په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 


بە بۆنەی رۆژی کەمئەندامان لەجیهان.

 

ئاماده‌کردنی:      

سه‌لام عه‌بدوڵا       

 

ئیمڕۆ سەنتەری کەمئەندامان لە خانەقین بە بۆنەی رۆژی کەمئەندامان لەجیهان سەردانی(قوتابخانەی ئەرکەوازی تێکەڵ)یان کردو بە روونکردنەوە، وێنەکێشان، دیاری و ناونووسینی کەمئەندامان، یادەکەیان بەرزڕاگرت.

 


نەسرین بەهجەت(بەرپرسی سەنتەر) لەم بارەیەوە وتی: ئێمە لەم پڕۆژەیەدا، سەردانی(20)قوتابخانە دەکەین و دەمانەوی بەهرەمەندی و توانای پێکەوە ژیانی کەمئەندامان پیشان بدەین. لە خانەقین نزیکەی 2000کەمئەنداممان هەیەو هەوڵدەدەین بەگوێرەی توانا خزمەتیان بکەین.


ئەندازیار(عیماد ئیبراهیم) کەمئەندامە و بەخۆی سەرپه‌رشتی لیژنه‌ی گشتوکاڵی دەکا و لەبارەی لیژنەکەیەوە وتی: (ئێمە لە هەر قوتابخانەیەک 3دار یان گول وەک مۆرد، ئەکاسیاو رۆز دەچێنین و تا ئێستا لە 13 قوتابخانە 39دارمان چاندووە).

 


5/12/
2007

خانه‌قین