به‌به‌شداری پتر له 350 که‌س بۆمبابارانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک له شاری دینهاخی هۆڵه‌ندا مه‌حکوم کرا.
په‌یامنێری ناوه‌ندی چاک له‌هۆڵه‌ندا.
ئه‌مڕۆ 22.12.2007 به‌به‌شداری پتر له 350 که‌س له‌شاری دینهاخ له به‌رامبه‌ر سه‌فاره‌تی تورکیاکاتژمێڕێ 1ی دوانیوه‌ڕۆ،په‌لاماره‌کانی ده‌وڵاتی تورکیا مه‌حکووم کران،خۆپیشاندان له‌سه‌رداخوازی فێدکۆم ڕێکخرابوو ناوه‌ندی چاکیش دۆست و ئه‌ندامان و خه‌ڵکی ئاگادارکردبۆوه بۆ به‌شداربوون و پشتیوانی کردن.خۆپیشاندان به‌دانی شیعار‌و داخوازی بۆ وه‌ستانی ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ده‌ستی پێ‌کرد،دواتر له‌هه‌موو به‌شه‌کانی قسه‌و داخوازیه‌کاندا مه‌سه‌له‌ی ڕێگاچاره‌ی ئاشتی و به‌رگری به‌م له‌شکرکێشیه وه‌حشیانه‌یه که خه‌ڵکی کوردستان و ماڵ و ژیانی کردۆته ئامانج مه‌حکووم کرا و هاوکاریه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بۆ ئه‌م تاوانکاریه و شه‌ریکبوونی له‌م تاوانه‌دا ئاماژه‌یان پێدرا،یه‌کێک له‌داخوازیه‌کانی تر ئازاد کردنی عه‌بدوڵا ئۆجالان بوو،خۆپیشاندان به‌به‌شداری خه‌ڵکی جۆراوجۆر‌و کورده‌کانی دانیشتووی هۆڵه‌ندا وێڕای سه‌رماوسۆڵه‌و ئاووهه‌وای ناخۆش بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێردرێژه‌ی هه‌بوو.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد - چاک The Centre of Halabja against Anfalazation and Genocide of Kurds مركز حلبجة لمناهضة أنفلة وﺇبادة الشعب الكردی - چاک
|