په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٢\٢٠١١

 بە بەڵگەوە، زیندانییانى سیاسى کوردستان

لە نێو بەرداشى بێویژدانى و حیزبپەرستیدا، هەڵوێستى یەکگرتووى ئیسلامى.

هیوا رەش    

- بەشى سێیه‌م و کۆتایى -

 

چییان پێکراوە کردوویانە ، ئەوەشى کراوە نامۆ نیە ، نە کۆمکارى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستان و نە سەرۆکەکەى لە ئاستى داخوازییە ڕەواکانى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستان نەبوونە و نین ، چونکە بە ڕاى زیندانییانى سیاسى کوردستان ئەوان سەردەمانێکە شەرعیەتیان نەماوە و متمانەیان لە دەستداوە ، بەڵام لە هەموو ئەو کار و کردەوانەى ئەو کۆمکارە و سەرۆکەکەى لە هەمبەر لە دەستدانى مافى ڕەواى زیندانییە سیاسییەکان پیادە کراوە جێگەى ئاماژە پێدانە کە یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان تاکە حیزبى سیاسى کوردستان بوو بە ڕاشکاوى و بێترس و بێپێچوپەنا لە ڕێگەى دکتۆر محەمەد ئەحمەدى پەرلەمانتارى عێراق ( فراکسیۆنى یەکگرتوو ) ، چى لە توانادا بووە کردوویەتى و و ڕاشکاوانە پەردەى لە ڕووى هەموو ئەو ناهەقییانە هەڵماڵیوە کە دەرهەق بە مافزەوتکردنى زیندانییانى سیاسى کوردستان ئەنجام دراوە ، پێچەوانەى هەڵوێستى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان کە لەم بەڵگەیەدا هەڵوێستی نەرێنى خۆیان ئاشکرا کردووە و بێباکانە ڕەفتار دەکەن لە بەرامبەر برسێتى و بێنانیى زیندانییانى سیاسى کوردستان :

 

اقليم كوردستان - العراق

مجلس الوزرا

وزارة الشهدا و المؤنفلين

المديرية العامة للادارة و المالية

مديرية الادارة و الدّاتية 

 

      ذمارة : 6286

     سالَى كوردى : 8 \ رِةزبةر \ 2710

     سالَى زايينى : 3 \ 9 \ 2010

 

                      الى \ مؤسسة سجنا السياسيين \ مكتب سيد رئيس المؤسسة

                                                  م \ معاملات السجنا

      تحية الطيبة

        يرجى عدم مسادقة على معاملات السجنا السياسيين لاقليم كوردستان الا بكتاب رسمي من قبل وزارتنا حسب الاتفاق المبرم بيننا .

                                     مع التقدير

 

