١٨\١٠\٢٠١٩
باش بوو کەس بە
قسەی عارفی نەکرد.

عەلی مەحمود محەمەد
کاک عارف قوربانی سەبارەت بە ھێرشەکانی
تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان, لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی کەناڵێکدا
دەڵێت"لە بەرامبەر کوشتنی یەک منداڵدا دە منداڵ بکوژینەوە... بۆ
ماوەیەک کورد ببیتە میلەتێکی فاشی", ئەم قسانە ھی یەکێکە لەوانەی لە
بواری بە دیکۆمێنتکردنی لایەنێکی جینۆسایدی ئەنفال کاری باشی کردووە,
ھەر لەم روانگەیەوە دەبێت شارەزایشی لەو جۆرە تاوانەدا ھەبێت کە
بانگەشەی بۆ دەکات کە دەچێتە چوارچێوەی چ تاوانێکی نێونەتەوەیەوە, ئەم
بانگەشەیە بۆ خەڵک یەک تاوان بێت بۆ ئەو چەندین جارە, چونکە لەو
بوارەدا وەک خۆی ناساندووە کار دەکات, کارکردن بۆ جینۆساید ئەرکێکی
ئەخلاقی و ویژدانییە, مرۆڤ کە لەو بوارەدا کاری کرد دەبێت باوەڕی بە
پرنسیبە ئەخلاقییەکانی ھەبێت, بە تایبەتیش عارف قوربانی کە بابەتەکانی
وەرگێڕدراونەتە سەر زمانەکانی دی, ئایا ئەم دوو رستەیە لە پاڵ
کتێبەکانی دابندرێن, خوێنەری بێگانە چی دەڵَێن؟, ئایا بۆ خۆی دەزانێت
ئەم بانگەشەی منداڵ کوشتنە دەچێتە چوار چێوەی چ جۆرە تاوانێکەوە, بە
پێوەری نێو نەتەوەیی, ئەدی ئەو منداڵانە چۆنە کوژێت و چ ئامرازێک بەکار
دەھێنێت بۆ کوشتنیان, خۆ ئێمە فڕۆکەو تۆپخانەمان نییە, یان ئەویش وەک
داعشەکان منداڵی خەڵک ھانە دات خۆیان بتەقێننەوە, یان وەک بۆکۆ حەرام
دەست بەسەر قوتابخانەکاندا دەگرێت و قەسابخانە سازە کات, ھاوکات فاشیست
بوون کاتی و نا کاتی نییە, شێر پەنجەیەکە کێی گرت تا مردن لە کۆڵی
نابێتەوە, وەک ھیتلەرو مۆسۆلۆنی تاسەریان پان نەکرێتەوە لە مێشک و
جەستەیان ھەر دەمێنێت.
خۆشبەختانە نەک سەرکردەکانی رۆژئاوا بە قسەی ئەم دەنگە نا شازەی
سیاسەتیان نەکرد, بگرە یەکێک لە سەرکردەکانی بوونە قوربانی تاوانێکی وا
کە کاک عارف بانگەشەی بۆ دەکات ئەویش ھەڤاڵ " ھەفرین خەڵەف"ە, لە گەڵ ٨
ھاوڵاتی سڤیلی دیکە, لە تاونێکی ھاوشێوەی ئەوەی کاک عارف بانگەشەی بۆ
دەکات بوونە قوربانی, کوشتن و ئیعدامی دەرەوەی دادگا و سوکایەتیکردن بە
جەستەیان, ئەم دۆسیەیە وا تقییەوە مەزڵومیەتی کوردی نیشان ھەموو
جیھاندا, بارتەقای ھەموو شەڕی داعش خەڵکی ھێنایە پشت کوردەوە وەک ھەورە
تریشقە مەترسی ئەنجامدانی کۆمەڵ کوژی تورکیای دەرخست, لێ ئەگەر بە قسەی
عارفمان بکردبایا, ئێمە بکەری منداڵ کوشتنەکان بوینایا, ئەوا
چارەنووسمان وەک ھێزێکی فاشستی روخاوی ناشرین دەرەکەوت , ھەموو ئەو
جوانیانەی لە رابردوو بەدەستمان ھێناوە, لە گەڵ چەقۆی سەر ملی منداڵێک
ناشرینە بوو, مرۆڤ بوونمان لە دەستە دا, وێنەی داعشمان ھەڵدەگرت, داعش
ئاسا کۆتا شوێنیان زیندانەکان و کۆمەڵ کوژی و دادگاییکردن دەبوو,
چارەنوسمان لە چاو ١٩٨ رۆژەکەی ئەنفال جەژنە بوو.
تامیلەکانی سریلانکا ئێستاش باجی ئەوە دەدەن رێگایان لە خەڵک گرتووە
شارو شارۆچکەکان جێ بھێڵن و وەک بارمتەی شەڕ بەکاریانیان ھێناوە, لە
پاڵیانەوە شەڕیان کرووە, لە کاتی شەڕ لە گەڵ سوپای سریلانکا, کە ئێمە
نموونەی ھەزاران حالەتی وامان لە ھەشتاکان ھەیە, بۆیە وەک تاوانباری
جەنگ سەیرە کرێن و دۆسیەی جینۆسایدی تامیلیان بەم کارو کردەوەیە بەتاڵ
کردۆتەوە, ئێمە نەک بە قسەی عارفەکان ناکەین, بگرە پرنسیبێکی مرۆیانە,
بەرگرییەکی سپی ئەنجامدەدەین, بۆ ئەوەی رۆژئاوا وەک کۆمۆنە ھەر بە رو
سپێتی وەک توکی سەری ئاپۆیا ما بمێنێتەوە.
لەبەر ئەوەی بانگەشەی جینۆساید دە کات, پێشنیارە کەم, تا بە فەرمی
داوای لێبوردن نە کات, ھەموو نووسین و کتێبەکانی لە بواری جینۆساید
ھەڵبگرترێتەوە, وەک خۆی دەزانێت بانگەشەکردن بۆ جینۆساید لە رێگای
کەناڵێکی راگەیاندنەوە دەچێتە چوارچێوەی ھاندانەوە, تاوانەکەی کەمتر
نییە لە گەڵ بکەری راستەقینە.
ماڵپهڕی عهلی مهحمود محهمهد
|
       |