بێبەهاکردنى ژن
لە گۆرانى کوردیدا.

نەجم محەمەد
دیارە هونەر وەک سەرخانێکى کۆمەڵایەتى بەدەر نیە لەڕەنگدانەوەى واقیع
وکلوتورو ژیانى کۆمەڵایەتى لەو ڕوەوە ئەگەرچاوێک بەنێوەرۆکى زۆرێک
لەگۆرانیەکوردیەکان دا بگێڕین بەتایبەتى گۆرانیە میللى وفۆلکلۆریەکان
وهەتا زۆرێک لەگۆرانیە نوێیەکانى ئەمڕۆش ئەوابەئاسانى دەگەینە ئەو
ڕاستى و دەرئەنجامەى کەزۆرێک لەگۆرانیەکوردیەکانى ئەمڕۆمان ڕەنگدانەوەى
واقیعى کلوتورى و سیستەمى پیاوسالارى پێوە دیارە کە ئەم سیستەمە
بەدرێژایى مێژوو لە کۆمەڵگاى ئێمەدا ئامادەگى هەبوەو سیستەمى باو و زاڵ
بوە دیارە کایە هونەریەکەشمان وەک کایە کۆمەڵایەتیەکەمان بارگاوى بوە
بەو سیستەم و کلوتورە پیاوسالاریە کەهەڵگرى چەندین میراتى ومۆڕاڵى
ناتەندروست و توندوتیژە بەرامبەر بەژن وبەچاوى کاڵاو جەستەوە دەڕوانێتە
ژن ولەخوارپیاوەوە ژن دادەنێت و ژن لە بەها مرۆیەکەى دادەماڵێ ووەک
کەیبانۆوکەنیزە و خزمەتکار وئامێرحساب بۆ ژن دەکات وهتد بەداخەوە
تائەمڕۆکەش ئەومیراتیە وجودى هەردرێژەى هەیە بەداخەوە ئەم میراتى و
مۆراڵەى کە بێ بەهاکردن و توندوتیژى و ستەم پیادەدەکات بەرامبەر بەژن
دەبینین ئەمڕۆ سەرلەنوێ لەگۆرانى کوردیدا بەرهەم دەهێنرێتەوەو تەوزیف
دەکرێ وتەعبیرى لێدەکرێت لەلایەن زۆرێک لەگۆرانیبێژانەوە کە ئەمەش بۆ
خۆى دیاردەوحاڵەتێکى ناتەندروستە بەتایبەتى لەڕۆژگارى ئەمڕۆماندا
کەسەردەمى فیمینیزم و جیهانگیرى و گۆڕانکاریەکانە بەداخەوە ئەمڕۆلە و
فەوزا بەناو گۆرانى و کلیپى کوردیەى ئە مڕۆدا کە پڕیەتى لە سوکایەتى
بێحورمەتى بەژن و بە جەستەى ژن و بە بەها مرۆیەکانى ژن بەداخەوە لەبرى
ئەوەى هونەرمەندان هەوڵبدەن لە ڕێگەى هونەرەوە کەمێک لە ڕێزو حورمەت
بگەڕێننەوە بۆ ژن وبەها مرۆیەکانى ژن لە کۆمەڵگادا بەداخەوە کۆمەڵێک
هونەرمەند دێن هونەر دەکەنە ئامرازێک و مەیدانێک و کەناڵێک بۆ هەرچى
زیاتر سوکا یەتى و بێڕێزیکردن بە ژن و بەها مرۆیەکانى ژن بەداخەوە
کەناڵەکانى ڕاگەیاندنیش کلیب و ریکلام بۆ ئەم ژەهرە کوشندەیە دەکەن
هەربۆ لێرەدا بەپێویستى دەزانم لەو بارەیەوە چەند نمونەیەکى زیندوو
بهێنمەوە کە ئەم نمونانەش مشتێکن لەخەروارى ئەو گۆرانیانەى کەئەمڕۆ هەن
: - گۆرانیبێژ(خالد سەقزى )لەگۆرانیەکیدا ئاواى دەڕوانێتە بەهاى ژن و
زەمى هەیە بەسەر فرەژنی باوى نێو کۆمەڵگاداو دەڵێ:-
خودابدا مەرازم
نۆ دانە ژن بخوازم
یەکێ بۆکەیف وخۆشى یەکێ بۆتەون وتەشى
یەکێ پیرو یەکێ جوان یەکێ جوانتر لەگشتیان
یەکێ بۆکار و فەرمان یەکێ بۆدەواودەرمان
یەکێ بۆقسەخۆشى یەکێکیان
بۆناخۆشى
یەکێ بۆنان و هەویر یەکێ بۆتەون و تەویل
یەکێ ناوى نازانم خواقەزاى
لەگیانم
بە دەردى عەجەم دەڵێ بە دەمۆرەى گیرفانم
دیارە کە بەژمارە دەیژمێریت 9 ژن ناکات بەڵکو 12 ژن دەکات بەڕاستى کارە
ساتە بەناوى هونەرەوە شتى وا دەرخواردى خەڵکى دەدرێت بەڕاستى ئەمە
شێواندنى پەیامە مرۆییە تەندروستەکەى هونەرە .. یان
(عەزیزى وەیسى) لەگۆرانى بێوەژن دا بەمشێوەیە پلەبەندى ژن دەکات
ودەڕوانێتە بەهاى ژن و دەڵێ :
بێوەژنەو دەستى دووە بەدبەختى دەستى
خەسوە
شیرینەبەوێنەى هێڵوە دووحەفتە مێردى کردوە
