١\٢\٢٠١١
باشووری کوردستان
دۆێنێ، ئه‌وڕۆ، سبه‌ینێ!

جه‌ماڵی عه‌ڵیاڵی
ئاڵوگۆڕه‌کانی جیهانی زۆر به خێرایی تێده‌په‌ڕن و هه‌روا دێ و زیاد ده‌کات.
پاش سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی تونس و میسر وه‌کی پێ ده‌چێ ئه‌وا سودان ده‌ستی
پێ کرد. سه‌رجه‌می ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌و گۆڕانکاریانه بێ به‌ش
نابێ، لانی که‌م پڕیشکی ههڵهپڕووزهی ئاوره‌که‌ی ده‌که‌وێته باوه‌شه‌وه،
به‌ڵام باشه ئه‌گه‌ر باسی پێوه‌ندی ئه‌و وه‌زعه نۆێیه له گه‌ڵ ئێمه
وه‌ک کورد بێته سه‌ر ڕۆژه‌ڤه‌وه واته ئاڵوگۆڕه‌کان له‌و هه‌لومه‌رجه
ئاسته‌نگه دا چ کارتێکه‌رێک له سه‌ر بارودۆخی کوردستان ده‌که‌ن؟
کاتێک باسی کوردستان ده‌که‌ین پێم وایه له پله‌ی یه‌که‌مدا باشووری
کوردستان دێته سه‌ر باس له به‌ر ئه‌وه که که‌یانی سیاسی بۆ ئه‌و به‌شه
پێکهاتووه، هه‌ر بۆیه ئه‌و به‌شه نابێ له پشتیوانی و لایه‌نگری هیچ
تاکی کورد بێ به‌ش بێ. به‌ڵام ئه‌وه نابێ ببێته به هۆی له بیر
کردنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی تر، باکوور به خۆی و به ئه‌وپه‌ڕی به‌هێزی جه‌ماوه‌ریه‌وه،
ڕۆژئاوا له‌و په‌ڕی بێ پشتیوانی و داماویدا، ڕۆژهه‌ڵات ده‌و په‌ڕی
لێک‌دابڕان و یێکتر قه‌بووڵ نه‌کردندا.
گه‌لی کورد له باشوور له ناو چاڵێکی قووڵدا بوو که ڕژێمی ئێراق بۆی
هه‌ڵکه‌ندبوو. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له چاڵه‌که هاته ده‌ر بۆ سه‌ر
زه‌وییه‌کی ڕه‌ق و ڕووت و پڕ له کاولکاری له هه‌موو بواره‌کانی
ژیاندا. ئه‌وه بوو به هۆی سڕ بوونی جه‌ماوه‌ری کورد به هێزه سیاسیه‌کانیه‌وه.
ده‌بێ گه‌له‌که پشووی خۆ بدا بۆ ئه‌وه‌ی که له سڕی گۆرانهکاریهکان
بێته ده‌ر تا توانای هه‌بێ که پێگه‌ی خۆی له سه‌ر زه‌ویه کاولکراوهکهدا
بناسێته‌وه و کاری بۆ بکات. کارێکی زۆر کراوه، کارێکی زۆریش له سه‌ر
ڕۆژه‌ڤه، به‌ڵام چه‌ند قات کاری زیاتر هه‌ر ئێستاش ماوه که ته‌نانه‌ت
نه‌هاتۆته به‌ر باس. حیزبایه‌تی و عه‌شایه‌ری ئێستاش دوای زیاتر له
یه‌ک ده‌یه هه‌ر له جێی خۆیه‌تی، بگره تووندتر بووه. کاردانه‌وه‌ی
ئه‌و شێوازه بۆچوونه، باری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت ئازادیه‌کانی
تاکه‌که‌سی له سه‌رده‌می ناو "چاڵه‌که" باشتر نه‌کردووه، بگره
ئێستاکه شه‌ره‌ف و نه‌ریتی پیاوه‌تی زیاتر خزاوه‌ته ناو ده‌لینگی
ژنان. به‌ڵام با ئه‌وانه‌و کۆمه‌ڵه بابه‌تێکی تر وه‌لابنێین و باسی
بابه‌تێکی سه‌ره‌کی له‌و ڕۆژانه‌دا بکه‌ین.
