به ئاماده بوونی سه‌رۆکایه‌تی کۆبونه‌وه‌ی مه‌جلیسی گشتیی PAK به‌رێوه چوو.
رۆژی 7/12/2007 به ئاماده بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادیی کوردستان، مه‌جلیسی گشتی پارتی ئازادیی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی پێکهێنا. له ده‌سپێکی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، خاتوو هامنۆ نه‌قشبه‌ندی سکرتێری مه‌جلیسی گشتی وێڕای به‌خێرهێنانی به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی سه‌رۆکی پاتی ئازادیی کوردستان، راپۆرتێکی له‌مه‌ڕ مه‌جلیسی گشتی و کۆمیته‌کان و کاروباره‌کانیان پێشکه‌ش کرد. راپۆرته‌که جارێکی دیکه قه‌واره‌ی رێکخراوه‌یی PAK ی تاوتوێ کرده‌وه که چۆن کاره‌کان له مه‌جلیسدا دابه‌شکراون و کۆمیته‌کان هه‌رکام له هه‌مامه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه‌دا به‌شێك له رێکخراوی حیزبیی به‌رێوه ده‌به‌ن و زیاترین ده‌ر‌فه‌ت بۆ به‌شداریی کادر و ئه‌ندامانی PAK له به‌رێوه‌بردنی ئه‌رکه رێکخراوه‌ییه‌کان دابین کراوه. پاشان هه‌ڤال شه‌ماڵ پیران کوردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئازادیی کوردستان، پوخته‌یه‌کی له کار و تێکۆشانی رێکخراوه‌یی PAK له ماوه‌ی نێوان کۆبوونه‌وه‌ی پێشووی مه‌جلیسی گشتی تا ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی پێشکه‌ش کرد. له‌و راپۆته‌دا، باس له ره‌وتی له به‌ره‌وپێشی خه‌بات و تێکۆشانی PAK له دووای کۆنگره‌ی یه‌که‌مه‌وه له ئاسته‌کانی ناوخۆی وڵات، رێکخراوی ئاشکرای باشوری کوردستان و رێکخستنه‌کانی ئه‌مریکا و ئوروپا کرد. کوردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به چالاکییه‌کانی PAK له بواری پێوه‌ندییه کوردستانی و ده‌ره‌کییه‌کان کرد؛ حه‌وله‌کانی PAK ی بۆ لێکنزیکبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌بایه‌خ دانا و سه‌ردانی شاندی کۆنگره‌ی ئه‌مریکا له پارتی ئازادیی کوردستانی به ده‌سکه‌وتێکی دیبلۆماسی له‌و قۆناخه‌دا ناوبرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به دامه‌زراندنی ئاکادیمیای شه‌هید سه‌عید یه‌زدانپه‌نا بۆ زانسته سیاسییه‌کان کرد که بۆ په‌روه‌رده کردنی ئه‌ندامانی PAK دانراوه. رۆژنامه‌ی "بۆ کوردستان" و "رادیۆ ده‌نگی ئازادیی کوردستان" و سایته‌کانی PAK به‌شێکی دیکه له راپۆرتی کوردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له خۆگرتبوو. له دڕێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌رکام له ئه‌ندامانی مه‌جلیسی گشتی، بیروبۆچوونی خۆیان له‌مه‌ڕ بابه‌ته‌کانی به‌ر باسی مه‌جلیس بۆ گوڕوتیندانی پتر به خه‌بات ده‌ربڕی. پاشان به‌ڕێز کاك عه‌لی قازی سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، وێڕای ده‌سخۆشی له چالاکی و تێکۆشانی یه‌ک به‌یه‌کی ئه‌ندامانی مه‌جلیس و سه‌رجه‌م خه‌باتگێڕانی PAK له هه‌موو کۆمیته و رێکخستنه‌کان به‌گشتی و کاك حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا به‌تایبه‌تی، دڵخۆشی و باوه‌ڕ و هیوای خۆی به‌و تێکۆشانه ده‌ربڕی و ئاواتی هه‌رچی زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی بۆ خواستن. هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆکی PAK کۆمه‌ڵێك خاڵ و پێشنیاری بۆ به گوڕتر کردنی خه‌بات و چالاکییه‌کانی PAK خسته به‌رده‌م مه‌جلیسی گشتی و کۆمیته پێوه‌ندیداره‌کانی.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 18 سه‌رماوه‌زی 2707 9 دیسامبری2007
|