باسێک له سه‌ر پڕۆستات The Prostate
گوڵاڵه پشده‌ری Qualified Nurse به‌شی چواره‌م: *چار چیه ئه‌گه‌ر پرۆستات تووشی شێرپه‌نجه بووبێ؟ چاوه‌ڕوان بوون/کردن نه‌شته‌رگه‌ری 1-هه‌ڵگرتنی پرۆستات له بنه‌ڕه‌ته‌وه Radical prostatectomy 1- پێش نه‌شته‌رگه‌ری 2- دوای نه‌شته‌رگه‌ری 3- ماوه‌ی چاکبوونه‌وه * چاره‌سه‌ری به هه‌ندێک جۆر تیشک (فۆتۆن/ئێلێکترۆن)/ Radiation Radiotherapy 1- -تیشکلێدان له ناوه‌وه‌ڕا 2- تیشک لێدان له ده‌ره‌وه‌ڕا
*کاریگه‌ری کردن به ڕێگای هۆرمۆنه‌کان 1- نه‌شته‌رگه‌ری 2- ده‌رمان: hormontherapy 3- تێکه‌ڵاوCombination therapy
ده‌رمان: Chemotherapy
*************************** * ره‌چاوکردنی ئه‌م خاڵانه که په‌یوه‌ستن به کێشه‌ی میزکردن* * شێوه‌ی خۆراک و ژیان* * وته هه‌ڵه‌کان/گووایه‌کان * * سه‌رچاوه‌کان*
چار چییه ئه‌گه‌ر پڕۆستات تووشی شێرپه‌نجه بوو؟ پزیشکی پسپۆر(The Uroloog ) هه‌ندێک ڕێگا چاره‌سه‌ری له به‌ر ده‌ستدایه. به‌ڵام له حاڵه‌تی شێرپه‌نجه‌دا واتا Carcinoom ئه‌م ڕێگایانه زۆر نین، بۆ چاره‌سه‌ری پڕۆستات ته‌نیا دوو ته‌کنیک هه‌یه ئه‌ویش به ڕێگای نه‌شته‌رگه‌ری یان به تیشک(Radiation ). شێوه/چۆنیه‌تی ژیان دوایی ئه‌م دوو ته‌کنیکه یه‌کسانه(چاکبوونه‌وه). ئه‌گه‌ر شێرپه‌نچه‌که له قۆناغێکی پێشچوو (قووڵ) دابێت و له شوێنه‌کانی تری(ئۆرگانه‌کاندا) بڵاو بووبێته‌وه،ئه‌وه گه‌وره‌بوونی پڕۆستات به ڕێگای ده‌رمانی هۆرمۆنه‌کان ڕاده‌گرێت،ئینجا کێشه وئازار که‌متر ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ژیان به ئاسایی و بێ ئازار بێت.
چاوه‌ڕوانی ئه‌گه‌ر شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات به ڕێکه‌وت دوایی نه‌شته‌رگه‌ری پڕۆستات ده‌رکه‌وت له ژێر توێژینه‌وه‌یی میکرۆسکۆۆپدا و نه‌خۆش پێشتر گرفتی نه‌بووبێ،ئه‌وه ئه‌کرێت جارێ چاوه‌ڕوان بێ.به‌ڵام ئه‌بێ هه‌ر شه‌ش مانگ جارێک کۆنتڕۆڵ بکرێت(له ژێر چاودێری بێت) له لای پزیشکی پسپۆر واتا The Uroloog .پزیشک له ڕێگای توێژینه‌وه‌ی خوێن و پشکنین له ڕێگای کۆم و هه‌روه‌ها پزیشک ئه‌توانێت به سۆنه‌ر(سۆنۆگرافی) له ڕێگای کۆتایی ڕیخۆله‌وه(TRUS ) و هه‌وه‌ها سکه‌ن کردنی ئێسکه‌کان(ئیسکه‌له‌ت) نه‌خۆشییه‌که له ژێر چاودێری ڕاگرێت.
پێش نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ڵگرتنی پڕۆستات به ته‌واویی(ڕیشه‌یی)
نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌گه‌ر گڕێی شێرپه‌نجه‌ییه‌که به ته‌واوی له ناو پڕۆستات دا بێت،ئه‌وسا ئه‌بێت نه‌شته‌رگه‌رییه‌که ڕیشه‌یی واتا (Radical )بێت. له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا پڕۆستات له بنه‌ڕه‌ته‌وه و کیسه‌کانی توخم هه‌ڵده‌گیرێن و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بگوونجێت، ده‌ماره‌کانی هه‌ست و عه‌صه‌ب ڕاده‌گرن ئه‌وه بۆ مانه‌وه‌ی حاڵه‌تی Erection (ڕه‌پ بوونی ئۆرگانی زایینده‌یی نێرینه). پێش یان له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا جاری وایه Lymph nodes / غوده‌کانی له‌مفاوی سه‌ر حه‌وز/سێبه‌نده هه‌ڵده‌گرن و ده‌ینێرن بۆ تویژینه‌وه‌یی میکرۆسکۆپی بۆ'' ئه‌گه‌ری'' بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه. ئه‌گه‌ر شێرپه‌نجه‌که بڵاو نه‌بووبێته‌وه،ئه‌وه پڕۆستات له ڕێشه‌وه هه‌مووی هه‌ڵده‌گرن Radical Prostatectomy.
دوایی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ڵگرتنی پڕۆستات به ته‌واویی(ڕیشه‌یی)
ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی میکرۆسکۆپی‌دا دیار که‌وت که شێرپه‌نجه‌که بڵاو بۆته‌وه، ئه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌ت ئه‌گرێته‌وه،چۆنکه بێ سووده. ئینجا پزیشک هه‌ندێک ڕێگاچاره‌سه‌ری تر پێشنیار ده‌کات.
پێش نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌شته‌رگه‌ری Radical Prostatectomy بێهۆشی ته‌واوی پێویسته(خه‌واندنی ته‌واو).رۆژێک پێشتر له نه‌خۆشخانه نه‌خۆش وه‌رده‌گرێت. پزیشکی نه‌شته‌رگه‌ر شیوه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که و پزیشکی بێهۆشی جۆری خه‌واندنه‌که و له باره‌ی ده‌رمانی ئازآرشکێن باس ده‌کات. پێست و شوێنی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌تراشرێت و هه‌روه‌ها ده‌رمانی پاککردنه‌وه‌ی گه‌ده/ڕیخۆڵه‌کان ئه‌بێ به‌کار بێت، بۆ ئه‌وه‌ی که ناو زگ پاک بێت،چۆنکه دوایی نه‌شته‌رگه‌ری نابێ په‌ستان له زگ بکرێت ئه‌گینا په‌ستان ئه‌که‌وێته سه‌ر برینه‌که.ئینجا ئێوارێی پێش ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆش نابێ هیچ بخوات و بخواته‌وه.هه‌ندێکجار ئه‌کرێت نه‌خۆش پێش بردنی بۆ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رمانی ''هێدی'' که‌ره‌وه‌یی بدرێتێ ئه‌گه‌ر باری ده‌روونی کرژ بی و یان هه‌یه‌جانی هه‌بێ. نه‌شته‌رگه‌رییه‌که چه‌ند کاتژمێرێک ده‌خایه‌نێت. ئێستا له‌م کاته‌دا هه‌روه‌ها به ته‌کنیکی Laparoscopy ئه‌کرێت پڕۆستات هه‌ڵبگرن. به‌ڵام ئه‌م ته‌کنیکه بۆ هه‌موو که‌سێک نابێ.
دوایی نه‌شته‌رگه‌ری دوایی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆش ماوه‌یه‌ک تا به‌هۆش هاتنه‌وه‌ی له ژووری Recovery دا ده‌مێنێته‌وه. بۆ ماوه‌ی یه‌ک تا دوو حه‌فته له نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه و تا دوایی 10 ڕۆژ سۆنده‌یه‌ک Catheter له ناو میزلدان داده‌نێن بۆ هێنانی میز له میزڵدانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه که ئه‌م سۆنده باریکه له ڕێگای بۆڕی میزه‌وه(میزدۆشه‌وه) ده‌خرێته ناو میزڵدان. به دانانی ئه‌م سۆنده‌یه،پشوودانه به برینی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که و هه‌روه‌ها تا پارچه خوێنی به‌سته‌ڵه‌ک بهێنێته ده‌ره‌وه. ئه‌م سۆنده‌یه له‌وانه‌یه هه‌ندیک ئازار تووشی نه‌خۆش بکات،به‌ڵام به به‌کارهێنانی ئازارشکێن ئه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. کاتێک ئه‌م سۆنده‌یه ده‌ردێنن که وێنه‌ی میزلدان به تیشک Rontgen-X ray گیرابێت، بۆ ئه‌وه‌ی ''ئه‌گه‌ری'' هه‌بوونی دڵۆپه‌کردن له نێوان ڕێگای تازه‌ی(درووستکراو‌ی) میزڵدان و میزدۆش.
