به‌ئاگاداریی نوێنه‌رانی کورد، داگیرکه‌رانی کورد له به‌غدا، پیلانی پاکتاوکردنی سه‌رله‌نوێی نه‌ته‌وه‌ی کورد داده‌ڕێژنه‌وه!
سیروان کاوسی
پاش سه‌ردانه‌که‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکوه‌زیرانی رژێمی خوێن‌ڕێژ و ره‌گه‌زپه‌رستی تورکیا بۆ عێراق و، دیداری له‌گه‌ڵ نووری مالکی سه‌رۆکوه‌زیرانی رژێمی داگیرکه‌ری عێراق له‌ڕۆژی 10/7/2008، هه‌ردوولایان له‌سه‌ر هێمنی و پاراستنی سنووره‌کانیان رێککه‌وتن و، جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی داڕشتنی پلانێکی سه‌ربازیی هاوبه‌ش کرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به وته‌ی خۆیان ''پێش بگرن له‌دزه‌کردن و هاتوچۆکردنی رێکخراوه تێرۆریسته‌کان و، رێبگرن له گه‌یشتنی چه‌ک و چۆڵ و پێداویستییه‌کانی دیکه بۆیان''.
ئاشکرایه، مه‌به‌ستی ئه‌م دوو رژێمه دژ به ئازادییه له هێنانی وشه‌ی ''تێرۆریست''، هێزی پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌رانی باکوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. به‌م شێوه‌یه، پاش تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر رووخانی رژێمی داگیرکه‌ری عێراق و حیزبی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی به‌عس، رژێمه‌کانی تورکیا و عێراقی نوێ، له‌دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد و مافه‌ڕه‌واکانی رێکده‌که‌ونه‌وه.
ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌م دیداره‌شیدا، به‌وێنه‌ی دیداره‌کانی پێشووی خۆی و هه‌موو سه‌رکرده‌کانی تورکیا، سیاسه‌تی بێڕێزیکردن و، به‌هێندنه‌گرتنی سه‌رکرده‌کانی باشووری کوردستانی پێڕه‌وکرد و، ئاماده نه‌بوو چاوی به کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌وێت.
به‌لآم ئه‌وه بوو دیتمان،
بێگومان، داگیرکه‌رانی کوردستان و، سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کانمان و، هه‌روه‌ها هه‌موو سیاسه‌تزانێکی خۆیی و بێگانه، له‌و راستینه‌یه باش ئاگادارن، که هه‌ر له کۆنه‌وه پێوه‌ندی و لێکگه‌یشتنێکی ته‌واو له‌نێوان داگیرکه‌ران و، سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کانی کورد دا دروستبووه. ده‌یان ساڵه ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و بیری پیرۆزی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، جێی خۆیداوه به سیاسه‌تی پاوانخوازی و به‌ژه‌وه‌ندیی حیزبی و، وه‌رگرتنی کورسی و پله‌وپایه‌ی سیاسیی له‌چوارچێوه‌ی وڵاتانی داگیرکه‌ر. ده‌یان ساڵه، یارمه‌تیوه‌رگرن له داگیرکه‌ران و، دانووستان له‌گه‌ڵیان، کولتووری بێبڕوای و خۆبه‌که‌مزانینی له‌لای سه‌رکرده‌یه‌تیی کورد دروستکردووه. هه‌ر ئه‌م باوه‌ڕ به خۆنه‌بوون و، خۆبه‌که‌مزانینه‌ش بوو که له‌رۆژانی دامه‌زرانی ''هه‌رێمی نه‌فڕێن'' یش به‌ملاوه، که له‌ساڵی 1991 دا، به ده‌ستپێشخه‌ریی دۆستی کورد فرانسوا میته‌ران و، بڕیاری کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هاته ئاراوه، نه‌یانتوانی سوودی لێوه‌ربگرن و، له‌باتی ئه‌وه‌ی پلان و ستراتیژێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستنیشانبکه‌ن و، بکه‌ونه په‌لو‌پۆکردن بۆ ده‌ستخستنی قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی بۆ نه‌ته‌وه‌ی تازه ئه‌نفال و کیمیالێدراوی کورد، هاتن ده‌ستیانکرد به شه‌ڕه گه‌ڕه‌ک و یه‌کدی کوشتن و، سوپای داگیرکه‌رانیان هێنایه باشووری رزگارکراوه‌وه، به‌نیازی شکانی یه‌کدیی، که ئاکامه زیانباره‌که‌ی هه‌موو ده‌یزانین و، پێویست به هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌ڕه قیزه‌وننانه ناکات. ئه‌وڕۆکه‌ش، هیچ نه‌گۆڕاوه و ئه‌وی که وه‌ک رابردوو، بایه‌خ و گرنگیی پێده‌درێت، هه‌ر پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و، به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوورییه.
