١٩\٨\٢٠١١
به بارمه‌تگرتن و
ده‌ستدرێژیی سێکسیی!
شوان سدیق
سه‌رکردایه‌تی پارتی
دیموکرات باش ده‌زانن، قۆنده‌ره به پیاو ماچ بکرێ و هه‌ڕه‌شه‌ی
رووتکردنه‌وه له ژنان بکرێت، ره‌فتارێکی فاشی به‌عسیانه‌یه!
له ماوه‌کانی رابردوو چه‌ند رووداوێکی نه‌خوازراو روویانداوه، له
شاری هه‌ولێر جێگه‌ی سه‌رنجه ته‌نیا وه‌ک هه‌واڵێک هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر
کراوه، ئه‌گینا به‌لای هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌ن و ناوه‌ندانی خۆیان
ئاسا فۆڕمێکی کاری مه‌ده‌نیانه‌یان گرتۆته ئه‌ستۆ جێگای بایه‌خ دان و
شیکردنه‌وه نه‌بووه.
یه‌کێک له‌و روداوانه‌ی که روویانداوه ده‌کرا ژنان و رێکخراوه‌کانی
به‌ناوی ژنان هه‌ڵوێستیان هه‌بوایه، چونکه سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی سێ
ئافره‌ت ده‌ستگیر کراون، دواتر هه‌ڕه‌شه‌ی رووتکردنه‌وه‌شیان لی کراوه،
بێگومان ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی سوکایه‌تیکردنه به ژنان.
باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و رێکخراوانه‌ی ژنان خۆیان به‌داکۆکیکه‌ری مافه‌کانی
ژنان ده‌زانن، ئه‌ی بۆچی هیچ هه‌ڵوێستیان نه‌بوو؟ دیاره ئه‌م
رێکخراوانه‌و کۆمه‌ڵێک له ژنانی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست هێشتا له‌ژێر چه‌تری
حزب به‌ربانگ ده‌که‌نه‌وه، یان ئه‌وان به بارمته‌گرتنی ژنان و هه‌ڕه‌شه‌ی
رووتکردنه‌وه لێیان به کێشه‌و سوکایه‌تیکردن بۆ سه‌ر ژنان و ئافره‌تان
نازانن!
ئه‌و رووداوانه‌ی که له شاری هه‌ولێر روویانداوه، راسته ره‌هه‌ندێکی
کۆمه‌ڵایه‌تیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام له ئاست لێکۆڵینه‌وه و
راپێچکردنی ئه‌نجام ده‌ری تاوانه‌کان، که‌مته‌رخه‌می کراوه و حزبی
سیاسی ده‌ستی له مه‌سه‌له‌که‌دا هه‌یه.
له مانگی رابردوو له نزیک شاری هه‌ولێر به‌ناوی ئاسایشه‌وه به به‌رچاوی
هاوسه‌ره‌که‌ی، ده‌ستدرێژیی سێکسیی کراوه‌ته سه‌ر ژنێکی به‌ڕه‌گه‌ز
عه‌ره‌ب سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی به‌خاتری ئه‌وه‌ی که ده‌ستدرێژیی نه‌که‌نه
سه‌ر ده‌ستگیرانه‌که‌ی هاوسه‌ری ژنه عه‌ره‌به‌که پێلاوی چه‌کداره‌کان
ماچ کردووه، که پاشگه‌ز ببنه‌وه له‌و کاره‌یان، به‌ڵام بێ سوود بووه،
ئه‌و که‌سانه که به پاسه‌وانی به‌رپرسێکی "پارتی"ش ناویان هاتووه،
به به‌رچاوی مێرده‌که‌یه‌وه ده‌ستدرێژیی سێکسییان کردۆته سه‌ر ژنه
عه‌ره‌به‌که.
هه‌موو چه‌ند رۆژێکی نه‌رۆیشتوه به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا، له نزیک هه‌ولێر،
له شه‌ڕی دووبنه‌ماڵه، بنه‌ماڵه‌ی "ئه‌بوشوارب" ناوێک "قۆنده‌ره به
دوو پیره‌مێرد ماچ ده‌که‌ن"، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌و شه‌ڕِه‌دا سێ
ئافره‌ت به بارمته‌ده‌گرن و هه‌ڕه‌شه‌ی رووتکردنه‌وه‌یان لێ ده‌کرێت،
ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌یاره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی "ئه‌بوشوارب" خۆیان راده‌ست نه‌که‌ن.
ئه‌و ئه‌بوشواربه به ئاشکرا "پارتی" بوونی خۆی راگه‌یاندوه و
شانازیشی پێوه ده‌کات، ئه‌و جیا له‌وه‌ی که پێڵاوی به خه‌ڵک ماچ
کردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی رووتکردنه‌وه‌یان له ژنه‌کانیش کردووه، "100"
چه‌کداری هێناوه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌ی تر و حکومه‌ته‌که‌ی پارتیشی پێ
ئیحراج کرد!
