به‌بیانووی جنێوفرۆشی چه‌ند که‌س‌و ساییتێکه‌وه په‌لاماری ئازادی مه‌ده‌ن! (وه‌ڵام به ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس‌و به‌رنامه‌ی "ڕه‌ش‌و سپی") حه‌مه‌غه‌فور
بێگومان "ڕه‌ش‌و سپی" که ناوێکی مه‌جازی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆسه بۆ "قه‌ڵه‌می پاک‌و قه‌ڵه‌می جنێوفرۆش" وه‌ک خۆیان ناویانلێناوه، چوارچێوه‌و پانتاییه‌کی ئێجگار به‌رته‌سک‌و نازانستی‌و نادرووستیشه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن‌و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به دیارده‌و چه‌مکێکی موهیمی وه‌کو ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری. فه‌رهه‌نگی "ڕه‌ش‌و سپی"کردن‌و "قه‌ڵه‌می پاک‌و ناپاک" داتاشین بۆ ڕۆشنبیران خۆی له‌خۆیدا زمانێکی زبر‌و ناوزڕاندنێکی گشتی‌و به‌کۆمه‌ڵ‌و شموولییه بۆ نووسه‌ران‌و رۆژنامه‌وانان‌و ده‌بێ به‌ره‌وڕووی ڕه‌خنه‌ی جددی ڕووناکبیران‌و ئازادیخوازان ببێته‌وه. جگه‌له‌وه‌ش ترنجاندنی باس ده‌رباره‌ی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری بۆ ناو ئه‌م مه‌یدانه ته‌سک‌و بێ یاسا‌و ڕێسایه خۆی به‌ته‌نها به‌یانی ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌کات که بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی به‌گوێره‌ی پێناسه‌ی به‌هیچ کلۆجێک له‌گه‌ڵ ئازادی به‌گشتی‌و ئازادی به‌یان‌و ڕۆژنامه‌گه‌ریدا یه‌کناگرنه‌وه!با پێکه‌وه ناکۆکییه‌کانی ئه‌م فه‌لته‌یه‌ی زاگرۆس تیڤی بژمێرین که له‌ڕێگای به‌رنامه‌ی "ڕه‌ش‌و سپی"یه‌وه داویه‌تی به‌ده‌سته‌وه. بزوێنه‌ری ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس بیه‌وێ یا نه‌یه‌وێ خه‌ریکه به پشت‌وپه‌نا‌ی مه‌نتیقێک دیالۆگده‌کات له‌مباره‌وه‌و له‌م پرسه‌یدا که سوڵته‌ی شموولی‌و تۆتالیتاریستیێکی میدیایی ته‌واو عه‌یار په‌یڕه‌و‌ئه‌کات. ئه‌م به‌ڕێزانه به‌پێی کام مه‌عیارو پێوانه، به حوکمی کام ده‌ستوورو یاسا، ئه‌و مافه‌یان به‌خۆیانداوه زاراوه‌ی له‌وجۆره بۆ ماته‌ریاڵی ئینسانی دیارده‌ی ژورنالیستی کوردستان بهێننه‌ئاراوه؟ ئایا له‌و 3000سێهه‌زار ڕۆژنامه‌نووسه‌ی که سه‌رۆکی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان ئاشکرایکرد له‌م به‌رنامه‌یه‌وه، چه‌ند که‌سیان قبوڵیانه به‌گوێره‌ی ئه‌م زاراوه‌یه ده‌سته‌به‌ندیبکرێت وه‌کو ناسنامه‌ی دووه‌می دوای ناسنامه‌ی هاووڵایبوونی؟ یانی له زمانی میدیای ده‌سه‌ڵاته‌وه پێیبووترێ قه‌ڵه‌می پاک یا جنێوفرۆش! قه‌ڵه‌می پاک چییه‌و جنێوفرۆش چییه!؟ قه‌ڵه‌مپاک ئه‌وانه‌ن له‌م حوکمه‌دا که له‌پاڵ ده‌سه‌لاتدان. جنێوفرۆشیش ئه‌وانه‌ن که له دژی ده‌سه‌ڵاتن! ئه‌مه حوکمێکی شمولیه‌و بێده‌ربه‌ستییه‌کی ده‌ردناکی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه. به‌مپێیه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی کوردستان به ناڕه‌زایه‌تی‌و کار‌و کاردانه‌وه‌یاندا که له دژی ده‌سه‌ڵات وه‌ستاونه‌وه، که‌واته ده‌که‌ونه خانه‌ی جنێوفرۆشانه‌وه. له‌هه‌ر حاڵێکدا خۆ ئه‌م ئینسانانه لانیکه‌م چه‌ک‌و تفه‌نگ ئامرازی یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی کێشه‌و مه‌سه‌له‌یان نییه، قه‌ڵه‌م به‌کاردێنن! تازه ئه‌مه بانگه‌شه‌کردنیش نییه بۆ عونف‌و توندوتیژی. ئه‌م حیزب‌و هێزانه خۆیان به‌زه‌بری تفه‌نگ‌و چه‌کڕاکێشان خۆیانسه‌پاندووه به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ته‌نها یه‌ک ڕۆژ ترسی تۆڵه‌ی ئه‌م هێزه عه‌شیره‌تیانه‌ی له‌سه‌ر بڕه‌وێته‌وه، له ده‌سه‌ڵات دایانده‌گرن. ئه‌م حیزبانه موخالیفی سیاسیان شوێنبزرو تیرۆرده‌که‌ن، یا وه‌ک خۆیان ده‌یڵێن ڕیسواو ڕه‌زیلیان ده‌که‌ن. له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا چه‌ندین هه‌زار ژن به‌بیانووی پووچی پاراستنی شه‌ره‌فه‌وه تیرۆرکراون. یه‌که‌م حه‌مله‌ی کوشتنی ژنان خودی ئه‌م دوو حیزبه سه‌رته‌قه‌یان شکاند ساڵی 991. له زیدانه‌کانی ئه‌م حیزبانه‌دا ئه‌شکه‌نجه‌دانی دڕندانه به‌شێوه‌ی به‌عسییه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ئایا ته‌قه‌کردن له خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ته‌رو گرفتی کۆمه‌ڵگای کوردستانه تا مایه‌ی بۆدابنرێ یاخود جنێودان؟! ژیانکردن له‌م کوردستانه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه مه‌حکومکراوه به ته‌سلیمبوون به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌م حیزبانه. پاشان "ڕه‌ش‌و سپی"کردنی ڕۆژنامه‌گه‌ران، واته جیاکردنه‌وه‌ی توێژی ڕووناک‌بیری کۆمه‌ڵگایه‌ک له خانه‌ی "جنێوفرۆشان"و خانه‌ی "زمانی پاک"دا، جگه له مه‌نتیق‌و حوکمی ئیستیبدادیی "یا له‌گه‌ڵمی یا له‌دژمی"ی ڕژێمه دیکتاتۆرییه‌کان چ شتێکی دیکه‌یه! ئه‌مه کام جۆره‌یه له دیموکراسی که ماسمیدیای ده‌سه‌ڵاتی کوردی ڕۆژی هه‌زار جار بانگه‌شه‌یبۆده‌کات‌و زاگرۆس تیڤیش به‌نیازه به‌نرخی دیموکراسی بێگه‌رد پێمانبفرۆشێ! ئه‌مه جگه له دیموکراسییه‌کی موزه‌یه‌ف، جگه له سوڵته‌ی موتڵه‌قی ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌پێنراوو گه‌نده‌ڵ، جگه له‌و دیموکراسییه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دوو حیزبه‌دایه، له‌کام ڕه‌فه‌ی دیموکراسیدا جێگایده‌بیته‌وه؟ به‌ر له هه‌ر قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌ی "ڕه‌ش‌و سپی"و پاڵنه‌رو ئامانجه‌کانی، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێت، ده‌بینرێ چۆن خودی به‌رنامه‌که‌و به‌ڕێز کاک عادل قه‌ره‌داغی که‌وتوونه‌ته ناکۆکییه‌کی تاڵ‌و به‌رچاوه‌وه. له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌رنامه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه بۆ ئه‌وه له‌دایکبووه که له‌ناو جووڵانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا پڕۆژه‌یه‌ک قووتبکه‌نه‌وه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی "ڕه‌ش‌و سپی". یانی "دژ‌و له‌گه‌ڵ" ته‌سنیفبکرێن. که پێموایه ئه‌م ته‌سنیفکردنه