باسێک له سه‌ر پڕۆستات The Prostate
گوڵاڵه پشده‌ری Qualified Nurse به‌شی سێیه‌م: * چاره‌سه‌ری پرۆستاتی گه‌وره‌بووProstate hypertrophy به ڕێگای ده‌رمان به ڕێگای نه‌شته‌رگه‌ری 1-TURP 2 -Open prostatectomy 3- پێش نه‌شته‌رگه‌ری 4- دوای نه‌شته‌رگه‌ری 5- ماوه‌ی چاکبوونه‌وه 6- پێشبینی کردن دوای نه‌شته‌رگه‌ری * زانستی نوێ و شێوازی چاره‌سه‌ری به ڕێگای: Thermotherapy lasertherapy
چاره‌سه‌ری پڕۆستاتی گه‌وره بوو به گوێره‌ی قووڵی کێشه‌ی میزکردن و بۆچوونی پزیشک که هه‌یه‌تی له سه‌ر نائاساییه‌کانی میزه‌ڕۆ (ڕێگاکانی میز)، بڕیاری هه‌ندێک شێوه چاره‌سه‌ری ئه‌دات. له کێشه سه‌ره‌تاییه‌کاندا پێویست به چاره‌سه‌ری ناکات،به شیوه‌یه‌کی گشتی کێشه‌که له خۆیه‌وه که‌م ده‌بێته‌وه.
چاره‌سه‌ری به ڕێگای ده‌رمان 1. ده‌رمانه‌کانی Selective Alpha-1-blokkers که کاریگه‌رییان هه‌یه له سه‌ر خاو(شل) کردنه‌وه‌ی ماسوولکه‌ی لووسی ده‌روازه(گه‌ردنی) میزڵدان و پرۆستات. به به‌کارهێنانی ئه‌م ده‌رمانانه،که‌متر پاڵپه‌ست(زه‌خت) له ناو ده‌روازه‌ی میزڵدان و ناو بۆڕی میز(میزدۆش) په‌یدا ده‌بێت.کێشه‌کان دوایی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک که‌متر ده‌بنه‌وه. 2. -alpha-reductase-remmers5 ئه‌م ده‌رمانانه گه‌وره‌بوونی گلاند(غوده‌ی) پڕۆستات که‌متر ده‌که نه‌وه. ئه‌و گلانده‌ی پڕۆستات که بۆڕی میز ته‌نگ ده‌کاته‌وه،ئینجا 30% بچووک ده‌کاته‌وه. ئه‌نجامه‌که‌ی له ماوه‌ی چه‌ندین هه‌یڤدا دیار ده‌کات؛ ئینجا ئه‌م ده‌رمانه ئه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ به‌کار بێت. 3. Plants extracts به ڕوونی دیار نییه که کاریگه‌رییان هه‌بێت له سه‌ر نه‌خۆشییه‌کانی پڕۆستات،به‌ڵام توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌ندێک جۆر له کێشه‌کانی که‌م بکه‌نه‌وه.
نه‌شته‌رگه‌ری TUR Prostate ئه‌م وشه‌یه واتاکه‌ی: Trans Urethral Resection هی پڕۆستاته یانی لابردنی پڕۆستات به ناو بۆڕی میزدا. له کاتێ ئه‌نجامدانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا پزیشک ئامێرێک ده‌باته ناو بۆڕی میز.دوایی سه‌یری ده‌کات،وه‌کو توێژینه‌وه به Cystoscoop . پزیشک ئه‌توانێت به به‌کارهێنانی ئه‌م ئامێره (پله‌ی گه‌رمای به‌رز درووست ده‌کات/سووتاندنی پڕۆستات)هه‌روه‌ها نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بدات.ئه‌م ئامێره پێی ئه‌ڵێن: Resectoscoop . شانه‌کانی پڕۆستات، به ته‌زوو،پارچه پارچه ده‌بڕدرێت و ده‌کۆڵدرێت وه‌کو کۆڵینی کوله‌که و باینجان. دیواری پڕۆستات ده‌هێڵنه‌وه.ته‌نیا ئه‌و شانه‌یه‌ی/به‌شه‌ی که بۆڕی میزی ته‌نگ کردۆته‌وه لاده‌بردرێت. ئه‌وه پێی ئه‌ڵێن: Resection دوایی ئاوی شۆردنه‌وه‌ی پاک ده‌برێته ناو پڕۆستات و به‌شه‌کانی جیاکراوه/لێکراوه ڕاده‌کێشنه‌وه ده‌ره‌وه. به‌م شێوه‌یه هیچ برینێک له ده‌ره‌وه نییه به‌ڵکو برینی نه‌شته‌رگه‌ری له ناوه‌وه‌ی پڕۆستات دایه. به‌م هۆیه‌وه له‌وانه‌یه میزکردن ئازارێکی زۆری ''کاتی'' هه‌بێت.
Open Prostatectomy له‌م ته‌کنیکه‌دا پزیشک کوونێک له پێستی زگدا(به‌شی خواره‌وه‌ی زگ) ده‌کات و به په‌نجه، غوده‌ی پڕۆستات هه‌ڵده‌كۆڵێت و ده‌ریده‌هێنێت.به‌م ڕێگایه‌دا پزیشک ته‌واوی ئه‌و پارچه‌یه‌ی‌که بۆڕی میزی گووشیوه ،لای ده‌بات. لێره‌شدا دیواری پڕۆستات ده‌مێنێته‌وه. پزیشکه‌کان زیاتر بۆ ئه‌م ته‌کنیکه هه‌ڵده‌بژێرن ئه‌گه‌ر غوده‌که گه‌وره بێ بۆ ته‌کنیکی TURP یان ئه‌گه‌ر ناچار بن بۆ کردنه‌وه‌ی میزڵدان وه‌کو به‌ردی ناو میزڵدا.
توێژینه‌وه‌ی پارچه/شانه دوایی هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک پارچه‌یه‌ک هه‌ڵده‌گیردرێت و بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی پاتالۆج-ئاناتۆم میکرۆسکۆپی Pathology-anatomy microscopy وڵامه‌که‌ی دوایی چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک دیار ده‌کات.
پزیشک ده‌یه‌وێت چی له تۆ بزانێت؟ پزیشک پرسیاری ئه‌وه‌ت لێ ده‌کات که ئایا ده‌رمان به‌کار ده‌هێنی به تایبه‌تی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که خوێن ڕوون ده‌که‌نه‌وه.
پێش نه‌شته‌رگه‌ری له زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه، ئه‌و ڕۆژه‌ی که نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ئه‌درێت نه‌خۆش ده‌خه‌وێت. نه‌خۆش شه‌وێک پێشتر ده‌رمان به‌کار دێنێ بۆ پاک کردنه‌وه‌ی گه‌ده و ڕیخۆڵه‌کان،ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه که تا چه‌ند ڕۆژ دوایی نه‌شته‌رگه‌ری پێویست نه‌کات په‌ستان له زگ بکرێت( دانیشتن بۆ پیسایی کردن).به‌م شێوه‌یه برینه‌که کاتی پێ ده‌درێت که چاک ببێته‌وه. هه‌روه‌ها پێشتر پزیشکی بێهۆشی ،چۆنییه‌تی و شێوه‌ی خه‌واندن(بێهۆشی) له گه‌ڵ نه‌خۆش باس ده‌کات. هه‌روه‌ها شه‌ویک پێشتر نابێ نه‌خۆش هیچ بخوات یان بخواته‌وه.
دوایی نه‌شته‌رگه‌ری دوایی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ماوه‌یکی کوورت که له ژووری به هۆشهاتنه‌وه Recovery دا نه‌خۆش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ش و ژووری خۆی و به باشی له ژێر چاودێری په‌رستیاری دا ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی میزڵدا پشووی پی بدرێت و خوێنی به‌سته‌ڵه‌ک بووی ناو میزلدان به باشی بێته ده‌ره‌وه،ئه‌وه سۆنده‌یه‌ک له ناو میزڵدان داده‌نرێت که پیی ئه‌ڵێن؛Catheter ،ئه‌م سۆنده‌یه له‌وانه‌یه هۆکاری هه‌ندێک ئازار و مووچورکه‌ی بێت. ئه‌وسۆنده‌یه له نه‌شته‌رگه‌ری TURP دا له‌وانه‌یه تا دوو ڕۆژی تێدا بمێنێته‌وه و به ته‌کنیکی Open prostatectomy دا بۆ ماوه‌ی 3-7 ڕۆژ بمێنێته‌وه. بینینی خوێن تا چه‌ند ڕۆژێک ئاساییه له ناو میزدا.و له وانه‌یه هه‌ستی زوو زوو میزکردن ڕووی بدات. به خواردنه‌وه‌یی ئاوی زۆر و شۆردنه‌وه‌ی میزڵدان،چاکبوونه‌وه‌ی باشتر و ئاسانتر ده‌کات(دوو لیتر) و ئه‌گه‌ر هه‌وا گه‌رم بێت باشتره ئاوی زیاتر بخورێته‌وه.