ماوه‌ی چاکبوونه‌وه له ماوه‌ی چاکبوونه‌وه‌دا،باشتر وایه نه‌خۆش ئاو زۆر بخواته‌وه. له‌وانه‌یه ئازار هه‌بێت و کێشه‌ی میزکردن و هه‌بوونی خوێنی به‌سته‌ڵه‌ک له ناو میزدا بدیترێت،به‌ڵام ئه‌وانه کاتیین و پێویست به نیگه‌رانی ناکات. له‌وانه‌یه کێشه‌ی میزله‌خۆڕاگرتندا ڕووی بدات. به ڕاوێژێک له گه‌ل Physiotherapy (عیلاج طبیعی)که ئه‌و نه‌خۆش فێر ده‌کات بۆ ڕاهێنانی حه‌وز،که ئه‌م گرفته که‌متر بێته‌وه و یان لابچێت. له باره‌ی سێکس: بۆڕییه‌کانی خوێن و ئه‌و ده‌مار/ زنجیره عه‌صه‌به‌کانی که کار ده‌که‌ن بۆ کرده‌وه‌ی Erection (هه‌ستانی ئۆرگانی جنسی ) به نزیک پڕۆستات دا ده‌ڕۆن.ئه‌وه‌ش هه‌میشه ناتواندرێت له کاتی نه‌شته‌رگه‌ری یان چاره‌سه‌رییدا بپارێزرێن. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به ئه‌و قۆناغه‌ی که شێرپنه‌جه‌ی پڕۆستاتی تێدایه.له‌وانه‌یه ماوه‌ی نیوساڵ بخایه‌نێت تاکو مرۆڤ بزانێت که ئایا ئه‌وانه پارێزراون یان ئه‌گه‌ری تێکچوونی کرده‌وه‌یی(هه‌ستانی ئۆرگانی جنسی) بسه‌لمێندرێت.
Radiation/Radiotherapy تێشک لیدان به تیشک خانه‌کانی شێرپه‌نجه له‌ناو ده‌برێن. شانه‌ی ساغی ده‌ورووبه‌ریش تووشی زیان ده‌بێت،به‌ڵام ئه‌و چاک ده‌بێته‌وه له زۆه‌ربه‌ی حاڵه‌تدا. ئه‌وه به دوو شێوه ئه‌نجام ئه‌درێت: له ده‌ره‌وه‌ڕا و له ناوه‌وه ڕا. له هه‌ندێک حاڵه‌تیشدا هه‌روه‌ها Hormontherapy له گه‌ڵیدا ده‌کرێت.
تیشکلێدا له ده‌ره‌وه‌ڕا تیشکلێدان له ده‌ره‌وه‌ڕا ) Megavolt Radiation ) که ئه‌م جۆره تێشکه ماده‌ی ڕادیۆئه‌کتیڤه و ڕێک له سه‌ر خانه‌کانی شێرپه‌نجه ده‌درێت،بۆ ئه‌وه‌ی که خانه‌کانی ساغ که‌متر زیانمه‌ند بن و بپارێزرێن. نه‌خۆش 30- 35 جارکه دابه‌شکراوه له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌دا و له‌ژێر ئامێری تایبه‌تی تیشکدا ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رییه‌ی بۆ ده‌کرێت، هه‌رجارێ چه‌ند ده‌قه‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت. کاتێ ئه‌م چاره‌سه‌رییه ئه‌گه‌ری زۆره چه‌ند دواکێشه بۆ نه‌خۆش بێته ئاراوه وه‌کو ماندوویی،بێهێزی،ئێڵنجهاتن/دڵتێکهه‌ڵاتن،به‌ربوونی خوێن له گه‌ڵ میزدا و زگچوون. کێشه‌ی Erection effect تێکچوونی هه‌ستی حه‌ز و توانایی سێکس کردن له‌وانه‌یه هه‌تا ساڵانێک دوایی ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌ش هه‌ر بمێنێته‌وه.
تیشکلێدان له ناوه‌ڕا تیشکلێدان له ناوه‌ڕا که هه‌روه‌ها Brachytherapy پێی ده‌ڵێن، به ڕێگای ده‌رزی، تۆخمی زۆر بچووکی ماده‌ی ڕادیۆئه‌کتیڤ ده‌خه‌نه ناو پڕۆستاته‌وه.ئه‌م کرده‌وه‌ییه به ڕێگای پێست له نێوان کۆم و کیسه‌یی گوونه‌وه ده‌کرێت. ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه به به‌نجکردن/سڕکردن له ڕێگای پشته‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت.بۆ ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه نه‌خۆش پێشتر وه‌رده‌گرن/ له نه‌خۆشخانه خه‌واندن. تیشکلێدانه‌که ته‌نیا له سه‌ر گرێیه‌که‌یه و تا شانه شێرپه‌نجه هاره‌که له ناو ده‌چێت. دوایی نیوساڵ تیشکه‌که کاریگه‌رییه‌که‌ی ته‌واو بووه.تۆخمه‌کانی ڕادیۆئه‌کتیڤ له ناو پرۆستات دا ده‌مێننه‌وه. کاتێ لێدانی تیشک هه‌ست به هیچ ناکرێت. دوایی تا چه‌ند مانگێک له‌وانه‌یه هه‌ندێک کێشه‌ی میزکردن بێته ئاراوه،ئه‌م کێشانه به ده‌رمان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.
لێدانی تۆخمه‌کانی رادیۆئه‌کتیڤ
کاریگه‌ریکردن له سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات که له قۆناغێکی زۆر قووڵدابێت به ڕێگای هۆرمۆنه‌کان: چۆنکه شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات له سه‌ره‌تادا کێشه یان ئازارێکی واها زوو به ده‌ست نادات و ئینجا شێرپه‌نجه‌که ته‌نیا له پڕۆستات خۆی دانییه به‌ڵکو بڵاوبوونه‌وه‌شی به دووادایه.له‌م نه‌خۆشییه‌دا زیاتری بڵاوبووه‌کان له ناو غوده‌کانی لیمفاویی و/ یان ئێسکه‌کان دایه. شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات زیاد ئه‌کات له ژێر کاریگه‌ریی هۆرمۆنی پیاوانه Testosteron . به ڕاگرتنی ئه‌م هۆرمۆنه 80% له نه‌خۆشه‌کان خانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ییان ڕاده‌وه‌ستێت و هه‌روه‌ها ئازار سووکتر ده‌کات. ڕاگرتنی ئه‌م هۆرمۆنه به چه‌ند شێوه ئه‌کرێت.
ئه‌م چاره‌سه‌رییه برێتییه له: - به ڕێگای نه‌شته‌رگه‌ری گوونه‌کان،که ) که هۆرمۆنی تێستۆستێرۆن) درووست ده‌که‌ن، - ده‌رمان که به‌رگری له درووست بوونی ئه‌م هۆرمۆنه ده‌که‌ن ) LH-RH-analogs )، - ده‌رمانانه‌ی که په‌یوه‌ندی/ به‌ستنه‌وه‌یی تێستۆستێرۆن له گه‌ڵ خانه‌کانی پڕۆستات به‌رگری ده‌که‌ن Hormonpreparates یان شێوه‌ی تێکه‌ڵاو له‌م دووانه‌دا.
نه‌شته‌رگه‌ری له گوونه‌کاندا هۆرمۆنی جنسی پیاوانه Testosteron پێکدێت. په‌ره‌ساندن/زیادکردنی خانه‌کانی شێرپه‌نجه په‌یوه‌سته به‌م هۆرمۆنه. به‌ڕێگای نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌م پارچه/شانه‌یه‌ی که ئه‌م هۆرمۆنه درووست ده‌کات له ناو گوونه‌کاندا هه‌ڵده گیرێت. ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه پێی ئه‌ڵێن Subcapsulaire orchidectomy . به‌م شێوه‌یه به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م هۆرمۆنه له ناو گووندا ڕاده‌گیردرێت. ئینجا له زیادکردن و ته‌شه‌نابوونی گرێیه‌که به‌رگری ده‌کرێت و ئازاریش که‌متر ده‌بێته‌وه. ئه‌مه نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی ئاسایی و ئاسانه و زیاتر به سڕکردن له ڕێگای پشته‌وه ده‌کرێت. له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا گوونه‌کان له بنه‌ڕه‌ته‌وه لێ ناکرێنه‌وه و هه‌تا هیچی وای پێوه دیار نابیت که نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کراوه.