هێژای گۆتنه، ئه‌گه‌ر باس له نواندنی هه‌ڵوێستی رۆنی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رکرده‌کانمان له‌دژی کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ده‌کرێت، مه‌به‌ست ئه‌وه نییه، سه‌رۆکایه‌تیی کورد له باشوور، وه‌رامی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک به شه‌ڕ بداته‌وه و بچێ به گژ سوپای تورکیا و، داگیرکه‌رانی دیکه‌ی کورددا، به‌ڵکو، مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر بهاتنایه له‌ماوه‌ی 16 ساڵی رابوردوودا، له‌باتی شه‌ڕی نێوخۆیی و یه‌کدی کوشتن و، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی حیزب وبنه‌ماڵه، کاتیان به‌فیڕۆ نه‌دایه و، حکوومه‌تێکی یه‌کگرتووی کوردستانییان له هه‌موو لایه‌نێکی کورد و کورستانیی و، له که‌سانی دڵسۆز و شاره‌زای بواره‌کانی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و، .... هتد، پێکبهێنایه، سوپای کوردستان و، وه‌زاره‌تی داراییه‌کی رێک‌وپێکی ناحیزبی و ده‌زگه‌ی پاراستنی کوردستان دابمه‌زرایه‌تن و، رێ‌یان خۆشبکردایه بۆ هه‌ڵبژاردنێکی په‌رله‌مانیی ئازاد. رێزیان له بیرورای جیاواز بگرتایه و، گه‌لی کوردیان له دیاریکردنی چاره‌نووسی سیاسیی خۆیدا به‌شدار بکردایه، ئه‌وجا نه‌ته‌نێ وڵاتانی دۆست و دێمۆکراتی جیهان، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت رژێمه‌کانی دیکتاتۆر و داگیرکه‌ری کوردستان، حیسابێکی دیکه‌یان بۆ لێوه‌شاوه‌یی و، یه‌کگرتوویی کورد ده‌کرد و، به چاوێکی دیکه‌وه ده‌یانڕوانییه کورد و کێشه‌که‌ی. ئه‌وکات به‌دڵنیاییه‌وه، باشووری کوردستان و، ده‌ستکه‌وته به‌نرخه‌کانی، ده‌بوونه نـموونه و سومبول بۆ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان. به‌ڵام، هه‌زار مخابن، پاش تێپه‌ڕبوونی 16 ساڵ، ده‌رفه‌تی زێڕین، جگه له حیزب و رێکخراوه‌ی به‌شه‌کانی دیکه نه‌بێ، که به‌وێنه‌ی پارتی و یه‌کێتیی، چاوه‌ڕوانی ئالوگۆڕی سیاسیین له وڵاتانی داگیرکه‌ر، بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و کورسی و پله‌وپایه، تێکڕای رۆشنبیران و، نیشتمانپه‌روه‌ران و دڵسۆزانی راستینه گه‌له‌که‌مان، به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕواننه ره‌وتی رووداوه سیاسییه‌کانی باشوور و عێراق.
