١٠\٥\٢٠١٠
باخچه‌کانی
وه‌ڕسی.
بەرزان هەستیار
کە
بیتاقەتیی ،....
وەک جگەرە ئەمنێت بە لێوی خۆیەوە ،....
کتێبخانەکەم ئەگەڕێم ،
پاشان هیچ ناخوێنمه‌وه .. هیچ.
* * * * * *
*
بەم ناوەختە زەنگ بۆ هاوڕێیەک لێ ئەدەم
سور ئه‌زانم به‌م مهستییە لێم بێزاره
که‌چی ئه‌و دێڕه شیعرانه‌ی بۆ ئه‌خوێنمه‌وه
که خۆشم که‌یفم پێیان نایه‌ت و
بە نیازم ،
چەشنی شووشەی بەتاڵ ، توێکڵی گوڵە بەڕۆژە ،......
فڕێیان دەم.
* * * * * *
*
گوێ له هاژه‌ی ڕژانی " چالاک"ˆ ئه‌گرم و
"مه‌حوی " به هه‌موو هه‌یبه‌تی خۆیه‌وه....
له ته‌نیشتمه‌وه دانیشتووه ،
که‌چی ئه‌وه‌نده بێ سیفه‌تم
کراسی ئه‌م بێزارییهم ، ئوتووه‌که‌ی ناشکێت.
* * * * * *
*
له‌و په‌ڕی سه‌رقاڵیی خۆمدا
ڕژانی ئه‌ستێره،.....
خۆ کوشتنی کچێکم بیردێنێته‌وه
که پشکۆی یه‌که‌مین ماچ ،کردی به سه‌هۆڵ.
* * * * * *
*
له جه‌نجاڵیی خۆمدا ....
چرکه‌یه‌کم ئه‌وێت ، له گۆڕستان هێمنتر،....
ماچی غەمگینترین ژنی تیا بکه‌م و
ڕانه‌چڵه‌کێت!!
* * * * * *
*
که ویستت له داخی نه‌هاتنی یار خۆت بکوژیت
بێ دوو دڵیی ، به چه‌پکێ گوڵه‌وه.....
له جێ ژواندا مه‌جووڵێ ،
مه‌رگی دڵدار ،....
به ڕه‌ونه‌قترین تابلۆیه......
له‌و ساته‌یدا ،که چاوه‌کانی به‌سه‌ر ڕێیه‌که‌وه ئه‌بڵه‌ق بوون.
* * * * * *
*
ڕۆژێک دێت ئه‌وه‌نده په‌پووله ئه‌بارێت
ڕێی چوونه لای یارم نامێنێت ،
ئه‌و ڕۆژه ، نه، ئه‌و گازنده‌م لێ ئه‌کا و
نه ، منیش نیگه‌رانیی دام ئه‌گرێت
هه‌ردووکمان ئه‌زانین.....
عیشق ئه‌بێت جار جارێ پشوو بات.
* * * * * *
*
هه‌میشه خودایه‌ک و ئافره‌تێکم خۆش ئه‌وێت
خودا ،
له ترسی عه‌زاب و
ئافره‌ته‌که‌ش ،
به خاتر بەهێی بۆنخۆشی میهره‌بانییه‌که‌ی.
* * * * * *
*
________________________________
*
چالاک:
مەبەست لە هونەرمەندی نەمر ''ڕەفیق چالاک''ە .
شوباتی2010
ئەڵمانیا/ کۆلن
ماڵپه‌ڕی به‌رزان هه‌ستیار
|