لیبڕاڵی که نێئۆلیبڕاڵهکانیش قامکیان خستۆته سه‌ری، ڕۆژ له گه‌ڵ ڕۆژ ڕو له زیاد بونی فاسیله‌ی چینایه‌تیه، واته هه‌ژاره‌کان تا دێت هه‌ژارتر ده‌بن و دهسمایهدارهکانیش تا دێت ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن و ئه‌مه ئه‌مڕۆکه گه‌وره‌ترین کێشه‌ی جیهانه و ئه‌مساڵیش به هۆی گرانتر بونی نرخی خواردن و هه‌روه‌ها نرخی به‌نزینیش، وڵاته هه‌ژاره‌کان خه‌ریکه توشی تراژێدیای له‌برسان مردن ده‌بن که هه‌ر وه‌ک ئاگادارین ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان که‌وتوته سواڵ بۆ ئه‌و وڵاتانه! مرۆڤایه‌تی ناچاره به حه‌ل کردنی ئه‌م کێشه‌یه، واته گه‌وره‌تر بونه‌وه‌ی فاسیله‌ی چینایه‌تی و برسیه‌تی و وشکه‌ساڵی له جیهاندا، ئه‌گه‌ر ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، له داهاتودا شاهیدی زۆر ڕوداوی ناخۆش ده‌بین له وڵاته هه‌ژاره‌کانی جیهان!
ئایا لیبڕالیزم له کوردوستان پێویسته؟ هێز و ڕێکخراوه چه‌په‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاترین ته‌ئکیدیان له ئازادی و ئازادیه دێمۆکڕاتیکه‌کان و به‌رابه‌ری مرۆڤه‌کان و به‌رابه‌ری ژن و پیاو ده‌کرده‌وه و زۆرترین ته‌ئسیریان له سه‌ر کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵات داناوه، به‌ڵام گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که تینوی ئازادین و چه‌پ ته‌ئسیری تێ کردبون، ئایا به ئازادیه‌کانی خۆیان گه‌یشتن؟ ئایا ئه‌و ئازادیانه‌ی که چه‌پ مه‌به‌ستیی بو، به‌ڕاستیی ئازادین یا چه‌شنێک ستالینیزم و لێنینیزم و په‌یڕه‌وی له سوسیالیزمیی مه‌وجود بون؟ ئایا چه‌پ به سینتڕالیزمی دێمۆکڕاتیک ده‌توانێت مرۆڤه‌کان به ئازادی بگه‌ێنێت و ئایا ئوسوله‌ن چه‌پ ئه‌م زه‌رفیه‌ته‌ی ماوه که ئازادی بێنێت بۆ خه‌ڵک یا به واتاێکی تر ئازادی بنه‌ڕه‌تیی، ئازادی تاکه‌که‌س، ئازادی ئابوری، ئازادی پێشکه‌وتن و گه‌شه سه‌ندنی فه‌ردی بۆ به‌شه‌ر بێنێت؟ ئه‌مانه و زۆر پرسیاری دیکه کۆمه‌ڵه پرسیارگه‌لێکن که هاوڵاتیانی وڵاته داماوه‌که‌ی من پێویسته وڵامه‌که‌ی به ڕاست و دروستی و به بێ موبالیغه وه‌ر بگرنه‌وه! کۆمه‌ڵگای کوردستان، ئه‌گه‌ر چی له زۆر بواراندا دواکه‌وتو ڕاگیراوه، به‌ڵام گه‌لی کوردستان، گه‌لێکی وشیار و ئازادیخوازه، گه‌لێکی پێشکه‌وتن خوازه، گه‌لێکه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که فه‌رهه‌نگێکی ئایینی دواکه‌وتو به سه‌ریدا سه‌پاوه، به‌ڵام خۆیان له باقی خه‌ڵکانی جیهان به که‌متر نازانن و ئه‌گه‌ر فورسه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت، به باشترین شێوه خۆیان ده‌نوێنن! به پێچه‌وانه حیزبه نه‌ته‌وه‌یی و میلی و مهزههبیهکهن که‌مترین ته‌ئسیریان له سه‌ر خه‌ڵک بۆ وه‌دی هاتنی ئازادیه‌کانیان داناوه، له‌م بابه‌ته‌وه که‌مترین کارییان