٣\٩\٢٠١٧
بە بۆنەی رۆژی
جیهانیی بێسەروشوێنكراوانەوە.
ئەمرۆ ٣٠ی ئاب رۆژی بێسەروشوێنكراوانە لە جیهان, كوردستانیش هەرێمێكە
لە وڵاتێك چ خۆی و چ عێراق كە تا ئێستا بەشێكە لێی یەكێكە لەو ٣٠
وڵاتەی جیهان كە هاووڵاتیانی تێدایە بێسەروشوێنكراون بەهۆكاری سیاسی,
كە لە ئاستی جیهان ژمارەیان بە ٤٦٠٠٠ كەس دیاریكراوە, ئەوانەی
تۆماركراون لە ناوەندە جیهانییەكان بە تایبەت نەتەوە یەكگرتووەكان و
خاچی سوری جیهانی و هاوپەیمانی جیهانی دژ بە بێسەرو شوێنكردن و .... لە
كاتێكدا تەنها ژمارەی بێسەرو شوێنكراوانی ئەنفال و بارزانی و فەیلی
چەندین بەرابەری ئەو ژمارەیەیە.
بَسەروشوێنكردن تاوانێكی زەقی مافی مرۆڤ و یاسای نێو دەوڵەتی و
جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤە, هیچ دەسەڵات و گروپێك مافی
بێسەروشوێنكردنی هاووڵاتیانیان نییە, كە تاوانكار بە پێی یاسای
نێودەوڵەتی نابێت لە سزا رزگاری بێت.
بە بێسەروشوێنكردن پێشێلی مافی ژیان, مافی داكۆكی لە خۆ, مافی ئەشكەنجە
نەكردن, مافی دادگاییكردنی دادپەروەرانە, مافی ناسنامە, مافی وتنی
راستیەكان, مافی قەرەبووكردنەوەو داوای لێبوردنكردن .....ی قوربانی
پێشێلكراوە, هاوكات بێسەروشوێنكردن پێشێلی مافی بنەماڵەكانیشیانە لە
دابین نەكردنی ئاسایش , مافی ئابووری بۆ ژیان, مافی خوێندن,چارەسەری
تەندروستی.
لەم بۆنەیەدا وێڕای ئیدانەكردنی بوونی سەدان دیاردەی بێسەروشوێنكردن
بەهۆی عەقیدەی سیاسییەوە لە كوردستان داواكارین:
١- حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی ناوی بێسەروشوێنكراوان , هۆكاری
بێسەروشوێنكردن و هۆكاری مردن, شوێنی مردنیان بڵاو بكاتەوە, ئەوانەشی
ماون ئازادیان بكات.
٢- شوێنی كۆكردنەوەی بێسەروشوێنكراوان بپارێزرێت و بۆ یاداوەری بێسەرو
شوێنكراوان و دروست كردنی مۆنمێنتی یاداوەرییان.
٣- بە یاسا بێسەروشوێنكردن لە كوردستان قەدەغە بكرێت.
٤- داوای لێبوردن لە بنەماڵەكانیان بكرێت و پەیمانی دوبارە نەكردنەوەی
بدرێت.
٥- روفاتی قوربانییەكان بگەڕێنرێتەوە بۆ كەسوكاریان.
٦- قەرەبووی ئابووری كەسوكاریان بكرێتەوە بۆ ماوەی رابردوو, ژیانێكی
شەرافەتمەندانەیان بۆ دابین بكرێت لە روی دارایی و خوێندن و چارەسەری
تەندروستی.
٧- بە یاسا پارێز بەندی بۆ كەسوكاری قوربانیان, پارێزەرەكانیان,
رێكخراوەكانیان دیاریبكرێت بۆ وتنی راستییەكان و داكۆكیكردن لە
مافەكانیان .
٨- پێویستە زیندانەكانی كوردستان سجلی هاتووان و دەرچوانی هەبێت, هیچ
كەسێك لە دەرەوەی زیندانە فەرمییەكان زیندانی نەكرێن.
رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
٣٠\٨\٢٠١٧
kw_genocide@yahoo.com
|