باشتروایه په‌كه‌كه قه‌ندیل بۆ په‌ژاك چۆڵكات وتێكۆشانی چه‌كدارانه‌ی بگوازێته‌وه بۆ قوڵایی باكووری كوردستان .
مه‌هدی کاوانی
بزاڤی چه‌كداری كورد له هه‌ر چوار پارچه‌كاندا له شۆڕشه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی كورداستانی باكوور‌و كۆرپه‌له‌ی مه‌هابادو شۆڕشی شێخ مه‌حمودی نه‌مرو بزوتنه‌وه‌ی بارزانیه‌كان و شۆڕشی ئه‌یلول و نوێی ئه‌م جاره‌و سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی سیاسی و چه‌كداری له ڕۆژهه‌ڵات و باكوور( دیموكراتی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و پارتی كرێكارانی كوردستان و هی تریش)، میژوویه‌كی زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌ی تێپه‌ڕاندووه. ئه‌و بزاڤه چه‌كداریانه وێڕای هه‌موو كه‌م و كورتیه‌كانیان، كه‌سمان ناتوانین عومقی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییان پێ نه‌به‌خشین ،یان ئه‌وه بڵێین كه ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه خۆڕسك نینه‌و دوورن له به‌رژه‌وه‌ندی و داخوازیه‌كانی كورده‌وه . قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه‌وه نیه كه بڵێم ئه‌و بزاڤانه چه‌ندیان پی كراوه‌و نه‌كراوه ،یان تا چه‌ند بڕیان كردووه . بۆچوونی حیزبی له كوردستانی باشوور ئه‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌ی به‌هاری ساڵی ١٩٩١یان زیاتر به ده‌سكه‌وتی حیزبی پێناسه ده‌كرد نه‌ك جه‌ماوه‌ری . ئه‌گه‌ر چی ئه‌و لێكدانه‌وانه له ڕاستیدا ڕێك به پێچه‌وانه ده‌بینرا ،چونكه شۆڕشی نوێ له سه‌ر ئه‌رزی واقیع نه‌مابوو و تووشی نسكۆ هاتبوو وئه‌وه‌ی لێشیان مابوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه كوردستان بۆ به‌شداری كردن له ڕاپه‌ڕین ،ژماره‌یان له ١٠٠٠ كه‌س تیپه‌ڕ نه‌ده‌كرد به هی هه‌موو پارته‌كان و نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یش به فعلی له ناو ڕاپه‌ڕیندا نه‌بوون ، كه‌چی ئه‌و ژماره كه‌مه توانیان به پاڵ ئه‌و جه‌ماوه‌ره فراوانه‌و خۆ نه‌ویسته‌دا سه‌ركه‌تن به ده‌ست بهێنن . له سیاسه‌تدا به‌و جۆره كارانه ده‌وترێ وه‌رچه‌رخانی میژوویی ، كه به‌دوایه‌وه ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كوردی باشووری لێ كه‌وته‌وه‌و بۆ ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگوترێ ئه‌و وه‌رچه‌رخانه میژوویه حیزبه كوردیه‌كان دروستیان كردبێ، به نه‌خێروه‌ڵام ده‌درێته‌وه. حكومه‌تی سه‌دام حوسێن هه‌ڵه‌ی كرد‌و په‌لاماری كوێتی دا‌و به دوایه‌وه لێدانی كوشنده‌ی هاوپه‌یمانانی پێ كه‌وتو له كوێت ده‌ریان په‌ڕاندو پاشان فه‌ڕاغی ڕاپه‌ڕینی له باشوور‌و باكوری عیڕاق هێنایه پێشه‌وه‌و جه‌ماوه‌ری كورد نه‌ترسانه خۆی دایه پاڵی و له ڕێگه‌یه‌وه ئه‌زموونی كوردی باشور دروه‌ست بوو . به ڕوخانی سه‌دامیش له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به دوایه‌وه چه‌نده‌ها هه‌نگاوی تریش ئه‌زموونی كوردی باشوور چووه پێشه‌وه.