ده‌رمان: hormonal therapy هه‌ندێک ده‌رمان هه یه که ده‌توانن هۆرمۆنی پیاوانه ڕاگرن. به‌م هۆیه‌وه خانه‌کانی شێرپه‌نجه له زیادکردنیان ده‌وه‌ستن. ئه‌وانه Combination LH-RH analogs & anti-androgens end of
یه‌کێک له‌م دوو جۆره ده‌رمانانه و یان تێکه‌ڵاوی هردوویان. LH-RH analogs ئه‌م ده‌رمانه کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌رئه‌م غوده‌یه‌ی که له ناو مێشکدایه: The Hypofyse . غوده‌ی هیپۆفیز هه‌ندێک هۆرمۆن به‌رهه‌م دێنێت،که گوونه‌کان ئاماده ده‌کات بۆ درووست کردنی هۆرمۆنی تێستۆستێرۆن. به دانی ده‌رمانی LH-RH analogs به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆن له ناو غوده‌ی هیپۆفیزدا ڕاده‌گرن،که ده‌بێت به هۆی ئه‌وه‌ی که گوونه‌کان ئیتر هۆرمۆنی تێستۆستێرۆن درووست نه‌که‌ن. ئه‌م ده‌رمانانه بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن کارده‌که‌ن و له ڕێگای دیواری زگه‌وه لێده‌درێن و بۆ یه‌ک مانگه. زۆر و بۆ ماوه‌ی دوور و دریژ به‌کار هێنانی ئه‌م ده‌رمانه هۆکارێکه بۆ درووستبوونی'' پووک بوونی'' ئێسکه‌کان ) Osteoporoses ). Anti-androgens ئه‌م ده‌رمانانه کارکردنی تێستۆستێرۆن هی ناو گوونه‌کان وناو گلاندی ئادرێنالینAdrenal gland ،که له سه‌ر گوورچیله‌کاندایه ڕاده‌گرێت که ئه‌وانیش ئه‌م هۆرمۆنه درووست ده‌که‌ن. ئه‌م ده‌رمانانه پارێزگاری له شانه‌کان ده‌که‌ن که هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر به هۆرمۆنی تێستۆستێرۆن. به‌م شێوه‌یه هۆرمۆنی تێستۆستێرۆن ئیتر کاریگه‌ری نابێت له سه‌ر پڕۆستات.
Combination therapy هۆرمۆنی تێستۆستێرۆن له ناو گوونه‌کان و گلاندی ئه‌درێنالین درووست ئه‌بێت. دوایی نه‌شته‌رگه‌ری Orchidectomy و چاره‌سه‌ری به ده‌رمانی LH-RH analoges ته‌نیا به‌رهه‌مهێنانی تێستۆستێرۆن له ناو گوونه‌کاندا ڕاده‌گیردرێت. ده‌رمانه‌کانی Anti-androgens کارکردنی هه‌ردوو جۆره هۆرمۆنه‌کان ڕاده‌گرن. ئینجا بۆیه له په‌نایی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌دا یان چاره‌سه‌ری به ده‌رمانی LH-RH analogs هه‌روه‌ها ده‌رمانێکی جۆری Anti-androgens یش بدرێت به نه‌خۆش. له ئه‌نجامی گۆڕانی ئه‌و هۆرمۆنانه، له‌وانه‌یه(Erection) که‌م ببێته‌وه. حه‌ز و هه‌ست هه‌ر ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می هۆرمۆنی تێستۆستێرۆن نه‌ما له‌وانه‌یه جاری وایه هه‌ست به گه‌رمایی زۆری جه‌سته بکرێت، په‌ڵه‌ی سوور له ڕوخسار و گه‌ردن ،لێدانی خیرایی دڵ،گرژبوون و ئازار له گۆیی مه‌مکه‌کاندا په‌یدا بێت.ئه‌وه مه‌ترسی ژیانی له سه‌ر نییه به‌ڵام ناخۆشه و به ده‌رمان چاره‌سه‌رییان ده‌کرێت.
Medicament: Chemotherapy وه‌ک باسمان کرد،نه‌شته‌رگری،لێدانی تیشک و چاره‌سه‌ری به هۆرمۆنه‌کان زیاتر کاری پێ ده‌کرێت بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات. زۆربه‌ی جۆره‌کانی شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی باشیان هه‌یه به رامبه‌ر به چاره‌سه‌ری به هۆرمۆنه‌کان واتا thermotherapy . هه‌ر کاتێک که هۆرمۆنه‌کان کاریگه‌رییان نه‌بێ و نه‌تواندرێت/نه‌کرێت تیشک لێبدرێت/Radiotherapy ، هه‌ندێکجار Chemotherapy واتا چاره‌سه‌ری کیمیایی ئه‌نجام ئه‌درێت. چاره‌سه‌ری کیمیایی دابه‌شبوون و خۆکۆپی کردنی خانه‌کانی شێرپه‌نجه ڕاده‌گرێت.ئه‌م چاره‌سه‌ری کیمیاییه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که کیمیایی خۆی بگه‌ینێته سه‌رتاسه‌ری جه‌سته بۆ دژ به ئه‌و خانه‌شێرپه‌نجانه‌ی که له‌وانه‌یه بڵاو بووبنه‌وه. به ڕێگای Chemotherapy نه‌خۆشییه‌که بۆ ماوه‌یه‌کی کوورت یان درێژ ڕاده‌گرێت و کێشه و ئازار که‌متر ده‌بێته‌وه. ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که دابه‌شبوونی خانه‌کان ڕاده‌گرن واتا Cytostatica زیاتر به‌ڕیگای سۆنده‌یه‌ک له ناو بۆڕی خوێنڕا Infusion-Infuus به جه‌سته ده‌گه‌یه‌ندرێت. هه‌ندێک له‌م ده‌رمانانه ش به شێوه‌ی حه‌ب به‌کار دێن. لێدانی ئه‌م ده‌رمانه چه‌ند کاتژمێرێک ده‌خایه‌نێت و نه‌خۆش پێویست ناکات شه‌و له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه. Cytostatica نه‌ک تانیا خانه‌شێرپه‌نجه‌ییه‌کان له ناو ده‌بات به‌ڵکو شانه‌ی ساغیش. کاتێ چاره‌سه‌ری به‌م ده‌رمانانه،هه‌ندێک دواکێشه بۆ نه‌خۆش دێته ئاراوه وه‌کو - هه‌ڵوه‌رینی قژ/پرچ - ئێڵنجهاتن/دڵتێکهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه - تێکچوونی ڕیخۆڵه‌کان - که‌مبوونه‌وه‌یی خڕۆڵکه‌کانی سپی ناو خوێنLymphocyte که به‌م هۆیه‌وه نه‌خۆش زووتر ئاماده‌یه بۆ تووشبوون به " هه‌و کردن" واتا Infections . له‌مکاته‌دا زۆر ده‌رمانی به‌سوود هه‌ن بۆ به‌رگریکردن له دڵتێکهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه. ئه‌م دواکێشانه دوایی چاره‌سه‌رییه‌ک له خۆیانه‌وه ده‌ڕۆن.
ره‌چاوکردنی ئه‌م خاڵانه که په‌یوه‌ستن به کێشه‌ی میزکردن
شێوه‌ی ژیان و خۆراک هه‌ندێک سه‌رچاوی زانیاری هه‌ن و سه‌لماندراوه که خۆراک رۆڵێکی گرنگی هه‌یه له په‌یدابوونی نه‌خۆشییه‌کانی پڕۆستات وه‌ک شێرپه‌نجه. له پاڵ خۆراکی ساغ و گوونجاو هه‌روه‌ها شێوازی ژیانی ساغ تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌توانێت به‌رگری بکات له تووشبوون به شێرپه‌نجه. ژیانی ساغ مانایی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ:
خۆراکی ساغ ئه‌وه‌یه که مرۆڤ:
له په‌نا ئه‌وه‌دا هه‌ندێک په‌ند و پێشنیاری تایبه‌ت هه‌یه بۆ که‌سانێک که نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستاتیان هه‌یه:
وته هه‌له‌کان و گووایه‌کان
وانییه که ئه‌ڵێن شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات درووست ئه‌بێت دوایی خۆبه‌ستن(پیاوان ئه‌توانن خۆیان ببه‌ستن بۆ مه‌به‌ستی به‌رگری له کاریی زایینده‌یی) Sterilization (Vasectomy ).
سه‌رچاوه‌کان:
ک/ HET PROSTAAT BOEK ISBN:90-8523-069-1
30 نۆڤه‌مبر 2007 هۆڵه‌ندا گوڵاڵه پشده‌ری Goli-67@hotmail.com
|