من کاتێک گوێی بیستی هه‌موو ئه‌و رووداوانه ده‌بم بێ‌ئومێد بووم له‌وه‌ی
که پێم وابێ ده‌بێت ئێمه دڵمان به ده‌سه‌ڵات خۆشبێ که زه‌مانه‌تی
ئینسانیکردووه و لێ ناگه‌ڕێت، که‌س سوکایه‌تی به که‌سی تر بکات، ئه‌و
بۆچوونه‌شم له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت، کاتێک کوڕه‌گه‌نجێک له‌نزیک هه‌ولێر
له‌لایه‌ن مولازمێکی "پارتی" پێڵاوی پێ ماچکرابوو له‌کاتی گێرانه‌وه‌ی
چیرۆکه‌که‌ی خۆی له‌به‌رهاتوی هاوینی هه‌ولێر ته‌زوو به هه‌موو
گیانمدا ده‌هاتوو ده‌چوو.
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده سوکایه‌تی کراوه به مرۆڤ له‌و وڵاته هونه‌ری
چێژ وه‌رگرتن هه‌ست پێ ناکرێت، چونکه ئه‌و رووداوانه فیلمه ترسناکه‌کانی
هۆلیۆد و عه‌سابه‌کانمان بیر دێنێته‌وه، که کاتێک مرۆڤ ده‌بینی له‌لایه‌ن
باندێکه‌وه یاخوود که‌سانێکی هه‌ڵهاتوو له یاسا مرۆڤی تر ده‌ڕفێنن
یان ده‌یکوژن و سوکایه‌تی پێ ده‌که‌ن.
یه‌کێک له دیارده دزێوه قێزه‌ونه‌کان له ساڵانی رابردوو که له
قۆناغێکی زۆر تاریکدابووین، تێمان په‌ڕاند شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆی نیوان
حزبه باڵا ده‌سته‌کان بوو لایه‌نگری هه‌ردوو حزبه‌که ئه‌وه‌ی ویستیان
به خواست و ویستی خۆیان به‌رانبه‌ر یه‌کتریان ده‌کرد. له‌کاتێکدا هه‌موویان
هاوڵاتی ئه‌م نیشتیمانه بوون که‌چی وه‌ک دوژمن یه‌کتریان تیرۆر ده‌کرد.
بوونی گرتن و رفاندنی مرۆڤ له‌هه‌موو جێیه‌ک هه‌یه به‌ڵام ئه‌و گرتن و
رفاندن و به بارمته‌گرتنه‌ی ژنان و پیاوان، له هه‌ولێر روویانداوه،
من وایده‌بینم ئه‌و کرده‌وانه جیاوازییه‌کی ئه‌و تۆیان نییه له‌گه‌ڵ
ئه‌و گرتن و رفاندنانه‌ی که له ناوچه‌کانی خواری عێراق، له لایه‌ن
گروپه تیرۆریستی و بانده مافیایی و دزه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
باشه ئه‌نجامدانی ئه‌و کرده‌وانه ده‌بێ بچنه خانه‌ی چییه‌وه؟ ده‌کرێت
هه‌روا به رووداوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاسایی وه‌ریگرین و چاوه‌ڕێی ده‌سه‌ڵات
بکه‌ین، رێوشوێنی توند بگرێته به‌ر؟ ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌نجام
ده‌ری ئه‌و کرده‌وانه‌ن خه‌ڵکی بێلایه‌نن؟ ده‌بێ باوه‌ڕ به‌وه بکه‌ین،
که خه‌ڵکی بێلایه‌ن توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه "100" چه‌کدار بێنێته سه‌ر
خه‌ڵکی تر؟!
ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ی هه‌ولێر وه‌ڵامی خه‌ڵکی و لایه‌نی
مافی مرۆڤ بداته‌وه، بۆچی تا ئێستاکه هه‌نگاوی جدی نه‌ناوه له‌به‌رانبه‌ر
ئه‌و رووداوانه‌ی که روویانداوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌هۆی حزب بوونه‌وه
که‌سیان پێ ده‌ستگیر ناکرێت، ده‌بێت کۆتایی به‌و ریکلامکردنه‌ی بێنن که
باس له سه‌روه‌ری یاسا‌و مافی مرۆڤ ده‌که‌ن، ئه‌گه‌رنا با خه‌ڵکی
ئاژاوه‌چی و شه‌ڕانی و خراپه‌کار داڵده‌نه‌درێ و لێکۆڵینه‌وه‌ی جدیان
له‌به‌رانبه‌ر وه‌ر‌بگیرێت، خۆ سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتیش خۆیان
باش ده‌زانن که هه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتێکی وا قونده‌ره به خه‌ڵک ماچ بکرێ
و هه‌ڕه‌شه‌ی رووتکردنه‌وه له ژنان بکرێت، ئه‌مه ره‌فتارێکی فاشی به‌عسیانه‌یه!!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|