١٢\١١\٢٠١٣
باشووری
کوردستان له‌به‌رده‌م مەترسیی گوتاری ئیسلامی سیاسیی‌دا.

شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر چه‌ند حیزبێکی سیاسیی و گرووپی جیازدا دابه‌ش
بوونه، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا، سه‌رجه‌می ئه‌و حیزب و گرووپه
ئیسلامییانه‌ی باشووری کوردستان له خاڵێکدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه، ئه‌ویش
هه‌بوونی گوتارێکی یه‌کگرتووه له به‌رانبه‌ر حیزب و گرووپه غه‌یره
ئیسلامییه‌کان و فشار دروستکردن بۆ سه‌ر ده‌رکه‌وته مه‌ده‌نی و سیاسیی
و کرانه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که به گوته‌ی ئه‌و گرووپه
ئیسلامییانه له‌گه‌ڵ به‌ها و ئاداب و بنه‌ماکانی ئیسلامدا یه‌ک ناگرنه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت کاتێک باس له گوتاری ئیسلامییه‌کان ده‌کرێت، ده‌بێت ئه‌و
راستییه له‌به‌ر چاو بگیرێت له‌وه‌ی ئیسلامییه‌کانیش له ناو خۆیاندا
نه‌یانتوانیوه له چوارچێوه‌ی یه‌ک حیزب‌دا یاخود به‌ره‌یه‌کی ئیسلامی
سیاسیی‌دا کۆببنه‌وه، ئه‌مه‌ش تا ئاستێک کاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر
جیاوازی گوتاریان له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و دینیی
که به‌هۆی کاریگه‌رییه‌کانی کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه دێته پێشیان، به‌ڵام
هیچ یه‌کێک له‌و جیاوازیانه ناکاته ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه له‌سه‌ر
گوتارێکی تا راده‌یه‌ک یه‌کگرتوودا یه‌ک نه‌گرنه‌وه، ئه‌ویش بانگه‌شه‌کردن
و کارکردن بۆ دروستکردنی فه‌زایه‌ک له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی فیکری کۆنه‌په‌رستی
ئیسلامی سیاسیی، واته ئه‌و گرووپانه به ده‌سته له رێگه‌ی هۆکاره
جیاوازه‌کانه‌وه خه‌ریکی به ئیسلامی سیاسییکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی باشووری
کوردستاندان تا له فه‌زایه‌کی وادا بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات، چونکه تا
کۆمه‌ڵگه به ئیسلامی بکرێت رێگه‌و میکانیزمه‌کانی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامییه‌کان ئاسانتر ده‌بێت وه‌ک به پێچه‌وانه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
کراوه‌دا ناتوانن به ئاسانی کۆمه‌ڵگه فریوبده‌ن به جوڵاندنی هه‌ست و
سۆزی دینی خه‌ڵکه‌که‌وه.
