١١\٩\٢٠٢٠
باوکم لە دونیا خراپبووندا دەنوێ.*

هودا حوسێن |

و: نەژاد
عەزیز سورمێ |
به‌ڵێ باوكه
ماوه‌یه‌كه دونیا خراپ بووه
تۆ نوستبووی
نه‌مویست سه‌خڵه‌تت بكه‌م
دنیا خراپبوونم به‌ته‌نێ دی..
ته‌مه‌ننام ده‌كرد
به‌ربوونه‌وه‌ی به‌ردێك
یا هاوارێكی به‌ترس
یا شتێ له‌و بابه‌ته بێداریان كردبوایه‌وه
من نه‌متوانی دیمه‌نه‌كه به‌جێ بێڵم له ده‌ستم بچێ
بێم هشیارت بكه‌مه‌وه..
بابه
من هاوارم نه‌كرد
نه‌شگریام
گریان بێده‌ساڵاتییه و
هاواریش پیشه‌ی ژنانی شینگێڕە.
تۆ ده‌بینی باوكه
ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌مه‌ی دونیاش خراپ ده‌بێ
من هێشتا قسه‌كانی تۆم له‌به‌رده‌كرد و
شانازیم پێ ده‌كردی..
شانازیم به باوكم ده‌كرد
كه دونیا خراپبوون
تاڵه‌موویه‌كی نابزوێنێ
باوكم كه ده‌توانێ
له دونیا خراپبووندا بنوێ.
________________________________________
*
هودا حوسێن:
شاعیرێكی لاوی میسرییه. ئه‌م شیعره‌ی له گۆڤاری ناسراوی میسری
(الهلال) ژماره‌ی ته‌مووزی ٢٠٠٧ی ساڵی سه‌ت و پازده‌یه‌م كراوه به
كوردی.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|