به‌بر و رێوی* وه‌رگێڕانی بۆ فارسی: ئه‌حمه‌د شاملوو
وه‌رگێڕانی بۆ كوردی: كامه‌ران هه‌ڵوه‌دا به‌بری برسی له نێوه‌ڕاستی جه‌نگه‌ڵ تووشی رێوییه‌ك بوو و پێشی پێگرت.
رێوی بێ‌وه‌ی وه‌سه‌ر خۆی بێنێت گوتی: ـ وريا به هیچ ئازارێكت پێم نه‌گا، فه‌رمانده‌ری ئاسمانه‌كان منی ناردۆته سه‌ر زه‌وی تا به‌سه‌ر پانتایی جه‌نگه‌ڵه‌كاندا حوكمات بكه‌م... ،ئه‌و سزايه‌ی بۆ تاوانی ياغييه‌كانی دياری كردووه زۆر زۆر دڵته‌زێنه.
به‌بری برسی لاچاوێكی به قه‌ڵافه‌تی خوار و خێچی مام رێوی‌دا خشاند.
رێوی گوتی: ـ ئه‌گه‌ر بڕوام پێناكه‌يت، فه‌رموو به دوامدا وه‌ره خولێك لێده‌ين. خۆت ده‌بينی كه چلۆن به ديتنی من هه‌موو حه‌يوان وباڵنده‌كان وه‌ك شه‌قشه‌قه هه‌ڵده‌له‌رزن.
به‌بر قبووڵی كرد و پێكه‌وه وه‌ڕێكه‌وتن، رێوی له پێشه‌وه و به‌بريش به‌شوێنيه‌وه.
به ديتنی به‌بری برسی گيانله‌به‌ران هه‌ڵده‌له‌رزين و هه‌ر يه‌كه‌و به سووچێكدا ده‌رده‌په‌ڕین.
رێوێ ڕیقنه روويكرده به‌بری دڕنده و گوتی: ـ ئێستا بڕوات چييه له‌مه‌ڕ ئه‌و قه‌ڵافه‌ته‌ی منه‌وه كه موو به له‌شی گيانله‌به‌رانه‌وه قرژ ده‌كاته‌وه؟
به‌بر به له‌رزه له‌رز چۆكی دادا و گوتی: ـ خاوه‌ن شكۆ! تكا ده‌كه‌م تكا ده‌كه‌م به هۆی گه‌مژه‌ييم له تاوانی من ببوورن! _____________ * ئه‌فسانه‌يه‌كی چينییه 31/4/1388
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌دگومانیی*
كابرايه‌كی لادێیی ته‌وره‌كه‌ی لێ ون بوو. له كوڕی جيرانه‌كه‌یان دڕدۆنگ بوو و خستييه ژێر چاوه‌دێرییه‌وه. قسه و ئاكاره‌كانی سه‌ير ده‌هاته به‌ر چاو، سه‌رجه‌م وايان ده‌نواند كه ئه‌و ته‌وره‌كه‌ی دزيوه.
پاش ماوه‌يه‌ك كابرای لادێیی ته‌وره‌كه‌ی دۆزييه‌وه. واديار بوو دوايين جار كه به نيازی چرپی‌وچاڵ چووبووه كێوی، لێی به‌جێ مابوو.
ئه‌مجاره‌يان كه له كوڕی جيرانه‌كه‌يان راده‌ما، هه‌موو كرده و ئاكاری ئاسایی بوون، هيچ وێنه‌ده‌چوو ئه‌و ته‌وره‌كه‌ی دزيبێ! _____________ * ئه‌فسانه‌يه‌كی چينییه
31/4/1388
|