به هۆی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی باشووری کوردستان، زۆرینه‌ی په‌یڕه‌وی له
دینی ئیسلام ده‌که‌ن و پابه‌ندن به بنه‌ما شه‌رعییه‌کانی ئه‌و
دینه‌وه، که‌واته جوڵاندنی سۆزی دینی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وادا
ئاسانتره وه‌ک له‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک پێکهاته‌ی دینی
جیاواز بێت، ئیدی ئیسلامییه‌کان به سوود وه‌رگرتن له‌و پێکهاته
دینییه ئیش له‌سه‌ر سۆزی دینی خه‌ڵکی ده‌که‌ن، گوایه ته‌نیا ئه‌وانن
داکۆکیکار له دینه‌که‌یان و له به‌رانبه‌ریشدا وا نیشان ده‌ده‌ن
ئیسلام له ژێر مەترسیی کاڵ بوونه‌وه یاخود نه‌ماندایه به هۆی ده‌رکه‌وته
تازه‌کانی جیهانی ده‌ره‌وه که خۆی له هه‌ژموونی عه‌لمانییه‌ت و
جیهانگه‌ریدا ده‌بینێته‌وه که‌وا له‌گه‌ڵ خۆیاندا هۆکاره‌کانی ته‌کنه‌لۆژیا
و کولتووری کراوه‌ی وڵاتانی پشکه‌وتووی ئه‌وروپایان هێناوه، به‌مه‌ش
جۆرێک له هوشیاری له‌باره‌ی دین و خودی مرۆڤه‌کانه‌وه هاتۆته ئاراوه‌و
مرۆڤه‌کان به جۆرێکی تر بۆ شته‌کانی ده‌وروبه‌ریان ده‌ڕوانن، ته‌کنه‌لۆژیا
وایکردووه به ئاسانی مرۆڤه‌کان ئاشنایه‌تییان له‌گه‌ڵ کو‌لتوور و
شارستانێته‌کانی تردا بۆ دروست ببێت و ئه‌مه‌ش به یه‌کێک له کرانه‌وه
کاریگه‌ره‌کانی دنیای ئای تی هه‌ژمار ده‌کرێت و کاریگه‌ری گه‌وره به
دوای خۆیدا ده‌هێنێت له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی و کولتووری و هاوکات
تێڕوانین بۆ شته‌کانی ده‌وروبه‌ر تانه‌نه‌ت دین و بیروڕا دینییه‌کانیش
ده‌که‌ونه به‌رده‌م نه‌شته‌ری تێڕامان و شه‌ن و که‌وکردنی روئیاکانی
دین و پیاوه‌کانی بۆ کۆمه‌ڵگه‌و جۆری ژیان و هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤه‌کان و
دواتر گه‌یشتن به حه‌قیقه‌تی شته‌کان له رووی لۆژیکییه‌وه.
گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردووێکی دوور، پانتاییه‌کی یه‌کجار فراوانی له
گوتاری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامییه‌کاندا داگیرکردووه، میدیا و مه‌لا و
بانگخواز و سه‌رکرده ئیسلامییه‌کان، به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌کردن، هه‌میشه
به‌شێکی یه‌کجار گه‌وره له زوومی کامێرا و قسه و گوتاره‌کانیان ته‌رخانکردووه
بۆ جوانکردنی مێژووی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت و زیندووکردنه‌وه‌ی کو‌لتوور و
داب و نه‌ریتی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی، ئه‌مه‌ش به ئامانجی رێگه
خۆشکردن تا کۆمه‌ڵگه رابهێنن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به ئاسانی بگه‌ڕێته
دواوه تا له کرانه‌وه تازه‌کانی دنیای ئای تی و جیهانگه‌ری دایببڕن،
چونکه دروستکردنی فه‌زایه‌ک له شێوه‌ی سه‌رده‌مه جیاوازه‌کانی خه‌لافه‌تی
ئیسلام، ئاسانکردنی رێگه زه‌حمه‌ته‌کانی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاته،
چونکه ئه‌و گوتاره‌ی بۆ خه‌ڵافه‌ت ده‌گه‌ڕیته‌وه، گوتارێکه له
کۆیله‌یی و ناهوشیاریی به‌و لاوه، هیچی تر به‌رهه‌م ناهێنێت، ئه‌وه‌ی
به مێژووی قۆناغه جیاوازه‌کانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تدا بچێته‌وه، ده‌گاته
ئه‌و راستییه‌ی، خه‌لافه‌ت له کۆیلهترکردنی مرۆڤه‌کان و دروستکردنی
چیینی گه‌وره گه‌وره‌ی مشه‌خۆر و چه‌وسێنه‌ر و فه‌زای سته‌مکاری به‌و
لاوه هیچی تری به‌رهه‌م نه‌هێناوه، ئاخر له‌ژێر سایه‌ی خه‌لافه‌تدا،
مرۆڤه‌کان کۆیله ده‌کران و وه‌ک کالا له بازاره‌کاندا ده‌فرۆشران و
ده‌بران بۆ کێلانی ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی پیاوه‌کانی ده‌رباری خه‌لافه‌ت
داگیریان کردبوو.
