باوکمان دایکمانی به‌کراسی به‌ریه‌وه به‌شوو دا.
بۆ خوێنی ئێمه‌ت کرد به‌خه‌نه و دات له‌ده‌ست و قاچی دایکم و دات به‌ده‌ست ترکێکه‌وه ؟ باوکه تۆ خۆت به به‌رپرسیاری ئه‌و هه‌موو ڕۆڵه‌یه نازانی که له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی دایکمانا خۆمان به‌خت کرد ؟ له‌هه‌موو جیهانا نه‌مان دیوه باوک دوژمنی ڕۆڵه‌ی خۆی بێ .
ئه‌وا دوژمنی ڕۆڵه‌کانتی ئه‌ی دایکم چی ؟ تۆ هه‌موو ته‌مه‌نت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا به‌سه‌ر برد ئه‌و نه‌فه‌سه که هه‌ڵیده‌مژی هی دایکمه، ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌ی که تۆی تیای هی دایکمه خۆ ئه‌زانم تۆ ده‌مێکه ده‌ست به‌رداری دایکم بوویت و به‌هی خۆتی نازانی به‌ڵام تۆ به‌ناوی دایکمه‌وه چه‌ندین ڕۆڵه‌ی چاونه‌ترس و قاره‌مانت به‌کوشت دا ، هه‌ر به‌ناوی دایکمه‌وه بانقه‌کانی جیهانت پڕ کرد زێڕو زیو و جێگا نه‌ما دۆلاری تێ بکه‌ی .هه‌ر له‌سه‌ر حسابی دایکم ووڵات نه‌ما خۆت و ده‌سته و تاقمه تیرۆریسته‌کانت سه‌ری پیا نه‌که‌ن .
هه‌ر به‌ناوی دایکمه‌وه جێگای گه‌رموگوڕت دابینکرد کچی جوان نه‌ما که‌تۆ و سه‌گ و گورگه‌کانت ده‌ستی چه‌په‌ڵتانی پێ گه‌رم نه‌بوبێته‌وه. تۆ به‌ناوی دایکمه‌وه داوای نمرووی ده‌که‌ی ، پێت شه‌رم نیه که‌شه‌ره‌فی خۆتت هه‌روا به‌ئاسانی دات به‌ده‌ست ترکێکی شاخستانیه‌وه و خۆشت خاولیه‌کت داوه به‌شانتدا و به‌ر ده‌رگه‌که‌ت بۆ گرتوه به‌یانیانیش مه‌سینه‌که‌ی بۆ هه‌ڵ ده‌گری و نه‌عله‌کانی ماچ ده‌که‌ی ئینجا بۆی دا ده‌نێێ . دوای توالێت قنگیشی بۆ پاک ده‌که‌یته‌وه وئینجا نانی ده‌رخوارد ئه‌ده‌ی .
ئاخر باوکه بێ ئابڕوه‌که‌م ئه‌وه‌شه‌ره‌فه به‌ڕای تۆ ؟ باشه باوکه چڵکاوخۆره‌که تۆ خۆت بکوژی باشتر نیه وا له‌به‌رده‌می ئه‌و هه‌موو شه‌هیده خۆتت ڕسوا کرد ؟ باشه باوکه ڕوو ڕه‌شه‌که تۆ چۆن ئه‌توانی له‌به‌رده‌می ئێمه‌دا ده‌مت بکه‌یته‌وه؟ باوکه تۆ ده‌یان ساڵه خۆت فرۆشتووه ئێمه‌هه‌قمان نه‌بوو به‌سه‌رته‌وه. به‌ڵام بۆ دایکمانت فرۆشت ؟ به‌و هه‌موو سه‌رمایه‌یه تێرت نه‌خورد ؟ ده‌ک له‌وه زیاتر ڕوو ڕه‌ش و ڕسوا بیت ، به‌ڵام ئه‌وه بزانه که ئێمه‌ده‌ستبه‌رداری دایکمان نابین هه‌ر به‌ته‌ڵاق دانی ئه‌ده‌ین ، ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه باوه‌شی خۆمان . ئه‌و کاته‌تۆ ده‌بێ خۆت و سه‌گ و گورگه‌کانت سه‌ری لووتی خۆتان ڕه‌ش بکه‌ن و له‌دنیا ده‌رچن ، هه‌ر وه‌ک چۆن ئاغاکه‌تان جێگا نه‌ما خۆی تیا بشارێته‌وه به‌هیوایه‌م که ئیوه له‌و خراپترتان لێ به‌سه‌ر بێ .
هه‌ی بێ حه‌یاو بێ شه‌ره‌فه‌کان ، ئه‌وکاته تۆ و سه‌گ و گورگه‌کانت له‌ژێر پێی مناڵێکی به‌جێماوی ئه‌نفال و کیمایاباراندا جێگاتان نابێته‌وه. ئه‌و کاته‌خۆت و سه‌گ و گورگه‌کانت له‌ژێر نه‌علی کێژۆڵه‌یه‌کی به‌جێماوی کیمایاباران و ئه‌نفالدا پان ده‌کرێیته‌وه، ئه‌و کاته خۆت و سه‌گو گورگه‌کانت به‌سه‌رپۆشی دایکی شه‌هیدان و سته‌مدیده‌ی ئێمه ده‌خنکێندرێن .
هه‌ی قوڕتان به‌سه‌ر چڵکاو خۆره تڕۆکان .
له‌ژێر ده‌ستی ڕۆڵه به‌ئه‌مه‌که‌کانی کوردستان ده‌رناچن له‌سه‌ر ئه‌م
زه‌مینه نایه‌ڵین به‌ئیسراحه‌ت بژین باشتر وایه ده‌رپێکانتان هه‌ڵ
کێشنه‌وه و که‌وشه‌کانتان بخه‌نه بن ده‌ستان و هه‌تا له قونتانیا
بقوچێنن ، ده‌نا وه‌کو ئاغاکه‌تان لێ به‌سه‌ر دێت، ئێوه له‌و قاره‌مان
تر نینن جێگای ئێوه له‌و باشتر نابێ ، ئه‌و ئاغایه‌ش سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕه
که ئێوه هه‌موو پێڵاوی ئه‌ون.
|