په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٨\٢٠١٦

با سەرکردایەتی کورد کراسیک لە ئەردوگان دادڕێ!


پشکۆ ئەمین     


پاش ئەوهەمو یارییەی تورکیا بەئاگرکردی، هەرلەیارمەتیو کۆمەک کردن بەداعش وناردنی چەک وتەقەمەنی بۆ داعش وقاعیدەو ئیسلامیەکانی ناوسوریاوعیراق و رێگەدان بەهاتن ورۆشتنی خۆتەقینەرەوەکان لەسوریاو عیراقەوە بۆئەوروپا ! بەمشیوەیە تورکیا بووبوە بنکەی هەرچی ئیسلامی توندڕەوهەیە، وە شوێنیچارەسەرکردنیی بریندارەکانیان و حەوانەوەیان !هەر لەتورکیاشەوە هەزاران ئیسلامی توندرەوی داعش ،لە ئەوروپاوەبەریگەی تورکیادا هاتنوکارئاسانیان بۆ کراوچوونە ناوسوریاوعیراق بۆ شەردژبە ناتۆو هاوپەیمانەکانی ! ئەمە جگە لە بەکار هێنانی کارتی پەنابەر بۆ بە دەستهینانی مەرامەکانی خۆی کەرۆژانە بەهەزاران پەنابەری سوریای وعیراقی لە تورکیاوە رەوانەی دەریای مەرگ دەکران وبەکەشتیدەچونە ئەوروپا،لەپیناوی ئامانجە نارەواکانیدا هەموو ریگایەکی گرتەبەر تائەوروپاو ئەمریکا پشت لەکورد بکەن‌.


تورکیا لەسەرەتاداداوای دەکرد رێگەی بدەن لە رۆژئاوای کوردستاندا لەو شوێنانەدا کەکورد ئازادی کردون ، کەمپێک دروست بکرێت ،بەڵام بەمەرجێک لەژیر سەرپەرشتی خۆیدابیت . تا رێگەلەو نیمچە سەربەخۆیەی کورد بگرێت !ئەردوگان وای دەزانی کەهیشتا،هەرسەردەمی شەری ساردە و تورکیاش تورکیاکەی جارانە ئەوروپاو ئەمریکاش کاریان پێیەتی و پشتی دەگرن ، نەیزانی ئەوسەردەمە تیپەریوە ئیترنە ئەمریکاو نەئەوروپا پیویستیان بە تورکیای ئیسلامی پشتگیریکەریداعش نەماوە! رێگەی نادەن بەئارەزوی خۆی وەک سەردەمی شەری سارد کە بەکورە نازادارەکەی ئەمریکاو ئەوروپا ناسرابو،هەمووپشتگیریەکی لێدەکراخۆی بابدات ،ئەم لوت بەرزیەی ئەردوگان وخۆبەشت زانینەی گەیشتە ئەوەی فرۆکەیەکی روسی بخاتە خوارەوە، نەیزانی خستنە خوارەوەی فرۆکەی روسی هەروا ئاسان نییە وئەگەری جەنگی جیهانی لێدەکرێت ولە پێناو تورکیایئیسلامی نادیموکراسوهاوکاریکەری داعش ونابوتدا، کەس ئامادەنیە جەنگی جیهانی هەڵبگیرسێنێت !گەرچی هەموو چاوەروانی هیرشی روسیایان دەکرد ،بەڵام روسەکان دانیان بەخۆداگرت وبریاری شەری ئابوریاندا ،هەرچی پەیوەندیی ئابوری هەبوولەگەڵ تورکیادا دایخست ،بەمەتوانی ئابوری تورکیا داتەپێنێت! کاتێک تورکیا زانی کە هاوپەیمانەکانی ناتۆی پشتگیری ناکەن کەوتە هەرەشە لەهاوپەیمانانی ناتۆی بەداخستنی بنکەی ئەنجەرلیک لەشەری دژ بە داعشدا!


