٣\٩\٢٠١٠
بە بۆنەى
رۆژى ئاشتى جیهانییەوە... بانگەوازێک بۆ چارەسەرى ئاشتیانەى پرسى کورد
لە تورکیا.*
بۆ:-
- رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان
- یەکێتى ئەوروپا
- کۆنگرەى دەوڵەتانى ئیسلامى
- کۆمارى عێراق
- سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان
- کۆنسوڵخانەى تورکیا لە هەولێر
- کۆنسوڵخانە و نوسینگەى نوێنەرایەتى دەوڵەتانى بیانى لە هەولێر
- رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کەسایەتییە بەناوبانگەکانى بوارى ئاشتى
لە دونیا.
- رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و میدیا و کەسایەتییەکان لە تورکیا
ئێمە ئەو لایەنانەى لە خوارەوە واژوومان کردووە، ئاماژە بە چارتەرى
نەتەوەیەکگرتووەکان و جاڕنامەى گەردوونى مافەکانى مرۆڤ و هەموو ئەو
دەکۆمێنت و رێکەوتننامە نێودەوڵەتییانەى پەیوەستن بە مافەکانى مرۆڤ و
پێکەوەژیانى ئاشتیانەى گەلان، لە سۆنگەى باوەڕبوونمان بە پێویستى ئاشتى
لە ناوچەکە، بە تایبەت کە مێژوو سەلماندوویەتى ئاشتى لە تورکیا
کاریگەرى لە سەر پرۆسەى ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ناوچەکە بە گشتى
دەبێت، رۆژى 2010/09/01 لە هەولێر بە بۆنەى رۆژى ئاشتى جیهانییەوە
کۆبووینەوە و ئەم بانگەوازەمان راگەیاند:-
یەکەم:- پاڵپشتى لە ئاگربەستەکەى کۆما
جڤاکێن کوردستان KCK دەکەین کە رۆژى 13 ى ئاب تا 20 ى ئەیلولى 2010 بە
مەبەستى زەمینە سازى بۆ چارەسەرى ئاشتیانەى دۆزى کورد لە تورکیا
رایگەیاند، داوا دەکەین کە ئاگربەستەکە درێژ بکرێتەوە.
دووەم:- پاڵپشتى لە هەر هەنگاوێکى
حکومەتى تورکیا دەکەین کە بۆ چارەسەکردنى ئاشتیانەى دۆزى کورد لەو
وڵاتە دەینێ، داوا دەکەین کە دەوڵەتى تورکیا ئەو ئاگربەستەى KCK بە هەل
بزانێ بۆ بردنە پێشەوەى پرۆسەى ئاشتى.
سێیەم:- داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و
یەکێتى ئەوروپا و کۆنگرەى دەوڵەتانى ئیسلامى دەکەین کە رۆڵى خۆیان لە
سەرخستنى پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا بگێڕن.
چوارەم:- داوا لە دامەزراوە ناحکومییە
نێودەوڵەتییەکان INGO پەیوەست بە بوارى ئاشتى جیهانى و پێکەوە ژیانى
گەلان دەکەین کە پاڵپشتى لە هەوڵەکانى چارەسەرى ئاشتیانەى دۆزى کورد لە
تورکیا بکەن.
پێنجەم:- داوا لە دامەزراوە مەدەنى و
کەسایەتییە لیبرال و ئاشتیخوازەکانى تورکیا دەکەن کە لە پێناو رێگرتن
لە رژانى خوێنى زیاترى هاوڵاتیانى تورکیا بە کورد و تورکەوە بەدەنگ بێن
و رۆڵى خۆیان لە سەرخستنى پرۆسەى ئاشتى بگێڕن.
ناوى ئەو دەزگا و کەسایەتییانەى واژوویان لەسەر
ئەم بانگەوازە کردووە:
_______________________________________
1. زانا سعید رۆستایى- نوێنەرى یەکێتى پارلەمانتارانى کوردستان.
2. هێمن میرانى – سەرۆکى پەیمانگەى کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان.
3. شیرین ئامێدى – یەکێتى فیدراڵى ئاشتى جیهانى و یانەى شێرەکانى جیهان.
4. عبدالحکیم خسرەو جوزل – مامۆستا لە زانکۆى سەڵاحەددین / کۆلێژى یاسا
و رامیارى.
5. دلزار عەبدوڵڵا – نوێنەرى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان.
6. کاکەرەش رەسول - نوێنەرى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان.
7. سعید حمید سعید - رێکخراوى پاراستنى ژینگە – کەرکوک.
8. الهام نێرە تورملى - کۆمەڵەى فریاگوزارى مرۆیى ئافرەتانى تورکمانى
عێراق.
9. کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان – عێراق.
10. روناک عەلى – فیدراسیۆنى رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى / رێکخراوى
سازان بۆ ئافرەت.
11. شێرزاد عومەر جاف – رێکخراوى دایک بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى ناو
کۆمەڵ.
12. ابراهیم محمود – حزبى شیوعى کوردستان- عێراق.
