٣١\١٢\٢٠١٨
بێبەرییکردنی
زەینەب جەلالیان
لە چاوپێکەوتن
دەگەڵ بنەماڵەکەی.
دووشەمە
٣ی بەفرانبار ١٣٩٧ هەتاوی
زەینەب جەلالیان لە لایان کاربەدەستانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری
ئیسلامی ئێران لە شاری خۆی بۆ کاتێکی نادیار لە چاوپێکەوتن دەگەڵ
بنەماڵەکەی بێبەریی کرا.
شیاوی باسە زەینەب جەلالیان زیندانی مەحکوم بە زیندانی هەتاهەتایی کە
لە ڕێبەندانی ١٣٩٥ بۆ بەرەنگاربوونەوە لە هەمبەر
پێڕانەگەیشتن لە بواری پزیشکیی و پووچەڵکردنەوەی ئەو بەڵگە ساختانەی کە
نیشانیدەدا لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات بە ڕادەی پێویست ئالیکاری و
پێڕاگەیشتنی پزشکیی بۆ کراوە.. دەستی بە مانگرتن لە داوودەرمان کرد کە
تا ئێستاش درێژەی هەیە.
جێگای ئاماژەیە کە زەینەب جەلالیان لە دوو مانگی دوایی و دوای
دەسبەرکردنی پارێزەرەکەی لە ژێر گوشارێکی زۆر دایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
kmmkurdistan@gmail.com
|