په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١١\٢٠١٨

بێبەرییکردنی ژنانی بەندکراو لە پێداویستییە سەرەتاییەکان

بە بیانووی نۆژەنکردنەوەی زیندان.



لە ماوەی یەک مانگی رابردوو ژنانی بەندکراو لە زیندانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری خۆی بە بیانووی جێبەجێکردنی نۆژەنکردنەوەی زیندان گواستراونەتەوە بۆ ژووری چاوپێکەوتنی ئەو زیندانە، لەو رێکەوتەوە تا ئێستا لە دۆخێکی ناجێگیردا و بە بێ هەبوونی قەرەوێڵە و هەواخۆریی و چاوپێکەوتن ماونەتەوە.

بە پێی راپۆڕتەکانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی رەزبەری ئەم ساڵ بەرپرسانی زیندان بە بیانووی نۆژەنکردنەوەی زیندانی ژنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری خۆی زیندانیانی ژن کە ژمارەیان ٤٠ کەس دەبن لەگەڵ منداڵە زیندانییەکەیان گواستراونەتەوە بۆ هۆڵی چاوپێکەوتن، لەو رێکەوتەوە تا ئێستا لەو شوێنە لە جێی خەوتن و هەواخۆریی و لە دیتنی کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانیان بێبەریی کراون.
 

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
kmmkurdistan@gmail.com


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک