١٤\٤\٢٠١٢
بە
بێ بەڵێنامەی ئەستۆپاکی ھەر لایەنێکی سیاسی لە بوونی
تاوانبارانی
ئەنفال لە
ریزەکانیان ,بەیانامەکانی ١٤ی چواریان پوچ و بێمانایه.
لە کوردستاندا تاوانبارانی ئەنفال و جینۆساید بەشی زۆریان لە ریزی
پارتە سیاسییەکانی کوردستان رێکخراون یاخود پشتیوانیان لێدەکرێت, ھەر
پارتێکی سیاسی بە بۆنەی ١٤ی چوار رۆژی ئەنفال و کەیسی ئەنفالەوە ھەر
مزایەدەیەکی سیاسی بکات و بەیاننامەی پڕ لە پەیمان و بەڵێن دەربکات بە
بێ پاککردنەوەی ریزەکانی خۆی لە تاوانباران و تۆمەتبارانی ئەنفال و
دەرخستنی ئەستۆ پاکی ئەو لە بوونی تاوانبارانی جینۆساید لە ریزەکانیدا،
یاخود ھەر پەیوەندییەک لە گەڵیاندا، لە
دوڕویی بەو لاوە شتێکی تر نییە.
بۆیە بەیانامەی ھەر لایەنێک لە ١٤-٤ دا بە
بێ پەیمانی ئەستۆ پاکی لە تاوانبارانی ئەنفال نەبوونی زۆر باشترە,
مایەی شەرمە لایەنی سیاسی تاوانبارانی ئەنفال و جینۆساید لە ریزەکانیدا
بێت چاوقایمانە مزایەدەش بکات و بەو بۆنەیەوە بەیاننامە دەربکات.
کەمپینی بایکۆتکردنی
ئەو لایەنانەی تاوانبارانی ئەنفال لە ریزەکانیاندان
١٣\٤\٢٠١٢
|