٢٨\٥\٢٠١٠
بە
بۆنەى نزیکبوونەوەى
(1\6)
نامەیەک بۆ کوڕەکەم.

ناڵه عه‌بدولڕه‌حمان
ببووره کۆرپه‌که‌م
ئه‌م (مه‌سچ)ه‌ی ئه‌مجاره‌م هیچى له نامه‌کانى
ئه‌وان ناچێ کاتێ گرمۆڵه‌یه‌ک پشکۆن ئه‌گه‌ر جارێ دڵ ڕۆشنکه‌ن ده‌یان
جار دڵ ده‌سوتێنن.....
ئه‌م (مه‌سچ)ه‌م جیایه له مانیفیسته
خۆڵه‌مێشیه‌کانى تارانتابابۆ و زۆرباى کازانتزاکیس،
بگره جیایه له نامه‌ى هاوڕێ
دێرینه‌که‌شى که به
(مشکى کاغه‌زخۆر) له‌سه‌رى به‌نده‌ره‌که مالئاوایى
لێکرد. جیایه له
نامه نه‌گه‌یشتووه‌کانى رۆژانى فاڵانتاینى
وولاته داگیرکراوه‌که‌م. جیاتره له
یه‌که‌مین ترپه عاشقانه‌کانى دڵى فروغ. جیایه له
(مه‌سچ)ه ته‌زیووه‌کانى
وو‌ڵاتى چوار وه‌رزه به‌فرى کینوار... نا نا بیر له‌وه مه‌که‌ره‌وه
هیچى له نامه سره‌کانى(ماکان) بچێ بۆ کوده‌تایه‌کى
سه‌راپاگیرى به‌سه‌ر رژیمێکى شۆڤێنیی
و له چاوه‌کانى بزورگی عه‌له‌ویدا
له نیگارى
بێچاوى ژنێکدا وێنای
کردبێ.... نا مه‌ترسه له نامه‌ى گوناهه
بەریئەکانى سوهراب بچێ بۆ
خوا...
کۆرپه‌که‌م نامه‌ى من نامه‌ى (کافکا) نییه له منداڵییه‌وه
ته‌مى شه‌رم له چاوه‌کانى هه‌ڵیگرتبێ
و له پیرییدا هه‌ورى درکانى
چرۆ بکا..........، نا
مه‌ترسه نامه‌ى من له نامه‌ى دابڕانى
عاشقانى وو‌ڵاتى تەرم
بچێ که له
ماسکى هوتافه‌کانیاندا: یان سێ‌و یان
به‌رد ده‌خوێنێته‌وه، کوا له فه‌رهه‌نکى
عه‌شقى بوێردا ترازان هه‌یه؟
مه‌ترسه درۆى ئه‌و نووسه‌رانه بێ له وه‌همدا کۆشک له مروارى عه‌شق
چێ بکه‌ن له حه‌قیقه‌تیشدا له
خۆشه‌وسته‌کانیان راکه‌ن. ببن به رۆماننووس... نانا ئه‌وان
هونەرمەند نین درۆزنن، عه‌شق ده‌که‌نه قوربانى که‌ره‌سه‌ى نووسین،
ئه‌گینا که‌ى توانیویانه روئیاکانیان
لە تەلارى حەقیقەتدا به‌رجه‌سته که‌ن؟؟؟؟؟
من نامەوێ لە
گەورەبوونتدا سەرى قوربانیەکى عەشق
بکەیتە ڕه‌نگى تابلۆکانت نا
نەخێر عەشق زۆر گەورەترە لە هونەر
چوون لەوێوە هونەر و نەمریی دەسپێدەکەن، لاى
من ئەگەر پەیکەرێکیش شایەنى ڕەهەندى مەزنى عەشق بووایە
کتێبەکانم دەسووتاند کتێبى سەرمەدیی ئەوم
دەخوێندەوە و جوانییه‌کەیم
لە زاکیرەمدا دەکرد بە
درێژترین قەسیدە.
نا نا نامه‌وێ جارێ سه‌رت به‌م خه‌مه ئالۆزانه قورس بکه‌م که
گه‌وره بووى
خۆت له راستى و ناڕاستى
قسه‌کانم وورده‌بیته‌وه... له‌وانه‌یه
بتوانى بگه‌یته سه‌ره‌داوى حه‌قیقه‌تێکى گوم...یان له‌وانه‌یه تا
مردن له گێژاوى
وڕێنه‌کانم ده‌رنه‌چى.... پشتگوێى بخه ئه‌و
وڕێنانه‌ى له
سه‌ره‌تادا بۆم نووسى.... وه‌ره با
لێره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین:
(کۆرپه‌که‌م راسته له ده‌یه‌ها په‌یمانامه‌ى
جیهانى دا به‌و قه‌له‌مانه‌ى بڕیارى شه‌ڕیان
داوه بڕیارى پاراستنى مافى ڕەواى تۆشیان
داوه، ڕِاسته ئه‌و قه‌له‌مانه
هه‌مان ئه‌و قه‌له‌مانه‌ن که بڕیارى چاره‌نووسى
هه‌ڵه‌بجه و ناکازاکى و هێرۆشیما و
هۆلۆکۆست و جینۆسایدى
سوورپیست و ئیباده‌ى ره‌شپیسته‌کانیان داوه
،بەڵێ(1\6)یان بۆ توش بڕیارداوه
....
نازانم کۆرپه‌که‌م ئایا له‌به‌رئه‌وه‌یه رقم
له دروستکردنى به‌روارى ده‌ستکردى بۆنه‌کانه
یان له‌به‌رئه‌وه‌یه ناتوانین هه‌موو رۆژه‌کانمان
بکه‌ین(1\6) و (14\2) (8\3) (21\3) (14\4)
(1\5)............، پێتوانییه ئه‌مه‌یان
خۆبه‌که‌مزانینێک
بێ له‌ئاست مه‌سه‌له‌کان یان نه‌بوونى توانا
بۆ قه‌ناعه‌ت هێنانى به‌رامبه‌ره‌کانمان؟ دێنین ته‌نها رۆژێک بۆ هێنانه‌دى
حه‌زى مافخوراوه‌کان چێ ده‌که‌ین ......؟ به
راى تۆ راسته ته‌نها رۆژێکت هه‌بێ
داواى (کتێب و جل و پیڵاو و سه‌فه‌ر و
خواردنى شیرین و یارى
ره‌نگاوڕه‌نگ بکه‌ى؟).
به راى تۆ ڕاسته
من (27) یه‌کى شه‌شم بینى له16هه‌مین ساڵى ته‌مه‌نمدا
زانیم (1\6)یش هه‌یه؟ ئه‌وکات بۆ ساڵى دواتر کە
خۆم بۆ ئاهەنگ سازاندبوو دامیان به‌شوو؟ ئاهەنگى 1\6 م بووه
ئاهەنگێکى دیکە - ئاهه‌نگی شەوى سوور
-، مه‌ترسه نامه‌ى من له‌وه ناچێ
هه‌وڵبده‌م له‌به‌رده‌متدا پاک ببمه‌وه
چوون له‌وانه‌یه تۆى پیاوى دوارۆژ ده‌سه‌لاتت له
من باڵاتر بێ و
بتوانى ده‌ستت بچێته خوینێ دایکته‌وه.... ئه‌گه‌ر بۆت ڕوون
بۆوه له سه‌رده‌مى
گه‌نجێتى دا بەر لە لەمسى ئیرۆتیکى باوکت عه‌شقى
له‌گه‌ڵ بێگانه‌یه‌کدا
کردبێ.... نانا کۆرپه‌که‌م من به درێژایى
ته‌مه‌ن ترسم نه‌بووه له‌باجه ترسناکە‌کانى
عه‌شق ...ترسم نه‌بووه له ده‌مى نامه‌ردانى
بکوژانى کۆترەکانى رۆحى ژن... بێباک هه‌نگاوم ناوه
و هه‌رگیزیش لە تاریکییدا
نه‌که‌وتووم... له لاى خۆمان ده‌لێن (مه‌رد
به و بڕۆ رێی
شێران) تۆ پێتوایه
راست بێ؟!
من نه‌مده‌ویست له‌م به‌رواره تایبەتە‌دا سەرشێتیەکى لەم جۆرەى خۆمت بۆ
بنووسم....بۆیه له 27\5 ئه‌م نامه
پڕ ورێنه‌یه‌ت
بۆ ده‌نووسم ....ناشمه‌وێ ڕۆژنامه‌کان له
یادى 1\6 بڵاوى بکه‌نه‌وه ... له‌وانه‌یه
ئه‌وانیش وایان نه‌وێ به‌ڵام دڵنیابه
دووباره ده‌ستێک له‌ناو خۆماندا واى ده‌وێ
....
