په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٢\٢٠٢٠

بە بۆنەی رۆژی جیهانیی دژ بە چەکدارکردنی منداڵان.



ئەمڕۆ ١٢ی فیبریوەری رۆژی جیھانیی دژ بە چەکدارکردنی منداڵانە، چەکدارکردنی منداڵانی کەمتر لە ١٥ ساڵ بە پێی پەیمانامەی رۆما وەک تاوانی جەنگ سەیر دەکرێت، ھەمو مرۆڤێک بە پێی یاسای مرۆیی جیھانی مافی خۆیەتی تەمەنی منداڵی خۆی لە دەرەوەی شەڕو ترس بەرێتە سەر بە خوێندن و یاری و نازی دایک و باوک.


کۆمەڵگای مرۆڤایەتی تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی منداڵان ھەموو ئەوانەی تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمترە لە ململانێی چەکدارییەکان بەشداریان پێ نەکرێت و ئەمن و ئاسایشیان پارێزراو بێت.


ئێستا لە جیھاندا دەیان ھەزار منداڵی کەمتر لە ١٨ ساڵ چەکدارکراون و لە ململانێ چەکدارییەکان بەکار دەھێنرێن، عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە،وە تا ئیستا چارەنوسی ھەزاران منداڵی ئێزیدی نادیارە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە ، بەشێکیشیان لە کردارە چەکدارییەکان بەشدارییان پێەکرێت،لە لایەن داعشەوە.


دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سزای قورسی دیاریکردووە بۆ ئەو کەس و لایەنانەی منداڵان چەکدار دەکەن و لە ململانێ چەکدارییەکان بەکاریان دەھێنن، یاخود ئازریان دەدەن یان وەک داعش دەیان رفێنن.


تۆماس لۆبانجۆ" سەرکردەی سوپای نیشتمانی رزگاری کۆنگۆ" بە ١٤ ساڵ زیندانی و قەرەبووی قوربانیان حوکم درا لە لایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە ، بەتاوانی چەکدارکردنی منداڵانی کەمتر لە ١٥ ساڵ لە ١٠ ی یۆلی ٢٠١٢ دا.


لێرەوە داوا لەسەرجەم پارتە کوردستانیەکان دەکەین پابەند بن بە ھەڵوێستی نێونەتەوەییەوە منداڵانی کەمتر لە ١٨ ساڵ لە ریزەکانیان بەھیچ بەھانەیەک وەرنەگرن، سزا بەھانەکان نازانێت، ھەرکردارێک وا دەیانباتە ریزی تاوانکارانی نێونەتەوەییەوە، بەتایبەتیش منداڵانی کەمتر لە ١٥ ساڵ.



- رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
- تۆڕی ''Koncicc''
- تۆڕی ''ican Kurdistan netwerk''
- رێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی چەکی کۆکوژ لە کوردستان
- رێکخراوی ھەڵمەتی دادپەروەریی


١٢\٢\٢٠٢٠

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک