١١\١٠\٢٠١٩
با سزای سێدارە لە
کوردستان ھەڵبوەشێتەوە.
ئەمڕۆ
١٠\١٠
رۆژی جیھانی ھەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەیە لە جیھان, کە لە
١٠٦ وڵاتدا پیادە دەکرێ بۆ ھەموو تاوانێک، تەنھا
لە ٢٠ وڵات بە کردەیی جێبەجێدەکرێ.
ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی ئەو وڵاتانەی پەیوەست دەبن بە ھەڵوەشاندنەوەی
سزای سێدارە روو لە زیادبوونە، ئێمە لەمڕۆدا شان بە شانی ھەزاران
رێکخراوی پشتیوان لە ھەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارە، داواکارین ئەم سزایە
سەمگەرییە لە کوردستان ھەڵبوەشێتەوە، بۆ سزادانی ھیچ کەسێک و بە ھەر
بیانووێک و لە ژێر ھەر گوشارێک جێبەجێ نەکرێ و کوردستان پەیوەست بێت
بەو وڵاتانەی کە ئەم سزایەیان ھەڵوەشاندۆتەوە.
سزادان لە رێگای سەندنەوەی مافی ژیان سزایەکی قێزەون و دڕندانەیە، با
کوردستان بە ھەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە ستەمگەرییە جوان بکەین.
رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
تۆڕی ھاوپەیمانی رێکخراوە کوردستانییەکان بۆ دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی
تۆڕی ئایکان کوردستان
رێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی چەکی کۆکوژ لە کوردستان
ھەڵمەتی دادپەروەریی
١٠\١٠\٢٠١٩
|