په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١٢\٢٠١٧

بە بێ مافەکانی مرۆڤ دیموکراسیەت بوونی نییە!

رێبوار حەسەن*   

 

ئەمڕۆ ریکەوتی ١٠\١٢\٢٠١٧، ساڵیادی جاڕنامەی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤە، لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاهەنگی رۆژی نێو نەتەوەیی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەگێرین . ئەم چاڕنامەیە ولاتانی ئیسلامی نەیانویستووە واژووی بکەن.

ووڵاتە ئیسلامیەکان وەکو ئاشکرایە تێروانینێکی جیاوازتریان هەیە بۆ مافەکانی مرۆڤ و هەروەها هاوشێوەیەکی، لێکنەچووی مافەکانی مرۆڤیان ،لە قورئان و یاساکانی شەریعەوەبۆ خۆیان دۆزیوەتەوە، واتە لای ئەمان دەبێت مافی مرۆڤ سەرچاوە لە قورئان و یاسای شەریعەوی ئیسلامیەوە بگرێت.

بە لایەنی کەمەوە لە کاتی ئێستادا هەستی پێدەکرێت چۆن سونییە سعودیەکان ئیبادەی بە کۆمەڵی یەمەنە شیعیەکان دەکەن وە هەروەها وەک چۆن تورکە نەتەوەپەرستەکان بەردەوامن لە چەوساندنەوەو کوشتنی کوردەکان تەنانەت لە ناوەوەی عێراقیشدا پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە لایە‌ن سوپای شیعەوە بەرانبەر کورد دەکرێت.

بۆ نمونە باوەردە‌کەن لەم رۆژانەدا لە شاری مالمۆ خۆپیشاندەرانی ئە‌م شارە هیچ گرنگیان بدەن بە تاوانەکانی ئۆردوغان و هاوار دژی کوشتن و کوشتاری بەرانبەر کورد و بکەن!.وەڵام ئاسایی نەخێره .

مانگرتووەکانی مالمیۆ خۆپێشاندان دژی بریاری گواستنەوەی سەفارەتی ئەمریکا لە ئیسرائیل بۆ پایتەختی ئەو ووڵاتە کە ئۆرشەلیمە دەکەن. ئاشکرایە کە سەفارەتی ووڵاتان دەکە‌ونە پایتەختە‌وە ، بۆ نمونە کاتێک بەرلین بوو بە پایتەختی ئەڵمانیا هەموو سه‌فارەتەکان لە بۆنەوە گوازتیانەوە بۆ به‌رلین وە ئەمەش هیچ ناڕونیەکی تیادا نیە. بەڵام کە بابەتەکە یەهودەکان، یا‌ن‌ جولە‌‌کە‌کان دەگرێتەوە ئەوا ئەم بابەتە دەبێتە مایەی ڕق و کینە لای ئیسلامیەکان وەک ئەوەی لە مالمیۆ روویدابێت. بەڵام بەداخەوە ئەم خۆپیشاندەرانە بە هیچ شێوەیەک پە‌نجەی تاوان دژی تاوانەکانی جەنگی ناڕەوای ئۆردوغان ڕاناکێشن لە هاوارو نارەزایەکانیاندا . بەڵی تەواوە، بیرم نە‌بوو بوو کە ووڵاتە ئیسلامیەکان ئامادە نەبوون بەیاننامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ واژۆ بکەن.. بەم شێوەیە دیموکراسیەت بوونی نابێت بەبێ بوونی مافەکانی مرۆڤ وە بەوەش ناوترێت دیموکراسی کاتێک لە بەینی پەنجەکانەوە سەیری بەها مرۆییەکانی هاوڵاتیانت بکەیت. ئەمە شتێکە مایەی گومان و رێککەوتن نیە لەسەری. بەبێ مافەکانی مرۆڤ دیموکراسیەت بوونی نیە. یاساکانی شەریعە بە شێوەیەکی فراوان دژی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسیەتە وە، هەربۆیە هاونیشتمانایانی ولاتانی ئیسلامی بە گشتی لە ڕوی دەرونیەوە لە چاخەکانی ناوەڕاستدا ماونەتەوە.. لە مالمیۆ دەبوو لە‌ جیاتی خۆپیشاندان دژی نەدەبوو هاواری ناشیرترینی قوسابخانەی جولەکە بکەن.
__________________________
*
رێبوار حەسەن: ئەندامی پارێزگای ستۆکهۆڵم.

 

١٠\١٢\٢٠١٧ - ستوکهۆڵم
rebwarh@hotmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک