٣\٩\٢٠١٠
باس و
راز .

ئیبراهیم
حه‌یده‌ری
ساته مه‌رگێکه
نه بوونت ئاسکی من دێره هه‌سته بێره‌وه
چاوه‌ڕوانیت پیری کردم بۆ جوانیم ساته هه‌سته بێره‌وه
عومری لاوی من له ده‌س چوو بۆ به‌ڵا گه‌ردانی تۆ
کورته عومرێکم ئه‌گه‌ر ماوه له ژینا پایه نازته بێره‌وه
ورده ورده به‌فری زستانی هه‌موو باڵای چیامی گرته به‌ر
ڕوش سواری سه‌ر چیاکه‌م تۆ به‌هاری کاته وه‌خته بێره‌وه
گوێ قوڵاخی ترپه‌ی پێ و چاوه چاوی رێگه‌یه‌کی دوور ئه‌که‌م
ده‌رکه‌وێت تا به‌ژن و باڵاکه‌ت به‌جارێ گیان خه‌ڵاته بێره‌وه
سه‌د هه‌زار ڕازم هه‌یه و یه‌ک سینه پڕسیاری ئه‌ویندارم پێیه
گوێ گری ئه‌و باس و ڕازه‌م لانێکی من دڵ له لاته بێره‌وه
ئه‌ی که سه‌ر ڕێژه ده‌رونم من له ئه‌شق و خۆشه‌ویستیت گیانه‌که‌م
م‌و به م‌و باسی ئه‌که‌م بۆت ده‌ردی دوری بێ قه‌رارته بێره‌وه
نامو یه‌س نا ئومیدی با جیهانی خۆشه‌ویستیت تێک نه‌دات
هۆ گری ئه‌شق و ئه‌وینی ئه‌م وڵاته چاوه ڕێته بێره‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئیبراهیم
حه‌یده‌ری
|