به‌بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری
90 ساڵه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر.
به‌رگری کردن له‌شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ر .
ئازاد ئارمان

گه‌وره‌ترین و مه‌زنترین وه‌رچه‌رخان له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ڕوودانی (به‌رپابوونی)
شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر بوو له25 ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1917 دا، به‌ڕێنمایی و
ڕێبه‌ری به‌لشه‌فیه‌کان.
90 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌رده‌مانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م دا(جه‌نگی
وڵاته‌ئیمپریالیستی یه‌کان) بۆ دووه‌مین جار دوای کۆمۆنه‌ی پاریس چینی
کرێکاری ڕوسیا ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست و شوراکان بوون به‌شێوازی ده‌سه‌ڵات
و فه‌رمانڕه‌وا له‌ڕوسیادا.
له‌شۆڕشی شوبات (فێبریوه‌ری) ، له‌ساڵی 1917 دا، بۆرژوازی ڕوسیا به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ک تیده‌کۆشا ئه‌لگۆی په‌رله‌مانی بکاته‌ئه‌لته‌رناتیڤ له‌به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌ڵاتداری شورایی، که‌ئه‌و کاته‌ده‌سه‌ڵاتی دوولایه‌نه‌له‌کایه‌دا
بوو. هه‌م بۆرژوازی خاوه‌نی هێز بوو هه‌م چینی کرێکار، هه‌رگیز ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌نه‌ده‌کرا
ئاوا درێژه‌ی هه‌بێت. سه‌ره‌نجام دوای ململانێ یه‌کی زۆر چینی کرێکاران
له‌روسیا توانیان به‌ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌سته‌وه‌بگرن و
ئه‌لته‌رناتیڤی بۆرژوازی تێکبشکێنن.
هاوڕێ لینین هه‌ڵکه‌وتووترین سه‌رکرده‌ی شۆڕشی ڕوسیا، به‌م په‌یامه
بانگه‌وازی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری راگه‌یاند: (نان،
ئاشتی، زه‌وی) و (هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک بۆ
شوراکان) . که‌دواتر بوو به‌دروشمی ملیۆنه‌ها مرۆڤی کارگه‌ر و
ڕه‌نجده‌ری سه‌رتاسه‌ری ڕوسیا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌رده‌خات که‌شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ر به‌رنامه‌دارێژراو بوو له‌چاو شۆڕشی شوباتی هه‌مان ساڵدا. که‌شۆڕشێکی
به‌رنامه‌دارێژراو نه‌بوو، به‌ڵکو شۆڕشێکی خۆرسک بوو، هه‌روه‌کو که‌سایه‌تی
دووهه‌می شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر لیۆن ترۆتسکی ده‌ڵێت:
(هیچ که‌س نه‌بوو به‌شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیف به‌بیری دا بێت که23ی شوبات
خاڵی ده‌ست پێکردنی وه‌رچه‌رخان پێکدێنێت دژی حوکمی موتله‌ق).
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر به‌رنامه‌دارێژراو و به‌پیلان
بوو. به‌ڵشه‌فیه‌کان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ل کرێکاران و جوتیاران و
ده‌ریاوانان به‌تاکتیکی دروست توانیان به‌ته‌واوی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست
بێنن و ده‌سه‌ڵاتی شورایی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌م ئه‌رک
و داخوازی یانه‌ی‌جێبه‌جێ کرد، که‌ئه‌و سه‌رده‌مه‌به‌به‌راورد له‌گه‌ل
پێشکه‌وتووترین ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری بێ وێنه‌بوو. که‌به‌شێکیان ئه‌مانه‌ی
خواره‌وه‌ن:
*
کارگه‌و کارخانه‌کان له‌لایه‌ن شوراکان
کۆنترۆل کران و به‌ریوه‌ده‌بران.
*
زه‌وی ئاغاکان و کۆلاکه‌کان دابه‌شکران
به‌سه‌ر جوتیارانی هه‌ژار و که‌م ده‌رامه‌ت.
*
میلله‌ته‌چه‌وساوه‌کان به‌مافی
دیاری کردنی چاره‌نووس گه‌یشتن.
*
ئازادی و یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
دابین کرد بۆ ژنان. له‌وانه: مافی جیابوونه‌وه، مافی ئازادی له‌باربردن
بۆ ژنانی دووگیان.( که‌بۆ یه‌که‌م جار
له‌جیهاندا
به‌ڕه‌سمی ناسرا)، ئیستاش له‌زۆربه‌ی ولاتانی جیهان نایاسایی یه.