کردوه، ئه‌وان زۆر که‌م کاریان هه‌بوه له‌مه‌ڕ تێئۆری ئازادیه دێمۆکڕاتیکه‌کان و زۆرتر ئازادی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی و یا گرتنه ده‌ستیی ده‌سه‌ڵات مه‌به‌ستییان بووه و ئه‌م باسه گرنگه‌یان له یاد کردوه یا خۆ نه‌یانتوانیوه کاری چڕ و پڕی بۆ بکه‌ن و خۆی پێوه سه‌رقاڵ که‌ن، ڕۆژانه وشه‌ی ئازادی به ده‌یان جار دوپات ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام ئازادی چی؟ چۆن؟ له چ ڕێگاێکهوه؟ به کام سیسته‌م؟ ئه‌مانه هه‌موی داندراون بۆ دواڕۆژی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن؟ دوای ده‌سه‌ڵاتیش جارێ کێشه‌ی سه‌قامگیر بون هه‌یه و ده‌یان و سه‌دان کێشه‌ی تر! بۆیه زۆر پێویسته که بیرۆکه جیاوازه‌کانی کوردستان هه‌ر له ئێستاوه به ڕونی و به شه‌فافی باسی سیاسه‌تی حیزبه‌کانیان و دواڕۆژیان بکه‌ن و بۆ خه‌ڵکی ڕون بکه‌نه‌وه که چ ڕێگاێکیان پێ باشه بۆ گه‌یشتن به ئازادیه دێمۆکڕاتیکه‌کان! له‌مه‌ڕ لیبڕالیزم بۆ کوردستان، ده‌توانم هێنده بڵێم که هه‌ر وه‌ک باسم لێ کرد ئه‌گه‌ر بڕیار بێت لیبڕالیزم ئازادی تاک، به‌رابه‌ری، حکومه‌تی قانون، ده‌وڵه‌تی ڕیفاه، فورسه‌تی به‌رابه‌ر، عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رابه‌ری ژن و پیاو، گه‌شه و پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتن و مافی مرۆڤ و هتد بۆ خه‌ڵک بێنێت و له جیهانیشدا سه‌رکه‌وتو بوه، بۆچی خه‌ڵکی کوردستان ڕێگاێکی تر بگرنه به‌ر که به‌ره‌و شوێنێکی نادیاری به‌رێت و توشی شه‌ڕ و سه‌رلێشێواوی بکاتن. له‌مه‌ڕ کێشه‌ی چینایه‌تیش من پێم وایه که له وڵات تا وڵات فه‌ڕق ده‌کات و له وڵاتێکی وه‌ک کوردستان که وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده و فه‌رهه‌نگێکی عاتیفیتر و ئیجتیماعیتری له ڕۆژئاوا هه‌یه، نیزامێکی دێمۆکڕاتیکی پاڕلیمانی ئازاد، که نوێنه‌رانی واقیعی خه‌ڵک به‌ڕێوه‌ی به‌رن، ئه‌و که‌لێنه‌ش پڕ ده‌کرێته‌وه و خه‌ڵکی کوردستانیش ده‌توانن دوای ده‌یان و بگره سه‌دان ساڵ بێ ئومێدی و نه‌بونی ئازادی به ئازادیه دێمۆکڕاتیکه‌کانی خۆیان تا حه‌دێک بگه‌ن و مافی مرۆڤیش بۆ تاکه تاکه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ڕه‌چاو ده‌کرێت و شانس و فورسه‌ته‌کانیش به باشترین شێوه ده‌توانرێت بگوێزرێته‌وه و ڕێگای گه‌شه خۆش بکات! هه‌مو حه‌ول ده‌ده‌ن ڕاکه‌ن بۆ ئوروپا و ئه‌مریکا، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ئازادیانه هه‌ن و ئوروپا و ئه‌مریکا بونه‌ته به‌هه‌شتی مه‌وعود، ئه‌ی که‌واته بۆ ئێمه وڵاته‌که‌ی خۆمان نه‌که‌ینه به‌هه‌شتی سه‌ر ڕوی زه‌وین؟ ئوروپا و ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر به‌هه‌شتیش بن، بۆ ئێمه نین، بۆ خۆیانه!!
13ی بانه‌مه‌ڕی 2708www.kungfutoa.ch/ayub.rahmani
|