راپه‌ڕینی "بابه‌کی خوڕه‌می" و "ڕاپه‌رینی زه‌نگ" دوو راپه‌ڕینی
مێژوویین و دژ به ده‌سه‌ڵاتی عه‌باسییه‌کان ئه‌نجام دراون له دژی
سته‌مکاری و چه‌وسانه‌وه‌و به کۆیله‌کردنی مرۆڤه‌کان و جیاوازیکردن له
نێوان مرۆڤه‌کاندا، ئاخر ئه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت به‌و خه‌ڵکه راپهڕیوهی
کرد، قێزه‌وه‌نترین کرداری ناشیرن بوو له مێژووی مرۆڤایه‌تی و له‌که‌یه‌کی
ره‌شه به ته‌وێلی مێژووی ده‌وڵه‌تی خهلافهتهوهو ناکرێت له بیر
بکرێت، خه‌لافه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌کێک بوو له ده‌وڵه‌ته سته‌مکاره‌که‌ی
قۆناغه جیاوازه‌کان، هاوکات ده‌ستدرێژیکه‌ریش بووه بۆ سه‌ر خه‌ڵکی غه‌یره
عه‌ره‌ب و ئیسلام، واته ئه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت ئیشی له‌سه‌ر ده‌کرد، به
ئیسلام و به عه‌ره‌بکردنی خه‌ڵکی وڵاتانی تر بووه، به‌مه‌ش فاشیزمی
عه‌ره‌ب په‌ره‌ی سه‌ندووه و به هۆیه‌وه تورک و فارس و کورد و هه‌ندێ
نه‌ته‌وه‌ی تر کراون به ئیسلام، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه که خه‌لافه‌ت
یاخود سه‌رکرده ئیسلامییه‌کان که‌سیان له‌سه‌رووی خۆیان به مرۆڤی
تەواو نه‌زانیوه، واته ئه‌وه‌ی له‌سایه‌ی خه‌لافه‌تدا نهبووبایهته
موسڵمان، به مرۆڤی ناته‌واو هه‌ژمار ده‌کرا. گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی
وا ترسناک و سته‌مکار و هاوکات جوانکردنی ئه‌و قۆناغه ناشیرینانه‌ش له‌سه‌رده‌می
ئێستاکه‌دا ئه‌وپه‌ڕی دواکه‌وتوویی ده‌گه‌یه‌نێت و به گێڵ له قه‌ڵه‌مدانی
خه‌ڵک نه‌بێت هیچی تر نییه.
دابه‌شبوونی رۆڵی گوتاربێژه ئیسلامییه‌کان به‌سه‌ر چه‌ند که‌ناڵی
جۆراوجۆر له مه‌لا له مزگه‌وت و میدیا و بانگخواز و خێرکردن به ناوی
حیزبی ئیسلامییه‌وه، مه‌لا له مزگه‌وت به سوود وه‌رگرتن له ساده‌یی
و گوێڕایه‌ڵی گوێگره‌کانی، جۆرێک خوتبه پێشکه‌ش ده‌کات له‌به‌رژه‌وه‌ندی
ئیسلامییه‌کانه‌وه بکه‌وێته‌وه، مه‌لا هێرش ده‌کاته سه‌ر رۆشنبیران
و هونه‌رمه‌ندان و ده‌سه‌ڵات و حیزبه عه‌لمانییه‌کان و ده‌رکه‌وته
تازه‌کانی دنیای سه‌رده‌م و ئیدی بۆ ئیواره‌که‌ی که‌ناڵه‌کانیان ئه‌و
قسانه وه‌ک خۆی به فه‌زایه‌کی فراوانتر به ناوی کاری میدیاییه‌وه