13. عمر محمد رحیم – ماڵى کورد لە کەرکوک بۆ داکۆکیکردن لە مافە
زەوتکراوەکان.
14. مومتاز حەیدەرى – سەرنووسەرى گۆڤارى K21.
15. فەرسەت سۆفى- مامۆستاى زانکۆ.
16. یاسین ساڵح – مامۆستاى زانکۆ.
17. هاوتا رسول- حزبى شیوعى کوردستان- عێراق.
18. على سالح میران – یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان.
19. وشیار عوسمان حسین – سەنتەرى ئەنفال.
20. ئازاد رۆژبەیانى – مەکتەبى جەماوەرییەکانى پ.د.ک.
21. سەیران سەلاح – رێکخراوى ئەستێرەى منداڵان.
22. د.مەسعود سەربەشاخى – رێکخراوى پاراستنى گەلانى هەڕەشە لێکراو.
23. ژیوار رەسولى – نوسەر و رۆژنامەنووس.
24. نیاز عەبدوڵڵا – رۆژنامەنووس.
25. هاوڕێ کەمال محمد – رێکخراوى گەنجە سەربەخۆکانى کەرکوک.
26. زۆراب عارەب قادر – کۆمەڵەى زنار.
27. شیفا زکرى – رۆژنامەنووس.
28. فەرحان عومەر – کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK.
29. خاتوون بحرى – بەرپرسى بزوتنەوەى ئافرەتانى نەتەوەیى.
30. ابراهیم پەهلەوى – دەزگاى وارڤین.
31. محمد امین توفیق- رێکخراوى دەستین هیڤیا.
32. کنسیە نهضە القداسە.
33. سیروان عەباس – بەرپرسى ناوەندى ئاییندە بۆ پرسەکانى گەنج.
34. سۆزان یاسین رحمان – بەرپرسى یەکێتى ئافرەتانى دیموکراتى کوردستان.
35. سهفیە محمد سالح – رێکخراوى خوشکانى ئیسلامى.
36. دیلان سەردار میرانى – رێکخراوى ئاشتى.
37. سهبریە بابەکر احمد – رێکخراوى هیلان.
38. شکریە محمد امین – ناوەندى هاوبەش.
39. پێشواز رحمان حمد – بزوتنەوەى دیموکراسیخوازانى کوردستان.
40. غەفور مەخمورى – سکرتێرى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان.
41. شوکروڵڵا حەمەدەمین – بزوتنەوەى دیموکراسیخوازانى کوردستان.
42. فازڵ حەسەن اسماعیل – حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان ( قادر عەزیز).
43. عەدنان کەرکوکى – سەنتەرى کەرکوک بۆ دیراسات و راپرسى.
44. بژار مەلا خدر – یەکێتى قوتابیانى کوردستان.
45. فەرهاد عەونى – نەقیبى رۆژنامەنووسانى کوردستان.
46. نزار جەمیل – رێکخراوى ئاشتى جیهانى.
47. بیستون جەلال – دەزگاى سبەى بۆ رۆشنبیر و راگەیاندنى لاوان.
48. بێکەس حەمەد قادر – سکرتێرى پارتى نیشتیمانى کوردستان.
49. د. جوتیار عادل ئاکرەیى – سەرۆکى سەنتەرى سەرنج بۆ توێژینەوەى
ستراتیژى.
50. شنۆ ئەمین مەنسور – یەکێتى ئافرەتانى کوردستان.
51. هیوا عومەر – رۆژنامەنووس.
52. هۆگر حسین – رۆژنامەنووس.
53. ئاوارە حەمید – رۆژنامەنووس.
54. رێبین حەسەن – رۆژنامەنووس.
55. مەزلوم ئۆزدەمیر – رۆژنامەنووس.
56. سەرباز سیامەند رۆژنامەنووس.
57. سەنتەرى رۆشنبیرى شەبەک.
58. خالد محمود وەلى – سەرۆکى دەستەى رێکخراوى GFBV لە هەولێر.
_________________________________________________
*
پەیمانگەى کوردستان بۆ پرسە
سیاسییەکان KIPI بە مەبەستى کۆکردنەوەى دەنگى پارت و لایەنە سیاسییەکان
و دامەزراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و کەسایەتیە رۆشنبیرى و
ئەکادیمییەکانى کوردستان، رۆژى چوار شەمە 2010/09/01 بە بۆنەى رۆژى
ئاشتى جیهانییەوە، لە هەولێر کۆبوونەوەیەکى رێکخست. کۆبوونەوە
بانگەوازێکى بە مەبەستى پاڵپشتى کردن لە چارەسەرى ئاشتیانەى پرسى کورد
لە تورکیا بە واژووى ژمارەیەکى بەرچاو لە نوێنەرانى پارت و لایەنە
سیاسى و سیڤیل و کەسایەتییەکان راگەیاند... ئەمەى خوارەوە دەقى
بانگەوازەکە و ئەو کەسایتیانەیە کە واژوویان کردووە.
|