به بۆنه‌ی 3ی گه‌لاوێژی 2708، واته 24.07.2008، هه‌شتاوپێنجه‌مین ساڵڕۆژی دابه‌شکرانی کوردستان به پێی بڕیاری لۆزان بۆ ژێر پێ نانی بڕیاری سێڤێر و دوهه‌مین هه‌وڵی کۆتایی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی، به زه‌ره‌ری گه‌لی کوردستان و یه‌کپارچه نه‌مانی خاکه‌که‌ی!!
ئه‌یوب ره‌حمانی
ئێواره‌ێکی خه‌مباری بارانی، چله‌ی هاوین[1]!!
هاوڕێیکی ئوروپایی وڵاتی خانه‌خوێیه‌که‌م
ته‌له‌فونێکی بۆ کردم،
دوای پرسینی حاڵ و ئه‌حواڵ، گله‌یی له هاویینی ئه‌مساڵ
پرسیارێکی زۆر سه‌یریشی ئاراسته‌م کرد،
وتی، ئه‌رێ هاوڕێی دێرینی بیانیم[2]،
تۆ زۆر جاران له شوێنی کار و کاتی پاوس[3]
باسی کوردستانت ده‌کرد،
من زۆر سه‌یری نه‌خشه‌ی جیهانیی کۆن و نوێم کرد،
نه‌م دیی وڵاتێک، پارچه زه‌ویێک، ناوی کوردستانی هه‌بێت،
تۆ بڵه‌ی جه‌نابت هه‌ڵه بیت؟ یا خۆ من به هه‌ڵه چوبم؟
ئه‌من که له‌و حه‌په‌ساوتر بوم،
وڵامێکی ئه‌وتۆم نه‌بو، که به ته‌له‌فون باسی که‌م بۆیی
چونکو ژانی له دایک بونیی کوردستان، هێشتا هه‌شتاوپێنج ساڵه
نه‌هاتۆته دیی،
بۆیه خێرا ئه‌م وێنه‌یه‌م بۆ نارده سه‌ر شاشه‌ی[4]،
کۆمپیه‌تێره خێراکه‌ی
وتم ئه‌مه‌یه وڵاته‌که‌م!!
وتی تێناگه‌م هاوڕێ لێت، گاڵته مه‌که
وتم گاڵته ناکه‌م هاوڕێی سه‌ر کار، گه‌لی ئێمه هێشتا خه‌وتوین
هه‌شتاوپێنج ساڵه که نوستوین،
کوردوستان ئه‌مڕۆ خه‌یاڵه، بۆ زیاتر له نیوه‌ی کۆمه‌لگاکه‌ی مه‌حاڵه
حیزبه‌کانی هێند له‌رزۆکن، ئێستاش نایه‌ن باسی گه‌ل بکه‌ن!!
♣♣♣♣♣♣♣♣♣♣
وتم گوێبگره هاوڕێکه‌م، سروشت هێشتا نه‌گۆراوه، مرۆڤه‌کان زۆر گۆراون،
ژیری مرۆڤ، ته‌کنۆلۆژیی، هێند به‌رز بوه
جیهان ئه‌مڕۆ دێهاتێکه، به‌ڵام له‌م دێهاته‌ش حاشا
ناوی کوردستان هه‌ر نیه
تاکه بێستانێکیش نیه که تۆ بڵه‌ی هی کوردان بێت،
ڕوباریکیش نیه حه‌تا، که من خۆمی پێ بنوێنم
هه‌ر چی هه‌یه.... ئێرانیه و ئێڕاقیه و تورکیه‌یه و عاڕه‌بیه و ئیسلامیه و ............ هه‌تا ئاخر!!
وتی ئۆکه‌ی هاوڕێم، تێتگه‌یشتم، منیش با کاتت نه‌گرم زۆر هیوادارم که تۆش ڕۆژێک به سه‌ربه‌رزی بێیت بۆ لام و، شتێک بێنیت، به شانازیه‌وه پێم بڵێیت، له وڵاته‌که‌م دروست بووه، تام و بۆنی ئه‌و هه‌واره‌ی پێوه دیاره، ئه‌مه مێد ئین کوردستانه .............!! نه‌خشه‌ێکیشم بۆ بێنی، که کوردستان به سه‌ربه‌رزی تێی نه‌خشابێت، هیچ ملهوڕێکیش نه‌توانێت پێتان بڵێت، پشت چاوی ئێوه برۆیه!!!!! وتم سپاس بۆ تۆ هاوڕێ، ئه‌و ڕۆژه خۆی به ڕێوه‌یه!! به‌م زوانه!!
[1] له ئوروپا زۆر جار و له‌وانه ئه‌مساڵیش، له چله‌ی هاویندا بارانی خه‌ست و خوڕ ده‌بارێت و زۆر جاریش زیانی گیانی و ماڵی ده‌گه‌ینێت!
[2] بیانی، واته بێگانه یا خۆ خاریجی.
[3] پاوس، واته کاتی ئیستراحه‌ت یا پشوی به‌ینی کار.
[4] ئه‌م وێنه‌م له سایتی ئاشتی وه‌رگرتوه و گۆیا ئه‌وانیش له کاک حسه‌ینه‌وه بۆیان هاتوه!!
30 ی پوشپه‌ڕی 2708
|