٢٧\٢\٢٠١٩
باشووری کوردستان
تراژیدیای سوتاندن و کوشتنی ژنانە.
توندوتیژیی
دژی ژنان لە باشووری کوردستان بەردەوامە و لە رۆژانی ۱۷ و ۱۸ ی شوباتی
۲۰۱۹ی زایینی دا ۳ ژن لە پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەست داوە، وا
هاتۆتە ڕاگەیاندن کە ئەو سێ ژنە خۆیان کوشتووە.
بە پێی هەواڵەکانی ناوەندی رۆژنیوز، ۱۷ی ئەو مانگە ژنێک بە ناوی “ب م
س” بە فیشەکێک خۆی کوشتووە.
هەروەها رۆژی ۱۸ ی مانگی شوبات رۆزە عەلی عومەر ۲٠ ساڵان خۆی سوتاندوە.
گەرچی زۆرتری بەڵگەکان وا نیشان دەدەن کە سوتیندراوە.
رۆژی ۱۸ ی شوباتیش ژنێکی دی بە ناوی شینێ لە شارەدێی بازیانی پارێزگەی
سلێمانی بە فیشەکی تاپڕ گیانی لە دەستداوە و بنەمالەکەی وتوویانە کە
خۆی خۆی کوشتووە.
بە هۆی نەبوونی یاسا و سیستەمی یاسایی بۆ پاراستنی ژنان و هەروەها
لێپرسینەوە و سزادانی تاوانباران بە کوشتنی ژنان، ئەو دیاردە ناحەزە و
دژە مرۆڤیە رۆژ بە رۆژ پەرە دەستێنێ و ژنانی زیاتر دەبنە قوربانی.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان
kmmkurdistan@gmail.com
|