٢٠\١٢\٢٠١٠ بە بارزانیزەکردنی دەسەڵات لە نێو پارتی دا !
نەهرۆ
ئاین و دەرەبەگایەتی هاو تەریبن لەگەڵ مشەخوری وچەوساندنەوە ، بۆیە ناکری ئیمە تەنیا هەلوەستە بکەین لەسەر لایەنە شۆرشگیری و ناسیونالیستەکەیان دواتر ئەم بنەماڵەیە کەلەسەر لووتکەی سەرکردایەتی بزوتنەوەی کوردی دا بوون چەندین هەڵەی میژوویی یان کردووە وەک ئاشبەتاڵی١٩٧٥ بەشداریکردن لەکارەساتی هەکاری ، دوای راپەرینیش دریژەپیدانی شەری براکوژی هەروا هاوکاریکردنی رژیمی بەعس لە ٣١ ئابی ١٩٩٦. ئەمانە کۆمەڵیک راستی حاشاهەڵنەگری میژوویین نابێ مرۆڤی ئاگا لەکۆمەڵگای کوردی چاوی لێ بپوشی یاخود لەبیریان بکات . بەسەرکەوتنی ٩ ئەندامی خیڵی بارزان بۆ سەرکردایەتی ئامادەبوونی خیڵ لە ساتەوەختی ئیستای بزوتنەوەی کوردی دەنوێنی کە خیڵیش ئامادە بوو ئیدی دیموکراسی ومافی مرۆڤ پاشەکشە دەکا ، لەبەر ئەوەی یەکەی خیڵ لەسەر بنەمای خوین رەفتار دەکا ئەم رەفتارکردنەش لەئاکام دا مۆرکی مافیایی بەخویەوە دەبینی . کورد گوتوویەتی خزم گۆشتت بخوا ئیسقانت ناشکێنێ !!
بارزانیەکان هەرگیزاو هەرگیز لەسەر مەسەلەی مەبدەئی دیمۆکراسی یان کوردستانی یان کیشەی مافی مرۆڤ ئیسکی یەکتر ناشکێنن بگرە بە ناهەق داکوکی لە یەک دەکەن ، بەم شیوەیە پارتی توانی سکتاریزمی خیڵ لە نیو پارت وبزوتنەوەی کوردستانی پیک بهینی ، هەر وەک چۆن لەبەرانبەر ئەوان تالەبانی سکتاریزمی خیزانی لە نیو یەکیتی دا پیک هینا و سێ کوچکەی دەسەڵاتی لەخوی خیزان وکورەکەی بەرجەستە کرد ! ئەوا پارتی مەوداو بازنەی خیزانی تێپەراندووە بۆ نیو پانتایی خیڵ ، بایەخ دان بەخیڵیکی تایبەتی ودیاریکراو زەنگیکی مەترسی دارە بۆ سەرهەڵدانی دیکتاتوریەت . پارتی ویەکیتی ویرای ئەوەی بەشیک بوون لەوانەی کەشورشیان کرد بەڵام دواتر دام و دەزگای خیڵیان نەشکاند و سیمبولە کۆنەکان وەکو خویان هیشتەوە ئیساش بەهەمان نەفەس مامەڵەیان لەگەل دا دەکەن.
پارته ناسیونالیستە کلاسیکیەکان کە لە پارتی یەکیتی بەرجەستە دەبن خویان کردە (وەریسی شەرعی) خەڵک بۆیە لەگەل ترادیشیونی نەگۆر مامەڵە دەکەن چ وەک ئاین یاخود وەک پەیوەندی کۆمەڵایەتی ،ئەم سیناریووەش خەڵکە رۆشنبیرە گۆرانخوازەکە دووچاری رەشبینی دەکا ، لەراستی دا پارتی ویەکیتی جاران خولیای دژە رژیمی بەعس لەلایەن خەڵکی کوردستان قواستەوە ، ئیستا ش مەیلی خەڵک بۆ ژیانیکی باشتر دەقوازنەوە ، بۆیە دروشمەکانی کۆنگرەی پارتی لە نوی بوونەوە ودادپەروەری وپیکەوەژیان بەرجەستە ببوو..کاتیک لە نیو پارتیک دا (افچلیە ) درایە خیڵیکی تایبەت دەبی بەیەک دەنگ ستۆپ لەو پارتە بکەیت و پێ بڵیت لیرەدا دەستدریژی کرایە سەر دیموکراسی ونوینەرایەتی خەڵک لەبەر ئەوەی پیکهاتەی کۆنەپەرەستی خیڵ ناتوانی لەگەڵ گۆرانکاریەکان بژی وریرەوی میژوو بەرەو پیشەوە بەری ..
دیموکراسی بەواتای دابەش کردنی دەسەڵات
ودەستاو دەست پێ کردنی بەڵام لەرۆژهەڵات و ناوچەکەی ئیمە لانەو زێدگای
دیکتاتوریەت بووە ، ٣٠ ساڵی تەمەنمان تەرخان کرد تاوەکو لەسەدام
وبنەماڵەی تکریتی رزگارمان بوو، ئەمجارەیان گەل ریگا نادا دیکتاتورو
خیڵیکی دیکە بەسەری دا بسەپینری! جیگای داخە هاوری کەریم ئەحمەد لە
یاداشتەکانی دا باسی دوو کەسایەتی دەکا یەکەم مام جەلال ، دووەم
نیچیرڤان بارزانی زۆر بەحەپەساوییەوە بەشان و باڵیان هەلئەدا ،لەیاداشتەکاندا
هاتووە لەشاری کۆیە بۆ یەکەم جار چاوم کەوت بە مام جەلال زیندوو زیتەڵ
بوو پرسیاری ئەوروژاند ناو قوتابیەکاندا.. هەروا دەربارەی نیچیرڤان
دەڵی لەراژان ساڵی ٨٩ - ٩٠ ئامادەی کۆبونەوەکانی بەرەی کوردستانی بوو
وەک گوێگر ! زۆر لەسەرەخوی بوو، لەراستی ئەوە ئیشی هاوری کریم نیە
ستایشیان بکا لەبەر ئەوەی ئەوان پارەو پۆلیکی زۆرو دامو دەزگای زەبەلاح
وکەناڵی ئاسمانی خویان هەیە ئامادەبوونی هەمیشەیی یان دەسەپینی و
کردوونی بە سیمبولی نەگۆر بەدەر لەهەڵە! هروا نابی ئیمە خۆمان بەکەم
بزانین لەبەرانبەر کەسایەتی وتیکۆشەرانی تر هەر کەسەو سەنگ وتای
تەرازووی لەهەناوی میژوودایە ، بەڵام نابێ هیچ کەس و خیڵیک پاوانی
گۆرەپانەکە بکا چ لەسەر ئاستی پارت یاخود لەسەر ئاستی حکومەت و
پەرلەمان.. ئەزمونی دیموکراسی وادەخوازی کە هەمووان ملکەچی
داخوازییەکانی جەماوەر بین و هیچ خۆ بەزل زانینیک قبۆل نەکەین !! نەرویج
|