مه‌به‌ست لێی به‌ر له هه‌ر سنووردارکردنێکی جموجووڵی ئێستای ژورنالیزمی کوردی، پیاچوونه‌وه‌یه به‌و ده‌زگا ئیعلامییه ووردیلانه‌ی وا خۆیان زاده‌ی کێبه‌رکێی به‌رده‌وامی یه‌کێتی‌و پارتین‌و ڕاسته‌وخۆ هه‌ردوو حیزب ده‌عمیانده‌که‌ن له‌دژی یه‌کتری، که له‌ژێر گوشاری ئیعترازی جه‌ماوه‌ریدا ئه‌وانیش په‌یوه‌ستبوون به جومله‌ی عه‌کسکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی‌و وه‌ستانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی کوردستان له‌دژی گه‌نده‌ڵی‌و ڕاوورووت. له کۆبوونه‌وه‌ی ئاخری یه‌کێتی‌و پارتیدا که ڕێکه‌وتنی ستراتیژیان مۆرکرد به‌ئاشکرا باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کراوه‌و بڕیاره ئه‌و جۆره که‌ناڵانه قفڵبکرێن. که‌چی به‌م ده‌م‌و به‌و زمانی خۆیان هاوارده‌که‌ن که ئه‌و که‌س‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی خه‌ریکی جنێوفرۆشی‌و ناوزڕاندنن دیار‌و ئاشکران‌و ژماره‌یه‌کی که‌من! یا کاک عادل له هه‌ر موداخه‌له‌و وه‌ڵام‌و ڕێکخستنێکی به‌رنامه‌که‌یدا به‌داخه‌وه چه‌ندین جار تووشی ئیحراجبوون ده‌بێ‌و ناچارده‌بێت چه‌ند جارێک دوپاتیکاته‌وه که مه‌به‌ستی به‌رنامه‌که ته‌نها ئه‌و ژماره که‌مه جنێوفرۆشه‌یه، نه‌ک هه‌موو نووسه‌ران‌و ڕووناکبیران! تازه جاری وا هه‌یه ده‌ڵی "نووسه‌ری باش‌و قه‌ڵه‌می باش‌و بابه‌تی باشیش زۆرن!". به‌مپێیه ده‌رده‌که‌وێ که ته‌رکیزی به‌رنامه‌که له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ودا فراوانه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردییه به‌ئه‌له‌کترۆنی‌و ئه‌وانی تره‌وه که به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ڕه‌خنه‌یان له ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و په‌نجه‌ده‌خه‌نه سه‌ر گۆشه‌یه‌ک له موعانات‌و گرفتی خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته. ده‌نا ئه‌گه‌ر وایه مه‌به‌ستتان هه‌ر ئه‌و چه‌ند که‌س‌و ساییتانه‌یه، بۆچی تا به‌رنامه‌که‌ت ته‌واوده‌بێ مه‌جبووری چه‌ندین جار ته‌ئکید بکه‌یته‌وه سه‌ر ئه‌وه که مه‌به‌ستت شموولی نییه‌و قسه له‌و چه‌ند که‌س‌و ماڵپه‌ڕه‌یه! ئاخر سه‌ره‌ڕای سانسۆرێکی توندی زاگرۆس تیڤی ئه‌و دانسقه به‌شداربووانه‌ی دێنه سه‌ر هێڵی ته‌له‌فۆنی به‌رنامه‌که‌تان دوای پرسینی کون‌و قوژبنی کونییه‌ی سیاسی‌و شه‌خسیان که ڕێیانده‌ده‌ن به‌ته‌له‌فۆن به‌شداری به‌رنامه‌که‌تان بکه‌ن، ئه‌وساش مداخه‌له‌کانیان ئیحراجتانده‌که‌ن. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رنامه‌ی ڕه‌ش‌و سپی ئامانجی ئه‌وه‌یه ڕاستییه‌ک بکاتبه‌ژێره‌وه‌و په‌رده بدات به‌سه‌ر ڕوخساری گه‌نده‌ڵ‌و دزیوی ده‌سه‌ڵاتدا. گه‌ره‌کیه‌تی له‌پاڵ جنێوفرۆشانه‌وه به‌ره‌وڕووی چوونه‌پاڵی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی ببنه‌وه به‌وانه‌ی پاشکۆی خۆشیانن بۆ لای ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری‌و بزووتنه‌وه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی خه‌ڵکی کوردستان. ڕاستییه‌کیش هه‌یه لێره‌دا ده‌بێ بووترێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که به‌داخه‌وه ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان ته‌نانه‌ت پێش ڕۆژنامه‌گه‌ری‌و میدیای سه‌ربه‌خۆش که‌وتووه‌و له ئه‌ساسدا ئه‌وه بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری‌و گشتی خه‌ڵکی کوردستانه له به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی‌و حکومی ناسیونالیستی کوردی‌دا وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و ڕۆژانه ده‌رگیره له‌گه‌ڵیدا بۆ ده‌رهێنانی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆی له قوڕگی ئه‌و حاکمانه‌دا. هه‌ر ئه‌مه‌شه میدیای ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆی رادیکاڵکردۆته‌وه‌و ناچاریکردوون ئه‌م واقعه عه‌کسکه‌نه‌وه، ده‌نا ئیتر مانای سه‌ربه‌خۆییان له‌ده‌سئه‌ده‌ن. به‌ڵام وه‌سیله‌ی هێرشکردنه سه‌ریان ئه‌و مشته ساییت‌و جنێوفرۆشانه‌ن که به‌م ده‌س‌و به‌و ده‌س ده‌یهێنن‌و ده‌یبه‌ن. به‌ڵام دیاره پاڵنه‌رێک‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک وایکردووه زاگرۆس تیڤی بانگه‌شه بۆ ته‌سنیفێکی به‌م چه‌شنه‌ی ئینسانی ڕووناکبیرو نووسه‌رو ئازادیخواز بکات. من پێموایه باسه‌که به ته‌واوی ڕوون‌و ئاشکرایه‌و هیچ نووسه‌رو ڕووناکبیرێک به‌م دۆعایه‌ی زاگرۆس تیڤی ناڵێ ئامین! چونکه زمانی زبر‌و جنێوفرۆشی‌و ناوزڕاندن‌و ناووناتۆره‌دانان بۆ ئینسان، به‌ر له هه‌ر که‌سێک له ڕه‌حمی کولتوور‌و فه‌رهه‌نگی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی‌دا فۆرمۆڵه بووه‌و وه‌شێنرایه ئاستی گشتی له سه‌رده‌می جه‌نگی زه‌مانی شاخ، یاخود جه‌نگی ناوخۆی سه‌رده‌می شاری ئه‌م دوو حیزبه! گه‌نجینه‌ی ته‌بلیغاتی ئه‌م حیزبانه هێنده دژه ئینسان‌و دووره له مۆڕاڵی سه‌رده‌م‌و ژوڕنالیستییه‌وه، ئینسان جورئه‌ت ناکات ده‌سبه‌رێ بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی میدیا‌و ته‌بلیغاتی جه‌نگی ئه‌م هێزه ناسیونالیستیانه که له به‌رامبه‌ر یه‌کتریدا ده‌ستیانبۆی بردبوو! خه‌ڵکی کوردستان هێشتا شاڵاوی جنێوفرۆشی‌و تیرۆری که‌سێتی‌و ده‌سبردن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندی‌و په‌لاماردانی که‌رامه‌ت‌و حورمه‌تی شه‌خسی دوو جه‌بهه‌ی دژبه‌یه‌کی پارتی‌و یه‌کێتی له ته‌له‌فزیۆن‌و ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ئاشکراو کۆمه‌ڵایه‌تی ئازاری ویژدانیان ده‌دات‌و له‌یادیاننه‌چووه. ئیتر چۆن ئه‌گه‌ر سه‌د هێنده‌ی تریش به ئاوی دیموکراسی‌و گوڵاوی مافی مرۆڤ قسه‌و هه‌ڵوێستیان ڕووکه‌شکه‌ن، خه‌ڵکی کوردستان به‌دوای ئامانجی پشتی په‌رده‌تاندا نا‌گه‌ڕێن. خه‌ڵکی به‌گومانه‌وه ته‌ماشای هه‌ر هه‌نگاوێکی ئه‌م حیزبانه ده‌که‌ن‌و له‌فکری پیلانی پشتی کوالیسه‌کانیانه‌وه‌ن. هیچ که‌سێکی ڕۆژنامه‌گه‌ر یا نووسه‌ر ئه‌گه‌ر پابه‌ندبێ به ئه‌خلاقی ژوڕنالیستییه‌وه، ناتوانێ ده‌سبه‌رێ بۆ ئه‌و شێوازه ئه‌علامی‌و ته‌بلیغاتییه‌ی وا ته‌جاوازی سنووری ڕێز‌و حورمه‌ت‌و ئه‌سڵی پیرۆزیی ئینسان ده‌کات! هه‌رجۆره شێوازێکی ناوزڕاندن له‌ناو گه‌وهه‌ری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا مه‌رفوزه‌و جێینابێته‌وه. به‌ڵام ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕاو ئازادی به‌یانی ئینسان، له‌وانه‌ش ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری مافێکی ڕه‌های هه‌ر ئینسانێکه که پێده‌نێته ژیانه‌وه. واته موماره‌سه‌کردنی ئه‌م مافه له‌لایه‌ن هه‌ر تاک‌و مرۆڤێکه‌وه هه‌قێکی ڕه‌هایه‌و ده‌بێ مرۆڤ ئازادانه‌و بێ هیچ گرفت‌و ڕێگری‌و پێچ‌وپه‌نایه‌ک بتوانێ پراتیکیبکات. مه‌ودای دووری‌و نزیکی کۆمه‌ڵگایه‌ک له کۆمه‌ڵێکی ئازاد‌و کراوه‌و پێشکه‌وتوو به‌و پێودانگه ده‌پێورێت که ئینسانه‌کان تاچه‌نده‌و تا کام سنوور ده‌توانن کاروکاردانه‌وه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م جیهانه‌و به‌هه‌موو پێکهاته‌کانی ناوی ده‌رببڕن‌و ڕاوبۆچوونی خۆیان ئازادانه ده‌رباره‌یان بگه‌یه‌نن به‌ڕای گشتی‌و کۆمه‌ڵگاکه‌یان! به‌مپێیه ئه‌گه‌ر ئینسانێک هیچ ئامرازێک شکنه‌بات بۆ ده‌ربڕینی ئه‌حساس‌و ناخی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌ر دیارده‌و که‌س‌و شتێک جگه له جنێودان، به‌بڕوای من مافێکی ڕه‌وای خۆیه‌تی. بێگومان که‌سی به‌رامبه‌ریش هه‌قی خۆیه‌تی به‌شێوه‌ی گونجاوی خۆی وه‌ڵامی بداته‌وه. جا یا بێ به‌ها سه‌یری جنێوه‌که‌ی ده‌کا، یاخود داوای له‌سه‌ر تۆمارده‌کات. ئه‌مه وه‌کو په‌یوه‌ندی نێوان دوو که‌س. ئه‌و که‌سه‌شی ده‌سده‌بات بۆ ناوزڕاندن یاسا ده‌توانێ چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ی بکات. جنێودان له‌گه‌ل ناوزراندن جیاوازیان هه‌یه. ده‌سبردن بۆ هه‌ردووکیشیان له که‌سێکی ئاساییه‌وه بۆ ڕۆژنامه‌گه‌رێک یا نووسه‌رێک فه‌رقده‌کات. له‌هه‌ردوو باره‌که‌دا ئه‌گه‌ر ئامانجی تایبه‌تیتر له‌ژێر باڵدا نییه، بۆچی ئه‌م حاله‌ته چکۆله‌یه وا گه‌وره‌ده‌کرێ؟ به‌ڵام مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه له‌ناو چه‌مکی ئازادی بیروڕاو ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا باس‌و قسه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خه‌ڵک‌و ده‌سه‌لاته نه‌ک هیچ شتێکی دیکه. په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵگاو تاکه‌کانی له‌گه‌ڵ یاسادا. ڕۆحی یاسایه‌کی مۆدێرن‌و سکۆلارو دیموکراسی ئیلتزامێکی سیاسی‌و ئه‌خلاقی حکومه‌ت‌و ده‌وڵه‌ت به‌یانده‌کات بۆ پارێزگاری له ئه‌سڵی ئینسان، بۆ حمایه‌و پاراستنی ماف‌و حورمه‌تی که‌سێتی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌سدرێژی‌و پێشێلکردنێکی ماف‌و که‌سایه‌تیاندا. به کورتی یاسا شێوه‌و چۆنێتی ته‌نزیمکردن‌و دابینکردنی فه‌زایه‌کی سالم‌و ئارام‌و ئاسایشه بۆ ژیانکردنی به‌تاک‌و به‌کۆی هاوڵاتیانی ووڵاتێک یا کۆمه‌ڵگایه‌ک. که‌چی له به‌رنامه‌ی "ڕه‌ش‌و سپی"دا باسی