په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٤\٢٠١٧

بە بەشداری ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا
دژ بە ناردنەوەی پەنابەران خۆپیشاندان بەرپا کرا!

 


رۆژی ١٣ نیسان لە درێژەی کەمپەینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دژ بەڕاگرتنی پەنابەران لە گرتوخانەکانی بەریتانیا وپلانی ناردنەوەیان بۆ بەغدا بەپێی رێکەوتنێکی نێوان حکومەتی عێراقی وحکومەتی بەریتانیا، لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی ڕیکخرا.


ئەم خۆپێشاندانە ناڕەزایەتیە بەبەشداری جین لامبێرت ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا لە لیستی حیزبی سەوز، ونۆینەرانی یەکێتی کرێکاریی PCS و ڕێکخراوی AWL و بەرەی دژ جەنگ و ڕیکخراوی بەریتانیای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وگروپی مافی مانەوە وگروپی بەرگری لە پەنابەران لە بریستۆل و ژمارەیەک لە ھەڵسوڕاوانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران لەگەڵ ژمارەیەک لەخێزان ومناڵی ئەو پەنابەرە کوردانەی لە گرتوخانە دەست بەسەرەکانی بەریتانیا ڕاگیراون بە دروشمی ( دیپۆرتی پەنابەران ڕاگرن، نا بۆ زیندان نا بۆ دیپۆرت، رێکەوتننامە بە ژیانی پەنابەران محکومە، مافی پەنابەری مافی ئینسانە، پەنابەران ئازاد بکەن، عێراق نائەمنە، بەدەنگی بەرزو بەڕوونی دەڵێن پەنابەران بەخێربێن....) خۆپیشاندانەکە بەڕێوە چوو.


سەرەتا دەشتی جەمال بەخێرھاتنی ئامادەبوانی کردو لە وتەیەکدا ئاماژەی بەئامانج لەو خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیە کرد و وتی " ئەمڕۆ ئێمە لێرە کۆبوینەتەوە کە بەدەنگی بەرز ناڕەزایەتی خۆمان بگەیەنن بە حکومەتی بەریتانیا لەدەستگیرکردنی زیاتر لە ٣٠ پەنابەر لە گرتوخانە دەست بەسەرەکانی بەریتانیا کە لە چوارچێوەی رێکەوتنێکی ژێربەژێردا دەیانەوێت دیپۆرتی بەغدایان بکەنەوە.. ھەروەھا ئێمە نامەیەکمان ئاڕاستەی " ئەمبیرت ڕەد " وەزیری ناوخۆ کردوە داوامان کردوە دەستبەجێ ئەو پەنابەرانە ئازاد بکەن، رێکەوتنامەی نایاسایتان لەگەڵ حکومەتی عیراقی بە ژیان و ئایندەی پەنابەران ھەڵبوەشیننەوە، مافی پەنابەری بۆ ئەو پەنابەرانە بەڕەسمی بناسێنن "ئەوەشی ووت" فیدراسیۆن لەھەوڵەکانی لە ئاستی بەریتانیاو وئەوروپا و عێراق و کوردستاندا بەردەوام دەبێت بۆ شکست پێھێنانی ئەو ڕیکەوتننامەیە وبەرگرتن بە دیپۆرتی ئەو پەنابەرانە و لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوە دەبەینە پەرلەمانی بەریتانیا و رای گشتی لەم پلانە چەپەڵە ئاگادار دەکەینەوە..".


پاشان بەرنامەی خۆپیشاندانەکە لەلایەن (Michael Chessum) بەڕێوە چوو و جین لامبێرت ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا لە وتەیەکدا سەرباری پشتیوانی تەواوی خۆیان لە خواستەکانی خۆپیشاندەران وکەمپەینی فیدراسیۆن دژ بە دیپۆرتی پەنابەران بەڵێنیاندا ھەوڵەکانی خۆیان بەگەر بخەن ونامە ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بکەن .. بەدوای ئەوەدا ھەریەک لە نۆێنەرانی لایەنەکان وتەی پشتیوانی خۆیان بەرامبەر بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران خستە روو. ھەروەھا سەمیر یەکیک لە پەنابەرە کوردە گیراوەکان لەڕیگای تەلەفونەوە بارودۆخی خۆیانی بۆ خۆپیشاندەران گیڕایەوە و وتی " ئێمە زۆربەمان زیاتر لە ١٠ ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەردەبەین وخێزان ومناڵمان ھەیە، ھیچ تاوانێکمان نیە وھەفتەی ڕابردو کە وەفدێکی حکومەتی عێراقی ھاتن سەردانیان کرد بۆ ئەوەی ‌نەخشەی ناردنەوەمان بکیشن، بەڵام ئێمە یەک دەست ویەک ھەڵویست داوای بینینی کارمەندانی حکومەتی عێراقیمان ڕەت کردەوە و داواکارین فشار بھێن بۆ حکومەتی عێراقی وھەرێم کە حکومەتی عێراقی وەرمان نەگریتەوە لە فرۆکەخانەی بەغداو ڕێکەوتنامەکەیان ھەڵبوەشێننەوە.." ھەروەھا میدیاو رۆژنامەکان پرسیاریان ئاراستەی سەمیر کردو وەڵامی دانەوە.


پاشان دروشمی خۆپێشادەران بە (نا بۆ سنور نا بۆ نیشتیمان دیپۆرتی پەنابەران ڕاگرن، نا بۆ زیندان نا بۆ دیپۆرت، دەست لە پەنابەرانی کوردو عێراقی ھەڵگرن، مافی پەنابەری مافی ئینسانە، ناردنەوەی پەنابەران محکومە.. لە نێو شۆڕو شەوقی ئامادەبوان و دەنگی ناڕەزایەتیدا سەرنجی ڕێبوارانی بەردەم وەزارەتی ناوخۆی ڕاکیشا. وە بەدەیان پلاکارت بەوێنەو دروشمی دیفاع لەپەنابەران لەلایەن ئامادەبوانەوە بەرز کرابۆوە. شایەنی باسە ژمارەیەکی زۆر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕاستەخۆی خۆپیشاندانەکەیان پەخشدەکردەوەو ھەروەھا میدیاکان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ سکرتێری فیدراسیۆندا کرد. دوای ٢ کاتژمێر کۆتانی بە خۆپیشاندانەکە ھات.


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

١٤\٤\٢٠١٧

____________________________________
 ٠٧٨٩٥٦٣٦٦٣٣ ،٠٠٤٤٧٨٥٦٠٣٢٩٩١، ٠٠٤١٧٨٨٥٣٢٠٠٤ ،٠٠٩٦٤٧٧٠١٤٢١٤١٦
www.federationifir.com  ifir@hotmail.co.uk
بەغدا: ٧٨٠٠٠٦٣٠٤٨(٠)٠٠٩٦٤ janan12@hotmail.co.uk - سکایپی janan.aljabiri
لەندەن: ٧٨٥٦٠٣٢٩٩١٠ - کوردستان: ٧٧٠٧٢٤٣٤٣(٠)٠٠٩٦

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک