باشتر وایە
ڕاستییەکانیش باس بکرێن.
د.ئیبراهیم محەمەد جەزا*
بێگومان هەموومان ئاگادارین کە ئێستالەبەردەم کردارى هەڵبژاردنى
ئەندامانى پەرلەمان وسەرۆکى هەرێم داین و هەریەک لە قەوارەسیاسییەکان
هەوڵى بەدەستهێنانى کورسییەک یان چەندکورسییەک لەپەرلەمانى کوردستاندا
دەدەن. ئەمەکارێکى سروشتییەو هەریەکێک لە و کاندیدانە دەتوانێت و مافى
خۆیەتى کەپرۆژەکانى خۆى بخاتەڕووبۆ خەڵک و بڵێت من کەدەرچووم
ئەمانەجێبەجێ دەکەم وئەمەبەرنامەى کارمە بۆ خزمەتى خەڵک، بگرە
دیاریکردنى هەڵەو ڕەخنەگرتن لە کارى حکومەت وپەڕلەمانى ئێستاو
دەستخستنە سەر کارەدزێو گەندەڵیییەکان ئیشێکى باشەو کارێکى
ئاساییەلەدنیادا. ئەوەبوو لەڕکابەرایەتى ئۆباما و ماکیندا بۆ نمونە،
هەریەکەیان ڕەخنەى توندى لەبەرامبەرەکى دەگرت و بەبەڵگەوە دەیسەلماند
وبەرگرى لەبۆچوونەکانى خۆى دەکرد. بێگومان بەراورد نییەلەنێوان ئەوان
وئێمەدا هەڵبەت لەڕووى ئەو شارەزایى و ژمارەى دەنگدانانەوە کەئەوان
پیادەیانکردووە ،ئێمە تازەدەست پێدەکەین وهەنگاوى سەرەتامان ناوە.
میللەتى ئێمە هەڵبژاردنەکانى ساڵانى 1992 و2005 نەبێت نەهەڵبژاردنى
کردووە و نەشارەزاییەکى باشى هەیەلەوبوارەدا ونەلەکولتوورى ئەم
ناوچەیەدا ڕۆژێک لەڕۆژان هەڵبژاردنێکى دیموکراتیانەو دوور لەساختەکارى
ئەنجامدراوە، بەڵام خەریکە میللەتەکەمان فێردەبێت ئەمەش دڵخۆشکەرەیە
وپێویستە بەگشت لایەک هەوڵى سەرخستنى پرۆسەکەبدەین کەبە ڕێکوپێکترین
شێوەبەڕێوە بچێت و ڕەنجمان بەبادا نەچێت.
ئەوەى لێرەدا پێویستەڕەچاوبکرێت ڕاستییەکانەونەشێواندنییانە، چۆن مافى
ئەوە هەیە بۆلایەنێکى کاندید کراو کە ڕەخنەبگرێت دەبێت مافى بەرامبەریش
نەخورێت و دان بەڕاستییەکاندا بنرێت. مەبەستم ئەوەیە لەم بەردەمى
هەڵبژاردنەدا کاندیدەکان نابێت گشت چالاکى وکارەکانى ئەم پەرلەمان
وحکومەتەى ئێستا یەکسان بکەن بەسفر ، ئەمەنەک لەبەر ئەوەى لەگەڵ
دەسەڵاتدا تووشى گرفت نەبن و بەسەلامەتى دەرچن و وڵاتەکەشمان لەشەڕ
دووربخەنەوە. نەخێر لەبەر ئەوهۆیانەنییە، بەڵکو بۆ ئەوەى ئەولایەنانە
درۆنەکەن لەپڕوپاگەندەى هەڵبژاردندا و درۆزن دەرنەچن بەرامبەر گەل،
چونکە ئەگەر بەویژدانەوە سەیرى کاروئیشەکانى ئەم پەرلەمان وحکومەتەى
ئێستا بکرێت ئەوا شتى زۆر باشیش کراوە. کاتێک شەو و ڕۆژ وبەبەردەوامى
ڕەخنەدەگیرێت و سەرزەنشتى حکومەت دەکرێت و بەگەندەڵ وەسف دەکرێت
وبەکورتى تەڕووشک پێکەوە دەسووتێنرێت ( هەروەک پیشەى ئەم میللەتە کەخۆى
بەسووک سەیردەکات) لەهەمانکاتدا پێویستە باسى کارەباشەکانیش بکرێت.