ئەمانە هەموو بونەهۆی ئەوەی کەهاوپەیمانەکانی لەئەمریکاو ناتۆتورەبن وپێی بڵێن خەتی سورت تیپەراند! سیاسەتەهەڵەکانی ئەردوگان کەلەلایەک دژبەهاوپەیمانەکانی ناتۆی ولەولاشەوە خستنە خوارەوەی فرۆکەی شەرکەری روسی و ناکۆکیەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا لەسەرفەلەستین ، دژایەتیکردنی ئێران لەبەشداری کردنی لەشەری سوریادا وبەرزبونەوەی گڕوبلێسەی شۆرشی کورد لەباکورداو گوێنەدانی بەوهەموو کوشت و کوشتارەی لە شارەکانی باکوری کوردستاندا دەکراو زیندانی کردنی رۆژنامەنوسەکانی دژیئەردوگان گەیشتە چڵە پۆپەوئیترنەدەکرا چاوپۆشی لێبکریت وبێدەنگبن لێی!ئەمانە کۆمەڵێک هۆبوون کەبونە هۆی دروستبوونی قەیران بەدوای قەیراندالە تورکیا، وەک دەڵێن ئەوەی یاری بەئاگر بکات پریشکی ئاگرەکە بەرخۆشی دەکەوێت ودەبێت باجەکەی بدات!!شەروراپەرینەکانی شارە کوردیەکان و تەقینەوە یەکبەدوای یەکەکانی ناو جەرگەی ئەستەمبوڵ وئەنقەرەیتورکیای هەژاند وئەردوگانی توشی هیستریاکرد،رۆژبەرۆژتادەهات ئەردوگاندەکەوتە هەڵەی زیاترەوە ،سیاسەتێکی گرتبوەبەرکە تورکیای بەرەوهەڵدێر دەبرد!.تا لە ئاکامدا، گەیشت بەوکودەتایەی کەلە رۆژانی پیشودا روویدا،گەرچی زوربەی لێکدانەوەکان، بۆ ئەوەدەرۆن کەتورکیا خۆی دروستی کردبێت ،بۆدەست گرتن بەسەر جومگەکانی دەسەلاتدا وگۆرینی دەستوری تورکیا و لەناوبردنی نەیارەکانی کەخۆی لە دەست ودایەرەی مامۆستاوهاورێ ئیسلامیە کۆنەکەیدا دەبینیتەوە کە فەتحوللە گولەنە!کەدەستیان گرتبوو بەسەرهەرە زۆریجومگەکانی دەوڵەتی تورکیاداولەهەمو شوێنێکئامادەیانهەبو وەک ئەردوگان ناوی دەبردن ،دەوڵەتێک بون لەناودەولەتێکدا بە تایبەتی لە دامەزراوەکانی دادگاو خویندن و تەنانەت لەناو سوپادا کەسوپای دووهەمی ناتۆیە،هەر چۆنێکبێت ئەم کودەتایە ئەردوگانی بەهۆش هێنایەوەو توانی دەوڵەتەکەی وسوپا پاکاتەوە لەنەیارەکانی!!بەدەیان جەنرال وئەدمیرال هەزاران ئەفسەروسەربازلەوانەی بەشداری کودەتا بون خرانە زیندان دەیان دانیشگاو خویندنگا داخران وکادیرەکان نێرانە ماڵەوە یان لەزیندان توند کران.بەسەدان کەس ئامادەکران بۆ بەردەم دادگا!.بەهەرحاڵگەرباس لەزیانە ئابوریەکەی بکەین، کە بەچەندان ملیار دەخەمڵێنرێت . هاوکاتلەدەست دانی هەزاران کادیری سەربازی ودەوڵەتی کە خۆی لە خۆیدا گوایە زیانە بە تورکیا گەیشتوە،کەچی لە بنچینەدا،بەسەرکەوتنێکی گەورە بۆئەردوگان وئاکەپە دێتە هەژماردن.


هەرپاش ئەم سەرکەوتنە ئەردوگان،زۆر بە سانایی دەستی کرد بەهەوڵدان بۆ ئاسای کردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ نەیارەکانی ( ئیسرائیل وروسیا) تەنانەت بۆ رازی کردنی پۆتین وروسیا وازی لەوسیاسەتەهێنا کە دژی سوریاگرتبویە بەرهەرلەپشتگیری کردنی گروپە ئیسلامیەکانەوە بیگرەتا دەگاتە داوای لابردن ودەرکردنی بەشار ئەسەد،لەگەڵ ئیرانیشدا خەریکی خۆرێکخستنەوەیەو پەیمانی دوقۆڵیان بەستوەو پێکەوە دژبەکوردو دەسکەوتی کوردی دەوەستنەوە و پ ک ک وپژاک وداعشوەک یەک دەناسێنن.


بەم شێوەیەئەردوگان لەپێناو بەرژەوەندییە ئابوری وسیاسیەکانی تورکیادا کەوتە جموجوڵ.هاوکات هەوڵە چەپەڵەکانی لەدژی دروستبونی قەوارەیەکی کوردی گرتە بەر، ئەوتا دەبینین کەوا هەموسەردانەواندنێکی قبوڵکردوە وهەموو شتێکی خستۆتەلاوە و ئامادەشە هی دیکەش بکات،بە مەرجێ کورد بە هیچ ئامانجێک نەگات.!


ئەیسەرکردەی حیزبە کوردییەکان، گەرئێوەش وەک بانگاشەی بۆدەکەن ،گوایە بۆ کورد کاردەکەن ودەتانەویت خزمەت بە بەرژەوەندی کوردبگەێنن، دە ئێوەش، کراسێک لەئەردوگان دادرن !! ئەوکاتێک زانی وڵاتەکەی لەبارێکی خراپدایە سەری شۆرکردودژبە بیرو بۆچونەکانی خۆی وەستایەوە ، گوێی بەهیچ نەدا!


دە ئێوەشلەگەڵ یەکدارێککەون وناکۆکیەکانتان وازلێبهێنن. ئەمەش هەر بەوە دەبێت، تەنهاو تەنها واز لە بەرژەوەندیە حیزبیەکانتان بهێنن. بەرژەوەندییئ باڵای نەرتەوەیی کورد بخەنە سەروو خۆتان وبنەماڵە و حیزبەکانتانەوە.بە تێکڕا بۆ سەربەخۆیی تێکۆشن ، تائەوەی بەدەستمان هێناوە لەدەستی نەدەین . گەر ئەمەتان نەکرد ئەوە بزانن کە سبەینی هەمومان لەبەردەم گەل و مێژوودا تاوانبار دەبین ومیژوو رەحم بە کەس ناکات!!!
 


pshko.Amin@hotmail.de

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک