١٢\٣\٢٠١٢
بازاڕی چەک و
تەقەمەنی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست، شەڕی سارد، شەڕی ناوکی.

محەمەد حەکیمی
ئەمڕۆکە جیھان تووشی دەیان قەیرانو تەنگەژە بوەتەوەو ھەر بەو ھۆیە
وڵاتانی جیھان بە تایبەتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست خەریکی کڕینی ھەموو جۆرە
چەکێکنو ھەر ئەمە بۆەتە ھۆی ئەوەی کە کێبرکێکی گەورە لەم ناوچەدا دەست
پێبکاتو وڵاتە شەڕفرۆشەکانی ئەم ناوچە بە ھۆی ئاڵوزی دۆخی وڵاتەکانیان
ئەم ناوچەیان تووشی شەڕو ئاژاوە کردوەو ئەوا بە ڕوونی دییمان کە ئەم
ناوچە چۆن خەرێکی ئاڵو گۆڕی تێدا دەکرێت.
ھەر ئێستا چاوەروان دەکرێت بازاری کرێنی چەکو تەقەمەنی لە ڕۆژھەڵاتی
ناوەراست تا دێت گەرمترو گەرمتر بێتو ھەر لە ئێستاوە دەس پێکردنی ئەم
شەڕە کە بە جۆرێک دەتوانین بڵێن شەڕی ساردە لە ناوچەکە دەستی پێکردوەو
خۆ دەنوێنێ، عەربستانی سعودی ، ئیماراتو ھەر وەھا وڵاتانی دیکەو
پێکھێنەری ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو، بڕیاریانداوە تەنیا لە ماوەی ٥
ساڵدا ١٠٠ میلیارد دۆلار تەرخان بکەن بۆ کڕینی فڕۆکەی شەڕکە لە
ئەمریکاو وڵاتانی رۆژئاوا.
ئەگەر چی کڕینی ئەم فڕۆکانە بازاڕی ڕکابەرایەتی ناوچەکە گەرمتر دەکات،
زۆربەی توێژەران لە سەر ئەو باوەرەن کە ھۆکاری دروست بوونی ئەم بازارە
ھەرەشەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە بە بەرنامە ناوکیەکەی پەڕەی
داوە بەم کەش و ھەوایە.
لێرەدا دەبێ ئاماژە بە کڕینی چەکو تەقەمەنی لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٢ تا
٢٠٠٩ لە لایەن وڵاتانی ناوچەکەدا بکەم کە بڕی ٩٠٠میلیون و ٦٦ میلیار
دۆلاریان داەی بە چەکو تەقەمەنیو بەڵام ئەم ئامارە ھێشتا کڕینی چەکی
ئێرانی تێدا نیە و پسپۆڕانی بواری چەک و تەقەمەنی لە سەر ئەو بروایەدان
کە ئەم کێبەرکێیە مەترسی ھێرش کردن بۆ سەر ئێران زیاد دەکاتو کڕینی لە
ڕادە بەدەری چەکی پێشکەوتوو لە لایەن وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەتی
عەرەبەکان ، نیشانەی کەم بوونەوەی ھیواکانە لە مەڕ وتووێژەکانی ئێران.
پسپۆڕانی جیھانی لە سەر ئەو باوەرەن کە ئەمریکا بەرنامەیەکی درێژ خایەنو
ئارامی ھەیە سەبارەت بە بەرنامە ناوکیەکەی ئێرانو ھەروەھا روبرت گیتس
وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت بۆ رووبەرربوونەوەی پێشکەوتنەکانی
بەرنامەی ناوکی رژێمی کۆماری ئیسلامی پێویستمان بە بەرنامەی تایبەتو
جۆراو جۆر ھەیە کە دەبێت ھێرشی سەربازی و باردۆخی ئابووری ئێران
سنووردار بکرێت.
ئەوەی کە زۆر جێگەی ئاماژەیە ئەوەیە کە وڵاتانی عەرەبی ئێران بەوە
تاوانبار دەکەن کە ئەو وڵاتە بووەتە ھۆی ئەوەی کە ئەوان ناچار بوون چەک
بکرنو ئەم شەڕە ھەڵبگرسێنن.
پسپۆڕانی نیزامی دەڵێن کە رۆژھەڵاتی ناوەراست لە ژێر سێبەریەکی
تەماویدا تۆقم بووە و کەس نازانێت ئەم ناوچە بەرەو کوێ دەچێت ، لەم
ناوەدا عەربستانی سعودی تەنیا ٦٧ میلیارد دۆلاری چەک لە ئەمریکا کریوەو
خەریکە خۆی لە گەڵ بەرنامەی ئەمریکادا دەگۆنجێنێو ریاز زیاتر لە ھەر
شتێک خەریکە فڕۆکەی اف ١٥ و سیستمی زدی ھەوایی نوێ و ھەر وەھا ھیلی
کۆپتر دەکرێتو عەممانیش زیاتر لە ١٢ میلیارد دۆلارو کوەیت زیاتر لو ٧
میلیارد دۆلارو ئەمارەتی متحدەی عەرەبی زیاتر لە ٣٦ میلیار دۆلار
چەکیان لە ئەریکا کریوەو ئەم کێبڕکێەی کڕینی چەک لە ئەمریکا نیشانگەری
ھاوپەیمانیە لە گەڵ!!!
ئەمریکادا ھەر وەھا لە ترسی ئێرانو ئیسراییلە و تەنیا شوێنێک کە لەم
باردۆخە تەماوییە خێر دەکات بە بروای من ئەمریکایە کە بە فرۆشتنی ئەم
چەکو چۆڵە دەتوانێت نە تەنیا پارەیەکی زۆرو ئابووری وڵاتەکەی گەشە
پێبدات ھەر بەو ھۆیە درێژە بە مانەوەی خۆیی دەدات لە ناوچەکەو بردنی
ژێرخانی ئابووری ئەم ناوچەیە.
ئەگەر چی ئەمریکا بە فرۆشتنی ئەم چەکانە خێرێکی زۆری دەست دەکەوێت
بەڵام ئەوەی کە زۆر گرنگە بۆ ئەمریکا لە رۆژ ھەڵانیتی ناوەراستدا
ئەوەیە کە ئەم ناوچە پڕە لە نەوتو گازو منافعێکی زۆری ھەیە لە
ناوچەکەدا کە دەیەوێت ئەو ناوچانە بپارێزێت و ئێستا ئێران بە دروست
کردنی ئەو کەشو ھەوایە بووە بە تەگەرەیەک بۆ ئەمریکاو بە بەرنامەی
ناوکی خۆی جۆرێک بەدگۆمانی دروست کردوە کە وڵاتە زڵھێزەکان لە دەستی
توورەنو ناتوانن ئێرانێکی خاوەن چەکی ناوکی قەبووڵ بکەن.
راستە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست لە ھەموو شتەکاندا ھاو بیروڕا نین
بەڵام لەوەی کە ئێران رۆژ بە رۆژ دەسەڵانی لە ناوچەکە زیاتر دەبێت بە
تایبەتب لە بواری نیزامیداو دژایەتی ئەو رەوتە دەکەنو نایانەوێت لە
گەڵ ئێرانی خاوەن چەکی ناوکی ژیان ببەنە سەرو لە ئێرانێکی خاوەن چەکی
ئەتۆمی دەترسن.
ماڵپهڕی محهمهد حهکیمی
|