ئەى باشە بۆ باس لەو هەموو چاککردنى ڕێگاو بان و دروستکردنى پرد و
تونێل و بەرزە ڕێیانە ناکرێت؟ ئەى بۆ باس لە وپرۆژەگەورانەى وەک
کارگەکانى چیمەنتۆ وگەچ و خشت و دروستکردنى چەندین فڕۆکەخانەو
پرۆژەکانى ئاو و ویستگەکانى کارەباى چەمچەماڵ و هەولێر ناکرێت؟ ئەى بۆ
باس لە هیچ نەبێت بڕینەوەى مووچە وپێدانى زەوى بۆ کەسوکارى ئەنفال و
شەهیدان ناکرێت؟ ئەى بۆ باس لە پڕۆژەکانى هەڵکەندنى بیرى نەوت
ودەرهێنانى و پرۆژەکانى ترى وەبەرهێنان ناکرێت؟ ئەى بۆ باس لەو هەموو
سەردانى کەسایەتى و خەڵکانە ناکرێت بۆدەرەوەى وڵات لە پێناو
چارەسەرکردن و بازرگانى و خوێندن و پەیداکردنى شارەزایى و دەیەها خولى
ڕاهێنان ناکرێت؟ ئەى بۆ باس لەبەرزبوونەوەى ئاستى گوزەرانى خەڵک ناکرێت
؟ بەگشتى جاران مامۆستایەکى قوتابخانە نەیدەتوانى کرێى تەکسى بدات
ئێستا زیاتر لە نیوەى مامۆستایان خاوەن ئۆتۆمبیلى خۆیانن. ئەى بۆ باس
لە کردنەوەى دوازدە کونسڵخانەى وڵاتانى دەرەوە لەکوردستان ناکرێت؟ ئەى
بۆ باس لەو سیستەمە تازانەى بانکى ناکرێت کەلەوە پێش هەرنەبووە؟ ئەى بۆ
باس لەوگۆڕانە گەورەیەى پرۆگرامەکانى خوێندن وپەروەردە ناکرێت کەڕۆژ
لەدواى ڕۆژ لەپێشکەوتن وگەشەکردندایە؟ ئەى بۆ باس لە پێشکەوتنى
دەزگاکانى گەیاندن و ڕاگەیاندن ناکرێت لەم نیمچە وڵاتەدا؟ ئەى بۆ باس
لەدەرچوونى ئەو هەموو کتێب و گۆڤارى وڕۆژنامە جیاواز و هەمەلایەنانە
ناکرێت، کە ئەگەر 40% بەسوود بێت ئەوا بە درێژایى مێژووى کورد کارى
وانەکراوە وڕووینەداوە! ئەى بۆ باس لەڕۆڵى ئاسایش وپۆلیسى کوردستان
ناکرێت ،یان وادەزانین ئەو ئارامى و خۆشگورزەرانییەى هەیە لەخۆوەدروست
بووە! نا هاوڕێ گیان لەوساتەى کەتۆ دانیشتوویت ڕەخنەدەگریت و وتارەکەت
دەنووسیت بۆ سوککردنى دەسەڵاتى کوردى، دەیان وسەدان پۆلیس بەئاشکرا
وبەنهێنى ئەم ناوچەیەکۆنترۆڵ دەکەن ئەگینا دەبوو وتارەکەت لە سایەى
حکومەتى "ئەژدیهاوە" بنووسیت، ئەگەر هەر بکرایەبینووسیت! بوونى
پەرلەمان ( بەگشت کەموکورتییەکانییەوە)و بەڕێوەبردنى گشت سووچ و
قوژبنێکى ئەم بەشەى کوردستان کە لەلایەن کوردەوە بەڕێوە دەچێت،
دابینکردنى ئاسایش و ئارامى کە بە هیمەتى پۆلیسى کورد ئەنجام دەدرێت،