دواده‌رفه‌تی له‌بار و مێژوویی، له‌سه‌روبه‌ندی لێدانی رژێمی سه‌ددام حسێندا بۆ کورد هه‌ڵکه‌وت، چۆنکه رژێمی داگیرکه‌ری تورکیا له ساڵی 2003دا، یارمه‌تیی ئه‌مریکای نه‌کرد بۆ لێدانی رژێمی سه‌ددام و، نێوانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا تێکدا و، ئه‌مریکای ناچارکرد روو له کورد بنێ، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له به‌شێک له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا هاوکاریی سوپاکه‌ی بکات. له‌وه‌وه هه‌لێکی دیکه‌ی گرنگ و چاوه‌ڕواننه‌کراو به‌ره‌وڕووی سه‌رکرده‌کانی کورد له باشوور بووه‌وه، که ده‌رفه‌ت له‌ده‌ستنه‌ده‌ن و، گرێبه‌ستێکی سیاسی و له‌شکریی له‌گه‌ڵدا مۆر بکه‌ن و، داوا له ئه‌مریکا بکه‌ن، که پاش رووخانی رژێمی عێراق، ده‌ستبه‌جێ، سه‌دان هه‌زار کورد که به‌پێی سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی عه‌ره‌بیی، له خاک و زێدی خۆیان ده‌رکراون، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان. ئه‌وجا راپرسییه‌کی سه‌رتاسه‌ریی له کوردستان ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد بڕیار له‌سه‌ر دیاریکردنی چاره‌نووسی سیاسیی خۆیبدات. به‌وه‌ش کۆتایی به ماڵوێرانی و بنده‌ستیی گه‌له‌که‌یان بهێنن و، بۆ هه‌تا هه‌تایه، رێز و وخۆشه‌ویستیی وه‌چه‌کانی ئێسته و داهاتووی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و، تێکڕای نه‌ته‌وه‌که‌یان بۆ لای خۆیان راکێشن. لێ مخابن، نه‌ته‌نێ ئه‌م کاره‌یان نه‌کرد، به‌ڵکو بێ هیچ گه‌ره‌نتی و رێککه‌وتنێکی پێشوه‌خت، هه‌زاران رۆڵه‌ی کوردیان نارده به‌ره‌کانی شه‌ڕه‌وه و، چالاکانه له رووخانی رژێمی گۆڕ به گۆڕی سه‌ددامدا به‌شدارییان کرد. ئه‌وجا به بۆنه و بێبۆنه، ده‌ستیانکرد به پرۆپاگه‌نده‌کردن له‌دژی بیری سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کورستان و، به رێگه‌ی ده‌یان زوڕناژه‌نی شاره‌زا و کارامه‌یانه‌وه، ده‌ستیانکرد به چه‌واشه‌کردنی گه‌لی کورد، گوایه ''عێراقی نوێ، ده‌بێته ئه‌و به‌هه‌شته به‌رین و خۆش و پڕ له کامه‌رانییه، که گه‌لی کورد ده‌یان ساڵه خه‌ونی پێوه ده‌بینێت!!''. به‌رزکردنه‌وه‌ی درۆشمی درۆزنانه‌ی ''برایه‌تی کورد و عه‌ره‌ب''. ئه‌وه بوو حکوومه‌تی عێراقی نوێیان پێکهێنایه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک عه‌ره‌بی بێناوونیشان و، بێڕابوردووی کۆنه‌په‌رست و، ره‌گه‌زپه‌رستی وه‌ک غازی عه‌جیل عه‌لیاوه‌ری کۆنه به‌عسی، ئه‌حمه‌د چه‌ڵه‌بیی سه‌ر به رژێمی مه‌لاکانی ئێران، برایم جه‌عفه‌ریی کۆنه‌په‌رست ودژ به کورد و سه‌ر به رژێمی ئێران. ئێستاش چه‌ند ساڵێکه چاوه‌ڕوانن، نووری مالکی (ماده‌ی 140) و، داخوازییه‌کانی دیکه‌ی کورد، به پێی ''یاسای نوێی عێراق!!!''، چاره‌سه‌ر بکات!''.
وا دیاره سه‌رکرده‌یه‌تیی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و، پارتی دێمۆکراتی کوردستان هێنده نوقمی ده‌سه‌لات و به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوورییانن، هێشتا هه‌ستیان به هاتنه کایه‌ی بارودۆخی سیاسیی نوێی ناوچه‌که نه‌کردووه و، ده‌رکیان به‌وه نه‌کردووه به‌وێنه‌ی (هه‌ره‌سه‌که‌ی 75)، هه‌ره‌س و نه‌هامه‌تییه‌کی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌یه. به‌و جیاوازییه‌وه که ئه‌مجاره‌یان، سه‌رکرده‌یه‌تیی کورد، خۆی رۆڵی سه‌ره‌کیی له خۆشکردنی زه‌وینه‌ی خولقاندنی کاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌دا ده‌گێڕێت!