له به‌یانێکی هاوبه‌ش له لایه‌ن پارتی و یێکێتی له باشووری کوردستان
هێرشی تووند له‌و دوو لایه‌نه‌وه ده‌کرێته سه‌ر گۆڕان بۆ هه‌ڵوێستی "خراپی"
ئه‌م لایه‌نه سێیه‌مه. له به‌یانه‌که‌دا هه‌روه‌ها دهکووتری که
گۆڕان ده‌بێ چاوه‌ڕوانی وڵامی لێوه‌شاو له لایه‌ن دوو لایه‌نه‌که‌ی
ناو حکومه‌ته‌وه بکات. توند و تیژی "دووژمنانه"ی به‌یانه‌که زۆر
ئاشکرایه. ئه‌و به‌یانه له وڵامی هه‌ڵوێستگرتنی گۆڕان له سه‌ر
بارودۆخێ ئێستای باشوور و به‌رپرسیارێتی پارتی و یێکێتی له سه‌ر
بارودۆخه‌که بڵاوکراوه‌ته‌وه.
لێره‌دا پێویسته به کورتی ئاماژه به چه‌ند خاڵ بکه‌ین به گۆێره‌ی
خواره‌وه:
به پێی نهڕیتی شارستانیه‌تی سه‌رده‌می ئێستا بۆ هیچ حیزبێک نیه
حکومه‌ت بکات ئه‌گه‌ر بخوازێ تووشی قه‌زاو به‌ڵای موباره‌کی میسریه‌کان
و ئه‌وانی تر نه‌یه. به پێی نهڕیتی شارستانیه‌تی سه‌رده‌می ئێستا بۆ
هیچ حیزبێک نیه قوتابخانه‌و سازه‌ی مه‌ده‌نی له‌و جۆره بۆ جه‌ماوه‌ر
بینا بکات ئه‌گه‌ر بخوازی کاری سیاسی له ناو جه‌ماوه‌ردا بکات. به
پێی نهڕیتی شارستانیه‌تی سه‌رده‌می ئێستا بۆ هیچ حیزبێک نیه "به‌کرێگیراو"ی
خۆی هه‌بێ بۆ مه‌به‌ستی سه‌رکوتکردنی ئه‌وانه‌ی جیاواز له ئه‌و بیر ده‌که‌نه‌وه
ئه‌گه‌ر بخوازی داکۆکی له دێمۆکراتی بکات. به پێچه‌وانه هه‌ر
حیزبێکی سیاسی ده‌بێ له ڕێگه‌ی پێشنیاری به‌رنامه‌ی ڕوون و ئاشکرا،
ڕای جه‌ماوه‌ر بۆ خۆی بستێنێ تا نۆێنه‌ره‌کانی له پارلمان‌دا یاسا
داڕێژن که حکومه‌ت ئه‌نجامی بدا، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت پێڕه‌وی له یاسا نه‌کرد
ئه‌وسا ده‌توانن حکومه‌ت له سه‌ر کار لابه‌ن.
ئه‌وانه واقیعی جیهانی شارستانیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن به‌ڵام که‌م
نینه ئه‌وانه‌ی که ئه‌و واقیعه ناخه‌نه به‌ر چاو و تووشی نه‌هاتی
سه‌دامی ئێراق و شای ئێران و مۆباره‌کی میسری ده‌بن، ئه‌وه ئیختیاری
خۆیانه و له سه‌ری راده‌وه‌ستن، جا ئاکامه‌که‌ی چ ده‌بێ با ببێ، که‌س
له بڕی که‌س له قه‌بر ژێر خاک ناکه‌ن.
به‌ڵام نابێ له بیر بکه‌ین که هه‌لومه‌رجی کورد، ئه‌وڕۆ له شێوازی
هه‌لومه‌رجی تونس و میسر نیه، ئه‌وان له لایه‌ن تورکیا و ئێراق و
ئێران و سوریا وه گه‌مارۆ نه‌دراون، بۆیه پێویسته پارتی و یێکێتی،
هه‌روه‌ها گۆڕان و لایه‌نه‌کانی تر، ڕاستییه‌کان باش ببینن و هه‌ڵسه‌نگێنن
بۆ ئه‌وه‌ی که تووشی ئه‌و نههامهتهی که له کاتی هه‌ڵبژاردنی
پارلمانی ئێراق بوون، نهنبهوه. له بیرمان نه‌چووه ئه‌و کات به
هۆی ناکاره‌مه‌یی لایه‌نه‌کانی کوردی له باشوور زۆرمان له کیس چوو.،
یه‌ک له‌وان زیادبوونی مه‌ترسی له سه‌رناوچه دابڕاوه‌کان بوو، یه‌کی
تر له ده‌ستدانی کورسیه‌کانی پارلمان بوو. له‌و ڕۆژانه‌ی داهاتوودا
مێژوو ده‌نووسرێ، مێژوویه‌ک که ڕابووردووی کوردستان له گه‌ڵ داهاتووی
ئه‌و خاکه، له ڕێگه‌ی ئه‌مڕۆوه پێک گڕێ ئه‌دا، ئاخۆ به چ شێوه‌یه‌ک
ده‌ڕازێته‌وه؟
30\1\2011
jamal6483443@hotmail.com
|