ئەمانە کارى باش نین؟ ئەى ئەمانە ئیش نین؟ ئەى نابێت ئەمانە بخەینە ڕوو
ئینجا بڵێین، ئەى دەسەڵاتى کوردى ئیتر وڵاتەکەمان بازیاتر پێشبکەوێت
تکایە گەندەڵەکان پەراوێز خەن، کەسانى خاوەن توانا با سەر
بەحیزبەکەشتان نەبێت بیخەنە ناو دەسەڵات و لێپرسراوێتى بدەنێ، ئیتر
کاتى ئەوە هاتووە ئێوەى جیلى کۆن نەوەیەکى تازەئامادەبکەن و وڵات
بدەنەدەستى ئەوان. چیتر سەرکردەکان دەست مەخەنە کارەکانى حکومەت
ودادگاکان و کاغەز مەنێرنە سەر بەڕێوبەرەکان و وەزیرەکان، چونکە دەزانن
کەس ناتوانێت قسەتان بشکێنێت ئەگەر لە ترسیشدا نەبێت لە بەر ڕێز و
ماندوو بوونتان، ئیتر ئەو بۆشاییەى نێوان ئێوە و خەڵک پڕکەنەوە و با
دابڕان زیاتر نەبێت. ئێوە کەسانى دڵسۆز و نەتەوەیى پەروەردە بکەن با
جێتان بگرنەوە چونکە هەموومان هەر دەمرین، ئەوکاتە دەبنە نیشانەى
هەتاهەتایى لەناوگەلدا. ئیتر کاتى ئەوەهاتووە گۆڕان بکرێت ئەگەر ئێوە
نەیکەن هەر دەکرێت و هەر دەکرێت، ئیتر فڵان بیکات یان هەر تاکێکى ئەم
میللەتە. گۆڕان لەم کۆمەڵگەیەدا دەبێت ئاوا بکرێت نەک تەڕو وشک پێکەوە
بسوتێنین ئەمە چییە دەمانەوێت گۆڕان بکەین.
کارى بەدامەزراوەکردنى سیستەمى حوکم بەپەلەناکرێت، بەتایبەت کە
وڵاتەکەمان تائێستاش وڵات نییە،باپێکەوەخەمى دروستکردنى چوار چێوەیەک
بدەین بۆ ئەم بەشەى کوردستان نەک تەفروتوناکردنى دەسەڵاتى کوردى و
تاوانبارکردنییان و گاڵتەکردن بە خەباتیان. ئەمەژیانە پێویستى
بەئامادەکردنى نەوەى نوێیەکەئەم کارەقورسەتەواوبکات و گەشەى پێبدات.
ئێستا کاتى ئەوەنییەلەپێناو هەڵبژادندا ماڵى خۆمان بسوتێنین و تێکى
بدەین، بەڵکو پێویستە ئاشتییانە ولەسەرخۆ چاک کردن ئەنجام بدەین،
بەپێچەوەانەوەهەرگیز نەگۆڕان ونەدادپەروەرى لەکۆمەڵگاى کوردیدا نابینین.
کورد وتەنى"ئەوەئەرز و ئەوەگەز" با هەرکەسێک یان لایەنێک پرۆژەى پێیە
بیخاتەبەردەم گەل وخۆى کاندید بکات، ئەگەر سەرکەوت ئەوا باحوکم بکات
وئەگەر دۆڕا با بەرەى دژەدەسەڵات دروست بکات و چاوەڕێى هەڵبژاردنێکى تر
بکات.
*
پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر / بەشى زەویناسى، زانکۆى سلێمانى.
20 / 5
/2009
ibrahimjaza@yahoo.com
|