١\٤\٢٠١٢
با یادەوەرییەکانی
جینۆسایدی گەلەکەمان دوور بگرین لە ململانێ سیاسییەکان.
ئێمە رێکخراوەکانی فدراسیۆنی دژ بە جینۆساید لە کوردستان، کە
نوێنەرایەتی قوربانیانی نزیک بە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان و دۆسیەکانی
جینۆسایدی خەڵکی کوردستان دەکەین، داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان
لە کوردستان، پابەند بن بە داواکارییەکەمان لەوەی یادهوەریی
تاوانەکانی جینۆساید لە دەڤەرەکانی تاوانەکان، تەنھا رێکخراوەکانی
کەسوکاری قوربانیان بە ھاوکاری وزارەتی شەھیدان و کاروباری
ئەنفالکراوان پێی ھەڵبستین.
بۆ ئەوەی یاداوەرییەکانی ئێمە تێکەڵ بە ململانێ و کێشمەکێشی لایەنە
سیاسییەکان نەکرێت، لە نیوان ئیستغلالکردن و بایکۆتکردندا، کە دەبێتە
ھۆی ئەوەی یاداوەرییەکانمان ھەیبەتی خۆی لە دەست دەدات.
تاوانەکانی جینۆساید ئەوەندە مەزنن، ھەموو لایەنەکان بە ھەموو
رەنگەکانەوە دەتوانین بە تەنھا و بە کۆمەڵ کاری لەسەر بکەین.
فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی دژە جینۆساید لە
کوردستان
کوردستان - ھەولێر
١\٤\٢٠١٢
رێکخراوەکانی ئەندامی
فیدراسیۆن:
١. کۆمەڵەی داکۆکی لە قوربانیان و کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان
٢. کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە
٣. رێکخراوی فەژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
٤. ناوەندی رێگا بۆ پرسی ئەنفال و کیمیاباران - دوکان
٥. کۆمەڵەی زیندانیانی ئەنفالکراوانی کوردستان
٦. رێکخراوی ھەڵوێست بۆ داکۆکی لە قوربانیانی ئەنفال
٧. رێکخراوی شەھید ئارام
٨. رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
٩. سەنتەری ئەنفال یا بارزانیان
١٠. رێکخراوی کیمیاباران و ئەنفالکراوانی بالیسان و دەوروبەری
١١. رێکخراوی کار بۆ ئەنفال
١٢. ناوەندی داکۆکیکردن لە زیان لێکەوتوان و ئاوەدانی پشدەر
١٣. دەزگای مۆنمێنتی ھەڵەبجە لە ھۆڵەندە
١٤. رێکخراوی کارا بۆ داکۆکیکردن لە کەس و کاری قوربانیانی ئەنفال
١٥. چاودێری کوردۆساید-چاک
١٦. رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
١٧. سەنتەری ئەنفال
١٨. سەنتەری ئەنفال - دھۆک
|