٧\٣\٢٠١٤
با وا بکەین
ئەوانیش بێنە سەر شەقام!

هەڵاڵە رافیع
کێشه‌ی ژن کێشه‌ی کێیه؟ کێشه‌ی کێ نیه؟
کێشه‌ی ژن، کێشه‌ی من و تۆی ژن و پیاوە،
کێشەی کرێکاری ئەو کارگانەیە کە داخراون،
کێشه‌ی باجی حه‌لیمی دراوسێمانه،
کێشه‌ی کاک ئه‌حمه‌دی دوکانداری کۆڵانه‌که‌مانه،
کێشەی پینەچیەکەی ناوبازاڕە، کێشەی عەرەبانەچی مەیدانەکەیە،
کێشه‌ی تۆ‌و ئه‌وی هونه‌رمه‌نده،
کێشه‌ی تۆ‌و ئه‌وی نوسه‌رو ڕۆشنبیره،
کێشه‌ی تۆ‌و ئه‌وی شاعیریشه،
یانی کێشه‌ی هه‌موومانه!
به‌ڵام کێشه‌ی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و پیاوو ژنانە نییە که:
به‌ڕێوه‌به‌رو پشتیوانه‌ی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتن، ئه‌وانه‌ی که پشتیوانی
له داب و نه‌ریتی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و خێڵه‌کی ده‌که‌ن، ڕاسته‌وخۆ
یان ناڕاسته‌وخۆ، ئه‌و هونه‌رمه‌ند و شاعیر و نووسه‌رانه‌ی که نەک
تەنها بە ئاکت، بەڵکو بە ووشەش سازش لەسەر ڕاستیەکان دەکەن!
ئایا ژن و پیاو له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ڕۆژه‌وه تا ته‌واوبونی شه‌و
پێکه‌وه نین؟ له ماڵ، له‌سه‌رجاده، له ته‌کسی، له قوتابخانه، له
فه‌رمانگه، له کارگه، له سه‌یران، له شادی و شینه‌کاندا.
ئه‌گه‌ر وایه که‌واته ئه‌وپه‌ڕی نابه‌رپرسیاریه‌تیه که ته‌نها ژنان،
ئه‌ویش به‌شێکی زۆرکه‌م له ژنان له‌گه‌ڵ به‌شێکی که‌م له پیاوان، به‌شدارن
له ناڕه‌زایه‌تی و هه‌و‌ڵدان نه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌کسانی به‌ڵکو
ته‌نها بۆ وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و گۆمی خوێنه‌ی که چه‌ند ساڵه به‌ڕێوه‌یه.
گه‌ر هه‌ر ڕێکخراوو شه‌ڵته‌رێک یەک ئەندامی لە ڕیزی پێشەوە بێت، گه‌ر
نوسه‌ره‌کان که ڕۆمان و ووتاره‌کانیان پڕه له ستایشی ژن ته‌نها چه‌ند
دانه‌ی لەوێ بن، گه‌ر شاعیره‌کان که نیوه‌ی زیاتری کۆمه‌ڵگایان گرتوه‌ته‌وه،
ڕۆژانه ژنیان کردوه‌ته هه‌وێنی شیعره‌کانیان و ته‌نانه‌ت له دوای
کوشتیشیان ڕۆمانسیه‌تیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن،
گه‌رهەندێک لە په‌یکه‌رتاش و شێوه‌کارو وێنه‌کێشه‌کان که تابلۆ‌و په‌یکه‌ره‌کانیان
به "له‌شولاری" ژن ده‌ڕازێننه‌وه له‌وێ بونایه، گه‌ر چەند گۆرانیبێژ
که به ووشه و موزیک و ده‌نگیان له عه‌شق و خۆشه‌ویستی ده‌دوێن له‌وێ
بن، گه‌ر ئەو مارشە بەڕێ کەوێ، ئەوا ئەوانەش کە بەخەمی نانەوە ڕۆژان
بەسەردەبەن و فریای ڕۆژنامەخوێندنەوە ناکەون، ئاگادار دەبن، باجی حه‌لیم
و کاک ئه‌حمه‌دیش بەهەڵەداوان دێن، پینەچیەکەش دەرگای دوکانی دادەخات و
لەگەڵ مارشەکەدا بەڕێدەکەوێت، عەرەبانەچیەکە بە دڵنیاییەوە سەوزەکەی
بەجێدەهێڵێت، ئه‌وسا دەردەکەوێ که دیاره کاره‌سات ڕویداوه.
