٢٨\٧\٢٠١١
باشووری سودان و
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.

هه‌ڵۆ محه‌مه‌د
ده‌ستگاکانی میدیای جیهانی به هه‌واڵی له‌دایکبوونی
ده‌وڵه‌تی باشووری سودان ئاوس بوون.
دێر تاگه شپیگلی رۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی مانشێتی خۆی به وێنه‌ی
هاووڵاتییه‌کی باشووری سودان رازاندبووه‌وه، که له نێو ئاپۆڕه‌ی هه‌زاران
هه‌زار خه‌ڵکی جۆش و خرۆش گرتووی شادماندا چووبووه سه‌ر سه‌کۆیه‌ک و
ئاڵای وڵاته‌که‌ی وه‌ک:
جامانه‌یه‌ک له‌سه‌ری پێچا بوو،
به ده‌ستی راستی دانه‌یه‌کی تری ده‌شه‌کانده‌وه،
قلێکی دیکه‌ی چه‌شنی پشتێنێکی قه‌ف پان و ئه‌ستوور له‌پشتی جهڕاند بوو،
ده‌ستی چه‌پیشی به ئاڵایه‌کی بازنئاسا ڕازاندبۆوه،
ملوانکه‌که‌ی ملیشی مه‌دالیای ئاڵا و نه‌خشه‌ی وڵاته‌که‌ی بوو.
چ دیمه‌نێکی پڕ له جوانی و شادمانی له‌م دیمه‌ن و بۆنه‌یه‌دا په‌خشان
بوو ، مه‌گه‌ر هه‌ر گه‌لی باشووری سودان و سه‌رکردایه‌تییه بوێره‌که‌ی
بتوانن ئه‌وه‌مان بۆ پێناسه بکه‌ن. ده‌ی هه‌ر ئه‌م راستییه‌یه وای
کردووه که(نیلسۆن ماندێلا) چیرۆکی سه‌رکه‌وتنی باشووری سودان به
جوانترین سه‌رکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی پێناسه بکات.
ده‌ستووری په‌له‌ی ژیان جارێکی دیکه‌ش سه‌لماندییه‌وه که ده‌ستوورێکی
نه‌گۆر و پرۆسه‌یه‌کی له‌بن نه‌هاتووه و له هه‌ناویدا جێگای جۆره‌ها
ئه‌ندێشه و به‌رنامه و دیارده‌ی هه‌مه‌چه‌شن هه‌یه. پرس و ئیراده‌ی
نه‌ته‌وه‌کان و باوه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی و گه‌یشتن به کامڵ‌بوونی ناسنامه‌ی
که‌سی و نه‌ته‌وه‌یی چمکێکی ئه‌و پێکهاته سه‌ره‌کییه‌ن که له میانه‌ی
ڕه‌وتی خۆیاندا بوونه‌ته بزوێنه‌ری چالاکی مێژووی مرۆڤایه‌تی. جارێکی
دیکه ئه‌و راستییه مێژووییه خۆی سه‌لمانده‌وه که‌وا شه‌پۆل و ته‌وژمی
گۆڕانه‌کان نه به‌و ساناییه ده‌چنه چوارچێوه‌ی تیۆرییه قاڵبهستووهکانهوه
و نه هیچ هێز و که‌سێک ده‌توانێ له‌مپه‌ریان لێ بگرێت.
ئا له‌م چرکه‌ساته‌دا به‌لای که‌سانێکی زۆره‌وه هاتنه‌دی خه‌ونی دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌ت چاوه‌ڕواننه‌کراو بوو، وه‌لێ بڕوای پۆڵایینی سه‌ربه‌خۆیخوازی
گه‌لان و تێکۆشان بۆ فه‌راهه‌مکردنی ژیانێکی تژی له ئازادی بۆ مرۆ، سه‌رجه‌م
وڕێنانه ئه‌و که‌سانه‌ی پوچه‌ڵ کرده‌وه که به دیار زڕه تیۆری و
وشکه فه‌لسه‌فه داماون.
خه‌باتی ره‌وای گه‌لانی" باسک ، ئیرله‌ند، تبیت، به‌لوچ ، کاته‌لان،
کیوبیک ، فه‌له‌ستین،کشمیر و کوردستان و چه‌ندانی دیکه پرسی ئان و
ساتن و سه‌ربه‌خۆییان له‌و دیوی بڕوای مسۆگهرییهوهیه. هه‌ر له‌م
دوو ده‌یه‌یه‌ی دوایدا چه‌ندین گه‌لی دیکه سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ست
هێنا. به‌م پێودانگه ژماره‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی تا بێت له هه‌ڵکشان
و زیادبووندایه و لیستی ئه‌ندامێتی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هه‌ر
درێژتر ده‌بێته‌وه.
سه‌رکه‌وتنی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی، بڕیارێک بوو گه‌لی باشووری سودان به
تێکڕای %98 ی دانیشتوانه‌که‌ی له ریفه‌راندۆمی سه‌ره‌تای ساڵی 2011
تۆماریان کرد و سه‌رکردایه‌تی سیاسیش رێزی له‌و بڕیار و ئیراده‌یه ناو
رۆژی 9.7.2011 واته ته‌نها پاش 6 مانگ ده‌وڵه‌تییان راگه‌یاند. ئا له‌م
ده‌مه کورت و پێوانه‌ییه‌دا توانییان سه‌رجه‌م زه‌مینه‌کان فه‌راهه‌م
بکه‌ن و که‌ش و هه‌وای ناوخۆ و ده‌ره‌وه بخولقێنن و بانگی سه‌ربه‌خۆیی
خۆیان به ئاشکرا و بێ دوو دڵی رابگه‌ێنن.
باشووری سودان له راستیدا له بارێکی ئابووری ناله‌بار و له رووی فه‌رهه‌نگییه‌وه
هێشتا له %80 مێینه‌یان نه‌خوێنده‌وار و هیچ ستراکتۆرێکی پێویست به‌رچاو
ناکه‌وێت و نیوه‌ی زیاتری دانیشتوانه‌که‌یان رۆژانه‌یان له یه‌ک دۆلار
تێناپه‌ڕێت. بێ دوودڵیش له دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
جارێ دوور و بێبه‌شن.
ئیدی ویست و بڕیاری سیاسی بووه شا بڕیار و سه‌رکردایه‌تی سیاسیش گه‌له‌که‌ی
خۆی ده‌ستخه‌ڕۆی ئه‌وه نه‌کرد به دیار دیموکراسی بوونی سودانه‌وه
ئاوی چاوی میلله‌ته‌که‌یان دابێت و ئێشک بۆ زڕه خه‌ون بگرن.
چونکه باشووری سودان نه چه‌پ و مارکسی* کۆکراویان وه‌ک لای ئێمه هه‌بووه،
تا تۆز له تیۆرییه شه‌خته کردووه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی
هه‌ڵسێنن و نه هێز و که‌سانی دیکه‌یان هه‌بوو به ناوی ئایین* و مه‌زهه‌به
رێز له به‌ها پیرۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان نه‌نێن. له‌وێنده‌رێ وه‌ک
نه‌ته‌وه‌یه‌ک سه‌رجه‌م توێژه‌کان به تێکڕای بیروباوه‌ڕی زه‌مینی و
ئاسمانییانه‌وه ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت دا.
له‌وێنده‌رێ چه‌پ به‌شداری خه‌باتی چه‌کداری و سیاسی و مه‌ده‌نی بۆ سه‌ربه‌خۆیی
کرد و ئۆلییهکانیش به‌ر له هه‌ر ده‌سته و لایه‌نێکی دیکه سه‌ربه‌خۆییان
کرده قیبله و نوێژیان بۆ دابه‌ست. له‌وێنده‌رێ نه عه‌مه‌له‌ی سه‌رمایه‌داری
قوڕمیشکراو ده‌رفه‌تی بۆ رهخساندرا بوو ، نه ئه‌میری موسڵمان و قه‌شه‌ی
کلیسهکانیان دژ به مارشی نه‌ته‌وه‌ییان وه‌ستانه‌وه. ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی و هێزه شۆڕشگێڕه‌کان به تێکڕایان گووتاری سه‌ربه‌خۆییخوازی
باشووری سودانیان فۆرمه‌له کرد.
له رێی و ره‌سمی گێڕانی ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی باشووری سوودان دا قه‌شه‌ی
کاتۆلیکی (پاولینۆ لۆکودو) به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه گه‌وره‌ترین نوێژێکی
ساز دا له ژێر دروشمی : به‌خته‌وه‌ریی و سه‌رکه‌وتن بۆ تێکڕای گه‌له‌که‌مان.
ئینجا له کۆتایی نوێژه‌که‌یدا ووتی ئاواته‌خوازم هه‌ردوو وڵات پێکه‌وه
کار بکه‌ن.
دوای قه‌شه‌ی ناوبراو و نوێژی پیرۆزکردنی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وجا سه‌رۆکی په‌رله‌مان
و دواتر سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت به ووتاری سه‌ربه‌رزی و شانازی‌کردن به سه‌ربه‌خۆییه‌وه
دڵی جه‌ماوه‌ره‌که‌یان شاد کرد .به‌م هه‌نگاوه گرنک و هه‌ستیاره له‌و
هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌دا گه‌وره‌ییان بۆ خۆیان له مێژوودا تۆمار کرد.
له وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌میری موسلمانانی کوردستانی سعودییه که ئه‌ندامی
په‌رله‌مانه و به ناوی کورد و خوێنی شههیداکانییهوه گه‌مه ده‌کات،
له‌به‌رده‌م مارشی نه‌ته‌وه‌یی کوردی‌دا ڕانابێت؟! گه‌ر سه‌رکرده‌کانی
کورد و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ده‌ستووره‌که‌ی کوردایه‌تییان بکردایه و
کوردانه بنووسرابایهتهوه، وا یاسایه‌کی کوردایه‌تیش ده‌بوو هه‌بوایه
سزای توند و جه‌رگبڕی ئه‌و ئه‌میره و هه‌موو هاوشێوه‌کانی بدایه و له‌و
ماف و ئیمتیازانه‌ی هه‌یه‌تی رووت ده‌کرایه‌وه.
به‌ڵام کاتێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دوو حیزبی کوردی دروستیان کردووه، نه
ئاوه‌زی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه و نه به‌رنامه و پلانی دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی کوردستانیان کێشاوه و نه خه‌بات بۆ به‌ها و سیمبۆڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
ده‌که‌ن. ئیدی ئه‌مانه بۆ ده‌بێ له‌سه‌ر کوردایه‌تی ببنه ماڵ و کۆمه‌نیستی
حیکمه‌تی بۆ خۆڵ له چاوی خه‌ڵکی ده‌که‌ن و بۆ چ مه‌رامێک په‌لامارمان
ده‌ده‌ن؟!
سه‌رکردایه‌تی باشووری کوردستان (پارتی و یه‌کێتی) جگه له‌وه‌ی له
پرسی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی‌دا هاو گووتار و هاو
بیر‌و بۆچوون نین، وا هه‌ر لایه‌کیان بۆ خۆ دزینه‌وه له به‌رانبه‌ر به‌رپرسیارێتی
و شکستی گووتاریان له‌م بواره‌دا، به شێوازی جیاجیا که‌وتوونه‌ته
پاساو هێنانه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی جیاوازی و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی
نێوان کوردستان و باشووری سودان.
پارتی هێشتا هه‌ر خه‌ریکی کوتانی خه‌ڕه‌کی 11ی ئازاری 1970 یه وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی
تاقانه و بێ وێنه و یه‌کێتیش له رێی چاودێره سیاسییه‌کانییه‌وه له
بری داگیرکه‌ران باس له‌وه ده‌که‌ن هه‌لومه‌رجی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی
هێشتا!! هه‌ر له‌بار نییه.
گاڵته‌جاڕی له‌وه‌دایه هه‌ر نه‌بێت له باشووری کوردستان دا ئێمه
زیاتر له ده‌یه‌یه‌که ریفه‌راندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان‌مان ئه‌نجام
داوه و مێژووی بزوتنه‌وه‌که‌مان کۆنتر و ژماره‌ی شه‌هیدانمان پترتر و
پانتایی رووبه‌ری خوێنی شه‌هیدانمان فراونتره .
له‌وه‌ش گاڵته‌جاڕیتر په‌یامی سه‌رۆکی هه‌رێمه بۆ باشوری سوودان که
ده‌نووسێ:
(به‌ڕاستی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئێوه، ئه‌زموونێکی زیندووه سه‌لماندی که
هه‌ر میلله‌تێک ئیراده‌ی سهبهخۆنوونی هه‌بێت، هه‌ر ده‌بێ رۆژێک له
رۆژان بگاته ئه‌و ئامانجه.).
مه‌گه‌ر کورد ئه‌و ئیراده‌یه‌ی نییه؟! به‌ڵێ نه‌ته‌وه‌که‌مان به
درێژایی خه‌باتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی تێکۆشاوه، وه‌لێ ئه‌وه سه‌رکردایه‌تی
سیاسی کورد و حیزبه نارهسهنهکانێتی زیاتر له داگیرکه‌ران دژ به
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌ستاونه‌ته‌وه. ئه‌وه نییه په‌یتا په‌یتا به
بۆنه و بێ بۆنه له‌به‌رده‌م میدیای دوژمنان دا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی
کوردی به خه‌ونی شاعیران ناو زهد ده‌کرێت. ئاخر شاعیریش بۆی هه‌یه
خه‌ون ببینێ و خه‌ونیش به‌شێکی زیندووی ئاوات و ئامانجی ژیانه. ئه‌وه‌تا
له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا رۆژانه به چاوی خۆمان هاتنه دی ملیۆنه‌ها
خه‌ون ده‌بینین !.
• ** له په‌راوێزی سه‌ربه‌خۆیی سودان دا.....
له‌م ماوه‌یه‌دا جارێکی دیکه بزووتنه‌وه‌ی ره‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان
کوردایه‌تی که‌وته‌وه به‌رشاڵاوی کۆمۆنیستی کرێکاریی قورمیشکراو. من
ناویان ده‌نێم عه‌مه‌له‌ی سه‌رماداری و شیرمژی شۆفێنێتیی مه‌نسوری
حیکمه‌تی.
شه‌ڕی ئه‌م ده‌سته و تاقمه له بنه‌ڕه‌تدا شاڵاوهێنانه بۆ سه‌ر
کوردایه‌تی نه‌ک ڕه‌خنه‌گرتن له پارتی و یه‌کێتی.
کوردایه‌تیش واته:
بزووتنه‌وه و خواستی نه‌ته‌وه و خاکێکی داگیرکراو و دابه‌شکراو،
سێداره‌که‌ی شێخی پیران و پێشه‌وا و له‌یلا قاسم و زیلان، مانای
رووبارێ له خوێنی شه‌هیدان و زه‌ریایه‌ک له فرمێسکی دایک و خوشکی جگه‌رسووتاو،
واته ئاهی ساردی ملیۆنه‌ها منداڵی بێ باوک و دایک و مێژووی ئه‌نفال و
دیمه‌نی ژاربارانکردنی هه‌ڵه‌بجه و هه‌زاران هه‌زار گۆڕی به کۆمه‌ڵ،
مانای تابلۆی وڵاتێکی سوتماککراو و نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژینۆسایدکراو.
هه‌ر فه‌لسه‌فه و دید و بۆچونێک به‌های ره‌وا و پیرۆزی ئه‌م راستییانه
له خۆنهگرێ و داکۆکیان لێ نه‌کات و له پێناویان‌دا تێنه‌کۆشێت، ئه‌وه
په‌ڕپووتی سیاسییه و دروشمه‌کانیان نرخی سه‌لکه تورێکی ڕزیویان نییه
و نامێنێت.
شایانی باسه خوێندنه‌وه و پێناسه‌کردنی سیاسه‌تی پارتی و یه‌کێتی وه‌ک
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، سه‌ره‌تای ئه‌و زۆنگاوه بۆگه‌نه به‌دیار ده‌خات
که عه‌مه‌له‌ی سه‌رمایه‌داریی حیکمه‌تی بنیاتی بیر و بۆچوونه‌کانیان
له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه و ئه‌و راستییه ئاشکرا ده‌کات، که تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک
نالۆگیکی و نا واقیعی له بارودۆخی کوردستان ده‌نۆڕن و ئه‌رزشی فیکری و
مۆڕاڵییان چه‌ند نزمه.
من گومانم له‌وه‌دا نییه که ئه‌وان به‌ر له که‌سانی دیکه ده‌زانن
پارتی و یه‌کێتی کوردایه‌تی ناکه‌ن، وه‌لێ ئه‌مان بۆ شوێنهوونی له
پشت پارتی و یه‌کێتییه‌وه ده‌یانه‌وێ گورزی خۆیان له کوردایه‌تی بوه‌شێنن
و تۆمه‌تی بۆ داتاشن. ئه‌و فه‌رمانه‌ی پێیان سپێردراوه ده‌یسه‌لمێنێ
دارده‌ست و ئامێری ئاماده‌کراو و کۆککراوی کێ و کوێن و بۆ وا دژه به
کوردایه‌تین. بێ هۆ په‌لاماردانی کوردایه‌تی، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و
ستراتیژه تاکه ئه‌رک و فه‌رمانی جه‌وهه‌رییه له ئه‌ستۆیان نراوه و
هه‌ر ئانوساتێ داوایان لێ‌کرا ده‌که‌ونه گه‌ڕ و به خه‌یاڵی خاو و فه‌لسه‌فه‌ی
یۆتۆپیاییانهوه ده‌ست به هه‌له‌که سه‌ما بۆ ئاغاکانیان ده‌که‌نه‌وه
.
حیکمه‌تی شۆفێنی له وتاری" میلله‌ت و ناسیۆنالیزم و به‌رنامه‌ی
کۆمۆنیستی کرێکاری" دا ساڵی 1994 له بڵاوکراوه‌که‌یاندا ئینته‌رناسیونال
بڵاوکراوه‌ته‌وه، خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئه‌و باسه‌نه‌ی حیکمه‌ت مه‌تره‌حی
کردوون،جگه له‌وه‌ی هیچ بنه‌مایه‌کی زانستییانه و بابه‌تییانه‌یان
نییه، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی واقیعی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وتی مێژوویی
مرۆڤایه‌تییه و لێوان لێوه له شۆفێنێتی فارسچێتی و شین و واوهیلاکردن
بۆ ته‌مامی سه‌رزه‌مینی ده‌وڵه‌تی ئێران.
حیکمه‌ت و به‌رنامه کۆمۆنیستێکهی تا پێش داڕمانی شوره‌وی به نووسین
له‌گه‌ڵ مافی میلله‌تان له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیاندان، ساتێ شوره‌وی
داده‌ته‌پێ، حیکمه‌ت تووشی شۆک و دڵه‌خورپێ ده‌بێ، نه‌کا چاره‌نووسی
ئێرانیش به رووخان بگات زوو به زوو پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه له
بیروبۆچوونه‌کانی. ئاخر حیکمه‌تێ که هه‌موو وجودی سیاسی و فیکری و مه‌عنه‌وی
و رۆشنبیریی خۆی له جه‌وهه‌ر و بنچینه‌دا وه‌ک کۆمونیستێکی ته‌قلیدی
له‌سه‌ر ئێرانچێتی سه‌وز کردووه، چۆن ناکه‌وێته خه‌می وڵاته داگیرکه‌ره‌که‌یه‌وه.
له‌و نووسینه‌دا دوای جوینهوهیهکی قسه‌کانی ستالین و مارکس و لینین،
گه‌ز و مقه‌ست ده‌گرێ به‌ده‌سته‌وه و چی به قازانجی خۆیه‌تی پاڵپشتی
لێ ده‌کات و بۆ هه‌ڵوێسته‌کانی دیکه‌ش بۆ نموونه پرسی جیابوونه‌وه‌ی
گه‌لان لای لینین ده‌ڵێ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی لینین له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا
بوو جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ. هه‌ر بۆ خۆ دزینه‌وه له مافی گه‌لان و
پاراستنی ته‌مامێتی سه‌زه‌مینی ئێران گاڵته‌ی به گوزاره‌ی وه‌ک
کرێکارانی کورد، بلوج و ئازه‌ری دێت. حیکمه‌ت به‌وانه‌شه‌وه ناوه‌ستێ
ده‌ڵێ: مه‌قوله‌کانی میلله‌ت و ناسنامه‌ی میللیش له زۆر حاڵه‌تدا ناڕه‌سه‌ن
و ده‌ستکردن.
حیکمه‌ت له‌وه تۆقیوه که مافی چاره‌نووس به‌واتای پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت
لێکده‌داته‌وه. دروستیش هه‌روایه. ئێ چۆن ئێران بخاته مه‌ترسییه‌وه
و مێشکی کۆمۆنیسته‌کانی کورد و ئازه‌ری و بلوجی به باسی مافی چاره‌نووس
ئاو بادات که ئه‌مه‌ش داکاته پارچه‌پارچه‌بوونی ئێران و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی کوردی و بلوجی و ئازه‌ری.
ئه‌رکی ئه‌و هه‌مان ئه‌رکی ئه‌و پاسدارهیه که پاسه‌وانی له سنووری
ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌کات. ئیدی گرنگ نییه هه‌ڵگری کام ئیدیۆلۆژیه و له
تاران، له مالومه له به‌غدا یان له له‌نده‌ن داده‌نیشێ. ئه‌وه‌ی
داواکراوه گه‌ره‌که فه‌رمانی پاراستنی ئێران جێبه‌جێ بکات.
نموونه‌یه‌کی نزیکی بابه‌ته‌که‌مان لێره‌دا تێهه‌ڵکێش ده‌که‌م تاوه‌کو
راستی مه‌سه‌له‌کان باشتر ئاشکرا بن. ساڵی به‌و عه‌یامه، هونه‌رمه‌ندی
کورد شه‌هرامی نازه‌ری له ئه‌ڵمانیا کۆنسێرتێکی کرد به‌رنامه‌که‌ی دوو
رۆژ بوو. رۆژی یه‌که‌م به فارسی و دووه‌م ده‌بوو به کوردی ستران
بچڕێت.
کاتێ رۆژی دووه‌می کۆنسێرته‌که‌ی چووم بۆ شوێنه‌که ته‌ماشا ده‌که‌م
داروده‌سته‌ی حیزبی حیکمه‌تی ئێرانچی قهڕهباڵغییهکیان له‌به‌رده‌م
هۆڵه‌که‌دا دروستکردووه و خۆیان ووته‌نی ئیعلامییهکیان ـ به‌یاننامه‌یه‌کیان
ـ ده‌رکردووه به ناونیشانی "ناسیونالیزم له ژێر په‌رده‌ی موزیک‌دا".
منیش له قهڕهباڵغییهکه چوومه پێشه‌وه و به‌یاننامه‌یه‌ک وه‌رگرت.
پرسیم: دوێنێ که به‌رنامه به فارسی بوو بۆ ناسیونالیزم نه‌بوو،
ئیمڕۆ که به کوردییه بۆ ناسیونالیزمه؟... هاورێیکانی حیکمه‌ت به
کورتی و به‌گوێره‌ی شه‌رایه‌تی زه‌ینی و عه‌ینی تێ‌یان گه‌یاندم ئه‌م
جۆره کارانه، قسه‌کردن و گۆڕانی ووتن و شتی وه‌هایی به غه‌یره
زمانی فارسی زیان به نیشتمانی ئێران ده‌گه‌ێنێ.
ئه‌وه کۆمۆنیستی حیکمه‌تی و ئه‌مه پاسداری خومه‌ینی هه‌ردوو یه‌ک
داوایان هه‌یه کورد نه‌بین و ئێرانی بین. ئه‌مه‌ش ترسناکترین گورزه
بۆ لێدانی کوردبوون.
ویست و خواستی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان،سه‌رباری ناحه‌زانی ناوخۆ و
دوژمنان و داگیرکه‌رانی ده‌ره‌کی له ئاسۆوه دیاره و گه‌له سه‌ربه‌رز
و فیداکاره‌که‌مان به ئیراده‌ی خۆی به‌دستی دێنێ و ئه‌وانه‌ی ده‌بنه
ئاسته‌نگیش ده‌چنه زبڵدانی مێژووی ڕه‌شه‌وه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی له زۆنگاودا بژی هه‌ر قه‌وزه ده‌گرێت و سه‌رئه‌نجام
بۆگه‌ناو ده‌داته‌وه. ئه‌وه‌یشی له دین و ئاینیدا پێگه‌ی شیاوی
خۆشه‌ویستی نیشتیمان و به‌های نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت کافر و زه‌ندیقه.
ـ________________________________
سه‌رنج: ده‌سته‌یه‌ک
له هاوبیرانی هێژام وه‌ڵامی بیروبۆچوونه‌کانی کۆمه‌نیستی حیکمهتییان
دایه‌وه. به‌راستی له‌مێژ ساڵه به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتووم هه‌رگیز به
زمانی زانست و شێوازی ئه‌کادیمی و نووسینی بابه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا
گفتوگۆ نه‌که‌م و نه‌کرێت، چونکه ئه‌مانه هه‌و نین و له‌و رۆژه‌وه‌ی
دروست کراون مایه‌پووچ خراونه‌ته بازاڕه‌وه.
٢٥\٧\٢٠١
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆ
محه‌مه‌د
|