په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

بایه‌خ نەدان بە ڕۆڵى ڕیکلام لە ڕۆژنامەى کوردیدا.


کامەران ئیبراهیم


ئەمڕۆ لەگەڵ گەشەکردنى پیشەسازی و پێشکەوتنى تەکنەلۆژیا هەڵبەتە میدیاش بێ بەش نییه‌ لەم پێشکەوتنە ،هۆیەکانى ڕاگەیاندنیش چونەتە نێو گۆڕان و پێشکەوتنەوە .زۆربوونى کاڵا و بەرهەمیش پێویستى بەساغ کردنەوە و ناساندن هەیە. بۆ ئەم مەبەستەش ڕیکلام دەبێت ڕۆڵى سەرەکى ببینێ لەم بوارەدا ،بەتایبەتى لەمیدیادا ئینجا لە ڕۆژنامەدابێت یا تیڤى یا هەر هۆکارێکى ترى گەیاندنە. بۆیە پێویستە کە هەریەک لەم لایەنانە بایەخى زۆربەم ڕیکلام کردن بدەن و لەگەڵ گەشەکردنى ئەم ئامرازانە بیگونجێنن.ئەگەرچى بڵاوبونەوەى ڕیکلام لەدواى شۆڕشى پیشە سازى یەوە لەناوچە پێشکەوتوەکانە هەیە،بەڵام بەداخەوە لەتاکوئیستا زۆربەى ناوچەکانى جیهان بێ بایەخ دەروانرێتە ئەم بوارە وەکوردستانى خۆشمان یەکێکە لەم ناوچانە،ئێمە ڕەنگە ئەگەربڕوانینه‌ هەرێمى کوردستان ئەوەى دەبێت پێش هەموشتێک بگەڕێنەوە بۆ نەبوونى بەرهەمى ناوخۆیى کە ئەمە گرنگە کاتێک تۆبەرهەم یاپیشەسازیەکى لابارت هەبوو ئەوە پێویستى بەناساندن ،ئەوە دیارە ئێمە ئەمەمان نییه‌ ڕەنگە ئەمە هۆکارى سەرەکى بێت ،بەڵام ئەمڕۆکە بەهۆى داڕژانى بەرهەمێکى زۆرلەبوارەجیاجیاکانى ژیانە کەڕژاوەتە نێوبازاڕەکانى کوردستان ئەوە بێگومان پێویستى بەناساندن و ئاگادارکردنەوە هەیە بۆبەکاربەر.دیارە ئەمەش بەڕیکلام دەرێت،کە نەبۆتە ڕەگەزێک لەلاى ئێمە لەنێومیدیادا،ئەگەرچى کەم تازۆر ڕیکلام لەڕۆژنامەو تیڤى و ڕادیۆکانى خۆمان دەبینین و دەبیستین ،بەڵام پرەنسیپ ولایەنى هونەرى لەدارشتنەوەى ئەم ڕیکلامانە بەدى ناکرێت بۆیە هیشتا پێویستى مان بەبایەخدانى زیاترهەیە لەم بوارەدا.


چەمک و مێژووى ڕیکلام:


گرنگترین پێناسەش کە لە هەموو ناساندنەکانى تر زیاتر دیارە بریتى یە لەوەى کە دەڵیت: ڕیکلام ،ئامرازێکە لە ئامرازەکانى پڕوپاگەندەى بازرگانى کەهەوڵدەدات شمەک لەشۆینى بەرهەم هینانەوەبۆشوێنى بەکارهێنانى لەڕێگەى ئارەزووبەکاربەرەوە.بۆیە ئەگەر بگەڕێنەوە بۆکورتەیەکى مێژوویى دەربارەى ڕیکلامە ئەوە بانگکردن کۆنترین جۆرى ڕیکلام بووە کە ئیغریقیەکان کاتێک ئەم جۆریان بەکارهێناوە بۆسەرنج ڕاکێشانى بەکاربەربۆشمەکەکانیان.ڕیکلام کردن بەم شێوازە تاسەدەى (16)بەم شێوازەمایەوە تاکولەسەرەتاى سەدەى حەڤدەهەمە بەشێک لەپێش کەوتنى بەخۆیەوە بینى ئەگەرچى تائەم کاتەش گوێنەدان بوو بەڕاستیەکانە لەڕیکلام کردن بۆشمەکە خزمەت گوزاریەکانە بۆنمونە لەبارەى ماست ڕیکلام بکرایە تەنها ساغ کردنەوى بوو بێ گوێ پێدانە ڕاستیەکان یاسودوزیانەکانى ئەم ماستە ،ریکلام لەلایەن پیاوانى ئاینى و سیاسیەکانەوەبەکارهاتوەئەویش بۆئاگادارکردنەوەى دانیشتوانیان بەبیروبۆچونەکەکانیان لەدیارترین نمونەى ئەمانەش کەوەک بەڵگە کەتاکو ئیستا وەک ڕیکلام بەزیندوى ماوتەوە نوسینەکەى حامورابى و باخچە هەڵواسراوەکانى عێراقە.بۆیەکەم جاریش ڕیکلام لەوەڵاتە یەکگرتوەکانى ئەمریکالەساڵى 1729 سەرى هەڵدا ،ئەمەش وەک ژماریەک گۆڕانکارى و پێشکەوتنى زانستى وگەشە کردنى تەکنە لۆژیاى هێنایە ئاراوە کەزۆربەى لایەنەکانى ژیانى گرتەوە.لەچاخى ناوەڕاستدا ووشەى بیستراو وەک ئامرازێکى ڕیکلامى بەکاردەهێنرالەڕێگەى بانگەشەکارانەوە ،لەناوەڕاستى سەدەى حەڤدەهەمە نامەڕیکلامیەسەرەکیەکانى بریتى بوون لەنوسراوەخولیەکان وهەڵواسراوەکان ولافیتەکان تەنیشت پاپۆرەکانە تاکو سەدەى نۆزدەهەم ئەم پێشکەوتنە لەبوارى ڕیکلامە گەیشتە ئاستێکى بەرزو خێراکەواى لێ هات ڕیکلام وەک بەشێک لەرۆژنامەوگۆڤارەکان جیانەدەکرایەوە .ئەوە بوولەسەرتاى سەدەى بیستەمدا جەنگى ڕیکلامى بەهێزدەستى پێ کرد تاکودواتریش لەئەوروپابەهەمان شێوە.


ڕیکلام و جۆرەکانى:


زۆربەى ڕژنامەکان ڕیکلام بڵاودەکەنەوە بەڵام ڕۆژنامەگشتى وئەوانەى ڕۆژانە دەردەچن یان هەفتانە یان بەدووهەفتە جارێک رێکلام بڵاودەکەنەوە ،بەڵام ڕووى بڵاوکردنەوەى جیاوازیان هیەلەڕووى شوێن و لاپەڕەو ڕێگەى دەرهێنانى لەڕۆژنامەدکرێت بەچەند شێوەیەک کە بەشێوەیەکى زۆرکورت باسیان دەکەین:


1-   دەرگاجێگیرەکان:ئەم جۆرەیان لەشوێنى بەردەوام جێگیردەکرێت لەڕۆژنامەداو خوێنەرلێیان دانابڕێت.وەبەشێوەیەکى هەواڵى دادەڕیژرێت ئەوانیش دابەش دەکرێت بۆچەند بەشێک وەک(مژەدبەخش،ئامۆژگارى،پۆلێن کراو،پرسە).
2-  ڕیکلامى پانتایى(ڕوپێوى):ئەم جۆرەڕیکلامە پانتاییەکى زیاترداگیردەکات هەروەها بەشێکى زیاتر لەدیزاین و پیشاندانى بابەتەکەدەخاتە ڕوو جگە لەزیارترفەرزکردنى ڕەئى خاوەن ڕیکلامەکە.
3-  ڕیکلامى نووسراو:ئەم جۆرە ڕیکلامە لەسەرەتادا لەشێوەىووتارو بابەتى ڕۆژنامەوانى دەردەخات خوێنەرنازانێ کە ئەمە ڕیکلامە تاکو نەى خوێنێتەوە.
4- رێکلامى کۆکۆاوە: ئەم ڕیکلامە لەلایەن دەستەیەکەوە دیارى دەکرێت و شوێنى بۆدادنرێت واتایەکەى ئیدارى ڕۆژنامەکە ئەم کارەدەکاتکەزۆرجارلەڕۆژنامەکەدا جێگەى نابێتەوەبۆیە لەیەکێک لەم شێوانە خۆى دەردەخاتوەک(لاپەڕەى تایبەت،پاشکۆ،ژمارەى تایبەت،هەڵمەتى هاوبەش).


گرنگى ڕیکلام وەک سەرچاوەیەکى داهات بۆ ڕۆژنامە:


تاکو ئیستا لاى ئێمە وانەبووە هیچ ڕۆژنامە و گۆڤارێک لەسەر داهاتى خۆى و بەتایبەتى داهاتى ڕیکلام بژیت ئەمە لەکاتێکدا لە وڵاتانى خۆرئاوا ڕۆژنامەی هه‌یه‌ تەنها داهاتى ڕیکلامە و پشت بەم سەرچاوە دەبەستێت و ئەم ڕۆژنامانە بەچەند لاپەڕەیەکى زۆربڵاودەکرینەوە و لەڕیگەى میترۆکانە دابەش دەکرێن بەخۆڕایى، ئەمەى یارمەتیدەرە بۆ داهاتیان شێواز و هونەى داڕشتنى ڕیکلامە تێیان دا. کە ئەم هونەرە نییه‌ لە ڕۆژنامەکانى خۆمان ئەمە جگەلەوەى کە هەریەک لە میدیاکانى ئێمە بەبێ پشت بەستن بەسەرچاوەیەکى داهاتى دیاریکراو ناتوانن تەنها یەک ژماره‌ش ده‌ربکه‌ن، بۆیە هیوادارین کە میدیاى ئێمەش لەڕیگەى ڕیکلامەوە بتوانێ داهاتى خۆى دەستەبەربکات کە ئەمەش هەم بۆسەربەخۆى ڕۆژنامەکەو هەم بۆبەرو پێش چوونى خۆى باش دەبێت. گرنگیەکانیشى لەبوارى کۆمەڵایەتى و ئابورى داخۆى دەبینتەێتەوە،کە لەبوارە کۆمەڵایەیتەکات هێزێکى سودمەندى وەک،فێرکردن و واتا پێدانى زانیارى لەسەرکاڵایەک کەتازەو زانیاریمان لەبارەوە نییه‌.وەیارمەتى دەرە بۆدۆزینەوەى هەلى کار بەبێ بەفیڕۆدانى کاتە وەدەبێتە هۆىداهاتى نەتەوەیى و هه‌روا هۆکارێکیشە بۆنزیک بونوەى گەلان بەیەکترى و بەهۆى گواشتنەوى داب و نەریتى بۆیەکترى .هەرچى لەبوارى ئابورى یە ،ڕیکلام نایەڵى ئارەزووى بەکارهێنەر بۆ کاڵایەکە کەم بێته‌وه‌ و گرنگیەکى دوولایەنەى هەیە بۆ خه‌رجکردنی بەرهەمەکان ...هتد

___________________________________
تێبنى: ئەم بابەتە بەشێک بووە لەپێداویستى توێژینەوەکەم بۆ بڕوانامەى دبلۆم لە بوارى ڕۆژنامەنووسى دا.

 

 

Kamaran_betwataiy@yahoo.com