١\١٢\٢٠١٣
به
ئاسمانم ده‌ڵێم.

دەریا
١
سوێند ده‌خۆم...
هه‌ر هه‌موو جیهان
له چاوى تۆ ده‌بێنم
هه‌موو ئێواره‌یه‌ک
له باخه‌کانى هەبوونم
لێوم به شه‌ونمى گوڵه‌کان
ته‌ڕ ده‌که‌م و
گۆرانییە‌ک بۆ هاتنه‌وه‌ى
پاسارییە‌کان ده‌چڕم
چۆن سەردەمێکە
لێره ده‌رناکه‌ون و
بیرى هاتنه‌وه‌یان ده‌که‌م
تاریکیی را ده‌خه‌م
مانگ ناخه‌وێ
ئه‌ستێره‌کان
سه‌ما ده‌که‌ن
با ده‌تۆرێ
هه‌ور ده‌گرى
تۆ بۆ ده‌رناکه‌وى
له ئامادەگییت راڤەی شه‌پۆله‌کانى ناخم بکه‌م
تۆ بۆ ده‌رناکه‌وى
له باوه‌شت راڤەی
ئەشقت بۆ بکه‌م
تۆ بۆ ده‌رناکه‌وى
ده‌ریا تێنووى ماچێک و
ژوانێک ده‌کا
ده‌ترسم دڵم به‌ر به‌ردێکى ره‌ق بکه‌وێ
نه‌وه‌ک هه‌ر خۆم شه‌پۆله‌کانى ئەشقیشم
تێکبشکێ!
٢
ئه‌گه‌ر تۆ...
به‌ڵێنى هاتن ده‌ده‌ى
به ئاسمانم ده‌ڵێم:
تاریکى له باڵاى شه‌و نه‌کا
مانگ و ئه‌ستێره
شه‌رمه‌زار نەکەن
ئاخر ده‌زانى...
که تۆ دێى
تاریکیی راده‌کا
مانگ و ئه‌ستێره ون ده‌بن
ئاخر ده‌زانى...
که تۆ دێى
ده‌ریا چۆن باوه‌شت پێدا ده‌کا
نا تۆ نایێى
خۆم ده‌زانم
شه‌پۆله‌کانى ناخم
لێوى که‌ناره‌کان ته‌ڕ نه‌کا
ماسییە‌کان
بۆ هه‌ناسه‌یه‌ک ده‌خنکێن
تۆ نایێى
چۆن ژیانم
له نێو له‌پى تۆ ده‌ست پێده‌کا!
٣
دایکم یه‌ک پرسیارى هه‌بوو بۆ ژیان
دواى دۆزینه‌وه‌ى باوکم
ئه‌و پرسیاره‌ى نه‌ما
تەنیا ده‌یزانى دڵى ئارام لێده‌دا و
به‌هارى ته‌مه‌نى تاتایێ
سه‌وز ده‌بێ
ئێستا هه‌مان پرسیارم هه‌یه
به‌ڵام نازانم
که‌ى ژیان وه‌ڵامم ده‌داته‌وه
نازانم ئاخۆ بۆ تاتایێ
وه‌ک دایکم ده‌بم
یاخود بۆ تاتایێ
به چاوه‌ڕوانیی
به‌هارى دڵ ده‌مێنمه‌وه
ده‌زانم...
که تۆ ون بى
به‌هارى ته‌مه‌نم
هیچ کات سه‌وز نابێ و
هیچ گوڵێ نابینم
له باخى ته‌مه‌نم سه‌وز بێ!
٤
باوکم
زۆر خه‌ونى منداڵیی
بۆ گێرامه‌وه
هیچ خه‌ونێکى باوکم
له خه‌ونى من ناچێ
ئه‌و خۆشبه‌ختیی دۆزییه‌وه
له دڵى دایکم
من له‌م جیهانه
خه‌ونێکى بچووک و
تۆیه‌کى مه‌زنم هه‌یه
نازانم چۆن جیهان
له مه‌زنیی تۆ
بدۆزمه‌وه
ئێستا تۆم هه‌ى
بۆ مانه‌وه‌م
نازانم که‌ى تۆ منت ده‌بێ
بۆ هاتنه‌دى خه‌ونه‌کانى من!
٥
به بێ تۆ...
هیچ شتێک روونادا
ئه‌و دڵه‌ى من
چه‌ند له به‌سته‌له‌ک ده‌چێ
که‌س ناتوانێ
له تۆ پتر
تێیدا بژى و ئارام بگرێ
ئیتر خۆم ده‌زانم
چۆن بیرت ده‌که‌م و
چاوه‌ڕوانی تۆ
له باڵام ده‌چۆڕێ
گه‌ر ده‌رکه‌وى
خۆت ده‌توانى
به‌سته‌له‌کى ئه‌و دڵه‌م
به وشه‌یه‌ک بتوێنیه‌وه و
جیهانێک به خۆشه‌ویستیی
بونیات بنێین!
٦
ئێستا دەبینم
تۆ ئه‌و که‌سه‌ى
که من ده‌مه‌وێ
له‌گه‌ڵم بى
خۆشه‌ویستمى، ژیانمى، رۆشنایى
هه‌ردوو دنیامى
وه‌ره گیانم رۆشه‌ن که‌وه
به تیشکى چاوه‌کانت
وه‌ره ژیانم سه‌وز که‌وه
به گرتنى ده‌سته‌کانم
وه‌ره تێنوێتییم بشکێنه
به‌و ورده ماچانه‌ى
که له ماسییە‌کانى
ناخم نه‌بێ
له هیچ شتێ ناچێ!
٧
ده‌بێ بزانى...
من شازاده کیلۆپاترا نیم
له باوه‌شى هه‌موو که‌سێ بخه‌وم
هه‌موو جیهان سه‌رسام بکه‌م
به جوانییە‌که‌م
به‌ره‌و
ته‌نیایى خۆم ده‌ڕۆم
رێگاکان ونم ناکه‌ن
هه‌ر به‌ره‌و
ئه‌و ژوانه‌م ده‌بنه‌وه
که چاوه‌ڕوانى تۆى تێدا ده‌که‌م و
بۆم ده‌رناکه‌وى!
٨
ئه‌وانه‌ى دێن و
له‌سه‌ر ئەشق بۆم ده‌دوێن
له تۆ ناچن
زمانیان به‌خشنده و
جه‌سته‌یه‌کى برسی
له چاوانم ده‌ڕوانن
له دڕنده‌یه‌کى برسى ده‌چن
ئاى بیرت ده‌که‌م
وشه‌ى شیرین و
ناخى میهره‌بانت
وه‌ک په‌ڕه‌ى گوڵ جوان و
وه‌ک ئاو نه‌رمن
ئیتر بیرى تۆ نه‌بێ
بیرى هیچ که‌سێ ناکه‌م
با بدوێن
نه ده‌یبیستم و نه گوێ ده‌گرم
به راست تۆ که‌ى دێیته‌وه؟!
٩
که نایه‌یته‌وه...
نازانم قژم هه‌ڵده‌مه‌وه
یاخود
چاوه‌ڕوانى په‌نجه‌کانى تۆ بکه‌م
له ده‌ریاى قژى ره‌شم
شه‌پۆل به ژێیەکانی قژم بدا
که نایه‌یته‌وه
نازانم کام جل بپۆشم
ره‌ش وه‌ک شه‌و
یاخود
سپى وه‌ک به‌فر
نا هیچیان ناپۆشم
ره‌ش بۆنى مه‌رگى لێده‌که‌م و
سپى بۆنى بووکێنیی
تۆ وه‌ره ببه که‌شتیوانى ده‌ریا
ناخم پڕ که له بۆنى عه‌ترت
به هاتنى تۆ...
ماسییە‌کان چ سه‌مایه‌ک ده‌که‌ن
مانگ چۆن خۆى ده‌شوا!
١٠
که گوڵه‌کان ده‌گرم به ده‌ستمه‌وه
پانتۆله سپییە په‌شمه‌ییە‌که‌م
له‌به‌ر ده‌که‌م و
به نێو تاریکیی
هه‌نگاو ده‌نێم
به‌سه‌ر لێوى شه‌پۆله‌کان
پیاسه ده‌که‌م
بیستوومه په‌ریی
ده‌ریایەکان
گۆرانى ده‌چڕن
چه‌ند خۆش ده‌بێ
تۆ لێره بى
نۆته‌کانى خۆشه‌ویستییم بژه‌نى
چه‌ند ئارام ده‌بم
له‌سه‌ر کەشتیی ئەشق
به گۆرانى بمخه‌وێنى
لێمگه‌ڕێ...
گه‌ر لێره‌ش نه‌بى ئاسووده‌م
که پێم ده‌ڵێى: خۆشمدەوێی!
١١
له هه‌موو شتێ خۆش ده‌بم
دووریی، رۆیشتن، ئاوابوون، ته‌نیایى، چاوه‌ڕوانیی،
نامۆیی، .....
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى مرۆڤ تێکده‌شکێنن
تەنیا تۆ هى من به!
کەنەدا
/ ئه‌لبێرتا
ماڵپه‌ڕی دەریا
|