په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١\٢٠١١

 بە بەڵگەوە، زیندانییانى سیاسى کوردستان لە نێو بەرداشى بێویژدانى و حیزبپەرستیدا.


هیوا رەش

- بەشى یەکەم -
 

بە پشتخوراندنى دەسەڵات دەمێکە هەوڵ دەدرێت مافەکانى زیندانییانى سیاسى لە بۆتەقەى حیزبدا جەڵەمە بکرێن و ناچارى ملکەچیى ببن ، بێگومان ئەوانەیش کە ئەم هەوڵە ناکامە دەدەن یان زیندانى سیاسى ساختەن وە یان لەبەر پلە و پایە بەرژەوەندى زیندانییانى سیاسییان کردۆتە قوربانى مەرامە پەنهانەکانیان.

دواى هەوڵ و تێکۆشانى کۆمەڵێک زیندانیانى سیاسى ڕاستەقینە بۆ دەستەبەر کردنى داوا و مافە ڕەواکانى زیندانیانى سیاسى کوردستان و لێڕوانین لە ماف و ئیمتیازاتیان هاوچەشنى ماف و ئیمتیازاتى تەواوى زیندانیانى سیاسى سەراپاى عێراق کە خۆى لە بەخشینى مانگانەیەکى (000 500) پێنجسەد هەزار دینارى لە مانگى شوباتى ساڵى 2008 ەوە و هەندێک بڕیار و ڕاسپاردەى دیکەدا دەبینێتەوە کە هێشتا بە گشتیى نەچۆتە قاوغى جێبەجێکردنەوە ، وەکو بەخشینى (000 000 5) پێنج ملیۆن دینار بۆ گەشتوگوزار و پێدانى پارچە زەوى و بەخشینى پارەى بینا کردن و خەرجیى بۆ ئەوانەى دەچنە حەج و چارەسەرى نەخۆشى لە دەرەوەى وڵات و ... هتد ، لە سەرەتاى ساڵى 2010 بۆ ئەم مەبەستە لە گردبوونەوەیەکى زیندانییانى سیاسى و خۆڕێکخستنى تۆکمە و کارکردنى شەرعییانە لە ژێر ناوى ( دەستەى داکۆکى لە مافى زیندانییانى سیاسى ) دا بۆ ئەوەى دەنگى ناڕازیى زیندانییانى سیاسى بەگوێى بڕیاردەرانى سیاسیدا بدەن کە جگە لەو هەمووپارە و پول و سامانەى وڵات لووش دەدرێت با مافەکانى ئەوان بەرگریى لێ بکرێت ، بەڵام بزانن کۆمکارى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستان بە ئیمزاى سەرۆکەکەى ( ئەحمەد مام ڕەسول ) بە نوسراوێک بە چ شێوازێک بەڕەنگاریان دەبنەوە و هەموو ئەوانەى لە دەرەوەى دەوارى حیزبدا نەبن بە چ زمانێکى ناشارستانیانە هەڕەشەیان لێ دەکرێت ؟ !


کۆمکارى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستان.

ژمارە : ت
رۆژى : 22 2 2010
بۆ ----------

بابەت ئاگادارى

کۆمکارى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستان سەرجەم ئەندامانى ئاگادار دەکاتەوە کە ( گردبوونەوەى هۆڵى هونەر ) هیچ پەیوەندى بە کۆمکار و ئەندامەکانییەوە نیە ، بە پێچەوانەوە بەشداریکردن لەو گردبوونەوەیەدا زیان بە مافەکانیان دەگەیەنێت و لە بەرژەوەندى زیندانییە سیاسییەکاندا نییە .

هەروەها مژدە دەدەینە سەرجەم ئەندامانى کۆمکارى زیندانییە سیاسییەکان کە لیژنە تایبەتەکەى بەغدا ڕۆژى 23 2 2010 دەگەنە شارى هەولێر بە مەبەستى ( مسادقە ) پشتڕاستکردنەوەى فایلى زیندانییە سیاسییەکان و یەکلاکلادنەوەیان ، هەر فایلێک یەکلا بکرێتەوە ئەوە حکومەتى هەرێم وەک هاوڕێ زیندانییە سیاسییەکانى تریان مووچەیان بۆ دەبڕێتەوە .


لەگەڵ ڕێزدا
مافپەروەر: ئەحمەد مام ڕەسول
سەرۆکى کۆمکارى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستان


خوێنەرى بەڕێز : دووفاقى و دووڕویى و ترس و هەڕەشەیەکى بەرچاو خۆى ئاڵاندۆتە نوسراوەکەوە و پێدەچێت گرێیەکى دەرونى لە ناخى واژۆکەرەکەیدا خولقابێت ، ئەگینا ئەگەر ئەوانە خۆیان بە داکۆکیکارى ڕەسەنى زیندانییانى سیاسى بزانن چى وایان لێ دەکات کە هەوڵ بدەن بە نانبڕین سەر بە زیندانییانى سیاسى نەوى بکەن لە کاتێکدا ئەو توێژە کۆڵنەدەرە سەرسەخت و قارەمانە لە سەردەمانێکدا هەڕەتى لاوى خۆیان کردۆتە پرد بۆسەر دانەواندن بە جەلادەکانى بەعس ، تۆ بڵێى پێیان وا نەبێت کە ناعەدالەتى و گەندەڵیى دەسەڵاتى خۆماڵى چاوى لە ماف و داخوازییە ڕەواکانى زیندانییانى سیاسیش بڕیبێت و مافپەروەرێکى وەکو کاک ئەحمەد مام ڕەسولیش مافپەروەرى خۆى لە سوتاندنى مافى زیندانییەکاندا تاقى بکاتەوە ؟ ! و سیاسەتى سەلەفییانەى واى لێ بکات ئەگەر بە قسەى نەکەن - الى جهنم و بئس المسیر - پیادە بکات و بە پێچەوانەشەوە - جنە الماوى - فەراهەم دەکات بۆ ئەوانەى گوێڕایەڵى دەکەن بە مەرجێک خۆى ئاسا بەرژەوەندخوازانە ڕەفتار بکەن ، هەروەکو ئەوەى هەنگوینى لە کلۆرەداردا دۆزیبێتەوە لە نوسراوەکەیدا مژدە دەداتە زیندانییە سیاسییەکان کە لیژنە تایبەتەکەى بەغدا دەگاتە جێ و موچەیان بۆ دەبریِتەوە بێئەوەى پێمان بڵێ کام مووچە ؟ ئایا وەکو ئەوەى لە بەغداوە بڕاوەتەوە و زیندانییانى سیاسى کوردستان وەکو ئەوان بە پلە یەک دادەنرێن و ناکرێن بە پلە دوو ؟ یان هەمان مووچەى دەنگ کڕینەکەى دەمەدەمى هەڵبژاردنە ! کە لە لایەن کاک - عیماد ئەحمەد - ەوە دیارى کرا نەک سەرۆکە دانراوەکەى کۆمکار بڕیارى لەسەر دابێت ؟؟؟

پەندێکى بەپێزى کوردەوارى خۆمانم کەوتەوە یاد کە دەڵێت : (بە گورگیان وت بچۆ بۆ لاى مەڕ ، وتى : پێم پێخاوسە) ، بۆچى کاک - ئەحمەد مام ڕەسول - کات و ساتێکى گونجاوترى هەڵنەبژارد بۆ ئەو بەناو مژدەیەى لە نوسراوەکەدا هاتووە تا دڵى زیندانییانى سیاسى پێ خۆش بکات تا ئەویش دوعاکەى چەشنى وەڵامى گورگەکە جێگەى بڕوا بێت ؟ !

لە زینداندا سوور و زەرد و سەوز و شین - پێکەوە بۆ ئەشکەنجە دەیانبردین - با ئێستاش لە مافدا وەکیەک بین - مافمان دابین بکەن ، نەک نانبڕین .


- بەشى دووەم -

 

(بەڵگەنامەى گوماناوى)


هەروەکو ئاماژەمان پێدا کە لە سایەى هەوڵ و هیممەتى ئەو سەرۆکى کۆمکارەى کە بە موناسەبە و بێموناسەبە لە کۆڕ و کۆمەڵ و دەزگا ڕاگەیاندنەکانەوە بە منەتەوە بە بێ ئەوەى لە وشەى ( من ، من ) بسڵەمێتەوە ئەو نیمچە دەسکەوتە لارووێڵەى کە بۆ زیندانییانى سیاسى کوردستان هێنراوەتە دى پێیان دەفرۆشێتەوە گوایە شتى زۆرى بۆ زیندانییانى سیاسى کوردستان ئەنجام داوە ، گوێى خۆى لەوە تەپ کردووە کە داواى سەرەکى زیندانییانى سیاسى کوردستان ئەوەیە کە دەیانەوێت هاوشانى هاوڕێ و هەڤاڵ و برا و کەسوکارەکانى تریان لە کەرکوک و شوێنە داگیرکراوەکانى ترى کوردستان کە هێشتا لە چنگى عێراقى داگیرکەردا ماوەتەوە هەمان مافەکانى ئەوانیان بۆ دەستەبەر بکرێت نەک بە سیاسەتى - بانێک و دوو هەوا - ڕەفتاریان لەگەڵدا بکرێت ، ئەو پارەخوراوەى لە ڕۆژى دەرچونى یاساى ژمارە - 4 - ى تایبەت بە دەستەبەر کردنى مافەکانیان بۆیان تەرخان کراوە ئەمانیش وەکو تەواوى زیندانییانى سیاسى عێراق لێى بێبەش نەکرێن و مافەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە کە لە لایەن حکومەت و پەرلەمانى ناوەندەوە بڕیارى لەسەر دراوە و لە لایەن حکومەت و پەرلەمانى کوردستانیشەوە ژێرلێو خراوە ، ئەمە ئەو خاڵە گرنگەیە کە زیندانییانى سیاسى کوردستان بە گشتى و بە تایبەتى ( دەستەى داکۆکیکار لە مافى زیندانییانى سیاسى کوردستان ) بە شیلگیرییەوە جەختى لەسەر دەکەنەوە ، ئیتر بۆچى دەبێت کاک - ئەحمە مام ڕەسول - و کۆمکارەکەى بە چاویلکەى ڕەشەوە لێى بڕوانن ؟ !

ئەمەو بە مەرجێک جەنابى سەرۆکى کۆمکار خودى خۆى ناڕوونییەک لە چۆنێتى زیندانى بوون و حوکم و ئازادبونەکەیدا هەیە و بە پێى ئەو بەڵگانەى لەبەر دەستدان :

1 - لە لیستێکى ناوى زیندانییانى سیاسیدا کە لە لایەن کۆمکارەکەیەوە بە ناوى یەکەم - احمد رسول علی عنبر - خۆیەوە دەست پێدەکات و بە ناوى سیوشەشەم - بیستون شیخ سعید - کۆتایى دێت ، ناوى سەرۆکى کۆمکار کە یەکەم ناوە ژمارەى ئەو مادەیەى پێى حوکم دراوە - 175 - ە ، لەگەڵ ڕێزى زۆرم بۆ ئەویش و بە داواى لێبووردنەوە لە برا - دۆم - ەکانمان ، دەمێکە پێشینان وتوویانە : دۆم بێ و کڵاش بۆ خۆى بکات !
2- لە نوسراوێکى ئاراستە کراوى - دائرە الاسلاح الکبار - ى - قسم الاحکام الخاسە - دا لە وەڵام بە نوسراوى ژمارە - 17789 - ى بەروارى 4 11 1990 پارێزگاى هەولێر بە ژمارە - 2686 - ى بەروارى 24 11 1990 و بە واژۆى موقەددەم - اسماعیل حمادی علاوی - بەڕێوەبەرى بەشى - احکام خاسە - هەروەکو لە خوارەوە دا هاتووە ئاماژە بەوە دەدات کە - احمد رسول علی - لە لایەن مەحکەمەى سەورەوە لە 24 10 1990 بە شەش مانگ حوکم دراوە و بە بڕیارى لێبوردنى گشتى لە 24 10 1990 ئازاد کراوە ، ئەمەش دەقى نووسراوەکەیە :

 

بسم الله الرحمن الرحيم

 

دائرة اسلاح الكبار

قسم الاحكام الخاسة

العدد : 2686

التاريخ : 24 \ 11 \ 1990

 

                     الى \ محافظة اربيل \ مديرية شؤون الداخلية

                                           م  \ تاييد

كتابكم المرقم ( 17789 ) في 4 \ 11 \ 1990 .

 

نؤيد لكم بان النزيل ( احمد رسول علي ) سبق و ان حكم علية من قبل رئاسة محكمة الثورة بالسجن ( ستة اشهر ) بتاريخ 24 \ 10 \ 1990 و اطلق سراحة بتاريخ 24 \ 10 \ 1990 لشمولة بقرار العفو ( العام ) المرقم ( 324 ) في 15 \ 8 \ 1990 ------ زودة بهدّا التاييد للعلم و التقدير .

 

                                                                                           مقدم الاسلاحية

                                                                                      اسماعيل حمادي علاوي

                                                                                    مدير قسم الاحكام الخاسة

                                                                                          24 \ 11 1990


هەروەکو لەو دوو نوسراوەى سەرەوەدا دەردەکەوێت کاک - ئەحمەد مام ڕەسول - سەرۆکى کۆمکارى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستان بە مادەى - 175 - لە لایەن مەحکەمەى سەورەوە شەش مانگ زیندانى بۆ بڕاوەتەوە ، لە هەمان کاتدا بەندەش ( هیوا ڕەش ) بە هەمان مادە و لە لایەن هەمان مەحکەمەوە 4 ڕۆژ پێشتر لە بەروارى 20 10 1990 حوکمى موئەبەد درام و 4 ڕۆژ بەر لە منیش هاوڕێیانى شەهید جەبارى حاجى ڕەشید لە 16 10 1990 دا حوکمى قەرەقووشى عەواد بەندەرى سەرەک جەلادى مەحکەمەى سەورەیان بەسەردا سەپێنرا ، جا نازانم بۆچى ئەو لێبوردنەى لەو نوسراوەى سەرەوەدا ئاماژەى پێکراوە ئێمە پێى ئازاد نەکراین ؟ لێرەدا دەتوانین بڵێین : یان بەندە ڕاست ناکەم ئەگینا دەکرا منیش وەکو ئەو مەرەخەس بکرایم و دەرگایان بۆم ئاواڵە بکردایە، وەیان ئەو بەڵگەنامەیە ساختەیە و پێویستە لێپێچینەوەى تێدا بکرێت ، خۆ ناکرێت وەکو زۆر جاران لە پاشبەندى لێبوردنەکاندا ، کە بەعسییەکان ڕایاندەگەیاند عەفوەکەیان - مام جەلال - ناگرێتەوە و ئیستیسنا دەکرا ، دیارە بەعسییەکان هەستى شەشەمیان پێیانى ڕاگەیاندبوو کە لە دواڕۆژدا سەرۆکێکى پێشمەرگەى کوردى ( مەتەمەرید ) جێگە بە سەرۆکە عەرەبە کودەتاچییە دیکتاتۆرەکەیان لێژ دەکات ، بەڵام خۆ هەستى شەشەمیان لەبارەى منەوە هیچى پێ نەگوتبوون ! ئیتر نازانم بۆچى کاک - ئەحمەد - بەو عەفووە ئازاد کرا و سەدانى وەکو من چاوەڕێى مواجەهەى خوشک و دایک و باوک و برا خێر لە خۆ نەدیوەکانمان بووین لە دواى ئازاد کردنى ئەودا ؟

هەموو ئەمانەش لە لایەک، لە نوسراوى دووەمدا خاڵى گوماناوى لە ساختە بوونیدا دیارن:

1 - ئاماژە بەوە دراوە کە دواى شەش مانگ ناوبراو ئازاد کراوە کە لە 24 10 1990 ەوەیە بۆ 24 10 1990 ، ئەم دوو بەروارە هەردووکیان یەک بەروارن و دەبوایە بنووسرایە لە 24 10 1990 ەوە بۆ 24 4 1991 ، کە پێم وایە لەو بەروارەدا هێشتا کۆڕەوە ملیۆنییەکە دوکەڵى گەرمى لێهەڵدەستا .
2 - بەروارى ئەو عەفووەى ژمارە ( 324 ) ى بۆ دانراوە تەواو دژە لەگەڵ بەروارى حوکمدان و ئازاد بوونەکەى کاکەى سەرۆکى کۆمکار ، چونکە بەروارى عەفووەکە 2 مانگ و 9 ڕۆژ پێش بەروارە چوون یەکەکەى حوکم و ئازادبوونەکەیەتى ، ئەگەر وایە هیچ پێویستى نەدەکرد بگەیەنرێتە مەحکەمەى سەورە و دەبوو پێش گرتنەکەشى ئیفراج بکرایە ! ئەمانە بەڵگەى ڕوونن بۆ بە ساختە دەرچوونى بەڵگەنامەکە بۆیە من زۆر پێى خۆشحاڵم ، چونکە ناهێڵێت تەمى گومان لە گرتنەکەى من دەڕەوێنێتەوە .
3 - بەروارى دەرچوونى نوسراوەکەش هەمان هەڵەى زەقى نەزانیى پێوە دیارە کە 24 11 1990 ى پێوەیە و ڕێک دەکاتە مانگێک دواى حوکمدانى کاک - ئەحمەد - ، ئیتر نازانرێت چۆن شەش مانگى بەندییەکەى و لە کوێ ماوەکەى تەواو کردووە ؟ ئایا ئەو پێنج مانگەى ئیزافەى سەر مێژووى زیندانییەکەى لە دەرەوە بووە یان لە زینداندا ، ئەگەر لە زیندان بووە چ پێویستییەکى بە - تایید - بووە و ئەگەر لە دەرێش بووە چۆن ئیدیعاى شەش مانگى حوکم بوونى خۆى دەکات ؟

خوێنەرى خۆشەویست پێم باشە ئەم نوسراوەش بخەمە بەر دیدەتان و ئێوەى بەڕێز خۆتان ڕاڤەى بۆ بکەن.

 

بسم اللة الرحمن الرحيم

 

جمهورية العراق

وزارة المالية

الدائرة القانونية

القسم المسادرة

3092   العدد 801 \ عامة \ 2009

التاريخ الهجري

 التاريخ الميلادي  31 \ 3 \ 2009

                                            ( سري )

                          الى \ الامانة العامة لمجلس الوزرا \ ممتّلية حكومة اقليم كردستان

                                          م \ مقتبس حكم

نرفق طيا كتاب حكومة اقليم كردستان المرقم 1537 في 18 \ 2 2009 و بشان ما ورد فية نبدي الاتي : -

 

   1 - سبق و اعلمتنا رئاسة محكمة التّورة ( الملغاةّ ) بكتابها المرقم 2369 في 30 \ 10 \ 1990 بسدور قرارها على ( احمد رسول علي عنبر اكو ) بالغا التهمة و الافراج عنة استنادا لاحكام المادة 182 من قانون اسول المحاكمات الجزائية بالقضية المرقمة 16 \ 1990 \ امن اربيل و بالدعوى المرقمة 460 \ 1990 .

   2 - خالَى دووةم ثةيوةندى بة ناوبراوةوة نية ----- .

                                     

 مع التقدير

 د . فاضل نبي عتّمان

 وكيل وزارة المالية \ وكالة

31 \ 3 \ 2009



کەسێک ئەوەندە ئاڵۆزیى لە چۆنێتى گرتن و ئازادبوون و خاوەن نووسراوێکى کەس سەر لێدەرنەکردووى لەو چەشنە بێت و جەنجاڵییەکى سەیر و سەمەرە لەم هاوکێشەیەدا هەبێت ، هەقە لە باتى ئەوەى بە زیندانییانى سیاسى کوردستاندا هەڵشاخێ و لە پێناوى پلە و پایەکەیدا هەمیشە دڵنەوایى حیزب بخاتە سەرووى مافە زەوتکراوەکانى زیندانییە سیاسییەکانەوە ، دەبوایە هیچ نەبوایە خۆى بە - مافپەروەر - نەناساندایە ، چونکە ئەو پێشناوە بەر لەوەى پیشە بێت ڕەوشت و ئاکارە .

تێبینى : خالێکى زۆر سەرنجڕاکێش لە نووسراوە گوماناوییەکەى ( دائرە اسلاح الکبار ) ئەم بەروارانەیە کە تێیدا هاتووە : ئەحمەد ڕەسولى سەرۆکى کۆمکار لە ( 24 ) 10 1990 دا گیراوە و لە هەمان بەرواردا کەواتە لە ( 24 ) 10 1990 دا کە زۆربەى ئێمەومانان لە کونجى زیندانەکان دەترینجێنراین و ئەوئازاد کراوە و لە ( 24 ) 11 1990 دا ئەم نووسراوەى بۆ کراوە لە وەڵام بە بەو نووسراوەى لە ( 4 ) 11 1990 دا لە لایەن کاروبارى ناوخۆى ئەو سەردەمەى پارێزگاى ( اربیل ) ئاراستەیان کراوە ، جا زیندانییەک کە کە هەموو ڕووداو و بەسەرهاتەکانى لە چەرخەلەى تەنها مانگێکدا بخولێتەوە و لێشى نەپرسرێتەوە ئەمەى لەپاى چى ئەنجام داوە ، دیارە بەڕێزیان بە قوەتى قادر نوێنەرایەتى سەرجەم زیندانییە سیاسییەکانى کوردستانى پێ سپێردراوە؟!

 

ماڵپه‌ڕی هیوا ره‌ش