١\٣\٢٠١٦
بێ ئاگایی
لە چارەنووسی شارۆمەندێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
بە
پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: "میهران ئەمینی" لە لایەن
هێزە ئەمنیەکان لە شاری سنە لە هەفتەی یەکەمی رەشەمەی
١٣٩٤ هەتاوی دهست بهسهر كراوه.
هۆی گیرانی ئەم شارۆمەندە لە لایەن هێزەکانی (ئیدارەی ئیتلاعات)
سەرڕاست نەکراوەتەوە.
هەروا دەوترێ "میهران ئەمینی" لە کاتی دەستەسەرکردنیا لە ماڵی باوکی
بووە کە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵیان و دوای لێدانی
ناوبراو دەستبەسەریان کردوە.
میهران ئەمینی خەڵکی ئاوایی تەختەی سەر بە شاری سنەی رۆژهەڵاتی
کوردستانە. تا ئەم کاتە کە هەواڵەکە بڵاودەکرێتەوە لە چارەنووسی میهران
ئەمینی ئاگاداری لە بەردەستدا نییە.
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان
٢٨\٢\٢٠١٦
kmfsverige@gmail.com
|