ده‌گوازنه‌وه‌و ئاشنا ده‌که‌ن، هاوکاتیش له رادیۆ و نێت و ئێستاکه‌ش
فه‌یسبوک و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تر و رۆژنامه و گۆڤاره‌کان په‌خش
ده‌کرێن و گوێی کۆمه‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر راده‌هێنن تا به ئاسانی رام بکرێت
به هۆی په‌خشکردنی په‌یامه سۆزاوییه‌کانی ئایدۆلۆژیای ئیسلام و حیزبی
سیاسیی ئیسلامی، ئاخر که‌ی ڕه‌وایه مه‌لا هیرش بکاته سه‌ر خه‌ڵکی
رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندان و به جۆرێک له جۆره‌کان پێگه‌ی خۆی به کار
هێناوه تا کاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵچوونی سۆزی خه‌ڵکه‌وه، به
هۆی گوتاری سه‌رکرده‌و مه‌لا ئیسلامییه‌کانه‌وه بوو هێرشکرایه سه‌ر
په‌رله‌مان و ئاڵای سعودییه له‌سه‌ر بینایه‌ی په‌رله‌مان شه‌کایه‌وه
و له‌ولاتره‌وه جۆرێک فه‌زایان دروستکردووه هه‌رچی مه‌ساجخانه و
ئارایشگه‌کانی جوانکاری ئافره‌تان و ئازادی مه‌سیحییه‌کان هه‌یه بکه‌وێته
به‌ر مەترسیی خه‌ڵکانێکی گۆشکراو به هزریی کۆنه‌په‌رستیه‌وه، ئیدی له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه له هه‌ندێ رووه‌وه به‌ره‌و پێشچووه، به‌ڵام له
به‌رده‌م گه‌وره‌ترین مەترسیی گوتاری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامییهکاندایه
که شیعر و په‌یکه‌ر و ئازادی جل پۆشین و تێکه‌ڵاوی ره‌گه‌زه‌کان و
ستایله تازه‌کانی کۆمه‌ڵگه حه‌رام ده‌که‌ن و له به‌رانبه‌ریشدا ئیش
بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی کولتووری ده‌ستی دوو ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکی
له دوو هه‌زار و سێنزهدا سیواک به‌کار بهێنن و رووخساریان داپۆشن و
له‌بری چوون بۆ زانکۆ و په‌یمانگه‌کان بچنه مزگه‌وت و له بری خوێندنه‌وه‌ی
پەرتووکی فەلسەفیی و هزریی و سیاسیی، ته‌نیا قورئان و فه‌رمووده‌و ته‌فسیره‌کانی
ته‌به‌ری و پەرتووکهکانی سه‌ید قوتب بخوێننه‌وه، نایانه‌وێت بگه‌نه
ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئێستاکه کۆمه‌ڵگه ئه‌و قۆناغانه‌ی تێپهڕاندووهو
دوور یان نزیک ده‌چێته قۆناغێکی تر که عه‌قڵ پێگه و شوناسی خۆی دهردهخاتهوهو
ئه‌وکات ئاسان نییه به گوته‌ی مه‌لایه‌ک پشێوی سه‌رتاسه‌ری دروست
ببێت.
که‌ره‌سته‌کانی گوتاری ئیسلامییه‌کان، کهرهستهگهلێکن کۆمه‌ڵگه په‌ک
ده‌خه‌ن و هه‌نگاوه‌کانی کرانه‌وه‌و رێزگرتن له ئیسنان ئه‌سته‌م ده‌که‌ن
و به‌ره‌و ئاقارێکی سته‌مکاری ئاڕاسته ده‌که‌نه‌وه که خۆی له خه‌لافه‌تدا
ده‌بینێته‌وه، ئاخر که‌ی لۆژیکییه له ئێستاکه‌دا خه‌لافه‌ت باشتربێت
له عه‌لمانیه‌ت و دیموکراسی، ئه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت به‌رهه‌می هێناوه له
سته‌مکاری، ئێستاکه عه‌لمانییه‌ت و دیموکراسی له رێگه‌ی کۆمه‌ڵێک
ئۆرگانی جیاوازه‌وه ئیش له‌سه‌ر سارێژکردنی برینه مرۆییەکانی سه‌رده‌می
خه‌لافه‌ت ده‌که‌ن. هاوکات قسه‌کردنی ئیسلامییه‌کان له‌سه‌ر
پێویستبوونی دیموکراسی و هانابردنیان بۆ پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسی له
قه‌ناعه‌تیان به‌و کولتووره نییه که مرۆڤایەتی به‌رهه‌می هێناوه بۆ
خزمه‌تی مرۆڤه‌کان، به‌ڵکو له شێوه‌ی پردێک بۆی ده‌ڕوانن ئامانجیان
پێیدا په‌ڕینه‌وه‌یه بۆ سه‌ر کورسی سته‌مکاری و دروستکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
گۆشکراو به داب و نه‌ریت و کولتووری ده‌ستی دوو و کۆیلهکردنهوهی
مرۆڤه‌کان به ستایلێکی تر و له قاڵبدانه‌وه‌ی دنیابینییه‌کانی مرۆڤ و
پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی خه‌ونی سه‌نته‌ربوونی مرۆڤه‌کان و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی
ئازادی و دیتنەکانی مرۆڤ، چونکه ئازادی و به‌یانکردنی تهسهوڕاتهکان
کرۆکی ئیراده‌ی مرۆڤه‌کانه، له‌وێوه مرۆڤ به دوای بوون و هه‌یبه‌ت و
لۆژیکدا ده‌گه‌ڕێت، که مرۆڤ ئیراده و ئازادییه‌کانی به‌ده‌ست هێنایه‌وه
ئه‌وکات کۆیلهکردنهوهی هه‌روا ئاسان نییه، ئیدی ئه‌مه‌ش رێک پێچه‌وانه‌ی
فیکری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامییه‌کانه که راسته‌وخۆ و نا راسته‌وخۆ ئیش
له‌سه‌ر کۆیله‌کردنی مرۆڤه‌کان ده‌کات، ئه‌وان نایانه‌وێت کۆمه‌ڵگه
بیر بکاته‌وه، نایانه‌وێت مرۆڤ موماره‌سه‌ی ئازادییه گشتییه‌کانی
بکات، ترسی ئه‌وان له‌وه‌دایه کۆمه‌ڵگه هوشیار بێته‌وه و پرسیاری
جیدی ئاڕاسته‌ی گرووپه‌کانیان بکات، که‌ی لۆژیک قه‌بولی ئه‌وه ده‌کات
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی زۆرینه موسڵماندا حیزبی سیاسیی و بانگخوازی مشه‌خۆری
سیاسیی په‌یدا ببن به ناوی داکۆکیکار له دین، مه‌گه‌ر دین هی خودا
نییه و خۆی پارێزگاری ناکات، که‌واته حیزبی ئیسلامی له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌کی
شه‌رعی رێگه‌یان به خۆیان داوه خۆیان بکه‌نه نوێنه‌ری دین و خودا
له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌مه ته‌نیا فریودانی خه‌ڵکه و هیچی تر نییه، بگره
ناشیرین‌کردنی دینه، نه‌ک گونجاندنی له‌گه‌ڵ گۆڕانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان،
له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن جۆرێک ریفۆرم له دیندا بکه‌ن به مه‌به‌ستی
گونجاندنی له‌گه‌ڵ دنیای ئێستاکه، به پێچه‌وانه‌وه زیاتر دینیان به‌ره‌و
داخراوی بردووه و نه‌وه‌یه‌کیان دروستکردووه ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌وان بیر
نه‌کاته‌وه ڕیش نه‌هێڵێته‌وه‌و سەرپۆش نه‌پۆشێت و نه‌چێته ریزی حیزبی
ئیسلامییه‌وه، به له دیین ده‌رچوو سه‌یری ده‌کرێت و له ئیسلامیشدا
له دیین ده‌رچوون به یه‌کێک له شته هه‌ره بڤه‌کان هه‌ژمار ده‌کرێت!
ماڵپه‌ڕی
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
|