ئه‌گه‌ر هه‌نده‌ك بۆ دواوه‌ش بگه‌ڕێینه‌وه ،ده‌بینین به‌شی هه‌ره زۆری شۆڕشه‌كانی كوردی باكوور‌و شۆڕشی مه‌هابادو شۆڕشی كورده‌كانی ئێران دوا به‌دوای ڕووخانی شا، هه‌مدیسان وه‌رچه‌رخانی میژوویی دروستی كردوون . رژێمی توركیاش ئه‌وه‌نده‌ی به ئه‌زموونی كوردی باكوور ته‌نگه‌تاو بووه ،دوو ئه‌وه‌نده‌ش له ترسی ئه‌وه دایه له ڕێگای لێدانی ئه‌مه‌ریكا له ئێران ئه‌زموونێكی تری كوردیش له‌وێ دروست ببێ . ئه‌مه‌ریكاش له به‌ر چاوكاڵی كوردی نیه كه هاودۆستایه‌تی له گه‌ڵیان ده‌كات به‌لكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی . ئێستاكه وه‌ك دیارده‌كان وه‌ها خۆی نیشان ده‌دات ، ئه‌مه‌ریكا له‌و ڕیوشوێنه‌دایه كه ناوه‌ندێكی وه‌ها له نێوان كورده‌كان و توركیا دروست بكات تا وه‌كوله ڕیگه‌یه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له ناوچه‌كه بهێنیته دی .ئه‌گه‌ر كورد هه‌روا بمێنیته‌وه‌و له لایه‌كه‌وه په‌ره به ئه‌زموونی كوردی باشوور نه‌دات و بازنه‌ی تێكۆشانی نه‌ته‌وایه‌تی له پارچه‌كانی ترفراوان نه‌كات ، ئه‌وا له ڕێگای ئه‌و هه‌مو دوژمنه ئه‌قلیمیانه‌ی له ناو بازنه‌ی هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه وه‌ده‌ر ده‌هێنرێ . به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆی بۆ حاله‌تی ئاماده‌باشی ئاماده‌كردو چاوه‌ڕوانی وه‌رچه‌رخانی باری ئێران بێت ، ئه‌و كاته له جیاتی ئه‌زموونێكی كوردان ،دووان ده‌بێت و له لایه‌كه‌وه له لایه‌ن نه‌یارانیه‌وه به زه‌حمه‌ت له ناو ده‌برێ وه‌له لایه‌كی تریشه‌وه پڕوشكی خۆی ده‌په‌ڕێنێته‌وه ناو ته‌واوی كوردستانی دایك و پاشان ڕۆڵی كورد له ناوچه‌كه ده ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌هێز ده‌بێت . خیتابی سیاسی ده‌سه‌ڵات كه ئیستاكه به تایبه‌تی دوا به‌دوای ئه‌و ته‌نگژیه‌ی توركیا نایته‌وه ،كه خۆی له‌وه ده‌بینیته‌وه كه ده‌بێ هه‌موو شت بكه‌ینه قوربانی ئه‌زموونی كوردی باشوور خیتابێكی هه‌ڵه‌یه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ خیتابی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ڕه‌وه‌ندی كورد یه‌ك ناگرێته‌وه‌وبه درێژه كیشانی له ئینتحاری سیاسی و له ناو چونی ئه‌و ئه‌زموونه‌ش به‌ولاوه هیچی تر ناگه‌یه‌نێ . هه‌ره‌س هینانی ئه‌زموونه‌كانی پێشتریشمان به‌شه هه‌ره زۆره‌كه‌ی له به‌ر ئه‌وه‌وه بووه كه وه‌رچه‌رخانه كوردیه‌كان به‌شبه‌شی بووه‌و دواتر له لایه‌ن دوژمنانه‌وه به ئاسانی گه‌مارۆ دراوه‌و له ناو بردراوه.فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ییش دوو سال به‌ر له ئێستای له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌و ڕاستیانه‌ی ده‌سه‌لماند . به‌ڕێز جه‌وهه‌ر نامیقیش سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی پێشوو له نوسینه‌كانی كه له سایته‌كان بڵا بوونه‌ته‌وه نزیكی‌هه‌مان مانا ده‌یانگرێته‌وه .لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕیز سالار عه‌زیزیش(٣٧٤/هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی) تیایدا لێدوانی واقیعیانه‌ی خۆی وتوه‌وخوازیاری ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه قه‌ندیل چۆل كات و تیكۆشانی چه‌كدارانه‌ی خۆی بخاته ناو قوڵایی كوردستانی سه‌ر به توركیا.به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیگای نیگه‌رانیه پیداچوونه‌وه‌ی زۆر له نوسه‌ری حیزبین ، ئه‌وان وه‌ك ئه‌وه وانه كه لێدوانی هه‌ندی له سه‌ركرده‌كوردیه‌كان كه له‌وانه‌یه لیدوانه‌كانیان له ژیر گوشار یان كاری دبلۆ ماسی بێت وه‌ك ده‌ڵێن ئاگره سووره له خۆمان دوور خه‌ینه‌وه . كه‌چی ئه‌و نوسه‌ره به‌ڕێزانه بێ ئه‌وه‌ی بیر بكه‌نه‌وه كه جۆره نوسینی وه‌ها چه‌ندی له به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌وه‌یه یان له به‌رژه‌وه‌ندی خودی سه‌ركرده‌كان ،دێن ده‌یكه‌نه ده‌ق و به دوایه‌وه لیدوانی له سه‌ر ده‌كه‌ن تا وه‌كه شه‌قامی كوردی پییه‌وه ڕازی بكه‌ن . لێره‌دا من نامه‌وێ بچمه ناو بنج و بناوانی ئه‌و بابه‌تانه‌و باس له زۆرانیان بكه‌م ،به‌ڵكو ته‌نیا نمونه‌یه‌ك به نوسه‌رێكی حیزبی به ناوی كاروان ئاكره‌یی دێنمه‌وه كه بابه‌تێكی له هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان(ژماره ٢٣٤٠/سێشه‌ممه/١٨ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٠٧) دابه‌زاندووه به ناوی لێدوان . من ئه‌و هه‌قه ده‌ده‌مه كاكه كاروان ، پێویسته په‌كه‌كه قه‌ندیل چۆل كات و له ناو خاكی هه‌رێم گیروگرفت دروست نه‌كات ،به‌ڵام كاكه كاروان چۆنچۆنی شه‌ڕعیه‌ت ده‌داته ده‌سه‌لاتی هه‌ریمی كوردستان به هۆ بێت یان بێ هۆ به ناوی عیڕاق سنوری بۆ داده‌نێ وده‌ڵی نابێ كه‌س به ناوی سۆزی نه‌ته‌وه‌یی پێشێلكاری بكات ، ده‌بوایه هه‌مان مافیشی به په‌كه‌كه دابا كه ئه‌وان بۆ خۆیان سه‌رپشك بن چ جۆره خه‌باتێك بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژیرن . پێم وانیه كاكه كاروان ئه‌گه‌ر قسه‌كانی جوینه‌وه‌ی ده‌قه‌كان نه‌بێت كابرایه‌ك بێت دیدی بۆ شته‌كان نه‌بێت ،ئه‌گه‌ر له به‌ر چ نه‌بێت له ناو شوعیه‌كان بوه‌وكادیریان بووه ،خۆ ده‌بێ چوار قسه له‌وان فێر بووبێت . دیدی په‌كه‌كه‌ی ئێستاش دیدی هه‌شتاكانی سه‌رده‌می شاخ نیه به‌لكو زۆر گۆڕانكاریان به ڕه‌نگی سه‌رده‌م به سه‌ردا هاتووه و ئێستاكه‌ش له به‌ر خاتری ده‌سه‌لاتی هه‌رێم زۆر شت ده‌كه‌ن تاوه‌كو توركیا په‌كه‌كه نه‌كاته مه‌به‌ست بۆ لیدانی هه‌رێم . ده‌بی ئاگاشت له به‌ردانی ئه‌و ٨ سه‌ربازه توركیه بوو له سه‌ر داخوازی به‌ڕێزان مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی و ئه‌مه‌ریكیه‌كان. له به‌رده‌م هه‌موو كه‌ناله مه‌رئیه جیهانیه‌كان . به‌ڕاستیش جۆره كاری وه‌ها نامه‌یه‌كه كه په‌كه‌كه ئاشتی خوازه نه‌ك تیڕۆڕیست. توركه فاشسته‌كانن له ڕه‌نگی سه‌رده‌م ناگه‌ن نه‌ك په‌كه‌كه به قسه‌ی كاروان . برا گیان ئه‌و تێكه‌ڵ و پیكه‌ڵیه‌ش له نێوان به‌رخوردان له پیناو ڕزگاری نیشتمانی و ئه‌وانه‌ی له ناوخه‌لكی سڤیل خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه. حه‌زیشم ده‌كرد كاكه كاروان نمونه‌یه‌كی كوردی له خه‌باتی زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌ی چه‌كداری بهێنابایه‌وه كه له به‌ر خاتری كورد ده‌ستیان له خه‌باتی چه‌كداری هه‌ڵگرتیه . ماوه‌ته‌وه به‌كاكه كاروان ئاكره‌یی بڵێم ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه بێ قه‌یدو شه‌رت و بێ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له توركیای ٣٠ ملیۆن كوردی بۆ خاتری نیوه‌ی كوردستانی باشووربكا له ئینتحاری سیسی و نیشتمانی به‌لاوه هیچی تر ناگه‌یه‌نێ ،نه‌ك هه‌ر ته‌نیا بۆ په‌كه‌كه‌و بزاڤی كوردی باكوور به‌لكو بۆ عه‌زموونی كوردی باشووریش. به‌ڕای من ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئێستا له جیاتی ئه‌وه‌ی داوا له په‌كه‌كه‌و په‌ژاك بكات كه بێ قه‌یدو شه‌رت چه‌ك دانێن و خه‌باتی سیاسی بكه‌ن ، له جیاتی ئه‌وه تواناكانیان بۆ ئه‌وه به‌كار بهێنن كه په‌كه‌كه به ئاشتیانه قه‌ندیل چۆل بكات و تێكۆشانی چه‌كداری بباته ناو قوڵایی كوردستانی ئێران و توركیه ، كۆتاییه‌كه‌ی به قازانجی كورد ده‌كه‌وێته‌وه . گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه لیدوانه‌كانی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی به‌ر له‌و ته‌نگژیه‌ی ئێستا كه له كه‌ناڵه ته‌لفزیۆنیه‌كان ئاخاوتنی ده‌دا زیاتر مه‌به‌ستی له‌وه‌وه بوو كه بیانۆ نه‌ده‌ینه توركه‌كان به‌وه‌ی كه ده‌بێ په‌كه‌كه چالاكیه چه‌كداریه‌كان و بنكه‌كانی له كوردستانی باشوور بگوازێته‌وه . به قه‌ناعه‌تی خۆم ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆی نه‌هاوێته‌خانه‌ی دژیان به قازانجی توركه‌كان ، له ڕێگه‌یه‌وه ئه‌وان ئه‌و داوایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم جێ به‌جێ ده‌كه‌ن . هه‌ق وایه ئه‌و داوایه په‌ژاك نه‌گرێته‌وه ،چونكه ئه‌وان تیكۆشانیان له دژی ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن نه‌ك توركیا . بۆ كاری وه‌هاش نه‌ك ئه‌مه‌ریكا پێیه‌وه نیگه‌ران نابێت ، به‌ڵكو پیشوازی لێ ده‌كات.
به‌ریتانیا/٢٨/١١/٢٠٠٧
|