ئاقڵ و ژیرو زانایە بەسەدکیژ قیمەتى نایە
لەم گۆرانیەدا ڕێک وەک کەلوپەل وکاڵایەکى بەکارهاتوو پێناس و شوناسى ژن
دەکرێ لەگەڵ ڕێزمدا بۆبەهاى مرۆى ژن لەم گۆرانیەدا ژن وەک فەرش و
ئۆتۆمۆبیل وجل وبەرگى بەکارهاتو مامەڵەى لەتەکدا دەکرێَ من نازانم ئاخر
ژن هەرژنە ئییتر ژنى دەستى دوو وبەکارهاتو چ مانایەکى هەیە دەکرێ
بەئامێروکەل وپەل و کاڵا بوترێ بەکارهاتو بەڵام تۆبێ ى بەژن وەک مرۆڤێک
بڵى َى بەکارهاتو ئەمەئیتر ئەو پەڕى سوکایەتى و بێ بەهایکردنە بەمرڤ
وبەمرۆڤبونى ژن جارێ ئەوە وشەى بێوەژن خۆى هەر لەخۆیدا بەکەم سەیرکردن
و بێ بەهاکردنى ژنە من نازانم بۆ ئەگەر ژنێک تەمەنى چواردە ساڵانیش بێ
بەڵام کاتێ بەهەرهۆیەک بێ لەهۆیەکان مێردەکەى لەدەست بدات ئەوا یەکسەر
پلەکەى لەژنەوە دەبێتە بێوەژن بەڵام ئەگەر پیاوێک تەمەنى حەفتا ساڵیش
بێ گەر ژنەکەى لەدەست بدات ئەوا پلەکەى هەرپیاوەو بەپیاوى دەمێنێتەوە
وپێ ى ناوترێ بێوە پیاو هەربۆیە من پێم وایە پلەى ژن وەک مرۆڤێ هەرژنە
ئیتر وشەى بێوەژن و پیرەژن و خەسووهتد کۆمەڵێ وشەى داتاشراون
کەپلەبەندى ژنى پێ دەکرێ کە ئەمەش بەجۆرێک لەجۆرەکان بێ بەهایکردنە
بەژن سەیر لەوەدایە ژنان لەگەڵ ئەم جۆرە گۆرانیانەدا هەڵدەپەڕن تەنانەت
هەندێ لەوانەش کەلافى فیمینیزم لێ دەدەن سەرچۆپیەکەى دەگرن بێ ئاگا
لەجەوهەرى ئەو گۆرانیانە یان ژنان لەوگۆرانیانەدا لەپاڵ کترى و قۆرى و
سەماوەردا دادەنرێن وەک خزمەتکار .. نمونەیەکى تر (ئەردەڵانى
)گۆرانیبێژ لەگۆرانیەکیدا دەڵێ:-
مەملى مەمانى مەمۆ
هى خۆمەو نایدەم بەتۆ
هى تۆش بێ لێت دەستێنم ماڵەو ماڵ ئەو فڕێنم
یاسەرکوڵمەت ماچ دەکەم یاشیرەکەت ئەڕژێنم
ئەم گۆرانیەش هاڵاوى توندوتیژى و بێ بەهاکردنى بەرامبەر بەژنى لێ
هەڵدەستێ یان گۆرانیبێژان( دڵنیا قەرەداغى و ئالان عومەر) پێکەوە
لەمەنەلۆجى (بوک و خەسودا) دونیایەک سوکایەتى بێ بەهاى دەکەن بەژن
کارەساتەکە لەوەدایە کەخۆشیان ژنن دیارە مەنەلۆجەکەزۆردوورو درێژە من
لێرەدا کۆپلەیەکى بچوکى دەخەمەڕوو :-
مەشکەم شیرى مانگا تاڵێ
سپیە وەک بەفرى لا پاڵێ
چل گەمران بەملیدا ڕاماڵێ خەسوم ئیزرائیل لێ ى ئاڵێ
چ بەکچانى خۆى ناڵێ گسکە گسکى
گەورەماڵێ
یان گۆرانیبێژێکى تر لە گۆرانیکیدا
دەڵێت:-
بەو خاڵانەى دەورى لیمۆت
دایکت ماچکەم یانە بۆ خۆت
ئاخر ئەمە ئەوپەڕى گاڵتەکردن و سوکایەتى کردن نیە بە بەژن و بە عەشق و
بەهونەر وگۆرانى یان ئاراسى گۆرانیبێژ دەڵێت:- خە پەگیان بوخۆم و لە
گۆرانیەکى تریدا دەڵێت :-بە تاک بەتاک بە کۆ بە کۆ ماچت دەکەم تا
نیوەڕۆ بەڕاستى ئەمە کورتکردنەوەى هەموو بەها جوانەکانى ژنە لە سکس دا
و سەیرکردنى ژنە وەک لەش ویەکسانکردنى ژنە بە ئامێرێکى لەزەت دامرکاندن
من پێم وایە سەرچاوەى ئەم بێ بەهاکردنەى ژن لەگۆرانى کوردى دابەداخەوە
دەگەرێتەوە بۆ نەبوونى ئایدیایەکى مرۆیى و ڕۆشنبیریەکى مە عریفى و
فەلسەفى لاى زۆربەى هەرە زۆرى هونەرمەندان دەنا هونەرو ژن زۆرلەوە
گەورەترن ئاوا مامەڵەیان لەتەکدا بکرێت .
دیارە گۆرانیەکان زۆرن کەتیایاندا ژن بێ بەها دەکرێ و توندوتیژى دژى
دەکرێ من لێرەدا ئیکتیفادەکەم بەم چەند نمونەیە چونکە نموونەکان زۆر
زۆرن.
|