*
ده‌ستبه‌جێ و یه‌ک
لایه‌نه‌شه‌ڕی ئیمپریالیستی ڕاگرت.
*
له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
حکومه‌تی شورایی هه‌موو سات و سه‌ودایه‌کی به‌نهێنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی شوراکانه‌وه، له‌دوای ساڵی 1918 دا
پارتی به‌لشه‌فیک و حکومه‌تی کرێکاری تووشی قه‌یرانی ناوخۆ و ده‌ره‌کی
هات، گه‌وره‌ترینیان جه‌نگی ناوخۆ و هێرشی وڵاته‌ئیمپریالیستی یه‌کان
بوو. ئه‌وه‌بوو سه‌رکردایه‌تی پارتی به‌لشه‌فیه‌ک چه‌ندین شێواز و
تاکتیکی جۆراو جۆریان دارشت بۆ رزگار بوون به‌سه‌ر ئه‌م گیروگرفتانه‌دا.
به‌تایبه‌تی ده‌ورو نه‌خشی ڕێبه‌رانی وه‌کو لینین و ترۆتسکی. له‌وانه:
پێکهێنانی سوپای سوور، سیاسه‌تی نی‌پ، کۆمۆنیزمی جه‌نگی و ده‌ست نیشانی
کردنی خه‌ته‌ری بیروکراتیزم و ...هتد.
دوای مه‌رگی لینینیش له‌ساڵی 1924 دا هه‌رچی زیاتر بیروکراتیزم له‌ناو
ده‌وله‌تی کرێکاری و پارتی به‌لشه‌فیک به‌هێزتر بوو. که‌له‌لایه‌ن
فراکسیونی ستالینه‌وه‌ڕێبه‌ری ده‌کرا. له‌دوای ساڵی 1928 دا چینی
کریکاران به‌ته‌واوی له‌ده‌سه‌لاتی یان له‌ده‌ست دا و چینێکی مشه‌خۆر
هاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌به‌ره‌بوو به‌رژێمێکی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی.
له‌ژێر دروشم و تێزی "بنیاتنانی سۆسیالیزم له‌یه‌ک
وڵات‌دا" گه‌وره‌ترین گورزی دا له‌بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران و
سۆسیالیستی له‌ئاستی جیهاندا به‌دیاریکراویش وڵاتانی وه‌کو: ئه‌لمانیا،
ئیتالیا، بولغاریا، سین. له‌ده‌یه‌ی بیست و سییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا.
که‌گرنگترین هۆکاره‌کانی شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ئه‌مانه‌بوون:
x
قه‌تیس مانه‌وه‌ی شۆڕش له‌ڕوسیا
x
سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕش له‌ئه‌لمانیا
وئیتالیا و بولغاریاس
x
شه‌ڕی ناوخۆ‌و ئابلوقه‌ی وڵاته‌ئیمپریالیستی
یه‌کان
x
له‌ده‌ست دانی به‌شێکی زۆر له‌کادر
و ڕابه‌رانی کرێکاری له‌سه‌رده‌مانی جه‌نگی ناوخۆدا.
x
به‌هێزکردنی ناسیونالیزم له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌نته‌رناسیونالیزم
x
کوشتار و له‌ناوبردنی زۆربه‌ی
زۆری ڕابه‌رانی پارتی به‌ڵشه‌فیک
....هتد.
له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی دژه‌کرێکاری و سۆسیالیستی باندی ستالین دا
ئوپۆزسیونی چه‌پ به‌ڕێبه‌ری لیۆن ترۆتسکی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ده‌ورێکی
بێ وێنه‌یان گێرا. له‌ڕیسواکردنی ڕژێمی ستالینی و نیشاندانی جیاوازی یه‌کانی
نێوان ستالینزم و به‌ڵشه‌فیزم، که‌لیۆن ترۆتسکی کاتی خۆی به‌م شێوه‌یه‌پێناسه‌ی
کردووه: "ئه‌و جیاوازی یه‌ی له‌نێوان به‌لشه‌فیزم
و ستالینزمه‌نه‌ک هه‌ر دیواری خوێنه، به‌ڵکو ڕوباری خوێنه" .
