په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

بە بۆنه‌ی 16ی ئابه‌وه‌

ئارام سعید

 

شین و شایی دەستە وایی

       دەگێڕنەوە کابرایەک ماڵى لە نێوان دوو دراوسێ دەبێ کە بە رێکەوت لە هەمان کات ماڵێکیان تازیمانەى ئەبێ و ئەوى تریان شایی ، نازانێ کامیان رازى کات هەردوو ماڵەکە دراوسێى ئەون و حەزناکات دڵى هیچ کامیان بڕەنجێنێ، بۆیە بە ناچارى ئەچێ لەسەر بانى ماڵى خۆیان بەدەستێک چەقەنە لێئەداو بەشدارى شایی ئەکات بەدەستەکەى تریش لە سینەى خۆى ئەدات بەمشێوەیە هەردوو لایان رازى ئەکات .

     رۆژى 16ى ئاب ئێمە خۆمان لە نێوان دوو رووداوو دووبۆنەدا بینیەوە ، لە لایەک لە ناوچەى شەنگار ودەوروبەرى رۆژى 14/8 خوێناویترین کردەوەى تیرۆرستى بەرامبەر بە کوردانى رەسەنى ئیزدى ئەنجامدرا کە بووە هۆى کوژران و بریندار بوونى زیاتر لە 850 کەس، کە ئەمە بەراى من هەڵەبجەێیکى ترو ئەنفالێکى ترو( هەشت هەزار بارزانی)ەکى ترە .

     بۆنەى دووەمیان 61 ساڵەى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستانە ، کە بە داخەوە سەرەراى ئەوەى کە میلەتى کورد لە ناو ماتەمێکى زۆر گەرەدایە بەڵام ئۆرگانەکانى پارتى وەک ئەوەى خوینى بەناهەق رژاوى سەدان ژن و مناڵ گەورەو بچووکى برایانى یەزیدى خوێنى ئێمە نەبێ و لە جەستەى ئێمە دانەچۆرێ باشە یەکێک لە ناو ماڵەکەى خۆیدا تازیمانە هەبێ چۆن ئاهەنگ دەگێرێ . ئەوە حەقیقەتێک دووبارە دەکاتەوە کە سەرانى پارتى باکیان بە خوێنى رژاوى کورد نییە ، بۆ ئەوان یاد کردنەوەى بۆنە تایبەتیەکانى پارتى ئەوە گەورەترین رووداوو گەورەترین دەسکەوت و سەروەیە لە یەکێک لە لافیتەکان نووسرابوو پارتى حزبى هەموو خەڵکى کوردستانە ، دە باشە ئەى برا یەزیدیەکان کورد نین بۆ پارتى ئەو رۆژە دەست بەردارى ئەو ئاهەنگە نەبوو لە جیاتى ئەوەى ئەو پارە زۆرو زەوەندە لە یاادکردنەوەى 16ى ئاب خەرجکا با بیکردایە بە کۆمەک و پێشکەش بە لێقەوماوانى ئەو کارەساتە گەورەیەى بکردایە کە پەنتاگۆنى ناچار کرد بە توندى ئیدانەى بکاو بە کارێکى درندانەى بزانێ .

 

17/8/2007

Kurdlove22@yahoo.com