                                                                        د . مجيد حمدامين جميل

                                                                                     وزير

بەندە سەرەتا کە چاوم بە نووسراوەکە کەوت کە پێم سەیر بوو کە لە عەرەبییەکەى لە باتى ( حکومە اقلیم کردستان ) دانیان بە حکومەتەکەدا نەناوە و تەنها نووسیویانە ( اقلیم کوردستان ) لەوە دەچێت بیریا چووبێت کە خۆشمان حکومەتین ! ئینجا کە نووسرابوو ( م معاملات السجنا ) بە ڕاستى خۆشەویستیى( د . مجید ) ى وەزیر ڕۆ چووە ناخم و هێندەى تر لە دڵما شیرین بوو ( سەرسام بووم بەو هەڵوێستە جوانەى ))، وامزانى ڕواڵەت و ناوەڕۆکى دەربڕى هەمان ئەو کەسایەتییەیە کە لە ڕووى دەرەوە خاوەن هەڵوێست و خاوەن سۆز بوو بەرامبەر زیندانییە سیاسییەکان و بەڵێنى پشتیوانى کردنى دەدان ، بە تایبەتى جوانترین هەڵوێستى ڕاگەیەنراوى ئەو بەڕێزە ئەو بەڵێنە بوو ، ئەگەر بێت و ئەنفالبازەکانى کوردستان و تاوانبارانى سەرەکجاش و خۆفرۆشانى داواکراو لە دادگا و پەنا دراو لە ژێر چەترى دەسەڵات و حیزبەکان ، ڕِادەستى دادگا و پەلکێشى بەردەم دادوەران نەکرێن ئەوا بەڕێزى دەست لە کار دەکێشێتەوە ، دیار بوو هەستى شەشەمى پێى ڕاگەیاندبوو کە پێش ئەوەى خۆى دەست لە کار بکێشێتەوە تەکلیفى لێ دەکەن بۆ ئەوەى ئیستیقالە پێشکەش بکات ، بەڵام بۆ ناردنەوەى ماڵەوەى نا ، بەڵکو بۆ وەزارەتى تەندروستى لە بەغا کە ئەمەش سەمەرەیەکى ترى حکومەتى هەرێمى کوردستانە ! وەکو ئەوەى کە لەم کوردستانە پڕ لە دکتۆرە کەسێکى سەربەخۆى شایستەى تیا نەبێت و هەر دەبێت وەزیرێکى حیزبى لە کوردستانەوە پۆستەکەى بکرێتە ئۆغرى وەزارەتێکى دیکە لە بەغدا ، خۆ جگە لەوەش پیاوێکى وەکو دکتۆر عیسام کەلە حکومەتى پێشتریش بریکارى وەزارەتى تەندروستى عێراق بوو و هەروەها زمانزانێکى باشى عەرەبى و ئینگلیزى و شارەزاییەکى زۆریشى هەبوو ، بە هەموو پێوەرێک موستەحەقتر بوو بەڵام نازانم بۆچى دانەنرا بە وەزیر ( العلم عند الحزب !) ، کاتێکیش باس لە گۆڕینى سستمى دەسەڵاتدارێتى لە حیزبییەوە بۆ تەکنۆکرات دەکەین خەریکە یماندەن بە کێوا ، زماندرێژانى حیزب بە هەزار و یەک ناو و ناتۆرە دەیانەوێت دڵسۆزییەکەمان بە ویستى خۆیان ناشرین بکەن وپیشانى جەماوەرى بدەن ، بەڵێ لە سەر هەڵوێستەکانى هاوشێوەى ئەم نووسراوە نەک لەسەر هەڵوێستە ڕاگەیەنراوە ڕواڵەتییەکانى ، وەزیرى کوردستان بووە وەزیرى عێراق و پلەیەک بە پەیژەکەدا سەرکەوتە سەرەوە بە پڕلەپێک مووچەى زیادەشەوە .

ئەوەى من بۆى دەچووم لوتمى بە بەرد دا کێشا ، لنگەوقووچ دەرچوون ، ئەو ( موعامەلاتى سوجەنا ) یەى ئەو نووسراوە گەورە و گرانەى وەزارەتە ڕێزدارەکەمان بۆ پاڵپشتى و ڕایى کردنى موعامەلاتى سوجەنا نەبوو ، بەڵکو وەکو لێرەدا دەردەکەوێت بۆ ئەوەیە ئەگەر دواى برسى کردنى زیندانییانى سیاسى کوردستان لە لایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە گەر ناچار بوون و بۆ وەدەسهێنانى مافەکانیان ڕوویان لە بەغدا کرد ، ِێگرییان لێ بکەن و نەهێڵن وەکو زیندانییە سیاسییەکانى عێراق بە ماف و ئیمتیازاتەکانیان شاد بن ، هەتا جەنابى وەزیرى بەڕێز بەو ( اتفاقە مبرم ) ەى نێوانیشیان دڵى ئاو ناخواتەوە و دەترسێت ئاوڕ لە زیندانییە سیاسییەکانى کوردستان بدرێتەوە ! بۆیە دەزگا پەیوەندیدارەکانیان لێ ئاگادار دەکاتەوە کە نەخەڵەتێن هیچ موعامەلەیەکیان بۆ جێبەجێ بکەن ، پێ دەچێت بەلاى جەنابیەوە ئەزمونى ( هەمیشە کەمدەرامەتی ) ى حکومەتى هەرێمى کوردستان بکەوێتە مەترسییەوە ، لە ئاستى ئەم هەڵوێستەى جەنابى وەزیرى دەسەڵاتێکى عەلمانى و مۆدێرن هیچم پێ ناوترێ جگە لەوەى دەڵێم : هەزار هێندەى تر شیوعى بم سڵاو بۆ کۆششى دکتۆر محەمەد ئەحمەدى پەرلەمانتارى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان دەنێرم و هەڵوێستى مەردانەى بەرز دەنرخێنم کە چاکى مەردایەتى لێهەڵماڵیبوو ، تا دوا نەفەسى وەکو کەسێکى سیاسى سەنگین و بەویژدان داکۆکى لە توێژێکى ستەملێکراوى کوردستان کرد ، سەرکۆنەى هەڵوێستى هاوشێوەى جەنابى وەزیرە دیموکراسیخواز و مافپارێزەرەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش لەولاوە بوەستێ .

ئەوەى جێگەى سەرنجە ، لە ژێرەوە کۆپییەکى مژدە بەخش ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستان ( نسخە منە الى مدیریە سجنا السیاسیین کوردستان کتابکم المرقم = 382 فی 16 9 2010 ) دەکات ، ئیتر خۆیان و شیریان دەبێت هەڵوێستى بەڕێوەبەرایەتى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستان و بەڕێوەبەرەکەى و ئەو نووسراوەى خۆیان بەرزیان کردۆتەوە چۆن و چى و بۆچى بووبێت ؟ تۆ بڵێى تەواوى تواناکان بۆ دژایەتى و جێبەجێ نەکردنى یاساى ژمارە – 4 – پەسەندکراوى پەرلەمانى عێراق و جێبەجێکراوى حکومەتى عێراق نەبێت ؟ ! کە مافى زیندانیە سیاسییەکان دەستەبەر دەکات ؟ !

بە هیوام جەنابى وەزیرى ڕابردووى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى کوردستان کە ئێستا وەزیرى تەندروستى عێراقە ، نووسراوى هاوچەشنى ئەو نووسراوە ئاماژە پێدراوەى سەرەوە ئاراستەى هیچ دەزگایەکى تەندروستى عێراق نەکات و ڕێگر نەبێت لە چارەسەر کردنى نەخۆشەکانى کوردستان و ڕەتکردنەوەى موعامەلاتەکانیان لە لایەن حکومەتى عێراقەوە .

وەزارەتى ناوبراو بەوەشەوە نەوەستاوە بەڵکو هەوڵى بەربەست دروستکردن دەدەن لە هەمبەر ئەوانەى هەوڵى وەدەسهێنانى مافەکانى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستان دەدەن ، ( سیروان سۆفى ) کە یەکێکە لەو کوردانەى سەرپەرشتیى کاروبارى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستان پیِسپێردراوە لە بەغداو بە شیلگیرییەوە هەوڵى ڕاپەڕاندنى ئیشوکارەکانیان دەدات و لە وێ داکۆکییان لێ دەکات ، ئەوەتا لەم نووسراوەدا دەردەکەوێت کە هەوڵى لابردن و جێلەق کردنى دەدەن :


 

 بسم اللة الرحمن الرحيم

مكتب المفتش العام

   جمهورية العراق

   رئاسة الوزرا

   مؤسسة السجنا السياسيين

   مكتب المفتش العام

 

       العدد : 193

       التاريخ : 18 \ 1 \ 2011

                           

                       الى \ اللجنة الخاسة \ السيد رئيس اللجنة المحترم

                                                م \ تخويل

   تحية الطيبة . . .

          نرفق لكم ربطا كتاب حكومة اقليم كوردستان العراق \ ممتّلية بغداد المرقم ( 3151 ) في 30 \ 12 \ 2010 و مرافقة كتاب وزارة شؤون الشهدا و المؤنفلين في اقليم كوردستان المرقم ( 8281 ) في 26 \ 12 \ 2010 و المتضمن الغا تخويل السيد ( سيروان صوفي ) عضو مجلس الرعاية من قبلهم في الاشراف على الاضابير الخاسة بسجنا و معتقلي الاقليم لاتخادّ ما يلزم و اعلامنا .

                               مع التقدير . . .

 

                                                                     اسماعيل ابراهيم

                                                                       المفتش العام

                                                                        18 \ 1 \ 2011

چاوەڕوانیى هەموو کارێکى دزێوى چاوەڕواننەکراوم کردووە ، بەڵام هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبوومە جاشێکى وڵاتفرۆش مووچەیەکى زیاترى لە پێشمەرگەیەکى وڵاتپارێزەوە بە ناوى شەهیدەوە بۆ بیڕدرێتەوە ، یان ئەنفالبازێک لە کەسوکارى ئەنفالکراوێک ڕێزى زیاترى بۆ دابنرێت ، بۆیە ئەم جۆرە نووسراوانەى کۆمکارى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستان و سەرۆکەکەى ، وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و وەزیرەکەى ئاو خواردنەوەیە ، بۆیە داواى لێبووردن دەکەم ئەگەر دڵیانم ئێشاندبێت ، چونکە پێدەچێت من هەڵە بم و بە قوربانى ترپەى ئەو دڵەیان بم کە ڕێگەیان پێ دەدات پاشقوول لە توێژێکى تێکۆشەرى بێمافى وەکو زیندانییە سیاسییەکان بگرن ، نەمرین و بمێنین لە سایەى حکومەتى خۆماڵى خۆمان و دەست بەکار لە سەر خوێن و ماندوو بوونى شەهیدان ئەنفال و پێشمەرگە و زیندانى سیاسى ، شتى سەیر و سەمەرە تر دەبینین .

 

ماڵپه‌ڕی هیوا ره‌ش