یاسا به ته‌رزو شێوازێک دێته گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ی که ئامراز‌و هۆیه‌کی تاک‌وته‌نیایه بۆ عقوبه‌و سزادان. له‌کاتێکدا گۆشه‌یه‌کی یاساکان بۆ سزادانی ئه‌و خروقاتانه‌یه که بڕێک که‌س یان گروپ‌و کۆمه‌ڵ پێیهه‌ڵده‌سن.! له مه‌سه‌له‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریشدا وا باسی یاسا ده‌کرێ که له‌جیاتی به‌رقه‌رارکردنی فه‌زایه‌کی مناسیب بۆ ده‌ربڕینی ئازادانه‌ی بیروڕاو ڕه‌خنه‌گرتن، باس له کورتکردنه‌وه‌و سنووردارکردنی مه‌وداکه ده‌کرێ به‌باینووی خروقاتێکی ناچیزه‌وه. ئه‌م مه‌نتیقه ئه‌سڵی ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر ئه‌و نه‌ریته‌ی پێیوایه نه‌زم‌و نیزام له به‌کاربردنی زۆردایه‌و یاساش ته‌رزێکی به‌کاربردنی زۆره بۆ ڕێکخستنی ژیان. له‌کاتێکدا ڕیک پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته. یانی یاسا بۆ کۆتاییهێنانه به توندوتیژی‌و جێگرتنه‌وه‌ی به‌دیالۆگ. زمانی دیالۆگی لائیک لایه‌قی ئینسانه‌و هه‌ر جه‌برێک سه‌ری ڕه‌بته به کۆنه‌وه. کۆمه‌ڵگایه‌ک ئه‌گه‌ر به‌هه‌ق دیموکراسی تیایدا به‌رقه‌راربێت، چۆنه وا ناتوانێ چاره‌سه‌ری گرفتی چه‌ند که‌س‌و ساییتی ئینته‌رنێتی بکات، یاخود بۆ ته‌حه‌مولی جنێوه‌کانیان ناکات! کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد ده‌توانێ ته‌حه‌مولی پیسترین، غه‌ریبترین‌و عه‌جیبترین بیروباوه‌ڕ بکات. ئه‌گه‌ر به‌هه‌ق گرفته‌که‌ی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس‌و به‌رنامه‌ی "ڕه‌ش‌و سپی" ته‌نها ئه‌و چه‌ند که‌س‌و سایته جنێوفرۆشه‌یه، خۆ ئێوه هونه‌رێکی سه‌رسوڕهێنه‌رتان دانه‌هێناوه له ناسینی جنێوفرۆشاندا، خه‌ڵکیش وه‌کو ئێوه عه‌قڵی هه‌یه‌و ئه‌توانێ به‌بێ ئێوه‌و به‌رنامه‌ی "ڕه‌ش‌و سپی"ش چاک‌و خراپ لێکجیاکاته‌وه. لێگه‌ڕێن با له‌و دووره‌وه جنێوی خۆیانبده‌ن. به‌ڵام ئێوه وا چه‌سپیون به‌م زاراوه‌ی جنێوفرۆشییه‌وه ده‌ستی لێبه‌رناده‌ن. چونکه به‌شوێن ئامانجێکی دیاریکراوه‌وه‌ن. ئێوه ده‌تانه‌وێ به خستنه‌سه‌ر گازی پشتی ئه‌م باسه‌و گه‌وره‌نیشاندانی ئه‌م حاڵه‌ته‌و به به‌هانه‌ی جنێوفرۆشی ئه‌و چه‌ند که‌س‌و ساییته‌وه وا خۆتان باش ده‌یانناسن هێرشبکه‌نه‌سه‌ر ئازادی کۆمه‌ڵگایه‌ک‌و په‌لاماری حورمه‌ت‌و مافی هاووڵاتیانی بده‌ن که به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی تاڵانچیان‌و گه‌نده‌ڵچیان ده‌نگیانهه‌ڵبڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگیانکه‌ن. ئه‌م ئه‌رکه‌شتان بێگومان ڕاسته‌وخۆ له‌خزمه‌تی ده‌سه‌لاتدایه‌و خۆشتان حاشایلێناکه‌ن، چونکه ده‌زگای پان‌وپۆڕی مه‌رئی‌و سه‌معیتان له‌به‌رده‌ستایه‌و ده‌توانن مانۆڕی ته‌بلیغاتی جۆراوجۆر ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام له‌مه‌یاندا تائێستا جگه له ڕووزه‌ردی‌و ئیحراجبوون هیچتان لێنه‌چنیوه‌ته‌وه! له‌به‌ر خاتری سومعه‌ی دیموکراسیه‌شتان بێت باشتره پایدۆزیلێبکه‌ن.
10-8-2007 hamaxafoer@yahoo.com
|