
حه‌مه‌شوان شه‌ریف
ماوه‌یه‌که
له شه‌قامه‌که‌ی ئه‌و به‌ره‌وه
دره‌ختێکی مات ده‌بینم ،
سه‌رماو سۆڵه
گه‌ڵای به‌له‌شیه‌وه نه‌هێڵاوه ،.
وا تێده‌گه‌م ئه‌م (بــــا)یه
دڵی له‌من پیس کردووه و
هه‌ستی به نێوانمان کردوه
که ئه‌و دره‌خته هه‌موو ڕۆژێ
بۆ من خۆی ڕووت ئه‌کاته‌وه .! .
بۆیه به توڕه‌ییه‌وه دێ و
لوول ئه‌خوا
و
وای نیازه به تۆزوخۆڵی شه‌قامه‌که
له‌شولاری دره‌خته‌که
دابپۆشێ له به‌رچاوم ! .! .
به‌ڵام بــــا چه‌ند هه‌ژاره
ئه‌و نازانێ هه‌ر که ڕۆیـشـت
دره‌خته‌که چاوێکم لێداده‌گرێ و
به‌و سه‌رمایه
زیاتر خۆیم بۆ ڕووت ده‌کاته‌وه .
٦\١١\٢٠٠٨
Hamashwan1@hotmail.com
|