٨\٨\٢٠١٠
باوکم،
بۆ چی سه‌رکوتم ده‌کات ؟

نه‌زار
قه‌بانی وه‌رگێڕانی: تابلۆ حه‌سه‌ن
هه‌روه‌کو دێڕێک له رۆژنامه‌که‌ی
هه‌ر وه‌کو من به‌شێک بم له ساماناکه‌ی
ده‌بێ پێوه‌ی بنووسێم
وه‌ک کورسی ناو هۆده‌که‌ی
ئایا به‌سه که من کچی بم و
پۆپێک بم له خێزانه‌که‌ی!؟
تا خۆراکم بداتێ و
تێهه‌ڵکێشم کات له خێرخواییه‌که‌ی؟
نا من یاخی ده‌بم له سامانه‌که‌ی،
له دووڕو گه‌وهه‌رو مه‌رجانه‌که‌ی
سه‌رنجی ئه‌و رۆژێک نه‌جوڵایه‌وه به لای
جه‌سته‌ی من و هه‌یه‌جانه‌که‌ی
باوکم خۆپه‌رسته
نه‌خۆشه خۆشه‌ویستیه‌که‌ی،
نه‌خۆشه بیرته‌سکیه‌که‌ی،
نه‌خۆشه زه‌بروزۆره‌که‌ی،
ئه‌و هه‌ڵده‌چێ زوو،
کاتێک ده‌بینێ سینگم
خڕ بووه هه‌ناره‌که‌ی !
ئه‌و هه‌ڵده‌چێ زوو،
کاتێک ده‌بینێ پیاوێک،نزیک بووه له باخچه‌که‌ی
باوکم رێگا نادات به سێ‌و
پێبگات وه‌ک ئه‌ندازه‌ی خۆی
نازانێ که هه‌زار چۆله‌که دێن و
دزی ده‌که‌ن له باخچه‌که‌ی ...
دزی ده‌که‌ن له باچه‌که‌ی ...
ماڵپه‌ڕی تابلۆ حه‌سه‌ن
|