هه‌روه‌ها له‌کۆتایی ساڵانی چله‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا سۆسیالیستی
شۆڕشگێری به‌ریتانی تۆنی کلیف له‌سه‌ر شانی تیوری یه‌کانی لیون ترۆتسکی
توانی لێکۆلینه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ی مارکسیستی ڕۆشن تر بکات له‌سه‌ر
ڕوسیا‌و ڕژێمی ستالینی و دوای نیو سه‌ده‌له‌سه‌ر کاره‌کانی تۆنی کلیف
مێژوو راستی و دروستی ئه‌م بۆچوونه‌ی سه‌لماند که‌به‌تیوری سه‌رمایه‌داری
ده‌وله‌تی ناسراوه. ئه‌م وته‌به‌ناوبانگه‌ی لیۆن ترۆتسکی مان به‌بیر
دێنێته‌وه‌که‌کاتی خۆی به‌رامبه‌ر ڕژێمی ستالینی کردویه‌تی که‌ده‌ڵێت:
"تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ی مێژووی زۆر به‌هێزتره، له‌تۆڵه‌ی
سکرتێری گشتی" .
شۆڕش له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م دا.
به‌راورد کردنی جیهانی ئه‌مرۆ له‌گه‌ل سه‌رده‌مانی به‌رپابوونی شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ر، جیاوازی یه‌کی گه‌وره‌و زه‌ق به‌دیده‌که‌ین. له‌ڕووی چه‌ندایه‌تی
و چۆنایه‌تی یه‌وه‌چ له‌ئاستی روسیا دا چ له‌ئاستی نێونته‌وه‌یی دا. له‌ڕووی
چه‌ندایه‌تی یه‌وه‌ئه‌مرۆ ژماره‌ی چینی کرێکارانی قاره‌یه‌ک زۆر زۆر
زیاتر و به‌رفراوانتره‌له‌ژماره‌ی چینی کرێکارانی هه‌موو جیهان له‌سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی بیسته‌م ئه‌و کاته‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری تیایدا به‌رپابوو. هه‌روه‌ها
کێشه‌ئابووری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان به‌راورد ناکرێ به‌سه‌ده‌ی
رابردوودا، ئێستا ئه‌م کێشانه‌و چه‌ندانی تر ڕوو له‌هه‌ڵکشانی تیژه.
له‌باره‌ی پارسه‌نگی شه‌وه‌جێگای چینی کرێکاران له‌چاو توێژه‌کانی تری
کۆمه‌ڵگا وه‌کو جوتیاران زۆر زیاتر و به‌هێز تره‌و ده‌یان هه‌زار
کرێکار له‌یه‌که‌یه‌کی به‌رهه‌م هێنان دا کار ده‌که‌ن، له‌باری بی‌کاری
هه‌ژاری و جه‌نگی شه‌وه‌کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری قه‌یرانی زیاتره‌و چه‌ند
به‌رابه‌ره.
ئه‌گه‌ر به‌دیاری کراویش بگه‌رێینه‌وه‌بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، ئایا
شۆڕش له‌سه‌ده‌ی بیست یه‌که‌م دا ئیمکانی هه‌یه؟ وه‌ڵامه‌که‌ی به‌دڵنیایی
یه‌وه‌به‌ڵێ یه. ئه‌رێ به‌رپابوونی شۆڕش له‌جهیاندا حه‌تمی یه، به‌ڵام
سه‌رکه‌وتنی حه‌تمی نی یه، ئه‌ویش به‌و ده‌لیله‌ی ئه‌زموونه‌کانی 150
ساڵی ڕابردوو له‌چه‌ندین وڵات نیشانی داوه‌به‌بێ بوونی پارتێکی
شۆڕشگێری جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان و تیوری شۆڕشی به‌رده‌وام ئیمکانی نی
یه‌ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌مسۆگه‌ر بکرێت.
ئه‌گه‌ر 150 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ووته‌ی مارکس و ئه‌نگلس تارمایی
کۆمۆنیزم له‌ئه‌وروپادا له‌هاتوچۆدا بوو. ئه‌وه‌ئه‌مرۆ ئه‌م تارمایی یه‌بۆته‌ڕاستییه‌کی
به‌لگه‌نه‌ویست و له‌هه‌ر پێنج قاره‌ی دونیا ئه‌م تارمایی یه‌ده‌بینرێ
و له‌جووله‌دایه. ئه‌ویش بزاڤی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی سه‌رمایه‌داری
و جه‌نگ و دژی لیبرالیزمی نوێ یه. له‌هه‌ناوی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا
سیمای دونیایه‌کی تر، دونیایه‌کی باشتر به‌دی ده‌کرێت که‌نه‌ک هه‌ر
ئیمکانی هه‌یه‌به‌ڵکو بۆ کۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی له‌هه‌موو کات پێویست
تره.
kurdistansocialists.org@gmail.com
www.kurdistansocialists.org
|