خۆ ئه‌مانه هه‌مووی له مه‌ریخ به‌ته‌نها ناژین، به‌ڵکو له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا
ده‌ژین که ڕۆژانه، ده‌بیستن و ده‌بینن کچه‌که‌ی دراوسێیان، ژنه‌که‌ی
خزمیان، کچی فه‌رمانگه‌که‌یان، مامۆستای قوتابخانه‌که‌یان تا ده‌گات به
دایک و کچ‌و ژنی خۆیان ده‌کوژن و ده‌کوژرێن. با که‌س نه‌ڵێ ئێمه کارمان
نوسین و هونه‌ره و به‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕین، گه‌ر وایشه ئەوا
ئەو تواناییانە دەبێت ببنە هەوێنی ناڕەزایەتی مەیدانی و کۆمەڵایەتی.
باشه مه‌گه‌ر وا نیه که ئه‌گه‌ر کچه‌که ئازاد نه‌بێت له خۆشه‌ویستیکردندا
ئه‌وا بۆ کوڕه‌که‌ش سنوردارکردنه‌وه‌ی ئازادیه؟ مه‌گه‌ر وانیه که ئه‌گه‌ر
هاوسه‌ره‌که‌ت کارنه‌کات ئه‌وا له دوو جیهانی جیاوازدا ده‌ژین و
ناتوانن لێک تێبگه‌ن، مه‌گه‌ر وا نیه که ئه‌گه‌ر کچ و خوشکت ئازادانه
ژیان نه‌که‌ن و پیاوه‌کان "به ناو" ئازاد بن، ئه‌وا ژینگه‌یه‌ک پێک
دێت پڕ له دوبه‌ره‌کی و ململانێ و دوژمنایه‌تی له نێوان دوو ڕه‌گه‌زدا،
که هیچکام له ڕه‌گه‌زه‌کان تیایدا به‌خته‌وه‌ر نابن، به‌ڵکو ئه‌وه‌ش
هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وده‌سه‌لاته‌یه که خۆی هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م
بارودۆخه‌یه.
ئیتر وا پێویست ده‌کات خۆمان به‌رپرسیاره‌تی وه‌رگرین، بۆ گۆڕینی
سیسته‌می سیاسی و ئه‌و یاسا‌و ڕێسایانه‌ی وا ده‌که‌ن، ڕۆژانه گوێ بیستی
کوشتاری ژنان بین، ژیانی زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌ڵگا له دواکه‌وتویی کۆمه‌ڵایه‌تی
و خراپی باری ئابوری‌دا بناڵێنێت، ئه‌وه قسه له‌سه‌ر مافی مرۆڤ و یه‌کسانی
هه‌ر مه‌که، پاش 23 ساڵ له‌ژێر سایه‌ی حوکمی ئه‌حزابی خۆماڵیدا.
که‌واته با ته‌نها چه‌ند ژنێک و هه‌ندێک پیاو نه‌بن که ڕووبه‌ڕووی ئه‌م
بارودۆخه ببنه‌وه تا سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌نده دیاربن، زۆر به‌ئاسانی
ئه‌وانیش ڕوبه‌ڕوی توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه ببنه‌وه بۆ سنوردارکردنی
تواناکانیان.
تەنها ڕێگامان هاتنەدەرەوەمانە بۆ سەر شەقام لەگەڵ باجی حەلیم و کاک
ئەحمەد!
ئەوان ئێمە بەڕێخەن، یان ئێمە ئەوان؟
٥\٣\٢٠١٤
ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵاڵه رافیع
|