رژێمی تورکیا، به‌وێنه‌ی سه‌رده‌می کۆتایی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی و به‌ستنی ''په‌یمانی سێڤر'' له‌لایه‌ن وڵاتانی هاوپه‌یمانه‌وه، گه‌ڕێکی دیپلۆماسی به‌رفره‌ی ده‌ستپێکرد و توانی به هه‌وڵی دیپلۆماسیی، پشتیوانیی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بۆ هاوکاری سیاسی و دژایه‌تیکردنی پێ کێ کێ و بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان له باکوور، بۆلای خۆی رابکێشێت و، پێوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا سه‌ر له‌نوێ به‌هێز بکاته‌وه. تورکیا هه‌روه‌ها، له پێوه‌ندی و دانووستانی به‌رده‌وامیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ''ناتۆ'' و یه‌کێتیی ئۆروپا، توانی نێوی پێ کێ کێ له لیستی رێکخراوه تێرۆریستییه‌کاندا بهێڵێته‌وه و، ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان رازیبکات، سه‌ر له‌نوێ، بکه‌وێته‌وه دژایه‌تیکردنی پێ کێ کێ. هاوکات، له‌گه‌ڵ رژێمی داگیرکه‌ر و ره‌گه‌زپه‌رستی ئێرانیش، به‌مه‌به‌ستی سه‌رکوتکردنی بزاڤی رزگاریخوازیی گه‌له‌که‌مان له‌رۆژهه‌ڵات و باکووری کوردستان، رێککه‌وتنی ئه‌نجامدا که سوپای هه‌ردوو وڵات، پێکه‌وه به‌ره‌نگاری شه‌ڕڤانانی پێ کێ کێ و پژاک ببنه‌وه. ئه‌وجا، گوشاری خسته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشووری کوردستان بۆ نواندنی هه‌ڵوێستیان له دژی پێ کێ کێ و، به‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکانی سه‌ر به ''میت'' ه‌وه، سیاسه‌تی تاڵان‌کردنی به‌شێک له بووجه‌ی کوردستانی گرته‌به‌ر. له پێوه‌ندیی له عێراقیشدا، خۆی له کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بی سوننه و شیعه له‌نێو ده‌وله‌تی عێراق نێزیک کردووه‌ته‌وه و، ئامۆژگارییان ده‌کات، که داخوازییه‌کانی گه‌لی کورد له عێراق، پشتگوێ بخه‌ن. رێککه‌وتنی نێوان به‌ره‌ی تورکمان و، عه‌ره‌به‌کان له که‌رکووک، له‌ریزی ئه‌و پیلان و گه‌له‌کۆمه نێوچه‌ییه‌ن که به مه‌به‌ستی له‌نێوبردنی پاشماوه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان له باشوور، به‌ڕێوه‌ن.
سه‌رکرده‌یه‌تیی یه‌کێتی و پارتی، دڵنیابن، بیری ''ده‌ست به‌کڵاوی خۆوه گرتن'' و، خۆپاراستن و، شادمانی ده‌ربڕین بۆ رێککه‌وتنی نێوان رژێمه‌کانی داگیرکه‌ری کوردستان، ته‌مه‌نێکی درێژی بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و ژیانێکی ئاسووده و سه‌ربه‌رزانه‌ی بۆ گه‌له‌که‌یان به‌دواوه نابێت. پاش نه‌هێڵانی هێزه میلیشیاکان له عێراق و، هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخی شڵه‌ژاوی عێراق، که پێشمه‌رگه‌ی کورد، له گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و هێمنی بۆ ''عێراقی نیشتمانی عه‌ره‌بی''، ده‌ستی باڵای هه‌یه، ئه‌وجا سه‌ره دێته سه‌ر چه‌ک داماڵێن به هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی و پارتیی. هه‌موو گرێبه‌سته ئابوورییه‌کان و، ده‌رهێنانی نه‌وت و، کانزاکانی کوردستان، راسته‌وخۆ ده‌که‌وێته‌وه ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقه‌وه. له‌مه به‌دواوه، رژێمی عێراق هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی که ده‌بنه هۆی سه‌قامگیریی زیاتری چوارچێوه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی و ئابووری و له‌شکری و دیپلۆماسی و...هتد، به پشتیوانیی ئه‌مریکا و وڵاتانی دۆست و دراوسێی جێبه‌جێده‌کات، ئیدی پێویستی به کورد نه‌ماوه، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رکرده‌یه‌تیی کورد، ده‌بێ بیرێک له داهاتووی خۆی بکاته‌وه و وه‌رام بۆ ئه‌و پرسیارانه ئاماده بکات، که له داهاتوویه‌کی نێزیکدا، له‌لایه‌ن گه‌له هه‌میشه بنده‌سته‌که‌یه‌وه به‌ره‌وڕووی ده‌کرێته‌وه!
گه‌لۆ!! تۆ بڵێی ئه‌وانه‌ی که خه‌بات و قوربانیدان و ماڵوێرانی و، ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌که‌یان، خستووه‌ته خزمه‌تی پێگه‌یاندنی خۆیان و بنه‌ماڵه و حیزب و ده‌سه‌لاتی خۆیانه‌وه، ده‌بێ وه‌رامیان چی بێت!؟
17/7/2008 ئۆسلۆ
|