١٢\٢\٢٠١٣
''به ئاشتی، به ئاشتی''،
دروشمی گاڵته‌جاڕی ده‌سه‌ڵاتخوازییە!
ئەنوەر
فەتاح
له دووه‌مین ساڵڕۆژی خۆپیشانه‌کانی مێر بۆ لابردنی ڕژێمی موباره‌ک و
پێکهێنانی حکومه‌تێکی تری ئیسلامی به سه‌رۆکایه‌تی (الاخوان
المسلمین) به سه‌رۆکایه‌تی مرسی، ئه‌وه‌تا
پاش دوو ساڵ جارێکی تر خه‌ڵکی کەو‌تنه‌وه خۆپیشاندان بۆ دواکارییه ڕه‌واکانی
خۆیان، که بریتین له دروشمی (ده‌سته‌به‌رکردنی نان، ئازادی، عەداله‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی).
ڕژێمی ئیسلامی ئیخوان له ٢٥ی شوباته‌وه که
دووه‌مین ساڵرۆژی حکومیانه، پاش دامه‌زراندی ئه‌و حزبه زیاتر له
٧٠ ساڵ، که یه‌که‌مین جاریانه ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست و له‌و
مێژووه درێژه‌یاندا خۆیان به‌نوێنه‌ری ڕاسه‌قینه‌ی خه‌ڵکی دائه‌نا و
له‌پێناو لابردنی زوڵم و زۆری دیکتاتۆریه‌ت و سوکایه‌تی و برسیکردنی
خه‌ڵکی، به‌سه‌دان ئه‌ندامیان ئیعدام‌کران و له به‌ندیخانه‌ی حکومه‌ته
یه‌ک له دوایه‌کانی مێر ژیانی به‌ندایه‌تیان به‌سه‌ربرد، که‌چی هه‌ر
ئه‌و حزبه به‌هه‌مان به‌رنامه و دروشم و ئه‌ندامه‌کانیانه‌وه، که‌وتونه‌ته
کوشتنی خه‌ڵکی ڕاپه‌ری، که داوای مافی ژیانیان ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌تا له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا زیاتر له ٦٠
که‌سیان له خۆپیشانداران کوشتوون و به‌سه‌دانی تر بریندارکراون، ته‌نها
له‌به ئه‌وه‌ی که داوای مافی خۆیان ده‌که‌ن و به‌درۆ و وه‌عدی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیاکانیان ناڕازین، که له ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌کانی ئیسلام ده‌چێت،
که ته‌ناته‌ت زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری میێری ئه‌ندامی
حیزبی ئی‌خوانن، که ئه‌وه‌ی دژی سیاسه‌تی ئه‌وان بێت یانی دژی ئیسلامه
و هه‌ر بۆیە خه‌ڵکی ڕاپه‌ری به گێره‌شوێن و جه‌رده و مرۆڤ‌کوژ و سه‌رسه‌ی
ده‌زانن و خۆشیان به مەلائیکه‌تی سه‌رزه‌مین.
ئه‌وه‌تا خۆپیشانده‌کان تا ئێستا له په‌ره‌سه‌ندن و کڵپه‌سه‌ندان و
جگه له شارانی سوید، پورسعید، اسماعلیه، قاهره و وا به‌ره و ده‌ڵتای
سه‌روو و شوێنه‌کانی تری مێر ده‌گرێته‌وه، هه‌ر بۆیه جامعەی ئه‌زهه‌ر
له حیزبه لیبراڵ و ئیسلامی و چه‌پەکان داواده‌کات، که خه‌ریکی ئه‌هۆنکردنه‌وه‌ی
خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو بن ، ئه‌زهه‌ر ده‌ڵێ چونکه خۆپێشاندان زه‌ره‌ر به
ئابوری وڵات و پرۆسه‌ی سیاسی گۆران به‌ره‌و دیمکراتییه‌ت ده‌گه‌یه‌نێ
و ته‌نانه‌ت ئێستا حیزبی ڕلانقاد که یه‌کێکه له حیزبه گه‌وره‌کانی
ئوپۆسێۆن و که لیبڕاله، توانای کۆنترۆلکردنی شه‌قامی نه‌ماوه.
ته‌نانه‌ت بۆ دورخستنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له ناوچه‌ی سفاره‌ته‌کان و
ئوتێله گرانبه‌هاکانی قاهره و کۆشکی کۆماری و تا ئه‌م کاته‌شی له‌سه‌ر
بێت به وته‌ی ڕۆژنامه‌ی الشرق ڕلاوسگ (چاپی له‌نده‌ن)
٢ی شوباتی ٢٠١٣
پیکادان له‌و شار و ناوچانه‌ی ناویان هاتووه به‌رده‌وامه و به‌شێکی
زۆری خه‌ڵکی ئه‌ندام و لایه‌نگری هیچ حیزبێکی سیاسی ده‌سه‌ڵاتخوازنین.
ئه‌وه‌تا له حه‌فته‌ی ڕابردووه هاتوچۆی خه‌ڵکی قه‌ده‌غه‌ده‌که‌ن،
یاسای عورفی له ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کاندا ده‌سه‌پێنن بەبێئه‌وه‌ی ھیچ لە
داواکاری و وره‌ی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو نزمبکاته‌وه. ئه‌وه‌تا له زۆر شوێن
خۆپیشانده‌ران داوای ڕوخاندنی ڕژێمه ئیسلامیه‌که‌ش ده‌که‌ن، حکومه‌تیش
په‌یمانی هه‌ڵبژاردن ئه‌دات بۆ گۆڕینی حکومه‌ت و ئەمەش کاریگه‌ری له‌سه‌ر
خۆپیشانداران نییه.
من لەو بڕوایەدام، که دروشمی حکومه‌ته ئیسلامیه فه‌رمانڕه‌واکه و
حیزبه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان، که ده‌ڵێن "به‌ئاشتی به‌ئاشتی"، بۆ ئەوەیە
تا بتوانن له پشت ده‌رگە داخراوەکانە‌وه بۆ به‌شداربونیان له ده‌سه‌ڵاتدا
و به‌خشیشی حوکم مساوه‌مه بکه‌ن و دیسانه‌وه ئاشتییەک کە ئەوان
مەبەستییانە نه نانه له برسێتی، نه ده‌رمانه له نه‌خۆشی، نه‌خانووه
له سه‌رما و گه‌رمای ژیان ڕزگارمان بکات، نه کوژراوه‌کانی راپه‌رینە‌کانی
پێزیندووده‌بێته‌وه و نه برینداره‌کانیشی پێچاک ده‌بێته‌وه. دروشمی"
به‌ئاشتی ، به ئاشتی" دروشمی حیزب و گروپە ده‌سه‌ڵاتخوازەکانه، نه‌ک
دروشمی خه‌ڵکانێک، که خەریکن بۆ باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەیان و گۆڕنی
کۆمەڵگە خه‌بات دەکەن.
ماڵپه‌ڕی ئه‌نوه‌ر فه‌تاح
|