ماوه‌ی چاکبوونه‌وه دوایی ماوی 6-8 حه‌فته برینی ناو بۆری میز چاک ده‌بێته‌وه.به‌لام زۆر گرنگه که ئاو،چای....زۆر بخورێته‌وه بۆ شۆردنه‌وه‌یی میزڵدان. له‌م ماوه‌یه‌دا له‌وانه‌یه کێشه هه‌بێت بۆ میزکردن و یان میز له‌خۆدا ڕانه‌گرتن.ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که مرۆڤ پێش گه‌یشتنی بۆ ئاوده‌ست میزی به‌ر بێت.ئه‌م کێشانه کاتیین،که دوایی چاکبوونه‌وه‌ی یه‌کجاری بۆڕی میز نامێنن. تا دوایی چه‌ند هه‌یڤ(مانگ) له‌وانه‌یه پارچه(توێخی) ناو پڕۆستات له گه‌ل میز بکه‌وێته ده‌ره‌وه و خوێنی پێوه بێت،ئه‌وه ئاساییه و مرۆڤ ئه‌توانێت ئاوی زیاتر بخواته‌وه و چاوه‌ڕوان بێت و له خۆیه‌وه چاک ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌ربوونی خوێن تا چه‌ند ڕۆژی خایه‌ند و ڕه‌نگی میز تاریک (قاوه‌یی) بوو،باشتر وایه سه‌ردانی پزیشک بکرێت.
په‌ند و پێشنیار
3-6 حه‌فته باشتر وایه که نه‌خۆش: * خواردنه‌وه‌کانی ئه‌لکوحولی نه‌خواته‌وه * جه‌سته ماندوو نه‌کات و شتی گران هه‌ڵنه‌گرێت * پاسکیل لێ نه‌خوڕێت * له کاتێ دانیشتن له ئاوده‌ست په‌ستان نه‌کاته ناو زگ * کرده‌وه‌ی سێکس نه‌کات زۆر له پیاوان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که دوایی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه نه‌توانن کرده‌وه‌یی سێکسییان بمێنێتImpotent . ئه‌م وه‌همه/ترسه زۆر زیانمه‌ندتره بۆ جێژی سێکس له خوودی نه‌شته‌رگه‌ری پڕۆستات. ئه‌م هه‌ستانه‌ی حه‌ز و جێژ و Potency دوایی چه‌ند هه‌یڤێک ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ک باری پێش نه‌شته‌رگه‌ری. به‌ڵام لێره‌دا یه‌ک جیاوازی له سێکس دا هه‌یه: یانی پاکی (مرۆڤ به وشکی ته‌واو ده‌بێت) دوایی ته‌واوبوونی ئه‌م کرده‌وه‌یه، چۆنکه کاتێک که توخم به‌رهه ڵ‌ده‌درێت،سپێرماکان ده‌ڕۆنه ناو میزڵدان و دوایی فڕی ده‌درێنه ده‌ره‌وه. ئه‌وه زیانی نییه.مرۆڤ ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانێت که دوایی نه‌شته‌رگه‌ری پڕۆستات له بنه‌ڕه‌ته‌وه ''نه‌زۆک'' نه‌بووه Definitive sterile) ).
زانستی نوێ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ندین چاره‌سه‌ری نوێ بۆ کێشه‌ی پرۆستات دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌م چاره‌سه‌رییانه له سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه ده‌ستنیشان کراون که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان په‌ستان له سه‌ر شانه/پارچه‌ی پرۆستات دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی که شانه‌که بمرێنێت.به‌م شێوه‌یه ئه‌تواندرێت ڕێگا له ناو بۆری میزدا کراوه بێت. به‌ڵام خاڵه نه‌ریینیه‌که‌ی(نیگاتیڤ) ئه‌وه‌یه که پارچه نامێنێ بۆ هه‌ڵگرتنی بۆ ناردن توێژینه‌وه‌ی میکرۆسکۆپی. ئه‌م دوو ته‌کنیکه به ناوبانگه ته‌کنیکی: Thermotherapy - Lasertherapy - به ته‌کنیکی thermotherapy پڕۆستات له ڕێگای بۆڕی میزه‌وه و به ئامیری Microgolven(micr-wave) دا‌غ ده‌کرێت تا زیاتر له 45 گراد C .به هۆی ئه‌م پله‌ی به‌رزی گه‌رمایه،به‌شێکی شانه/پارچه‌ی پڕۆستات ده‌مرێت و له ناو ده‌چێت. به ته‌کنیکی Lasertherapy که به تیشکی لیزه‌ره،ئه‌توانێت غوده‌ی پڕۆستات، که به ده‌وری بۆڕی میزدایه ، به‌شێکی ده‌توێنێته‌وه.ئه‌مه به هۆی پله‌ی گه‌رمایی زۆره که به‌شێک له شانه‌که ده‌بێت به هه‌ڵم و به‌شێکی تری ده‌مرێت. کاریگه‌رییه‌که‌ی ئه‌وه‌ی که دوایی جێگای ده‌مێنێته‌وه، ڕیگا فراوان ده‌کاته‌وه بۆ تێپه‌ڕبوونی میز. له‌م چاره‌سه‌رییه‌شدا له‌وانه‌یه نه‌خۆش تا ماوه‌یه‌ک پارچه ی له ناوچوویی شانه‌ی پڕۆستات له ناو میز ببینێت دێته ده‌ره‌وه که ئه‌وانه کاتین.
|