| 
			 
			٢١\٥\٢٠١١ 
			
			با سکاڵایەک لەسەر 
			ئەم جینایەتکارانەش تۆمار بکەین! 
			
			
			  
			عەلی زیرەک     
			
			 
			بە پێی ئەو رەوتەی پێمانوایە لەم سەردەمەدا پێویستە بۆ ناساندن و 
			تەنانەت تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەوانەی لە کوردستاندا و بە شێوەیەکی 
			زۆر زاڵمانە خەریکی ئێعدام و ئەشکنجە کردنی ئازادیخوازانن، پێویست بوو 
			ئەم هەواڵە بڵاو ببێتەوە کە ناوی چوار قازیی خائینی ناوبردووە ، کە لە 
			کوردستاندا زۆر بە راشکاوی به بێ ترس خەریکی جینایەتن و زۆربەی ئەو 
			حوکمانەی بەسەر ئازادیخوازانی کورددا سەپاوە، لە لایەن ئەم چەند کەسەوە 
			بووە. 
			
			 
			ئەم هەواڵەش لە چوارچێوەی رۆشنگەریکردنی زیاتر بۆ ناساندنی روخسارە 
			شاراوەکانی رژێم لە کوردستاندایە و درێژەدەری هەوالەکەی دوێنێی بەڕێز: 
			"هاوار بازیان" ە کە خۆفرۆشێکی خەڵکی پاوەی بە رای گشتی کوردستان 
			ناساندبوو. 
			 
			ناوی چوار قازیی تاوانکاری هاوکاری رژێم لە کوردستاندا. 
			
			 
			ناوەکانی چوار قازیی جینایەتکاری رژێم کە دەستیان لە ئەنجامدانی 
			تاوانەکان و سزادانی هاووڵاتییانی کوردی ئێمە لە رۆژهەڵاتدا بووە و لە 
			بەڕێوەبردنی حوکمی سێدارەی چالاکانی کورددا ئەوپەڕی هاوکاریی کۆماری 
			ئیسلامییان کردووە، ئەوڕۆ وەدیار کەوتن. 
			
			 
			ناو و بەرپرسی بەڕێوەبەری - یاسایی ئەم قازییانە ئەمانەن: 
			
			 
			- قازی گەروسی 
			بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی داد لە پارێزگای کوردستان. 
			
			 
			- قازی جەوهەری 
			دادستان دادگاه های عمومی و ئینقلاب
			کوردستان. 
			داواکاری گشتی لە داداگاکانی گشتی و شۆڕشی پارێزگای کوردستان. 
			
			 
			- قازی خەچەرلوو 
			قازی بەڕێوەبردنی تاوانەکان لە پارێزگای کوردستان. 
			
			 
			- قازی رۆستەمی 
			قازی - لێکۆڵەری کۆماری ئیسلامی لە دادگاکانی شۆڕش و ئیدارەی گشتی 
			ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان. 
			____________________________ 
			سەرچاوەی هەواڵ: 
			بێهزاد خۆشحاڵی facebook 
  
			
			 
			
			  
			
			  
			
			  
			 |