١٩\٧\٢٠١٧
باخچەیەک لە
خۆشەویستیی
گوڵێک لە پەرژینی درەخت.

کەژاڵ ئیبراهیم
خدر
١
نەکەی منت بیرچێتەوە
گیانە یاسای عەشق وایە
ساتێ بەئەسپایی دەڕواو
ساتێکی تریش دێتەوە.
٢
لەم سەرماو بەفرانبارەدا
دەستەکانت بخە دەستم
بابۆساتێ گەرم بێتەوە
خۆت دەزانی
گەر تۆ نەبی ھیچ گەرمایەک
سەرمای جەستەم ناسڕێتەوە.
٣
دەزانی زۆر بیرت دەکەم
بۆساتێکیش ھەرگیز
تۆم بیر نەچۆتەوە
کەدڵی من لانەی تۆ بێ
عشقت چۆن بیر دەچێتەوە.
٤
بەدوای مندا ھەروێڵ مەبە
چەند بێ وەفای بەرامبەرم
من نامەوێ لەبەرچاوت مرۆڤێک بم
کە ئێستاکە وەک پەیکەرم.
٥
بەشوێن دڵی مندا
قەد مەگەڕێ
من نامەوێ تۆبیت بەخۆر
کاتێ عەشق بوو بەیاسا
تۆش لەگەڵما وەرە بۆ گۆڕ.
٦
من لە عشقتا کاڵ بوومەوە
تۆ ئەتەوێ، چیم لێ بکەی
کاتێ بۆمن بویتە ئازار
دڵنیابە رۆژێک دادێ
بەچاوی پڕ لە فرمێسک ھەر دێمەوە.
٧
مەڵێ لەدووری تۆیە
رەنگم زەرد بووە.. وەک پرتەقاڵ
ئەوە تۆبووی وات لێکردم
ببمە دار بەھێ یەکی کاڵ.
٨
من لەژیانما
تەنھا گوڵێکم بۆن کردووە
ئەی دەبێ تۆ
بۆ ڕنینی ھەزاران گوڵ
چەند ەھا جار
دڕکت لەدەست رۆچووە.
٩
رەنگی سوراوەکەی لێوم
لەسەر لێوت بەجێ ماوە
نیگار کێش نیم
بەڵام گیانە تابلۆیەکەم
بۆت کێشاوە.
١٠
ئێستاکەش ھەر خۆشم دەوێی
یاسای عەشق لای من ماوە
زستان دەڕوا و بەھاریش دێ
نێرگزیش بۆنی خۆی ھەر ماوە.
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|