کۆرپه‌که‌م ده‌مه‌وێ لێره‌وه داواى لێبووردن
له ره‌ندێ خانى خوشکت بخوازم که تائیستا نامه‌ى وا
پڕ ورێنه‌م بۆ نه‌نووسیووه نه‌ک له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى ئه‌و له 1\6له‌دایک نه‌بووه نا...
به‌لکو له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رواره دەستکردەکان بەگشتى دەمخەنە بەر رێژنەى
گومان و پرسیارگەلێکى سەختەوە....تۆش ناپرسی بۆچى تەنها رۆژێک ماچت بکه‌م
و بتگر‌مه باوه‌ش؟ بۆچى هه‌موو رۆژه‌کانى ساڵمان جگه له‌م رۆژه
پڕ بێ له رق و کینە
و نامورادى؟ بۆچى ئێوه‌ش وه‌ک گه‌وره‌کان
هەموو رۆژێ خاوه‌ن حه‌ز و
بڕیارى خۆتان نه‌بن..........؟
له(ناو)ه‌کانتان ناڕازین....ناخۆشن؟
بیانگۆرن بیانکه‌ن به(شایى، هه‌ڵپه‌رکى،
به‌زم، خۆشى،
خەندە، خەنین. به‌خته‌وه‌ر،
سەرفراز ....)
له رەنگى پۆشاکەکانتان پەستن؟ لە
رەنگى مردووى گەورەکان دەچن؟
به ره‌نگى بەهار و نێرگز
و پەلکەزێرینە بیانگۆرنەوە..... لە
ژەمەکانى خواردن
رەخنەتان هەیە؟ ناڕازین
بە خواردنى گۆشت و چەورییه‌کان؟
بیکه‌ن به خواردنى سەوزە
و بسکویت و شه‌ربه‌تى میوە.... له وانەى قێزەونى مامۆستایانى
پیرى قوتابخانەکانتان ناڕازین بیانگۆِڕن بیانکەن بە
وانەى نوێى
قوتابخانه‌یه‌کى سەردەمیى، پڕ بێ له
حیکایه‌تى جوان، یارى تازەبابەت و
کتێبى نوێى ره‌نگاوڕه‌نگ
و له مامۆستاى رووخۆشى
بێ عه‌سا و بێ
دار... له پەروەردەى دایک و
باوکەکانتان ناڕازین؟ خه‌به‌رى پۆلیس
بده‌ن با بیانگرن، بیانخەنە زیندانەوە ...
به‌شکو بگۆرێن بیریان پڕ بێ
له نوێبوونەوە و
ئاواز، کۆرپه‌که‌م بڵێ به منداڵه‌کان شۆڕش بکه‌ن، هه‌رچى به
دڵێ ئێوه نییه تووڕى
هه‌ڵده‌ن یاخى بن ... هه‌رچى ره‌نگى جوان و تامى شیرین نییه لایده‌ن
..هه‌رچى بۆنى له گه‌وره‌کان ده‌چێ مه‌یخه‌نه
ناو ئاوه‌زتان و فڕێى ده‌نە ئەرشیفەوە... ئه‌گه‌ر
له منداڵیی فێرى
شۆڕش و ئازایه‌تى نه‌بن، له
گه‌وره‌ییشدا مافتان ده‌خۆن، بە
دوو پووڵى
قەڵپ بێده‌نگتان ده‌که‌ن ...دوایی نا‌وێرن کوده‌تا بۆ هیچ سیسته‌مێکى
زاڵم بکه‌ن... ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له خانه‌ى
خیزانیشدا بێ...
(خوى شیرى هەتا پیری..) ئەگینا دەترسم
ئەمەیان راست بێ، تا زووە بیگۆرن هه‌رچى بە
دڵی ئێوه نییه بیگۆڕن تا
ئه‌وانیتریش بیر بکه‌نه‌وه
خۆیان بگۆرن...
ماڵپه‌ڕی ناڵه عه‌بدولڕه‌حمان
|